You Are Here: Home » بابەتەكانمان » وێنەو ئیعجاز:ئەستێرەكان هۆكارن بۆ ڕێنیشاندانی كەشتییەكانی ئاسمان

وێنەو ئیعجاز:ئەستێرەكان هۆكارن بۆ ڕێنیشاندانی كەشتییەكانی ئاسمان

ئەستێرەكان هۆكارن بۆ ڕێنیشاندانی كەشتییەكانی ئاسمان

نجم طارق

ئەستێرە پرتكەرە تیشكدەرەكان (الطارق) ئەو ئەستێرە مردووانەن كە گۆڕاون و بونەتە چەكوشی گەردوونی و، بە بەكارهێنانی سیستمی دیاریكردنی شوێنگەی ئەستێرەكان (GPS) دادەنرێن بە تازەترین هۆكاری ئاڕاستە و ڕێدەركردن لە بۆشایی ئاسماندا، ئەم ئەستێرانە بە وردییەكی سەرسوڕهێن دەسوڕێنەوە و تیشكی سینی ڕێكوپێك پەخشدەكەن كە هەڵەناكەن و بەوەش لە كاژێرە گەردییەكانیش وردتر و لە پێشترن. توێژەرەوان دەڵێن كاتەكانی دەرچوونی تیشك زۆر وردن بەشێوەیەك دەتوانرێت بەكاربهێنرێن بۆ گەشتكردن بە ئاسماندا چونكە كەشتییەكانی ئاسمان دەتوانن زۆر بە وردی شوێنەكانیان دیاریبكەن بەشێوەیەك كە ڕێژەی هەڵەكردن لەو دیاریكردنەدا لە (5) كیلۆمەتر زیاتر نابێت لە هەر شوێنێكی مەجەڕەدا. كەواتە ئەو ئەستێرانە هۆكارێكن بۆ ڕێنیشاندان و كات و ئاڕاستە و شوێن دیاریكردن. سوپاس بۆ خوای گەورە قورئانی پیرۆز ئاماژەی بۆ ئەم ڕاستییە سەیرە كردووە: (ۆعَڵامَاتٍ ۆبِالنَّجْمِ هُمْ ێهْتَدُونَ) ﴿النحل:١٦﴾ واتە: “هەروەها نیشانەی زۆری لە زەویدا دابینكردووە، بەهۆی ئەستێرەكانیشەوە خەڵكی ڕێی خۆیان دەربكەن” هەروەها: (ۆالسَّمَا‌ء ۆالطاڕقِ ﴿١﴾ ۆمَا أَدْرَاكَ مَا الطاڕقُ ﴿٢﴾ النَّجْمُ الثاقِبُ ﴿٣﴾ إِن كُلُّ نَفْسٍ لَّمَّا عَڵیْهَا حَافظ) (الطارق:1-4) واتە: “سوێند بە ئاسمان و بە (طارق)، جاتۆ چوزانیت (طارق) چییە؟ ئەستێرەیەكە بە تیشكەكەی تاریكی دەبڕێت، (سوێند بەوانە) هیچ كەس نییە چاودێری نەبێت”، جا هەر وەك چۆن ئەم ئەستێرانە وردن لە كاریاندا بە هەمان شێوە خوای گەورە فریشتەی بۆ داناوین لەكاریاندا زۆر وردن و چاودێرمانن و هەموو شتێكمان تۆماردەكەن و هیچیان لەبیرناچێت‌ و هەڵە ناكەن .. جا ئایا ئەم ئایەتە بەڵگە نییە لەسەر ئیعجازی قورئانی پیرۆز!؟

Copyright © 2020 Haiv All Right Reserved

Scroll to top