You Are Here: Home » بابەتەكانمان » بارانی ئاسن

بارانی ئاسن

بارانی ئاسن

 

1544600_686556114699572_96036940_n

زانایان تەنێكی گەردوونییان (جرم) دۆزییەوە ناویان ناوە – لومان 16ب -(Luhman16B) كە (64) تریلیۆن كیلۆمەتر لە ئێمەوە دوورە، ئەم تەنە گەردوونییە بەوە جیادەكرێتەوە كە ئەتمۆسفیرەكەی پڕە لە ئاسنی تواوە، ئەم ئاسنە تواوەیە چڕ دەبێتەوە هەروەك چۆن هەڵمی ئاو چڕ دەبێتەوە, پاشان بەشێوەی بارانی ئاسنیی دێتە خوارەوە، هەروەها ئەم تەنە گەردونییە وەك زەوی هەور و باران و وەرزەكانی هەیە پاك و بێگەردی بۆ خوای گەورە.

 

969095_686556254699558_871556254_n

نموونە كۆمپیوتەریەكان كە زانایان كێشاویانە پیشانی دەدات لە چینی ئەتمۆسفیری ئەم تەنەدا كە جۆرێكە لە ئەستێرە كورتەبنە قاوەییەكان دڵۆپ هەن كە لە ئاسن و كانزای تر پێكهاتوون، زانایان دەڵێن ئەم دڵۆپانە لە شێوەی هەوردا كۆدەبنەوە و پاشان دەبارێن، ئەم هەورە ئاسنییانە پلەی گەرمییان دەگاتە 927 پلەی سەدی…
ئەم كورتەبنە قاوەییانە بە ئەستێرەی سەرنەكەوتووش ناو دەبرێن و لە هەسارەكانی وەك موشتەری گەورەترن بەڵام لەوە بچوكترن كە توانەوەی ناوكییان تیا ڕووبدات و كە ئەوەش كردارێكی پێویستە تا ئەستێرەكە بدەروشێتەوە، بۆیە سوڕە گەردوونیەكەی بە گەرمی دەست پێ دەكات و درەوشانەوەیەكی كەمی دەبێت و پاشان وردە وردە سارد دەبێتەوە.
ڕووی ئیعجاز:
ئەمڕۆ زانایان دوای دروستكردنی چەندین ئامێر و بەكارهێنانی تەقەنی ئاڵۆز بۆیان دەركەوت كە بۆی هەیە ئاسن بە شێوەی باران بێتە خوارەوە و لە هەسارەیەكدا لە شێوەی ئاسنی ڕەقدا جێگیر ببێت، ئەم دیاردەیە ئەمڕۆ لە ساڵی 2014 دا ئاساییە و زانایان پەسەندی دەكەن بەڵام ڕۆژگارێك بوو بەم فیكرەیە قایل نەدەبوون و بەرپەچیان دەدایەوە.

 

1795633_686556248032892_1334724588_n

بەكورتی قورئانی پیرۆز هەواڵی ئەوەی پێداوین كە ئاسن لە ئاسمانەوە بۆ زەوی هاتۆتە خوار، زۆرێكیش هەبوو ئەمەیان بە هەڵەیەكی زانستی دەزانی، بەڵام ئەوەتا ئەمڕۆ زانایانی غەیری مسوڵمان ئەوە دەسەلمێنن كە ئاسن لە ئاسمانەوە دێتە خوار.
خوای گەورە دەفەرموێت (ۆأَنْزَلْنَا الْحَدِیدَ فِیهِ بَأْسٌ شَدِیدٌ ۆمَنَافِعُ لِلنَّاسِ) [الحدید: 25]…
ئەم ئایەتە پیرۆزە ئەوە دووپات دەكاتەوە كە ئاسن لە ئاسمان هاتۆتە خوارێ‌ بۆ سەر زەوی، زانایانیش دەڵێن زەوی لە كاتی دروستبوونیدا ئەو كاتەی كە تۆپێكی داگیرساو بوو لە ماوەی ملیۆنان ساڵدا تووشی هاتنە خوارەوەی زۆرێك لە نەیزەكە ئاسنییەكان بوو كە چینەكانی زەوییان بڕی و لە زەویدا جێگیر بوون.
زانایانی ئەمڕۆ دەڵێن: ناكرێت ئاسن لەسەر زەوی دروستبووبێت چونكە گەردی ئاسن پێویستی بە بڕێكی هێجگار زۆر لە وزە هەیە تا دروست ببێت ئەو بڕە وزەیەش تەنها لە ئەستێرە دوورەكاندا هەیە
لێرەوە وردی وشەكانی قورئانمان بۆ دەردەكەوێت و ئەمەش بەڵگەیە كە قورئان كتێبی خوای گەورەیە.

Copyright © 2020 Haiv All Right Reserved

Scroll to top