You Are Here: Home » بابەتەكانمان » ئایەتێك چنراوە بە موعجیزەی گەردوونی

ئایەتێك چنراوە بە موعجیزەی گەردوونی

ئایەتێك چنراوە بە موعجیزەی گەردوونی 

 

72876_679795755375608_290260193_n

 

و: سالار صابر

موعجیزە و كارە سەرسورهێنەرەكانی قورئان بێ‌ سنوورن. بۆیە هەر كاتێك ئەم ئایەتە پیرۆزەم دەخوێندەوە كە دەفەرموێت: (سَنُڕیهِمْ اێاتِنَا فِی الْافَاقِ ۆفِی أَنفُسِهِمْ حَتَّی ێتَبَیَّنَ ڵهُمْ أَنَّهُ الْحَقُّ أَۆڵمْ ێكْفِ بِرَبِّكَ أَنَّهُ عَڵی كُلِّ شَیْ‌وٍ شَهِیدٌ) فصلت:53، هەروەها ئەو ئایەتانەی باسی نیعمەتەكانی خوای گەوەرەمان بۆ دەكەن:( تَبَارَكَ الَّذی جَعَڵ فِی السَّمَا‌‌ء بُرُوجًا ۆجَعَڵ فِیهَا سِرَاجًا ۆقَمَرًا مُّنِیرًا) الفرقان:61، زۆر لە سەر وشەی (منیرا) دەوەستام و بە وردی بیرم دەكردەوە و دەمووت ئەگەر تاكو ئێستا زاناكان بڕوایان وایە كە مانگ هەسارەیەكی بێ‌ ڕووناكییە و تەنها دەوری گێڕانەوەی ڕووناكی خۆر دەبینێت، باشە ئەگەر وەكو ئاوێنەیەك كاردەكات ئەی بۆ خوای گەورە دەفەرموێت (وقمرا منیرا).

گەشتێك لە گەڕان و وردبوونەوە

بۆیە دەستمكرد بە گەڕان لە ڕێی ئەو نووسراوە زانستیانەی لە ڕێی نێتەوە بڵاودەكرانەوە. كە باسی مانگ و خۆڵ و پێكهاتەكانی سەر مانگی دەكرد كە پەیوەندییان هەبێت یان نا بە ڕووناكی و ڕووناك كردنەوەوە.

سوپاس بۆ خوای گەورە لە ناكاو هەواڵێكی زانستی خۆشم بینی لەسەر گەورەترین ماڵپەڕی بۆشایی ئاسمان ئەویش (www.space.com) كە بەكورتی كۆمەڵێ‌ لە زانایانی زانكۆی هیوستن (Houston) هەستان بەشیكردنەوەی نموونەیەك لە خۆڵی سەر مانگ كە لەلایەن زانایانی كەشتی ئاسمانی ئەپۆلۆوە (Apollo astronauts) هێنرابووە سەر زەوی و بە ڕێگای ئەندازیاری پێشكەوتوو لە بۆشاییدا ئامادەكرابوو بۆ بەكارهێنانی لە خانە خۆرییەكان (solar cells)، وەكو دەزانین كاری خانە خۆرییەكان ئەوەیە كە ڕووناكی بگۆڕێت بۆ كارەبا، بەڵام چۆن ئەم كارە ئەنجام دەدرێت!؟ لەكاتێكدا هەموومان دەزانین مانگ پاشكۆیەكی بێ‌ گیان و بێ‌ ژیانە و تەنها ڕۆڵی ئاوێنە دەبینێت بۆ خۆر.

سەرەتای چیرۆكەكە

كاتێك بۆ یەكەمجار ئادەمیزاد چووە سەر مانگ هەندێك نموونەی خۆڵ و بەردی سەرمانگیان لەگەڵ خۆیان هێنایە سەر زەوی بۆ لێكۆڵینەوە، دوای ئەوەی هەستان بە شیكردنەوەی پێكهاتەكانی لە تاقیگە كیمیاییەكاندا دەركەوت لە (%50)ی پێكهاتەی خۆڵی سەر مانگ دای ئۆكسیدی سلیكۆنە (silicon dioxide) و هەندێ‌ لە جۆرەكانی تری ئەكسید وەكو ئەكسیدی ئەلەمنیۆم و ئەكسیدی ئاسن.

دیارە نهێنییەكە لە (ئەكسیدی سلیكۆن)دایە كە بەكاردێت لە پیشەسازی ئەلكترۆنیدا و مادەی سلیكۆن مادەیەكی نیمچە گەیەنەرە بۆ كارەبا و، هەندێ‌ سیفەتی هەیە كە ببێتە بەشێكی سەرەكی تەكنەلۆَجیای دیجیتاڵی ئەمڕۆ، ئەم دۆزینەوەیە ڕوونیدەكاتەوە كە ڕووی مانگ تەنها ڕۆڵی ئاوێنە نابینێت بەڵكو هەندێ‌ سیفەت لە خۆڵەكەیدا هەیە كە سیفەتی ڕووناككەرەوە و گۆڕینی ڕووناكی بۆ وزەی كارەبای پێدەبەخشێت. وە لە وانەیە ئەم خۆڵە خاسیەتی گۆڕینی كارەبا بۆ ڕووناكی هەبێت. چونكە ئەم كردارە پێچەوانەییە، كورتەی ئەم كردارەش ئەوەیە:

كاتێك تیشكەكانی ڕووناكی دەكەوێتە سەر خۆڵی مانگ, ئەو فۆتۆنانەی لە ڕێگای ئەم تیشكەوە بەر گەردەكانی خۆڵەكە دەكەون دەبێتە هۆی جووڵانی ئەلكترۆنەكان بە شێوەیەكی ڕێكخراو وە گوێزانەوەی ئەم ئەلكترۆنانە بە ماددە نیمچە گەیەنەرەكەدا (سلیكۆن) و دەبێتە وزەی كارەبا كە دەتوانین سوودی لێ‌ وەرگرین.

بەڵام كردارە پێچەوانەكەی بەكورتی ئەگەر هەستاین بە بردنی وزەی كارەبا بە ناو (گەردەكانی) ئەم خۆڵەدا ئەوا ئەلكترۆنەكانی دەجوڵێنێت و باز دەدەن لە ڕێڕەوی خۆیان لە دەوری ناوك ئەمەش دەبێتە هۆی دروستبوونی فۆتۆنی ڕووناكی ئەم كردارەش لەوانەیە زانایان بتوانن لە داهاتوودا جێبەجێی بكەن.

بەڵام چی لە بارەی قورئانەوە؟

ئێستا لەلایەن كەناڵەكانی ڕاگەیاندنی ڕۆژئاواوە بۆ چەند ڕۆژێك دوای بڵاوكردنەوەی ئەم ووتارە لە ڕێگای ماڵپەری تەكنەلۆجیاوە ( Technology ) لە زنجیرەیەك لێكۆڵینەوەدا … كاتێك زانست لەگەڵ خەیاڵدا یەك دەگرن وە ئەمەش ئەو پەیامە خوایی یە بوو كەلەسەر زمانی خۆشەویستەكەی محمد ( ص ) پێش ڕۆژئاواییەكان بە سەدەها ساڵ كە باسی سیفەتی ڕووناكی دەكات لە خۆڵی مانگ دا خوای گەورە دەفەرموێت: ( تَبَارَكَ الَّذی جَعَڵ فِی السَّمَا‌‌ء بُرُوجًا ۆجَعَڵ فِیهَا سِرَاجًا ۆقَمَرًا مُّنِیرًا) سبحان اللە لە جوانی و ووردی ئەم ووتەیە … كە لە قورئاندا هاتووە بۆ سەر پێغەمبەرێكی نەخوێندەوار لە سەردەمێكدا هیچ كەسێك لەسەر زەوی لە بارەی مانگ و پێكهاتەكانیەوە هیچی نەدەزانی. زاناكان پێیان وتین كە مانگ دوو ڕووی هەیە ڕوویەكی ڕووناك ڕووناكی لە خۆر وەردەگرێت و دەیداتەوە . ڕوویەكی تاریك وەئێمە تەنها ڕووە ڕووناكەكەی دەبینین. پرسیارەكە ئەوەیە دەبێ‌ لە بارەی  ڕووەتاریكەكەیەوە. ئەو خۆڵەی لەسەر مانگەوە زاناكان هێنایانە سەر زەوی لە جێگای جۆراو جۆری سەر مانگ هێنابوویان بە مانای لە ڕووەتاریك و ڕوونەكان كە هەمان پێكهاتەیان هەبوو بێ‌ جیاوازی. بە مانای خۆڵی سەر مانگ هەمووی خاسیەتی ڕووناكی هەیە و توانای گۆڕینی ڕووناكی بۆ كارەبا هەیە.

سبحان اللە. بەدیهێنەری ئەرزو ئاسمان لە قورئانە پیرۆزەكەدا ڕاستی و زانیاری زانستی ئەم گەردوونەت ناردووە. وەزانایان موسوڵمان و نا موسوڵمان بەكاریدەهێنن بۆ دۆزینەوەی ئەم ڕاستیانەو ئەیان كەیتە شایەت بە سەریانەوە ئەمە یەكێكە لە ڕووەكانی ئیعجاز چونكە ئەگەر زانا موسوڵمانەكان ئەم ڕاستیەیان بدۆزیایەتەوە.. لەوانە بوو دوودڵ و بێ‌ بڕواكان بە گومانەوە بیانڕوانیایە ئەم دۆزراوە زانستییانە… بۆیە خوای گەورە دەفەرموێت (سَنُڕیهِمْ ا‌ێاتِنَا فِی الْافَاقِ ۆفِی أَنفُسِهِمْ حَتَّی ێتَبَیَّنَ ڵهُمْ أَنَّهُ الْحَقُّ).

موعجیزەیەكی تری ئەم ئایەتە

ئەمە هەموو شتێك نی یە.. لەم ئایەتەدا موعجیزەیەكی تر هەیە. ئەویش كە خوای گەورە خۆر بە ( سراج ) ناودەبات.. وە سەلمێنراوە كە ئەم ووشەیە زۆر ووردە لە وەصفی خۆردا. چونكە لە گەڕان بەدوای ئەم ووشەیەدا لە فەرهەنگەكانی عەرەبی دا ووشەی ( سراج ) مانای ( قاپێك كە زەیتی تێ‌ دەكەیت بسووتێ‌ و ڕووناكی و گەرما بدات وەكو ( چرا ) وە دوای گەڕان بە چۆنێتی كاری خۆرو لێكدانەوەی زاناكان بۆی بە تەواوەتی وەكو چرا ( سراج ) وایە خۆر قاپێكی پڕ لە هایدرۆجینە بەبەردەوام دەسوتێت بۆ ئەوەی ڕووناكی و گەرما ببەخشێت پێمان كەواتە خۆر بریتی یە لە فڕنێكی ئەتۆمی گەورە.سووتەمەنییەكەی هایدرۆجینە كە بەبەردەوامی كارلێكی یەكبوونی ناوكیتێدا ڕوودەدات و تووخمی هیلیۆم دروست دەكات كە لە هایدرۆجین قوورسترە.. كە دەبێتە هۆی دەركردنی بڕێكی زۆر لە گەرمی و ڕووناكی.

وەپرسیارم بۆ هەموو ئەوانەی كە دەڵێن نووسەرانی ئیعجازی زانستی قورئان بە زۆر شتەكان دەلكێنن بە قورئانەوەو بە شێوەیەكی نازانستی تەفسیری قورئان دەكەن وە دەڵێن قورئان كتێبی زانست نی یە.

ئایا كاتێك قورئان بە خۆر دەڵێت سراج و بە مانگ دەڵێت ڕووناك كەرەوە ئەمانە هەموو زانستی نوێ‌ نەیسەلماندون؟ قورئان باسی چۆنیەتی كاری خۆری كردووە پێش ئەوەی زاناكان دركی پێ‌ بكەن بە هەزارو چوارسەد ساڵ و زیاتریش لەمەوبەر.

موعجیزەی سێ یەمی ئەم ئایەتە.

ئیعجازی ئەم ئایەتە بەردەوامە ئەویش ووشەی ( بروجا ) لەم ووشەیەدا موعجیزەیەكی ڕوون و ئاشكرا هەیە، كاتێك باسی ڕاستییەكی زانستی دەكات كە زانایانی ڕۆژئاوا پێ‌ یان وایە بۆ یەكەم جار ئەوان ئەم ڕاستیەیان دۆزیوەتەوە.

ئەویش بینای گەردوونی( البنا‌‌ء الكونی) یە .

وەك زانیمان كە ئەم بینا گەورەو زەبەلاحانە ئەوەیە كە قورئان بە بورج یان بروج باسی كردووە. (تَبَارَكَ الَّذی جَعَڵ فِی السَّمَا‌‌ء بُرُوجًا) بەڵێ‌ بۆم دەركەوت كە ئەم وەسفەی قورئان زۆر ڕوون و ووردە, وە زۆر لە ووشەی بینای زۆر گەردوونی (البنا‌‌و الكونی) ووردترە, چونكە ووشەی (بروج) مانای بینای زۆر گەورەو نەخشین و جوان دەگەیەنێت. نەك تەنها بینا یان دروست كراوێكی ئاسایی ساكار وە ئەمەش زۆر بە ڕوونی دەبینین لە بورجە گەردوونیەكاندا چونكە هەموو بورجێك ملیۆنەها مەجەرەی تێدایەو وە هەموو مەجەرەیەكیش ملیارەها ئەستێرەی تێدایە.. بیر لە گەورەیی خوا بكەرەوە.

لە ڕاستیدا ئەو وەسفانە پشت ڕاست كرانەوە پێش كۆتایی سەدەی بیست هەروەك ئەم ئایەتە باسی بینای گەردوونی كردووە وەبە (بروج) ناوی بردووە وە بەمەش زانایان گەیشتنە ڕاستییەكانی پێش كۆتایی سەدەی بیست ئێستاش ئەم ئایەتە دەنووسینەوە بە هەرسێ‌ موعجیزەكانییەوە (تَبَارَكَ الَّذی جَعَڵ فِی السَّمَا‌‌ء بُرُوجًا) ڕوون كردنەوە ئیشارەت بۆ ئەو  بینا گەردوونی یە زۆر گەورانە. (وجعل فیها سراجا) ڕوون كردنەوەی چۆنیەتی كاری خۆر. (وقمرا منیرا) ڕوون كردنەوەی وەصفی خۆڵ و پێكهاتەی مانگ.

وەستانێك بۆ تێ‌ ڕوانین

ئەبێ‌ لێرەدا بووەستین بۆ وتووێژ لەگەڵ ئەوانەی دەڵێن قورئان ئیعجازی زانستی تێدانییە وەپرسیارەكەمان ئەوەیە ئەگەر ئەم ڕاستییە زانستییە زۆر ڕوونانە ئیعجاز نەبێت ئەی ئیعجاز چی یە ؟

قورئان فەرمانێكی خوایی یە تەحەدای هەموو ئادەمیزاد دەكات كە كتابێك وەكو ئەم كتێبە دابنێت…. وەئەگەر سەیری هەموو مێژووی مرۆڤایەتی بكەین هیچ كتێبێك نییە ركەبەرایەتی هەموو مرۆڤایەتی بكات لە هەموو كات و سەردەمێكدا كە كتێبێكی وەكو ئەم ئەم كتێبە ببینین. وە ئایا هەموو زانایانی جیهان دەتوانن باسی چەند ڕاستیەكی زانستی بكەن دوای 1400 ساڵی تر دەدۆزرێتەوە بە ووردی و بێ‌ هیچ هەڵەیەك دەبێ‌ بزانین كە قورئان هەر چەند كتێبی هیدایەتە ( مع واحكامە ) بەڵام زانستی ئەم دنیاو ئەو دنیای تێدایە بۆیە خوای گەورە دەفەرموێت  (لَّـكِنِ اللَّـهُ ێشْهَدُ بِمَا أَنزَڵ إِڵیْكَ أَنزَڵهُ بِعِلْمِهِ ۆالْمَڵائِكَەُ ێشْهَدُونَ ۆكَفَی بِاللَّـهِ شَهِیدًا) النسا‌‌ء:166 وە ئەبێ‌ بڵێن ئەو موعجیزانەی لەم ئایەتەدا باسی كراوە هەموو شتێك نییە بەڵكو بەشێكی كەمی ئیعجازو ماناكانێتی.

دەرگا كراوەیە لەبەردەم هەموو كەسێكدا كە بە تێڕوانین و بیركردنەوە شتی تازەو زیاتر لەم قورئانەوە فێر بێت چونكە ئیعجازو جوانی و سەرسورهێنەری قورئان بێ‌ كۆتاییە.

بۆ نموونە ئەگەر مانگ بەرگێكی هەوای وەكو زەوی بوایە ئەوا زۆر لە ڕووناكیەكەی دەبردو پاشكۆیەكی ی ڕووناكی بەخش نەدەبوو. وە ئەگەر دوورتر بوایە ڕووناكیەكەی زۆر كەمی دەكردو بە ڕووناك بەخش نەدەمایەوە وە ئەگەر خۆڵی سەر مانگ خاسیەتی گێڕانەوەی تیشكی نەبوایە ئەوا زۆر ڕووناكیەكەی كەمی دەكردو بە ڕووناك بەخشی نەدەمایەوە وە لەوانەیە چەندەها لێكۆڵینەوەی زانستی تازە مانای دیكەی ( منیر )مان بۆ ڕوون بكاتەوە وەئەمەش زیاتر دەیسەلمێنێت موعجیزەكانی قورئان بەردەوامن تا ڕۆژی قیامەت.

سەرچاوە:

http://www.space.com/904-moon-dust-solar-panels.html

www.technovelgy.com

www.nasa.gov

Copyright © 2020 Haiv All Right Reserved

Scroll to top