You Are Here: Home » بابەتەكانمان » پەیامی پێغەمبەر عیسا بۆ كێ‌ نێردراوە؟

پەیامی پێغەمبەر عیسا بۆ كێ‌ نێردراوە؟

 

پەیامی پێغەمبەر عیسا بۆ كێ‌ نێردراوە؟

 

و: خالد حسن علي

 

قورئانی پیرۆز  دووپاتیدەكاتەوە كە پەیامی پێغەمبەر عیسا تەنیا بۆ بەنوئیسرائیلە، نەك بۆ هەموو مرۆڤایەتی، سەرسوڕهێن ئەوەیە ئەمە لە ئینجیلیشدا هاتوە:
هەرچەندە تەورات و ئینجیل دەستكاریكراون، بەڵام هێشتا هەندێك ڕاستیان تێدا ماوە كە دەبنە شایەتی ڕاستێتی پەیامی ئیسلام، یەكێك لەو ڕاستیانە ئەوەیە: مەسیح (سەلامی خوای لێبێت) لە ئینجیلی مەتا دا دەڵێت:
 من تەنیا نێراوم بۆ گومڕاكانی ماڵی ئیسرائیل (مەتا 15/25).

 

jesus

 

ئەم وتەیە بە جوانی ڕوونیدەكاتەوە، كە مەسیح (سەلامی خوای لێبێت) نێراوە بۆ بەنوئیسرائیل كە بە گومڕا وەسفیان دەكات.
سەرسوڕهێن ئەوەیە كە ئەم ڕاستیە لە قورئانی پیرۆزیشدا هاتوە، خوای گەورە لەبارەی مەسیحەوە دەفەرموێت: ( ورسولا إلی بنی إسرائیل أنی قدجئتكم با‌یة من ربكم) ا‌ل عمران:49 . واتە: له ئایندەدا ڕایدەگەیەنێت بەنەوەی ئیسرائیل که من پێغەمبەرێکم، بۆ لای ئێوه ڕەوانەکراوم، بەڵگه و نیشانەیەکیشم پێیه له لایەن پەروەردگارتانەوه.

 

1459892_10151838942297638_1177541956_n

 

پرسیارەكە ئەوەیە: چۆن هاوشێوەی یەك هاتوون، ئەمە چی دەگەیەنێت؟  بێگومان ئەوە دەگەیەنێت كە عیسا (سەلامی خوای لێبێت) پێغەمبەرێكە لەلایەن خوداوە نێرراوە و خودا نیە، بێگومان  ناگونجێت خودا خۆی بۆ خەڵكی ناردبێت!! بەڵكو پێویستە یەكێك بنێرێت.. كە ئەركەكەی دیاریكراوە و بۆ گەلێكی دیاریكراوە، كە ماڵی ئیسرائیلە یان بەنوئیسرائیلە واتە پەیامی گەورەمان مەسیح  تەنیا بۆ  بەنوئیسرائیل بووە، ئەمەش  ئەوەیە كە قورئانی پیرۆز دووپاتیدەكاتەوە!!

 

سەرچاوە: www.kaheel7.com

Copyright © 2020 Haiv All Right Reserved

Scroll to top