You Are Here: Home » بابەتەكانمان » (ئەلیكسێندرا)ی خوشكەزای هاوسەری (تۆنی بلێر)یش مسوڵمان بوو

(ئەلیكسێندرا)ی خوشكەزای هاوسەری (تۆنی بلێر)یش مسوڵمان بوو

 

(ئەلیكسێندرا)ی خوشكەزای هاوسەری (تۆنی بلێر)یش مسوڵمان بوو

 

1484177_666399266715257_237924163_n

 

ئەمە وێنەی (لورین بوث) خوشكی هاوسەری سەرۆك وەزیرانی پێشووی بەریتانیا (تۆنی بلێر)ە، لەگەڵ كچەكەیدا (ئەلیكسێندرا) كە موسڵمان بوون و حیجابیان پۆشیوە.
لە میانەی چاوپێكەوتنێكدا كە (الجزیرە نت) لەگەڵ (ئەلیكسێندرا)ی (12) ساڵدا ئەنجامییدا كە ئەویش لە ڕەمەزانی ڕابردووەوە وەك دایكی بوو بە موسڵمان، (ئەلیكسێندرا) وتی: ئەو چەند ساڵێكی كەمە لەگەڵ دایكیدا نوێژ دەكات، كاتێك نوێژكردن  بووە هۆی ئەوەی كە دایكی زیاتر هێمن و ئارام بێت، ئەوەش كاریگەری لەسەر (ئەلیكسێندرا)ی بچووك دروست كرد.
(ئەلێكسێندرا) ڕوونی كردەوە كە دایكی لەگەڵ خۆی دەیبرد بۆ كۆڕ و سیمینارەكانی دەرەوە كە بەوەش ئاشنای زۆرێك لەو ڕاستیە زانستیانە بوو كە لەلای مسوڵمانانی سەرەتا زانرابوو.
ئەو دەڵێت كە خۆشەویستی و لەخوا ترسان لەوەوە فێربوو، هەروەها باسی كرد كە چۆن لەكاتی شایەتمانهێناندا حاڵەتێكی ئەفسوناوی بۆ دروستبووە و تووشی حەوانەوە و دڵنیایی كردووە، دەڵێت: كاتێك كە شایەتمانی هێناوە هەناسەیەكی قوڵی هەڵمژیوە و وای هەست كردووە كە بۆ ئاسمان بەرز بۆتەوە و فڕیوە و وتویەتی: ( ئەوە كردم، ئەوە كردم).
(ئەلێكسێندرا) وتی: كە ئیسلام ژیانی ئەوی گۆڕیوە و زیاتر ڕێز و هەستی خۆبەكەم زانینی پێ بەخشیوە، دوای حیجاب پۆشینیش ئەو لە جاران زیاتر هەست بە ڕێزی خۆی دەكات. وتیشی: ئەو بەختەوەر بوو كاتێك كە ئەم ساڵ  قۆناغی سەرەتایی خوێندنی تەواوكردوو، چوو بۆ قۆناغی ناوەندی كە لەوێ‌ ئیدارەی قوتابخانە و قوتابیەكان بە ڕێزەوە جوڵاونەتەوە لەگەڵی و، هەستیشی بە خۆشحاڵی ئەوان زیاتر كردووە كاتێك كە ژوورێكیان بۆ تەرخان كردووە بۆ نوێژكردن.
لە كۆتایدا وتی: كە هەرچی لە ڕابردوودا ڕوویدا بە ئیرادەی خوا بووە و، ئەو لەو كاتەشەوە بە پوری خۆی نە گەیشتووە، بەڵام ئەو دەیبینی لە هەفتەكانی سەرەتادا خزمانی باوكی بە جۆرێك سەیری دەكەن بەڵام دواتر چاكبوونەوە و ئێستا هەڵوێستیان ئاساییە لەگەڵیدا.

Copyright © 2020 Haiv All Right Reserved

Scroll to top