ئایا كەس دەتوانێت بەم وشە كەمانە ئەم وتە و دوعا گەورەیە بڵێت!؟

چەند سەرنجێك لە دوعای سەفەردا

ئایا كەس دەتوانێت بەم وشە كەمانە ئەم وتە و دوعا گەورەیە بڵێت!؟

 

1002572_10151606044307638_1672232248_n

 

پێغەمبەر (صلی الله علیە وسلم) لە هەموو كەس باشتر لە قورئان و ڕێنماییەكانی تێ‌گەیشتووە و لە هەموو كەس زیاتر یادی خوای كردوە، جا كاتێ‌ قورئان دەفەرموێت‌: [لتستوا علی ظهوره ثم تذكروا نعمە ربكم اذا استویم علیه و تقولوا سبحان الذی سخر لنا هذا وما كنا له مقرنین وانا الی ربنا لمنقلبون ] الزخرف : 14
واتە: بۆ ئەوەی لەسەر پشتیان جێگیر ببن، دوایش یادی ناز و نیعمەتی پەروەردگارتان بكەنەوە كاتێك كە سەقامگیر دەبن لەسەری، (چونكە جۆرەها هۆكاری هاتوچۆی بۆ سازاندوون) و بشڵێن: ستایش و بەرزی و بێگەردی بۆ ئەو زاتەی كە ئەمەی بۆ ڕەخساندوین (خۆ ئەگەر ئەو بە میهرەبانی خۆی بۆی ڕام نەكردینایە) ئێمە نەماندەتوانی ڕامیان بهێنین. ئێمە بێگومان هەر بۆ لای پەروەردگارمان دەگەڕێینەوە. پێغەمبەر صلی الله علیە وسلم هەر جارێك سواری وڵاخەكەی ببوایە سێ جار (الله أكبر) ی دەفەرموو، دوایی دەیفەرموو: سبحان الذي سخر لنا هذا وما كنا له مقرنین وإنا الی ڕبنا لمنقلبون).
 لەئەنجامی ئەم رێنماییەوە لەكاتی سەفەركردندا كە سواری حوشترەكەی دەبوو سێ‌جار الله اكبری دەكرد و ئینجا دەیفەرموو: [سبحان الذي سخر لنا هذا وما كنا له مقرنین، وانا الی ربنا لمنقلبون، اللهم انا نسألك في سفرنا هذا البر و التقوی، ومن العمل ما ترضی، اللهم هون علینا سفرنا هذا واطو عنا بعده، اللهم انت الصاحب فی السفر و الخلیفة في الاهل، اللهم اني اعوذبك من وعثا‌ء السفر، وكابە المنظر، وسو‌ء المنقلب فی الاهل و المال و الولد].

ئەگەر سەرنجی ئەم دوعایە بدەین دەبینین:

ا ــ جێ‌بەجێ‌ كردنی فەرمانی پەروەردگارە.

ب ــ لەكاتی هەموو سەفەرێك، سەفەری قیامەت بیری مرۆڤ دەخاتەوە، بەوەی كە دەڵێ‌: [وانا الی ربنا لمنقلبون].

ج ــ هەست كردن بەبوونی پەروەردگار لەگەڵ بڕواداران لەكاتی سەفەردا [اللهم انت الصاحب فی السفر] ئەمەش مرۆڤ بەرەو پلەی (احسان) دەبات كە بزانێ‌ پەروەردگار هاوەڵ و هاودەمێتی و لە ڕەگی لاملی لێی نزیك ترە …

د ــ كەس و كار و ماڵ و منداڵ دەداتە دەست خوا چونكە ئەو [الخلیفة فی الاهل]ە وە چاكترین كەسە ئەو ئەمانەتەی پێ‌ دەسپێرێ‌ ..

و ــ تێگەیشتن لەوەی كە ئەگەر ڕام كردنی خوا نەبێ‌ بۆ مرۆڤ هەرگیز نەیدەتوانی سوود لە هۆكانی گەیاندنی وەرگرێ‌، وەك وڵاخ و كەشتی … هتد، بۆیە دەڵێ‌:[سبحان الذي سخر لنا هذا وما كنا له مقرنین].

هــ ــ هەوڵدان بۆ ئەوەی كە سەفەرمان هەردەم بۆ كاری خێر بێ‌ و پاشان داوابكەین لە خوا كە هاوكاریمان بكات بۆ بەئەنجام گەیاندنی ئەو كارەخێرانە: [اللهم انا نسألك فی سفرنا هذا البر و التقوی ومن العمل ماترضی].

 جا كاتێك دەگەڕایەوە لە سەفەر ئەم چەند وشەیەشی بۆ زیاد دەكرد و دەیفەرموو: [ایبون تائبون عابدون لربنا حامدون] بەمەش گەڕانەوە لە سەفەر دەبەستێتەوە بەگەڕانەوە و پەشیمان بوونەوە لە گوناه و سوپاسی پەروەردگار دەكات …

كە دەگەیشتە ماڵیشەوە دەیەفەرموو: [توباً توباً، لربنا اوباً، لایغادر علینا حوباً] ئیمام ئەحمەد گێڕاویەتیەوە/ پەشیمانین پەشیمانین لە هەموو گوناهێك بۆ لای پەروەردگار دەگەڕێینەوە، گەڕانەوە و پەشیمانیەك كە هیچ گوناهێك نەهێڵێتەوە.

 

Copyright © 2020 Haiv All Right Reserved