You Are Here: Home » بابەتەكانمان » ئەو خێزانە نەرویجیەی كە لە یەكەم ڕۆژی ڕەمەزاندا لە توركیا ئیسلامەتی خۆیان ڕاگەیاند

ئەو خێزانە نەرویجیەی كە لە یەكەم ڕۆژی ڕەمەزاندا لە توركیا ئیسلامەتی خۆیان ڕاگەیاند

 

ئەو خێزانە نەرویجیەی كە لە یەكەم ڕۆژی ڕەمەزاندا لە توركیا ئیسلامەتی خۆیان ڕاگەیاند

 

1005594_520044461383959_1290024323_n

 

ئەمە وێنەی ئەو خێزانە نەرویجیەیە كە لە یەكەم ڕۆژی ڕەمەزاندا لە توركیا ئیسلامەتی خۆیان ڕاگەیاند، لە میوانداری ئەو ئیمامە توركیەدا كە هۆكاری هیدایەتیان بوو بۆ ئیسلام.
لە پەیجی (شێخ زندانی)دا ئەم هەواڵە هاتووە كە ئەویش لە ئاژانسی هەواڵەكانی (جیهان)ی وەرگرتووە، ئەم خێزانە نەرویجیە كە (5) سەرخێزانن كاتێك بە گەشتیاری چوون بۆ توركیا، لە یەكێك لە مزگەوتەكانەوە گوێیان لە خوێندنەوەی قورئان بووە و كاری تێكردوون و مسوڵمان بوون.. خاوەن خێزانەكە (31) ساڵە و ناوی “فرود سیجفارتسن”ە دەڵێت: (بۆ گەشتیاری چووینە توركیا كە چەند ڕۆژێك بخایەنێت، لە توركیا ناوچەی “مرمریس”ی ساحیریمان لە ویلایەتی “موغلا” هەڵبژارد، گوێمان لە دەنگی خوێندنەوەی قورئان بوو كە یەكێك لە بانگ بێژەكانی مزگەوتی شارەكە دەیخوێندەوە، زۆر كاریكردە سەر خۆم و خێزانەكەم و چووینە ناو مزگەوتەكە و داوامان لە ئیمامەكەی كرد كە بنەماكانی ئیسلاممان بۆ شەرح بكات)، دوای ئەوەش بە هەموو قەناعەتێكەوە خۆشحاڵی خۆیان بۆ پەیڕەوی كردنی ئیسلام دەربڕی.
شایەنی باسە جێگری موفتی شارەكە “حسین كوتشوك” ڕایگەیاند: كە خێزانە نەرویجیەكە دواتر هاتوون بۆ بارەگای فتوای شارەكە و موسڵمانبوونی خۆیان ڕاگەیاند دوای ئەوەی كە كاریگەر بوون بە دەنگی قورئان خوێندنی بانگ بێژی مزگوتی گەورەی شارەكە.
شایەنی باسە باوكەكەیان ناوی “علی” بۆ خۆی هەڵبژارد، خێزانەكەشی “عائشە” و مناڵەكانیشیان “ئەیهان و ئەسما‌ء و ئەلیف”.

Copyright © 2020 Haiv All Right Reserved

Scroll to top