شەریفی ئیدریسی

1639 جار ئه‌م بابه‌ته‌ خوێندراوه‌ته‌وه‌

                                        

شەریفی ئیدریسی

 

500PX-~1

 م. جەمال موحەمەد ئەمین

 

شەریفی ئیدریسی ناوی ئەبووعەبدوڵڵە كوڕی محەمەد كوڕی عەبدوڵڵە كوڕی ئیدریسە , لەساڵی (1100 ز ) لەشاری سبتەی مەغریبیدا لەدایك بووە ، وهەر لەوێ‌ خوێندویەتی وە زۆرحەزی لەگەشت و گوزار بووە و كەنارەكانی ڕۆژهەڵاتی دەریای سپی و كەنارەكانی بەریتانیا و فەرەنسا گەڕاوە , ئینجا گەڕاوەتەوە بۆ باكوری ئەفەریقا و تەمەنی لە شانزە ساڵ تێ‌ نەپەریوە . شەریفی ئیدریسی یەكێكە لە زانا هەرە گەورەكانی جوگرافیا، و هەر شوێنی گەڕابێت بەچاوی زانایەكی بیر فراوانەوە تیا ماوەتەوە و ئینجا لەسەری نووسیوە , وئەو شوێنانەی كە نەیدیبێ‌ ئەوا پرسیاری زۆری لەبارەوە كردووە و زانیاری لەسەری كۆكردۆتەوە , كاتێك كە ناوی ئیدریسی لە ئاسمانی زانستی جوگرافیادا درەوشایەوە ,پاشای صقلیە ( رۆجەری دووەم ) دەنگ و باسی دەبیستێ‌ و دەنێرێ‌ بە شوێنیدا , ئیدریسیش بەدەم داواكەیەوە دەچێ و لە ساڵی (1138 ز ) وەتا (1154 ز ) كە تیایدا كۆچی دوایی كرد, لەو ماوەیەدا هەمووی لای پاشای صقلیە دەمێنێتەوە و ڕێزێكی زۆری لێ‌ دەگرێ و یارمەتیشی دەدات , وە ڕۆجەر یەكێك بوو لەوانەی كە یارمەتی ئیدریسی دا لەدانانی نەخشەی گۆی زەویدا, و ئیدریسیش وەكو چاكە دانەوەیەكی پاشای صقلیە , نزیكەی 15 ساڵ خەریكی دانانی كتێبێك دەبێ‌ بەناوی ( نزهة المشتاق فی اختراق الافاق )كە بەچەند هەفتەیەك پێش مردنی پێشكەشی پاشای صقلیەی كردووە. ئەم كتێبەی ئیدریس تائێستاش  بەگەورەترین سەرچاوەی زانستی جوغرافیا دادەنرێت , دائیرەی مەعاریفی فەرەنسی دەڵێ :( كتێبەكەی ئیدریس لە جوگرافیا بە گەورە ترین بڕوا نامەی زانستی جوغرافیا لە سەدەكانی ناوەڕاستدا  دادەنرێت ) . ئیدریس لە كتێبەكەیدا زانیاری تەواو لە بارەی ڕووبارەكان و چاوگەكانیان و پلەی گەرمی ناوچەكان بەدرێژایی چوار وەرزەی ساڵ دەدات , هەروەها هەر لەو كێشەیەدا گۆی زەوی دابەش كردووە بۆ حەوت هەرێَم , كە لە هێڵی یەكسانی ئێستاوە دەست پێ‌ دەكات , و ئاماژەی بۆ ناوچەی جەسەری ساردی گۆی زەوی كردووە و دەری خستووە كە ئەو ناوچانە چۆڵە و ئاوەدانیان تیا نییە , شایانی باسە كە ئەو كتێبە بۆ زۆربەی زمانە بیانیە سەرەكیەكان وەر گێڕ راوە و جگە لەو كتێبەش كتێبی  ( روضة الانس و نزهة النفس )و چەند كتێبێكی دیكەیشی هەیە . جگە لەوانەش زانا ئیدریس زۆر بە سەلیقەیی و زاناییەوە نەخشەیەكی گۆی زەوی كێشاوە لەسەر پارچەیەك زیو كە تائێستاش جێگای سەر سوڕمان و سەرنجی زانا ئەوروپیەكانە , چونكە ئیدریس لەو نەخشەیەیدا سەلماندویەتی كە زەوی خڕە , و بۆ یەكەم جار توانوویەتی هێڵەكانی پانی لە سەر دانێ‌ و ماوەكانی نێوان پارچەكانی زۆر بە وردی دیاری بكات , و لە كۆتاییدا ئەمەندە بەسە كە مێژونووس (جوتیە ) دەڵێت : ( ئیدریسی جوگرافیزان مامۆستای جوگرافی ئەوروپا بووە بۆ ماوەی سێ‌ سەدە  ئەوروپا ئەو زانایەی وەك مامۆستای خۆی دانابوو چونكە تا ئەو كاتە هیچ وێنەیەك و نەخشەیەكی جیهانی نەبوو تەنها ئەوەی ئیدریس نەبێت )  

                 سەرچاوە

 كتێبی ( المسلمون والعلم الحدیپ)

 

Share Button

1639 جار ئه‌م بابه‌ته‌ خوێندراوه‌ته‌وه‌

About The Author

Number of Entries : 869
Scroll to top