You Are Here: Home » بابەتەكانمان » گولاجی میزی حوشتر بۆ چارەسەری نەخۆشیەكانی شێرپەنجە

گولاجی میزی حوشتر بۆ چارەسەری نەخۆشیەكانی شێرپەنجە

دەركەوتنی ئیعجازێكی پزیشكی پێغەمبەر

 

گولاجی میزی حوشتر بۆ چارەسەری نەخۆشیەكانی شێرپەنجه

 

a102223[1]

و/ خالد حسن علی

ئاشكرایە پێغەمبەر (صلی الله علیه وسلم) لە فەرمودەی سەحیحدا كە بوخاری و موسلیم گێراویانەتەوە باس لەوە دەكات كە بۆ چارەسەری نەخۆشی میزی حوشتری بەكارهێناوەو نەخۆشەكانیش چاك بونەتەوە بەڵام ئەمڕۆ ئەم كردارە سەیرەی پێغەمبەر لە تاقیگە پزیشكیەكاندا دەسەلمێنرێت و چەندین لێكۆڵینەوەی نوێ ئەم ڕاستیە وەك موعجیزەیەكی پێغەمبەر ئاشكرا دەكەن.
لەیەكێك لە توێژینەوەكاندا
سەنتەرێكی سعودی بۆ توێژینەوەی پزیشكی دەڵیت لە ئێستادا ئاڕاستەیەك هەیە بۆ دەستكردن بەبەرهەمهێنانی گولاجی پزیشكی كە میزی حوشتری تێدایە و بۆ چارەسەركردنی نەخۆشیەكانی شێرپەنجە و ئەو نەخۆشیانەی پەیوەندیان بەوەوە هەیە.
دەزگا راگەیاندنەكانی سعودیە ماوەیەكە وتەكانی سەرۆكی یەكەی خانەو شانەكان لە سەنتەری مەلیك فەهد بۆ توێژینەوەی پزیشكی كە ناوی دكتۆرە فاتن خورشیدە دەگوازنەوە كە دەڵێت: ڕاپۆرتە زانستیەكان دەریانخشتوە كە میزی حوشتر پاكە و پاكژكراوە و هیچ ماددەیەكی زیانبەخشی تێدا نیە، و دەتوانرێت لە پلەی گەرمای ژووردا بۆ ماوەی دوو هەفتە هەڵگیرێت بەبێ‌ ئەوەی خراپ ببێت.
بە پێی ڕۆژنامەی عوكازی سعودی، فاتن خورشید دەڵێت: ( ئەم توێژینەوەیە تۆمارێكە بۆ بەدەستهێنانی داهێنانێكی نوێ لە داهێنانەكانەكانی خلیج و ئەمریكی و چینی و ئەوروپی)
خورشید ئاماژەی بەوەدا كە چەند حاڵەتێكی باوەڕپێكراو بەتەواوی چاكبونەتەوە بەبێ بەكارهێنانی هیچ دەرمانێكی تر، ئەوەش لەسەر ڕەزامەندی نەخۆشەكە ئینجا بۆیان بەكارهێناوە.
هەروەها وتی: ئەو نەخۆشانەی چاكبونەتەوە پێویستە تا ساڵێك گولاجی میزی حوشتر بەكاربێنن وەك ڕێگایەكی خۆپارێزی، بەڵام سەبارەت بە شیری حوشتر دەبێت نەخۆشەكە بەدرێژایی تەمەنی بیخواتەوە بۆ بەهێزكردنی كۆئەندامی بەرگری.
لەمیانەی وتەكانی فاتن خورشید ڕوونیكردەوە: نەخۆشی شێرپەنجە دەتوانێت لە جیاتی بەكارهێنانی تیشك و ماددەی كیمیای، میزی حوشتر بەكاربێنێت بەڵام لەگەَل زۆر خواردنەوەی ئاو و میوەو سەوزە و دووركەوتنەوە لە گۆشتی سوور.
هەروەها وتی: ئەم چارەسەرە بۆ شێرپەنجەی سی و مەمك و خوێن بەكاردێت

CNN.سەرچاوە:

http://arabic.cnn.com/2009/scitech/12/26/Camel.Urine/index.html

http://www.eltwhed.com/vb/showthread.php?49346-%C7%E1%D1%CF-%C7%E1%DA%E1%E3%ED-%D6%CF-%DF%E1-%E3%E4%DF%D1-%E1%CD%CF%ED%CB-%C8%E6%E1-%C7%E1%C5%C8%E1-!!-quot-%D0%ED%E1-%DA%E1%EC-%E3%E6%D6%E6%DA-%D4%DD%C7%C1-%C7%E1%CE%C8%E1-quot

Copyright © 2020 Haiv All Right Reserved

Scroll to top