You Are Here: Home » بابەتەكانمان » مزگێنیەكانی لە كتێبە پێشینەكاندا بە هاتنی پێغەمبەری ئیسلام موحەممەد (صلی الله علیه وسلم)

مزگێنیەكانی لە كتێبە پێشینەكاندا بە هاتنی پێغەمبەری ئیسلام موحەممەد (صلی الله علیه وسلم)

مزگێنیەكانی لە كتێبە پێشینەكاندا بە هاتنی پێغەمبەری ئیسلام موحەممەد (صلی الله علیه وسلم)

1237047_615352968484945_1804393557_n[1]

كەس ناتوانێت بانگەشەی ئەوە بكات كە موحەممەد (صلی الله علیه وسلم) خۆی ناوی خۆی و وەسفی خۆی و وەسفی سەردەكەمەی و شوێنی نیشتەجێبونی لە كتێبە پیرۆزەكانی جولەكەو گاور و ئاگر پەرست و هندۆسەكان نوسیوەتەوە، و بەوەی كە پێغەمبەری خودایە، چونكە ئەو نوسراوانە پێش لە دایك بونی خۆی بە چەندین سەدە نوسراونەتەوە، خوای گەورە دەفەرموێت: ( وإنه لفی زبر اڵاولین) واتە: باسی پێغەمبەر موحەممەد لە كتێبی پێغەمبەرانی پێشیندا هاتووە.
ئەم مزگێنیانە بوونە هۆی قەناعەت كردنی چەندین نەوە لە گاورو ئاگرپەرست و جولەكەو هندۆسەكان، بەڵام ئەوانەی سووربون لەسەر دژایەتی موحەممەد دەستیان كرد بە شێواندن گۆڕینی ئەو مزگێنیانە، لەگەڵ ئەوەشدا تا ئێستا لە كتێبەكانیاندا هەر مزگێنی ماوە، كە شایەتی لەسەر پێغەمبەرایەتی موحەممەد (صلی الله علیه وسلم) دەدەن، نمونەی ئەو مزگینیانە:

 

لە تەوراتدا هاتووە:

پێغەمبەرێك لە شاری مەككە دەردەكەوێت، نوسراوە (الدیار التی سكنها قیدار) واتە ئەو شوێنەی كە قیدار لێی نیشتەجێیە، قیداریش یەكێكە لە كوڕەكانی ئیسماعیل پێغەمبەر(علیه السلام) كە لە مەككە نیشتەجێ بووە، هەروەها لە تەوراتدا هاتووە كە ناوی ئەو پێغەمبەرە بەرز ئەبێتەوە، و سواری وشتر دەبێت و بە شمشێر دژایەتی دەكرێت، بەڵام ئەو و هاوەڵانی سەردەكەون، و هەموو ڕۆژێك داوای بەرەكەتی بۆ دەكرێت (ئەوەیش كاتی تەحیاتی نوێژە كە موسڵمانان دەڵێن اللهم بارك علی محمد)، هەروەها هاتوە كە پادشاكانی یەمەن بە قوربانیەوە دێن بۆ لای، هەروەها نیشانی پێغەمبەرێتیەكەی لەسەر شانیەتی بە هێندەی هێلكە كۆترێك ( ئاشكرایە ئەو نیشانەیەش لە سەر شانی پێغەمبەر بوو) هەموو ئەو وەسفانە بەسەر پێغەمبەردا(صلى الله عليه وسلم) نەبێت بەسەر كەسی تردا ناچەسپێت.

Copyright © 2020 Haiv All Right Reserved

Scroll to top