You Are Here: Home » بابەتەكانمان » سوودەكانی وەرزشی ڕۆیشتن

سوودەكانی وەرزشی ڕۆیشتن

 

 

سوودەكانی وەرزشی ڕۆیشتن

 

 

1379871_633259846694257_1589701985_n[1]

 

(روی الترمذی عن علی رضی الله عنه قال: كان رسول الله صلی الله علیه وسلم إذا مشی كأنما ینحدر من صبب)

كاتێك پێغەمبەرمان (د.خ) دەڕۆیشت وەكو ئەوە وابوو كە لە شوێنێكی بەرزەوە دابەزێتە سەر زەوی. ئەبە هورەیرەش (خ.ل) دەڵێت كەسم نەدیوە كە لە پێغەمبەر (د.خ) خێراتر بێت لە ڕۆیشتندا

 (مارأیت احدا أسرع فی مشیه من رسول الله (ص) …)

( قاچەكانی زۆر بەرز دەكردەوە وە بە بەهێزیش قاچەكانی دادەنایە سەر زەوی، واتە بەهێواشی و خاوو خلیچكی نەڕۆیشتوە و گورج و گۆڵ و خێرا و ئازا بووە لە ڕۆیشتندا ).
ئەم جۆرە ڕۆیشتنەی پێغەمبەریشمان سودی تەندروستی زۆری بۆمان هەیە كە زانست ئەو ئەو ڕاستیەی سەلماندوە !
بە یێ‌ ڕۆیشتن یارمەتی لەش دەدات بە دەردانی توخمێكی كیمیایی ئازار شكێن كە پێی دەڵێن ئەندروفینات (Endorphins) كە كار دەكات لە سوككردنی ئازار و كەمكردنەوەی گرژبونی ماسولكە
وە لێكۆڵەرەوان دەڵێن ئەنجامدای وەرزشی ڕۆیشتن بە ڕێك و پێكی كاردەكاتە سەر زیاتر جوان بونی پێست و تازەكردنەوەی، بەهۆی كاریگەری چالاكی سوڕی خوێن و خێرایی گواستنەوەی خۆراك و گەیشتنی بە ئەندامەكانی تری لەش، یارمەتی دەدات بۆ ڕزگاربوون لە پاشەڕۆكان و كەمكردنەوەی چەوری كەڵەكە بوو لە ژێر پێستدا.

1- بەپێ‌ ڕۆیشتن یارمەتی دابەزاندنی فشاری خوێنی بەرز دەدات كە ئەگەری توشبون بە جەڵتەی مێشك كەم دەكاتەوە .

2- یارمەتی كەمكردنەوەی كۆلیسترۆڵی زیان بەخش دەدات و ئاستی كۆلیسترۆڵی سود بەخش بەرزدەكاتەوە بە هۆی زیاتر سوتانی ڕێژەی چەوریەوە و ڕزگاربوون لێی لەگەڵ پاشەڕۆكاندا بۆ دەرەوەی لەش .

3- ڕۆیشتن یارمەتی بەهێز بوون و یەكتر گرتنی ماسولكەكانی لەش دەدات

4- ڕۆیشتن بە ڕیك و پێكی دەبێە هۆی خێراكردنی لێدانەكانی دڵ و بەدوایدا بەرزبونەوەی ڕێژەی هەرسكردنی خواردن لە لەشدا ئەم كارەش دەبێتە هۆی ڕزگاربوون لە گەرمۆكە گەرمیە زیادەكان لە لەشدا .

5- ڕۆیشتن بەپێ‌ دەبێتە هۆلی بەهێزبوونی بەرگری لەش و كەمكردنەوەی ئەگەری توشبون بە نەخۆشیە درێژخایەنەكانی وەكو شەكرە و بەرزبونەوەی فشاری خوێن و نەخۆشیە گواستراوەكان كە لە ڕێگای هەواوە دەگوازرێنەوە .

6- دەبێتە هۆی نەرمبونەوەی جومگەكان و زیاتر بوونی چڕی ئێسكەكان و سنور دادەنێت بۆ شاش بونیان .

7- یارمەتی دەدات بۆ ڕزگاربوون لە شەكری خوێنی زیادە ،لەبەرئەوە پزیشكەكان ئامۆژگاری توشبوانی نەخۆشی شەكرە دەكەن كە پێویستە ڕۆژانە بە پێ‌ بڕۆن .

8- زانایانی دەروونی جەخت لەوە دەكەنەوە كە ڕۆیشتن بە پێ‌ ڕۆڵی گرنگی هەیە لە سوككردنی دڵە ڕاوكێ‌ وكەمكردنەوەی پەستانە دەرونیەكان كە لە ئەنجامی پەستانی كار و لێپرسراوێتی خێزان دروستە بن .

9- شارەزایان ئامۆژگاری ئەوە دەكەن كە ئاو زۆر بخۆن بۆ باشتر بوونی چالاكی ڕۆیشتن لە كردنە دەرەوەی ژەهر لەلەشدا بەئەندازەی (8-10)پەرداخ .

10- زۆربەی پزیشكەكان ئامۆژگاری ئەوە دەكەن كە ڕۆیشتنێكی سوك و ڕێك وپێك لە كاتی سوڕی مانگانەی ئافرەتدا دەبێتە هۆی كەمكرنەوەی ئازار .

11- بەسودە بۆ سیەكان و بهێزكردنی هەناسەدان .

12- دەبێتە هۆی كەمكردنەوەی كیش و ڕزگاربوون لە ووورگنی و سك زلی .
واباشە كە ڕۆژانە (30- 45) خولەك بە پێ‌ بڕۆین و هێواش نەبین و كەمێك خێرا بین تاوەكو بێ‌ بەش نەبین لە سودەكانی ،ئەگەریش نەكرا پێنج ڕۆژ

Copyright © 2020 Haiv All Right Reserved

Scroll to top