You Are Here: Home » بابەتەكانمان » نوێژ‌و هاوسەنگی دەروونی

نوێژ‌و هاوسەنگی دەروونی

نوێژ‌و هاوسەنگی دەروونی

8e4eadf045

نوێژ كاریگەریی دەروونی گەورەی هەیە، كاتێك باوەڕدار لە خشوعی نوێژدایە، ئەمە یارمەتی دەدات بۆ ڕامان وتەركیزكردن، كە باشترین ڕێگایە بۆ چارەسەری ماندوویەتی مێشك. هەروەها نوێژ ڕێگەچارەیەكی سەركەتووە لە چارەكردنی توڕەیی و هەڵچوون و مرۆڤ فێردەكات چۆن لەسەرخۆ‌و ڕەزامەندبێت و ملكەچ بێت بۆ خوای گەورە و فێری ئارامگرتن و خۆبەزلنەزانینی دەكات. ئەم شتانەش بەشێوەیەكی باش و پۆزەتیڤ كارلە كۆئەندامی دەمارو كاری دڵ و ڕێكخستنەوەی لێدانەكانی و ناردنی خوێن لەڕێی دڵەوە دەكات. نوێژ یارمەتی موسڵمان دەدات بۆڕزگاربوون لە هەموو ئەو خەمۆكی و ترس و كاردانەوە دەروونیانەی لەناخیدان، چونكە هەموو ئەمانە تەنها بەوەی موسڵمان بیری بێت كەلەبەردەم خوای گەورەدا وەستاوە و خوای گەورەی لەگەڵدایەو دەستبەرداری نابێت لادەچن و نامێنن، بەتایبەت كە بەردەوام دڵسۆزبێت لە پەرستنی خوای گەورەدا، خوای گەورە دەفەرموێت: 

(قَدْ أَفْلَحَ الْمُؤْمِنُونَ * الَّذِينَ هُمْ فِي صَلَاتِهِمْ خَاشِعُونَ) [المؤمنون: 1-2].

Copyright © 2020 Haiv All Right Reserved

Scroll to top