You Are Here: Home » ئیعجازی زانستی » ئه‌ندازه‌ » نزمترین خاڵ

نزمترین خاڵ

نزمترین خاڵ

~1

وێنەیەكی مانگە دەستكردەكان نزمترین ناوچە لە جیهاندا دەردەخات، ئەم ناوچەیە، ئەو شوێنەیە كە جەنگی نێوان فارس و ڕومەكان تێیدا ڕوویداوەو لەو جەنگەدا ڕۆمەكان دۆڕاون، قورئانی پیرۆز باسی ئەم ناوچەیەی كرووەو پێی ڕاگەیاندووین، كە جەنگەكە لە نزمترین ناوچەی وشكانی زەویدا ڕوویداوە، دەفەرموێت: (غُلِبَتِ الرُّومُ * فِي أَدْنَى الْأَرْضِ وَهُمْ مِنْ بَعْدِ غَلَبِهِمْ سَيَغْلِبُونَ * فِي بِضْعِ سِنِينَ) [الروم: 2-4[.(ڕۆمەكان بەدەستی فارسەكان تێكشكێنران لە نزمترین شوێنی زەویدا، بەڵام لە ئایندەدا ڕۆمەكان دوای شكستیان سەردەكەونەوە، لە چەند ساڵێكی داهاتوودا) بە ڕاستی ئەوە سەلمێنراوە، كە ناوچەی دەریای مردوو و دەوروبەری نزمترین ناوچەیە لە وشكانیدا!! هەروەها ئەوە سەلمێنراوە كە ڕۆمەكان لەم ناوچەیدا شكێنراون، پاشان دوای نۆ ساڵ گەڕاونەتەوەو سەركەوتوون، وشەی (بضع) لەزماندا واتا (لە 1 ەوە بۆ 9). تەماشای وردی وشەكانی قورئان بكەن! ئەم موعجیزە بیگومانە، گەواهی لەسەر ڕاستی قورئانی پیرۆزدەدات و وەڵامێكە بۆ هەر بێباوەڕێك كە بانگەشەی ئەوەدەكات، كە قورئانی پیرۆز نووسراوی دەستی مرۆڤە.

 

Copyright © 2020 Haiv All Right Reserved

Scroll to top