You Are Here: Home » بابەتەكانمان » سەرچاوەی ئاو

سەرچاوەی ئاو

سەرچاوەی ئاو

m. b

بەردی گرانیت هەرچەندە زۆر ڕەق و پتەوەو هیچ بۆشایی تێدانییە، لەگەڵ ئەوەشدا لە كونیلەی زۆر بچووكەوە ڕێگە بە تێپەڕبوونی ئاو بەناویدا دەدات. ئەم تایبەتمەندییە وا دەكات ئاوی باران لەناو زەویدا بپارێزرێت و كۆببێتەوە لەڕێی ئەو كونیلە بچووكانەی ئەم بەردانەوە، ئەگەر ئەم تایبەتمەندییە نەبووایە، كە خوای گەورە بەم بەردانەی زەوی داوە، ئەوا ئاو نەیدەتوانی دزەبكاتە ناو قوڵاییە گەورەكانی ژێر ڕووی زەوییەوە.
سەرسوڕهێن ئەوەیە، كە قورئانی پیرۆز باسی سەرچاوەی ئاوی سازگاری كردوو، خوای گەورە دەفەرموێت: (وَأَنْزَلْنَا مِنَ السَّمَاءِ مَاءً بِقَدَرٍ فَأَسْكَنَّاهُ فِي الْأَرْضِ وَإِنَّا عَلَى ذَهَابٍ بِهِ لَقَادِرُونَ) [المؤمنون: 18] ئەم ئایەتە دووپاتیدەكاتەوە، كە ئاوی هەبوو لەزەویدا وەك ئاوی ژێرزەوی سەرچاوەكەی بارانە، ئەمەیە كە زانستیانە سەلمێنراوە! ئەم ڕاستییە زانستییە لە سەردەمی دابەرزینی قورئاندا لای خەڵك نەزانراو بووە، كێ ئەم ڕاستییەی بە پێغەمبەر (صلی الله علیە وسلم) گەیاندووە؟

Copyright © 2020 Haiv All Right Reserved

Scroll to top