You Are Here: Home » بابەتەكانمان » دەركەوتنی ڕۆژ

دەركەوتنی ڕۆژ

دەركەوتنی ڕۆژ

زانایان دووپاتیدەكەنەوە، دیاردەی شەوو ڕۆژ لە دیاردە ئاڵۆزەكانی سروشتن، ئەفسانەی زۆرلەبارەی ئەم دوو دیاردەیەوە هۆنراوەتەوە، بەڵام هیچ مرۆڤێك زانستی دەربارەی بەدوایەكدا هاتنی شەووڕۆژ نەبووە، بەڵام قورئانی پیرۆز لە زۆر ئایەتەكانیدا باسی شەووڕۆژی بۆكردوین، كە چۆن ڕووناكی ڕۆژ خۆر دەردەخات. هەروەها ئەگەر چینی زەوی نەبوایە، ئەوا خۆر وەك ئەستێرەیەكی بچووك دەردەكەوت !
لەڕێی وێنەگیراوەكانی مانگەدەستكردەكانەوە دەركەوتووە، كە بەرەبەیان (الفجر) بەڕەنگی شین دەردەكەوێت وەك ئەوەی شەو لاببات و دەریبكات، لێرەدا وتەی خوای گەورەمان بیردەكەوێتەوە، كە سوێندی بەم دیاردەیە خواردووە ” دیاردەی دەرخستنی ڕۆژ” : (ۆالنَّهَاڕ إِذا جَلَّاهَا) [الشمس: 3]. واتای (جلَّی) لەزماندا : ئاشكراكرن و دەرخستنە، تێبینی دەكەین چۆن ڕووناكی ڕۆژ ئەم خۆرەمان بۆ دەردەخات و ڕوونیدەكاتەوە بۆمان لە وێنەیەكی جوان و سەرسوڕهێندا، پاكی و پیرۆزی بۆ خوای باشترین بەدیهێنەر.

Copyright © 2020 Haiv All Right Reserved

Scroll to top