You Are Here: Home » بابەتەكانمان » لە سوودە پزیشكییەكانی دەستنوێژ

لە سوودە پزیشكییەكانی دەستنوێژ

لە سوودە پزیشكییەكانی دەستنوێژ 

لێكۆڵینەوەیەكی نوێ دووپاتیدەكاتەوە، كە تێڕادانی ئاو لە دەم لە نەخۆشییەكانی پووك و هەوكردنی و كلۆربوونی ددانەكان دەیپارێزێت، هەروەها ماسولكەكانی دەموچاو بەهێزدەكات‌و بۆری هەناسە لە هەوركردن دەپارێزێت. شتنی لووت هەڵمژینی ئاو بۆ ناو لووت لە میكرۆبەكانی ناوی ڕزگاری دەكات. هەتا ئەو كەسەی بەشێوەیەكی ڕێكوپێك پابەند بێت بە دەستنوێژەوە بەتەواوی لووتی لە میكرۆب پاكدەبێتەوە، ئەمەش لووت لە نەخۆشییەكان دەپارێزێت و ڕێگە لە گوێزانەوەی میكرۆب بۆ ناو بۆری هەوا دەگرێت. سەبارەت بە شتنی دەموچاو ڕۆشنیی بە پێستی دەموچاو دەبەخشێت‌و لە میكرۆب ‌و تەپوتۆز ڕزگاری دەكات. خوای گەورە دەفەرموێت: (إِنَّ اللَّهَ يُحِبُّ التَّوَّابِينَ وَيُحِبُّ الْمُتَطَهِّرِينَ) [البقرە: 222].(خوای گەورە تۆبەكاران و كەسانی پاكی خۆشدەوێت، ئەوانەی ڕواڵەت‌و ناوەڕۆكیان پاكە)
لێكۆڵینەوەكان دووپاتیدەكەنەوە، كە شتنی دەموچاو بەباشی, چاو لە میكرۆب و تەپوتۆز ڕزگاردەكات و لە هەوكردنە جۆراوجۆرەكان دەیپارێزێت. هەروەها شتنی دەستەكان پاشماوەی عارەق لەسەر ڕووی پێست لادەبات و كونیلەكانی پێست دەكاتەوە تا بتوانێت بەشێوەیەكی باش هەناسەبدات. لەگەڵ ئەوەشدا چەوری كۆبووەوە بەهۆی دەردانەكانی پێستەوە، لەسەر پێستی دەموچاوو دەستەكان لادەبات. ئەمەش كاریگەرییەكی پۆزەتیڤی لەسەر باری تەندروستی لەش دەبێت، پێغەمبەر(صلی الله علیە وسلم) دەفەرموێت: (إسباغ الوضو‌ء شطر الإیمان) [رواه مسلم].
پزیشكەكان دەڵێن شتنی دەست و فاچ لەگەڵ دەستلێخستنیان پێست لە تووشبوون بە كەڕووی قاچ و ژمارەیەك لە نەخۆشی پێست لەو شوێنانە لەشدا دەپارێزێت. هەروەها شتنی دەموچاوو دەست و قاچ دەستلێخستنی ئەم شوێنانە وەك چالاككردنێكی دەمارەكانی خوێن دادەنرێت، بۆیە ئەم حاڵەتە كاردانەوەی لەسەر باری دەروونی دەبێت‌و دڵنیایی و ئارامیی زیاددەكان، بەهۆی ئەمەشەوە لە زۆر هەڵچوونی دەرونی ناپەسەند ڕزگاری دەبێت. ڕاستی فەرمووە پێغەمبەر(صلی الله علیە وسلم) كە فەرموویەتی (من توضأ فأحسن الوضوء خرجت الخطايا من جسده حتى تخرج من تحت أظافره) [رواه مسلم].(هەر كەسێك دەسنوێژی بەباشی گرت، ئەوا هەڵەوتاوان لە جەستەی دێتەدەرەوە تەنانەت لەژێر نینۆكەكانیشیەوە)

 

Copyright © 2020 Haiv All Right Reserved

Scroll to top