You Are Here: Home » بابەتەكانمان » ڕەشكە

ڕەشكە

ڕەشكە

هەندێك لێكۆڵینەوە دووپاتیدەكەنەوە، كە ڕەشكە چەند ماددەیەكی تێدایە بەرگریی لەشی مرۆڤ بەهێز دەكات، هەروەها ڕەشكە دژە میكرۆبە، بۆیە دژەزیندەیەكی(ئەنتیبایۆتیك)نایابە، هەروەها سوودەكانی زەیتی ڕەشكە سەلمێنراوە، كە دەمارە خوێنەكان فراواندەكات. بۆیە پێغەمبەر(صلی الله علیە وسلم) دەفەرموێت: (علیكم بهذه الحبە السودا‌و فإن فیها شفا‌ء من كل دا‌ء إلا السام وهو الموت) (ڕەشكە بەكاربهێنن، چونكە چارەسەری بۆ هەموو نەخۆشییەك تێدایە، جگە لە مردن) [البخاری ومسلم].
لێكۆڵینەوەكان دەڵێن ڕەشكە، چارەسەرە بۆ سەرجەم نەخۆشییە میكرۆبییەكان، چونكە دژەزیندە(ئەنتیبایۆتیك)ێكی سروشتییە. هەروەها دەكرێت چارەسەری ئەكزیمای دریژخایەن بە زەیتی ڕەشكە بكرێت لە ڕێگەی چەوركردنی ناوچە تووشبووەكەوە. هەروەها دەتوانرێت هاڕراوی ڕەشكە لەگەڵ شیروهەنگویندا تێكەڵ بكرێت بۆ چارەسەری (ساردیی سێكسیی – البرود الجنسی). ڕاستی فەرمووە پێغەمبەر (صلی الله علیە وسلم) كاتێك دەفەرموێت: (فی الحبە السودا‌و شفا‌ءمن كل داء) [متفق علیه]. (لە ڕەشكەدا چارەسەری هەموو نەخۆشییەك هەیە).

image07

 

Copyright © 2020 Haiv All Right Reserved

Scroll to top