You Are Here: Home » بابەتەكانمان » ئیعجازی زانستی لە فەرمودەی (إن تحت البحر نارا وتحت النار بحرا)

ئیعجازی زانستی لە فەرمودەی (إن تحت البحر نارا وتحت النار بحرا)

ئیعجازی زانستی لە فەرمودەی (إن تحت البحر نارا وتحت النار بحرا)

واتە: (بێگومان لەژێر دەریاوە ئاگر هەیە و لەژێر ئاگرەكەیشەوە دەریا هەیە)!!

 

جیهانی دەریاكان پڕیەتی لە نهێنی وشتی سەرسوڕهێنەر كە هەتا سەردەمێكی نزیك جگە لەچەند ئەفسانەیەك هیچی تریان لەبارەوە نەوترابوو، بەڵام كاتێك مرۆڤ ژێردەریایی داهێناو هەتا قوڵایی هەزاران مەتر چووە خوارەوە، لە ئەنجامدا توانی شتێكی سەرسوڕهێنەر بدۆزێتەوە، ئەویش بوونی ئاگری بڵیسەدار بوو لە قوڵترین شوێنی دەریاكاندا. دەریانخست هەموو دەریاو زەریاكانی جیهان لەبنكەكەیاندا كەلێن هەیە لەڕێگەیانەوە ماددە تواوە گڕكانیەكان دەردەپەڕنە دەرەوە.
ئەم تۆڕە كەلێن ودرزانە ماوەیان هەزاران كیلۆمەتر دەبێت و بەهۆیانەوە ملیۆنان تەن لەو شلەمەنیە تواوانەی كەلەژێر بەرگی بەردینی زەویەوە هەن، دەردەپەڕنە دەرەوە.
پلەی گەرمی ئەو ماددە تواوانە دەگاتە زیاتر لەهەزار 1000 پلەی سەدی. و لەڕێگەی ئەم كەلێنانەوە ئەم ماددانە بەدرێژایی كات دەردەپەڕنە دەرەوە، ئەمەش دەبێتە هۆی كەڵەكەبوونی ماددە تواوەكان وساردبوونەوەیان لەئاوی دەریاكەدا هەتا دورگە بوركانیەكان پێك دێنن. هەروەها بە درێژایی دەیان هەزار كیلۆمەتر چەندین زنجیرە چیای گڕكانیان لە ناو زەریاكاندا دۆزیەوە، كە لەئەنجامی ئەو ماددە تواوە كڵپەدارانەوە پێك هاتوون.

سەیری ئەم ڤیدیۆیە بكە و یە چاوی خۆت ئاگری ژێر دەریاكان ببینە.

بەڵام ئەو شتەی چاوەڕوان نەكراو سەرنجڕاكێشە، ئەوەیە كە ئەو ماددە تواوانە كەلە چینی سێیەمی زەویەوە دەردەپەڕن (كەبەپشتێنەی لاوازی زەوی ناسراوە) لەپێكهاتەكەیدا ئاو لەخۆ دەگرێت.
بەو پێیە ئەو چینەی زەوی كە لەژێر دەریاو لەژێر ئاگرەكانەوەیە، ئاو لەخۆ دەگرێت. ئێستا دەتوانریت بوترێت بوونی ئاگر لەژێر هەر دەریایەكەوە لەجیهاندا ڕاستیەكی زانستی چەسپاو و حاشاهەڵنەگرە، و لەژێر ئەم ئاگرانەیشەوە ئاو هەیە، كەبەچەندان ئەوەندەی ئاوی دەریاكان، مەزەندە دەكرێنDoppeltes Ausrufezeichen ئەوەش ئەوەیە كە پێغەمبەر (درودی خوای لەسەر بێت) هەواڵمان پێ‌ دەدات ودەفەرموێت (ان تحت البحر نارا وتحت النار بحرا) رواه ابوداود. واتە: (بێگومان لەژێر دەریاوە ئاگر هەیە و لەژێر ئاگرەكەیشەوە دەریا هەیە).

لێرەدا باهەڵوێستەیەك لەسەر ئەم فەرمودە مەزنە بكەین و دوبارە تێیڕامێنین، دیارە دەریاو ئاگر دوو شتی دژبەیەكن وهیچ كاتێك كۆنابنەوە، وەئەو تێگەیشتنە هەر لەكۆنەوە لەلای عەرەبەكان هەبووە. بەڵام لەفەرمودەكەی پێغەمبەردا (درودی خوای لەسەر بێت) كە فەرمووی (ان تحت البحر نارا وتحت النار بحرا) بەڵگەیە لەسەر ئاوو ئاگر بەبێ‌ ئەوەی هیچیان ئەوی تریان بكوژێنێتەوە، وەئەوەش لەڕووی زانستیەوە سەلمێنراوە.
ئێستا ئێمە دەتوانین وێنەی قوڵایی دەریاكان ببینین كاتێك ماددە تواوەكان دەردەپەڕن وبەناو ئاوی ساردی دەریادا بڵاودەبنەوە، كە سەرەڕای زۆری ئاوی دەریاكە ناتوانێت ئاوی دەریاكە بكات بەهەڵم!یان بە پێچەوانەوە ئەو زەریا فراوانانە ئاگرەكان ناكوژێننەوە! ئەو هاوسەنگیە بەتەواوی لەفەرمودەكەی پێغەمبەردا (درودی خوای لەسەر بێت) دەبینین.
لەگەڵ ئەوەی پێغەمبەر(صلی الله علیه وسلم) لە ژینگەیەكی بیاباناوی دوور لە دەریا و زەریا ژیاوەو بۆیەك جاریش بە دەریادا نەڕۆشتوە، و دانەشنەبەزیوەتە قوڵایی زەریاكان. دیارە پێش زیاتر لە1400 ساڵ زۆرترین قوڵایی لەژێر ڕووی ئاوەوە كەمرۆڤ توانیبوی بیگاتێ‌ لە دە تا بیست مەتر تێنەپەرٍیوە. بۆیە ئەمەش یەكێكە لە بەڵگەكانی ڕاستی پێغەمبەرایەتی محمد (درودی خوای لەسەر بێت)

Copyright © 2020 Haiv All Right Reserved

Scroll to top