You Are Here: Home » بابەتەكانمان » فیلەكانی ئەبڕەهە بۆ ڕووخانی كەعبە و بەردبارانكردنیان بە پۆلە باڵندە

فیلەكانی ئەبڕەهە بۆ ڕووخانی كەعبە و بەردبارانكردنیان بە پۆلە باڵندە

فیلەكانی ئەبڕەهە بۆ ڕووخانی كەعبە و بەردبارانكردنیان بە پۆلە باڵندە

جاری وایە یەكێك ئەپرسێت چون دڵنیا بم ئەم ڕووداوە ڕوویداوە؟
لە وەڵامدا دەڵێن تۆماركردنی قورئان بۆ ڕووداوەكە بەڵگەی ڕودانیەتی نەك بۆ ئەوانەی بینیویانە بەڵكو بۆ ئێمەیش كە چەندین سەدە تێپەڕ بووە. چۆن؟
كاتێك قورئانی پیرۆز ئەم ڕووداوە باس دەكات خەڵكێك لە موسڵمانان و بێباوەڕان هەبون كە ڕووداوەكەیان بینیبوو، چونكە ساڵی لە دایك بونی پێغەمبەر ڕویدابوو كە هێندە دوور نەبوو، خۆ ئەگەر ئەو ڕووداوە ڕووینەدایە یان باڵندەكان فیلەكانیان بەردباران نەكردبێت، بێگومان لەو كاتەدا كافرانی قوڕەیش زۆر بە توندی وەڵامی ئایەتەكەو پێغەمبەریان دەدایەوە كە قورئان شتێك باس دەكات ڕووینەداوە و هەلێكی زێڕینیان دەستدەكەوت بۆ پەشیمان كردنەوەی باوەڕداران، لە لایەكی دیكە باوەڕدارانیش دەكەوتنە گومان لە پێغەمبەر كە چۆن شتێك باس دەكات ڕووینەداوە، بەڵام بینرا ئەمانە ڕووینەدا، بە پێچەوانەوە خەڵكێكی زۆر لە بێباوەڕان موسڵمان بوون و باوەڕدارانیش ئیمانیان پتەوتر بوو، هەر بۆیە تۆماركردنی قورئان بۆ ئەو ڕووداوانە گومان ناهێڵێت بۆ خەڵكی ئێستایش كە ئەو ڕووداوانە ڕوویانداوە، بە دۆست و نەیارانی قورئانیشەوە لەوە دڵنیان كە قورئان نەگۆڕاوەو هەر ئەو قورئانەیە كە لە پێغەمبەرەوە بۆ ئێمە هاتووە. بەردبارانكردنی فیلەكانیش بە باڵندە و نەهێشتنی ڕووخانی كەعبە دواتر بۆ خەڵكی ئاشكرا بوو بۆ چ مەبەستێك بووە كە ئەم بینایە لە داهاتودا دەبێتە قیبلەی پێغەمبەری نوێ‌ و بۆ پایامەكەی ئامادە دەكرێت.

Copyright © 2020 Haiv All Right Reserved

Scroll to top