You Are Here: Home » بابەتەكانمان » کۆمەڵێک زانیاری دەربارەی لاشەمان :

کۆمەڵێک زانیاری دەربارەی لاشەمان :

کۆمەڵێک زانیاری دەربارەی لاشەمان :

 

1. ئەو وزەیەی کە مێشک بەکاری ئەهێنێت توانای داگیرساندنی گڵۆپێکی 25 واتی هەیە .

2. لووت توانای جیاکردنەوەی 50،000 بۆنی هەیە .

3. بچووکترین ئێسک لە لەشدا “ئێسکە ئاوزەنگی” یە کە ئەکەوێتە گوێی ناوەڕاستەوە و کە نزیکە “2.8 ملم”ە .

4. هەروەکوو مۆری پەنجە ، زمانی هەر مرۆڤێکیش وەک هیچ زمانی کەسێکی کە نیە .

5. دڵ توانای بەرهەمهێنانی پەستانێکی هەیە کە ئەتوانێت خوێن بۆ “9.1” مەتر فڕێبدات .

6. بۆ هەر 3 بۆ 4 ڕۆژ جارێک ناوپۆشی گەدە نوێ ئەبێتەوە ، چوونکە گەدە ترشێکی بەهێزی تیایە بۆ هەرسکردن و شیکردنەوەی ئەو خۆراکەی ئەچیتە گەدەوە ئەگەر ناوپۆشی گەدە نوێ نەبێتەوە ئەوا ئەو ترشە گەدەی مرۆڤیش شی ئەکاتەوە .

7. بە تێکڕا مرۆڤ لەماوەی ژیانیدا 18 کیلۆگرام پێست فڕێ ئەدات .

8. سەروو 650 ماسولکە لە لەشدا هەیە .

9. بە 6 مانگ جارێک نینۆک بە تەواوەتی نوێ ئەبێتەوە .

10. درێژی ڕیخۆڵە بچووک نزیکی 7 مەترە .

11. ئێسکی ڕانی مرۆڤ لە کۆنکرێت بەهێزترە .

12. هەموو ئینج دووجایەک (2.5 سم دووجا )لە مرۆڤدا 6 مەتر دەماری خوێنی تیایە .

13. هەردوو پێی مرۆڤ بە 500،000 ڕژێنی ئارەقی تیایە .
لَقَدْ خَلَقْنَا الْإِنسَانَ فِي أَحْسَنِ تَقْوِيمٍ

وَ لَقَدْ خَلَقْنَا الإِنسَانَ مِن سُلالَةٍ مِّن طِينٍ (*) ثُمَّ جَعَلْنَاهُ نُطْفَةً فِي قَرَارٍ مَّكِينٍ (*) ثُمَّ خَلَقْنَا النُّطْفَةَ عَلَقَةً فَخَلَقْنَا الْعَلَقَةَ مُضْغَةً فَخَلَقْنَا الْمُضْغَةَ عِظَامًا فَكَسَوْنَا الْعِظَامَ لَحْمًا ثُمَّ أَنشَأْنَاهُ خَلْقًا آخَرَ فَتَبَارَكَ اللَّهُ أَحْسَنُ الْخَالِقِينَ  “

body

Copyright © 2020 Haiv All Right Reserved

Scroll to top