You Are Here: Home » بابەتەكانمان » ئیعجازی قورئان سەبارەت بە جۆری هەورە باراناویەكان

ئیعجازی قورئان سەبارەت بە جۆری هەورە باراناویەكان

ئیعجازی قورئان سەبارەت بە جۆری هەورە باراناویەكان

10 ساڵ، زانایانی ئەمریكا و یابان، لەوەیان كۆڵیەوە كە ئایا بروسكە لە چیەوە دروستدەبێت؟ لەبەرئەوەی ئەگەر چۆنێتی دروستبونی بروسكەو هۆكارەكەی زانرا، دەتوانرێت خۆی لێبپارێزرێت، و بۆ چەندین سود بەكاربهێنرێت، كۆڵیانەوە ئایا كێشی هەورەكەیە؟ یان شێوەكەیەتی؟ یان بەرزیەكەیەتی؟ یان شێوەی زەویە؟ یان هەڵمی ئاوە؟ ئایا پەستانە؟ یان تەپ و تۆزە؟ ئایا…؟ هۆكاری دروستبونی بروسكە چیە؟
هەتا لەساڵی 1985ز گەیشتنە ئەنجام، لە گۆنگرەیەكی زانستیدا ئاشكرایان كرد، كاتێك هەڵمی ئاو لە ئاسماندا دەبێتە دلۆپەئاو، بارگەی كارەباییی پێكدێت، بەڵام ئەم بارگانە بەس نین بۆ ئەوەی بروسكە دروست بكەن، بەڵام كاتێك ئەم دڵۆپانە دەبنە تەرزە، بارگەی كارەبایی بەهێز تر پێك دێت، پاشان بە جوڵەی تەرزەكان لە ناو هەورە كەڵەكە بوەكان كە وەك شاخ گەورە دەبن، بە تەواوی هەورەكە بارگاوی دەكەن و تەرزەكان دەبنە هۆی دروست بونی بروسكە، دوای ئەمە چەندین توێژینەوە تر كرا كە هۆكاری بروسكە هەبونی تەرزەیە لەو هەورانەدا كە زۆر جار تەرزەكان لەو شوێنەیش نابارێن، و كاتێك دێنە خوارەوە تەوژمی هەوا سەریان دەخەنەوە تا لەو شوێنەی خوا ویستی بێت گەورە دەبن و قورس دەبن بە جۆرێك تەوژمی هەوای سەركەوتو توانای بەرز كردنەوەیانی نامێنێت و دەكەونە خوارەوە.
با لێرەدا بڕوانین قورئانی پیرۆز چۆن ئەم هەقیقەتە زانستیەی باس كردوە كەزاناكان پاش چەندین لێكۆڵینەوە لە 1985دا پێی گەیشتن،
خوای گەورە دەفەرموێت ( وَيُنَزِّلُ مِنَ السَّمَاء مِن جِبَالٍ فِيهَا مِن بَرَدٍ فَيُصِيبُ بِهِ مَن يَشَاء) واتە، لە و هەورانەی شێوەیان دەچێتە شێوەی چیاوە، تەرزە دێتە خوارەوە، بەڵام ئەگەر خوا ویستی بێت دەكەوێتە زەوی و ویستیشی نەبێت لە شوێنێ‌ تر دەیبارێنێت، (ها‌ء)ی (فیصیب به ) دەگەڕێتەوە بۆ تەرزەكە ، هەروەها (ها‌ء) ی (یصرفه) دەگەڕێتەوە بۆ تەرزەكە، پاشان فەرموی(یكاد سنا برقه یذهب بالابصار) لێرەیشدا (ها‌ء) ی (برقه) وةك (هاء) كانى تر دەگەڕێتەوەبۆ تەرزەكە، واتە ڕووناكی بروسكەی تەرزەكە خەریكە چاو بەرێت. ئەمەیش دەیسەلمێنێت كە بروسكەكە بە هۆی تەرزەكەوە دروست دەبێت.

baran

Copyright © 2020 Haiv All Right Reserved

Scroll to top