You Are Here: Home » بابەتەكانمان » ئیعجازی قورئان سەبارەت بە جۆری هەورە باراناویەكان

ئیعجازی قورئان سەبارەت بە جۆری هەورە باراناویەكان

ئیعجازی قورئان سەبارەت بە جۆری هەورە باراناویەكان

سێ‌ ئایەتی قورئان بە وردی باس سێ‌ جۆری دروستبوونی هەورە باراناویەكان دەكەن
زانایان سێ‌ جۆری سەرەكی هەورە باراناویەكانیان لەسەر شێوەی دەرەوەو شێوەی پێكهاتنیان جیا كردەوە، كە لە قورئانی پیرۆزدا زۆر بە ڕوونی ئاماژەیان پێكراوە:
جۆری یەكەم– هەوری كەڵەكە بوو (السحاب الركامی)
لەم ئایەتەدا باسكراوە (( ألم تر أن الله يزجي سحابا ثم يؤلف بينه ثم يجعله ركاما فترى الودق يخرج من خلاله وينزل من السماء من جبال فيها من برد فيصيب به من يشاء ويصرفه عن من يشاء يكاد سنا برقه يذهب بالأبصار ( 43 )) ئەم ئایەتە پیرۆزە قۆناغەكانی دروستبوونی هەوری كەڵەكە بو دەكات بەم بەشانەوە، كە ئەم قۆناغانە بەتەواوی هەماهەنگی ئەو قۆناغانەیە كە زانایانی كەشناسی دایانناوە بۆی.
1– پاڵپێوەنان بە هێواشی بە هەورە بچوكەكانەوە.(یزجی سحابا)
2– یەكگرتنی هەورە بچوكەمان (ثم یۆلف بینه)
3– بەهۆی پەستانی هەوای سەركەوتو لە ناوەندەكەیەوە، هەورەكە كەڵەكە دەبێت (پم یجعله ركاما)
4– دروستبونی دەنكە باران لەناو هەورەكەدا.
(فتری الودق یخرج من خلاله)
4– دروستبوونی دەنكە تەرزە لە ناو هەورەكان كە شێوەیان چوەتە سەر شێوەی شاخ( وینزل من جبال فیها من برد)
5– دابەزینی دەنكە تەرزەكان و بە هۆی تەوژمی هەوای سەركەوتو پاشان بەرزكردنەوەیان جارێ‌ تر تا تەرزەكان گەورەتر دەبن، هەندێ‌ جاریش كە هێندە گەورە دەبن دەكەونە خوارەوە (فیصیب به من یشا‌ء ویصرفه عن من یشا‌ء)
6– دروستبوونی بروسكە بە هۆی جوڵەی تەرزەكانەوە ( یكاد سنا برقه یذهب بالابصار)
ئەم قۆناغانە بەتەواوی لەگەڵ زانستی ئەمرۆدا هاوشانە، تەنانەت بەكارهێنانی وشەكانی ثم كە بۆ يەك لەدوای یەكی هێواشە، و وشەی (واو و فا‌ء) بۆ یەك لەدوای یەكی خێرایە، واتە بە مەبەست خوای گەورە ئەمانةى بەكارهێناوە.

جۆری دووەم: هەوری چین چین( السحاب الطبقی)
ئەم جۆری هەورە جیاواز لە جۆری پێشوو كە سەرەتا پارچەی بچوك بوون دواتر یەكیانگرت و گەورە بوون، ئەم جۆرەیان بە پێچەوانەوەیە، سەرەتا هەورەكە گەورەیەو دواتر دەبێتە پارچە پارچە، بەڵام شێوەی ئەم هەورە كەڵەكە بو نیە وەك ئەوەی پێشو بەڵكو شێوەی تەختی وەرئەگرێت، پاشان پارچە پارچە دەبن، ئینجا بارینی باران لێیەوە، و بەڵام بارانی ئەم جۆرە چونكە تەرزەو بروسكەی لەگەڵ دا نیە و نەرم ئەبارێت خەڵكی پێیان خۆشە بڕوانە بۆ ئەم ئایەتە قورئانیە چۆن بە وردی وەسفی ئەم جۆرە ئەكات:
اللّهُ الّذِي يُرْسِلُ الرّيَاحَ فَتُثِيرُ سَحَاباً فَيَبْسُطُهُ فِي السّمَآءِ كَيْفَ يَشَآءُ وَيَجْعَلُهُ كِسَفاً فَتَرَى الْوَدْقَ يَخْرُجُ مِنْ خِلاَلِهِ فَإِذَآ أَصَابَ بِهِ مَن يَشَآءُ مِنْ عِبَادِهِ إِذَا هُمْ يَسْتَبْشِرُونَ}
جۆری سێهەم: هەوری گوشراوە كە شێوەی لولپێچی وەردەگرن، واتە وەك دوو جۆرەكەی تر نیە كە كەڵەكەیی و تەخت بوون،ئەم جۆرانە لە ناوچە كەمەریەكانی زەویدا زۆر دەبارێت كە دەبێتە هۆی دروست بوونی دارستانی زۆر چڕو بەیەكدا چوو، هەروەها بروسكەو تەرزەی لەگەڵدا نیە وەك جۆرە یەكەم لەگەڵ ئەوەیشدا وەك جۆری دووەم خۆشی بەخش نیە، چونكە تاو تاو ی توند دەبارێت، جا بڕوانە بۆ ئەم ئایەتە قورئانیەش چۆن بە وردی باسی ئەمجۆرەیش دەكات (وَأَنزَلْنَا مِنَ الْمُعْصِرَاتِ مَاء ثَجَّاجاً {14} ) واتە لە هەورە گوشراوەكانەوە بارانی تاو تاوی بەهێزتان بۆ دەبارێنین پاشان بڕوانە ئایەتەكە دەفەرموێت (لِنُخْرِجَ بِهِ حَبّاً وَنَبَاتاً {15} وَجَنَّاتٍ أَلْفَافاً {16}) واتە : بەهۆی ئەم جۆرە بارانەوە دانەوێلەو ڕووەك و باخ و بێستانی چڕوپڕ و بەیەكدا چوو دروست دەبێت.هەروەك چۆن لە ناوچەكانی هێڵی كەمەریدا ئەم جۆرە دارستانانە زۆرن.

پاگ و بێگه‌ردی بۆ خودای جیهانیان 

Copyright © 2020 Haiv All Right Reserved

Scroll to top