You Are Here: Home » بابەتەكانمان » دادوه‌ری عمری كوڕی عبدالعزیز خودا لێی ڕازی بێت

دادوه‌ری عمری كوڕی عبدالعزیز خودا لێی ڕازی بێت

عمری كوڕی عبدالعزیز

پاره‌ی زه‌كاتینا هێنا بۆ لای پێشه‌وای موسڵمانان عمری كوڕی عبدالعزیز خوای گه‌وره‌ لێی ڕازی بێت فه‌رمووی :
بیبه‌خشن به‌ هه‌ژاره‌كان وتیان له‌ ئومه‌تی موسڵماندا هه‌ژار نه‌ماوه‌ فه‌رمووی :
ژن بۆ گه‌نجه‌كان بهێنن وتیان ئه‌و گه‌نجه‌ی ویستی ژن بهێنێت ژنی هێناوه‌ و هه‌ر پاره‌ ماوه‌ فه‌رمووی :
قه‌رزی قه‌رز داره‌كان بده‌نه‌وه‌ ، قه‌رزه‌كانیان دایه‌وه‌و پاره‌ مایه‌وه‌ فه‌رمووی :
سه‌یری (جووله‌كه‌و نه‌صرانییه‌كان )بكه‌ن كێ قه‌رزی له‌سه‌ر بوو له‌ جیاتی بده‌نه‌وه‌ ،ئه‌نجامیان داو پاره‌ مایه‌وه‌ فه‌رمووی :
پاره‌ بده‌ن به‌و كه‌سانه‌ی كه‌ عیلمی شه‌رعی ئه‌خوێنن و ناتوانن كار بكه‌ن پێیان دان و پاره‌ مایه‌وه‌ فه‌رمووی :
گه‌نم بكڕن و بڵاوی بكه‌نه‌وه‌ به‌سه‌ر چیاكاندا له‌ به‌ر ئه‌وه‌ی نه‌ڵێن له‌ وڵاتی موسڵماناندا باڵداره‌كان برسیانه‌ .
وه‌رگێڕانی : زانیار ئه‌نوه‌ر

Copyright © 2020 Haiv All Right Reserved

Scroll to top