مەی كاردەكاتە سەر ئەندامەكانی جەستە
مەی كاردەكاتە سەر ئەندامەكانی جەستە
دەزگا هەستیارو ئاڵۆزەكانی جەستە، زۆرترین كاریگەریی مەییان دەكەوێتەسەر، وەك كۆدەمارەكان و جگەرو ڕژێنەكان، كە دەبێتە هۆی دروستبوونی تێكچوونی ترسناك بۆیان. كاریگەریی مەی لە خواردنەوەیەوەو لە لێوو ناودەم و ز…مانەوە دەستپێدەكات، ڕەنگە حاڵەتی لیكڕشتن(لیكنی) یان وشكبوونەوەی زمان دروستبكات.یان ڕەنگە ببێتە هۆی شێرپەنجەی زمان. هەروەها مەی دەبێتە هۆی فراوانبوونی سورێنچك و دەمارەخوێنەكان، ئەمەش دەبێتە هۆی برینداربوونی ترسناك. هەروەها لێكۆڵنەوە نوێكان ئەوەیان دەرخستووە، كە زۆربەی تووشبووان بە شێرپەنجەی سورێنچك ئەوانەن، كە بەردەوام مەی دەخۆنەوە. سەبارەت بە چارەسەر بە مەی پرسیار لە پێغەمبەر(صلی الله علیە وسلم)كرا، فەرمووی:
(إنه لیس بدواء ولكنه داء) [رواه مسلم].
(مەی چارەسەرنییە، بەڵكو دەردو نەخۆشییە)