You Are Here: Home » بابەتەكانمان » چۆنیەتی دروست بوونی ئێسكی مرۆڤ

چۆنیەتی دروست بوونی ئێسكی مرۆڤ

 

چۆنیەتی دروست بوونی ئێسكی مرۆڤ 

بێگومان روون بۆتەوە كـە كۆرپەلە لە ناو سـكی دایكیدا لەئەنجامی پیتاندنی هێلكە بە سپێرمی نێرە دروست دەبێت. پاش چەند هەفتەیەك لـە گـەشەی كۆرپەكە ئینجا ئێسك دەست دەكات بـە وەرگرتنی شـێوەی خۆی ، پاشان ووردە ووردە ئەم ئێسكە بە گۆشت دادەپۆشرێت، لـەراستیدا ئـەم كردارە زۆر گران و ئاڵۆزە، چونكە هەرگیز گۆشت ناتوانێت پێش دروست بوونی ئێسك شێوەی تەواوی خۆی وەربگرێت. بۆیە خـوای پەروەردگـار دەفـەرمـوێت:

(وَانظُرْ إِلَى العِظَامِ كَيْفَ نُنشِزُهَا ثُمَّ نَكْسُوهَا لَحْمًا) البقرە 259
واته: (ئایا تۆ سـەیر ناكەیت كـەوا ئێمـە چۆن ئێسـك دروست دەكەین و پاشان گۆشت دەكەین بەبەریدا).

واتە یەكەم جار ئێسك دروست دەبێت و پاشان گۆشت و ماسولكەی بەبەردا دەكرێت. جا ئەگەر ئەمڕۆ لە هەرچی پزیشـكە بپرسین دەربارەی ئەم بابەتە، دەڵێن ئەو خانانەی كـە ئێسـكی كۆرپەیان لێ دروست دەبێت پێش ئـەو خانانە دروسـت دەبن كـە دەگۆڕێن بۆ ماسـولكە و گۆشت. 

كـەواتە پرسیاری گرنگ ئەوەیە ئایا ئەوە خوای گەورە نیە كە پێغەمبەری ئێمەی محمد ( دروودی خوای لەسەر بێت) ئاگادار كردۆتەوە بەو زانستە راستەقینەیە؟ بێگومان بەڵێ‌. 

وەرگێڕانی: عومەر تەیب

esk

Copyright © 2020 Haiv All Right Reserved

Scroll to top