You Are Here: Home » بابەتەكانمان » گسكە ئاسمانیەكان

گسكە ئاسمانیەكان

گسكە ئاسمانیەكان

ئەم ڤیدیۆیە كونێكی ڕەشە و بە ئاسماندا دەڕوات و گسك دەدات!! وەكالەتی ناسای ئەمریكی گرتویەتی، سەیركەن چۆن ئەو ئەستێرەیە لوش دەدات. سبحان الله

black holeكونە رەشەكان:
ناوچەكن لە ئاسماندا كە زۆرترین بارستاییان لە كەمترین قەبارەدا هەیە، لە ئەنجامی چونەوەیەكی تەنە گەورەكانی ئاسمان دروستدەبن و چڕیان زیاد لە سنور زیاد دەبێت، بەردەوام لە جوڵەی خێرادان بە ناو گەردوندا، وەك گسكێكی كارەبایی هەر تەنێك بكەوێتە ڕێیان دەیماڵن و هەڵیدەلوشن، هەورەها سیفەتَی تریان هەیە كە لەبەر ئەوەی ڕەشن زۆر شاراوەن لە ئاسماندا.

ئەوەی جێگای سەرنجە قورئانی پیرۆز باسی ئەم تەنانەی كردوە بە كورتترین دەربڕین سیفاتەكانی خستۆتە ڕوووەك دەفەرموێت:
( فلا أقسم بالخنس الجوار الكنس) واتە: سوێند بەو تەنە ئاسمانیانەی كە زۆر شارەوەن و چونەتەوەیەك، و لە ڕۆشتندان و گسك ئەدەن، و ئیشی ماڵین ئەكەن.

چونكە وشەی الخنس وەك لە لسان العرب هاتوە واتە( الانقباض و الاستخفا‌ء) واتە: چونەوەیەك و خۆشاردنەوە،هەروەك باسكرا ئەم كونە ڕەشانە لە ئەنجامی چونەوەیەكی تەنە گەورەكان دروستدەبن و چریان بە جۆرێك زیاد دەكات، ڕێگە بە فۆتۆناتی ڕووناكیش نادەن دەرچن، بۆیە ڕەش و تاریك دەردەكەون و زۆر شاراوەن!!

وشەی الجوار، واتە: لە جوڵەدان.

وشەی الكنس، واتە: كەناسی و ئیشی ماڵین دەكەن.
زانایان ئەڵێن زۆربەی كات تۆز و پاشماوەی تەنە ئاسمانیەكان دەماڵن و ئەو ناوچەیەی تیایدان پاكی دەكەنەوە. سبحان الله

Copyright © 2020 Haiv All Right Reserved

Scroll to top