You Are Here: Home » بابەتەكانمان » لێكچوون وجیاوازی لەدووبارەبوونەوەی چیرۆكەكانی قورئان دا

لێكچوون وجیاوازی لەدووبارەبوونەوەی چیرۆكەكانی قورئان دا

لێكچوون وجیاوازی لەدووبارەبوونەوەی چیرۆكەكانی قورئان دا

 

44D3~1

ئەندازیار عوسمان
قورئانی پیرۆز كە بۆ پەروەردەكردنی ئادەمیزاد هاتووە،بە زۆر شێواز هەوڵی لەگەڵ ئەدات،هەندێ‌ جار باسی بەهەشتی بۆ دەكات تا هیوای بداتێ‌،ئینجا باسی دۆزەخی بە دوادا دینێ‌ تا بترسێ‌ لە سزای خوا،بەمەش ترس و هیوای بۆ دروست دەكات..
هەروەها یەك لەسەر سێ‌ی قورئان چیرۆكەو باسی پێغەمبەران و بەسەرهاتی گەلەكانیان دەكات كە بەڕاستی پەند و عیبرەتی زۆریان تێدایەو، لە چەند سورەتێكدا باسی پێغەمبەرێك دووبارە دەبێتەوە،بەڵام لەهەر شوێنێكدا بۆ مەبەستێكەو ئامانجێكی تایبەت ئەپێكێ‌،كە بەڕاستی ئەمەش موعجیزەی قورئانە ..
ڕاستە باسەكان باسی پێغەمبەرێك وگەلەكەیەتی بەڵام شێوازی باسەكەو ڕەنگی باسەكان جیاوازن،واتە لەیەكچوون هەیە بەڵام جیاوازیشن،جیاوازیەكەشیان هەندێك لەسەر وەستان و وردبوونەوەی دەوێت،كەلێرەدا چەند نموونەیەك باس دەكەین:
یەكەم:لەباسی چیرۆكی حەزرەتی موسادا لەسورەتی (البقرە)دا قورئان دەفەرموێت (وَإِذِ اسْتَسْقَى مُوسَى لِقَوْمِهِ فَقُلْنَا اضْرِب بِّعَصَاكَ الْحَجَرَ فَانفَجَرَتْ مِنْهُ اثْنَتَا عَشْرَةَ عَيْناً قَدْ عَلِمَ كُلُّ أُنَاسٍ مَّشْرَبَهُمْ كُلُواْ وَاشْرَبُواْ مِن رِّزْقِ اللَّهِ وَلاَ تَعْثَوْاْ فِي الأَرْضِ مُفْسِدِينَ  ( (60)
واتە :یادی ئەو نیعمەتە بكەنەوە ، كاتێك موسا بۆ گەلەكەی داوای بارینی باران و ئاوی كرد ،ئێمەش پێمان وت:بە گۆچانەكەت بدە بە(تاشە)بەردەكەدا،جا ئەو كارەی ئەنجامدا،بەردەكە دوانزەكانی لێ‌ هەڵقوڵا،بێگومان هەر هۆزێك چاوگەی خۆی ناسی،ئینجا پێمان وتن : دە بخۆن و بخۆنەوە لە ڕزق و ڕۆزی و بەخششی خوا و تاوان و خراپەمەكەن لەسەر زەویدا لەكاتێكدا كە بەچاندنی تۆوی خراپەوە خەریكن .
هەمان باس لە سورەتی الاعراف دا دووبارە بۆتەوە(وَقَطَّعْنَاهُمُ اثْنَتَيْ عَشْرَةَ أَسْبَاطًا أُمَمًا وَأَوْحَيْنَا إِلَى مُوسَى إِذِ اسْتَسْقَاهُ قَوْمُهُ أَنِ اضْرِب بِّعَصَاكَ الْحَجَرَ فَانبَجَسَتْ مِنْهُ اثْنَتَا عَشْرَةَ عَيْنًا قَدْ عَلِمَ كُلُّ أُنَاسٍ مَّشْرَبَهُمْ وَظَلَّلْنَا عَلَيْهِمُ الْغَمَامَ وَأَنزَلْنَا عَلَيْهِمُ الْمَنَّ وَالسَّلْوَى كُلُواْ مِن طَيِّبَاتِ مَا رَزَقْنَاكُمْ وَمَا ظَلَمُونَا وَلَكِن كَانُواْ أَنفُسَهُمْ يَظْلِمُونَ)(160)واتە: ئێمە نەوەی ئیسرائیلمان كرد بە دوانزە تیرەو تایەفە،(دوای ئەوەی بە بیابانی سینادا كۆچیان دەكرد تووشی تینویەتیەكی زۆر بوون)،وەحیمان بۆ موسا نارد كاتێك گەلەكەی داوای ئاویان لێكرد كە: دارعەساكەت بدە بەبەردەكەدا ، هەركە ئەو كارەی كرد بەردەكە دوانزەكانی لێ‌ هەڵقوڵا،بێگومان هەرتیرەو تایەفەیەك كانیاوی خۆی زانی و هەوریشمان كرد بە سێبەر بە سەریانەوە (تا گەرما زۆریان بۆنەهێنێت)و گەزۆ و باڵندەی شەلاقمان بۆ ناردن ،دەبخۆن لەو هەموو ڕزق و ڕۆزیە پاكانەی كە پێمان بەخشیون ،جا وە نەبێت ئەوانە ستەمیان لە ئێمە كردبێت بە ناشكوری كردن و گوناهكردن بەڵكو ستەمیان هەر لە خۆیان دەكرد.
ئەگەر سەرنجی هەردوو باسەكە بدەین و وردبینەوە،لەیەك دەچن و باسی یەك ڕووداوە ،بەڵام لە ڕاستیدا لەیەكتری جیاوازن ،لە یەكەمیاندا وشەی (فانفجرت) هاتووە كە تەقینی سەرچاوەكەو زۆری ئاوەكەیەتی ..لە دووەمیاندا(فانبجست)هاتووە كە هەڵقوڵانی ئاوێكی كەمە..جا ئەم دوو وشە جیاوازە بۆ بەكارهاتووە؟
لە وەڵامدا دەڵێین:هەردوو وشەكە بە مەبەست بەكارهاتوون،ئاوەكە لەسەرەتاوە كە سەرچاوەكە تەقیوە زۆر بووە،دوایی بەهۆی گوناهباری و سەرسەختیانەوە كەم بۆتەوە..
لەیەكەم ئایەتدا باسی نیعمەتەكانی خوا دەكات بۆیان ،باسی ئاوە زۆرەكە دەكات ،بەڵام كەباسی گوناه و تاوانیان دەكات باسی كەم بوونەوەی ئاوەكە دەكات ،كەواتە قورئان هەرشتەو لە شوێنی خۆیدا دای دەنێت..
دووەم:لە چیرۆكی حەزرەتی ئیبراهیم دا سەلامی خوای لێ‌ بێت لە سورەتی(الذاریات)دا قورئان دەفەرموێت( هَلْ أَتَاكَ حَدِيثُ ضَيْفِ إِبْرَاهِيمَ الْمُكْرَمِينَ ،إِذْ دَخَلُوا عَلَيْهِ فَقَالُوا سَلَامًا قَالَ سَلَامٌ قَوْمٌ مُّنكَرُونَ ،فَرَاغَ إِلَى أَهْلِهِ فَجَاء بِعِجْلٍ سَمِينٍ ، فَقَرَّبَهُ إِلَيْهِمْ قَالَ أَلَا تَأْكُلُونَ ، فَأَوْجَسَ مِنْهُمْ خِيفَةً قَالُوا لَا تَخَفْ وَبَشَّرُوهُ بِغُلَامٍ عَلِيمٍ  )(28)
واتە :ئەی پێغەمبەر(صلی الله علیه وسلم)ئایا هەواڵی میوانە بەڕێزەكانی ئیبراهیمت پێنەگەیشتووە؟
كاتێك چوون بۆ سەردانی وتیان:سڵاو،ئەویش وتی:سڵاو لە ئێوەش بێت ،هەرچەندە ناتانناسم،ئەوسا ئیتر خۆی دزیەوە و چوو بەهاوكاری خێزانی ،گوێرەكەیەكی قەڵەوی سەربڕی و سوریانكردەوەو هێنای و لێی نزیك كردنەوە ،فەرمووی لێكردن ، كەبینی ناخۆن،وتی:ئەوە نافەرموون،ئەوە ناخۆن؟؟
ئیبراهیم ترسێكی لێنیشت (ترسا شتێكیان لەژێر سەردا بێت)بۆیە خێرا وتیان :مەترسە ئێمە فریشتەین، مژدەشیان پێدا كە خوا بەم نزیكانە منداڵێكی زانایان پێدەبەخشێت..
لە سورەتی (الحجر)یشدا دەفەرموێت(وَنَبِّئْهُمْ عَن ضَيْفِ إِبْراَهِيمَ ،  إِذْ دَخَلُواْ عَلَيْهِ فَقَالُواْ سَلامًا قَالَ إِنَّا مِنكُمْ وَجِلُونَ ،  قَالُواْ لاَ تَوْجَلْ إِنَّا نُبَشِّرُكَ بِغُلامٍ عَلِيمٍ ،  قَالَ أَبَشَّرْتُمُونِي عَلَى أَن مَّسَّنِيَ الْكِبَرُ فَبِمَ تُبَشِّرُونَ ،  قَالُواْ بَشَّرْنَاكَ بِالْحَقِّ فَلاَ تَكُن مِّنَ الْقَانِطِينَ ،  قَالَ وَمَن يَقْنَطُ مِن رَّحْمَةِ رَبِّهِ إِلاَّ الضَّآلُّونَ  )(56)
واتە:هەواڵیان بدەرێ‌ دەربارەی میوانەكانی ئیبراهیم سەلامی خوای لێبێت،كاتێك كت وپڕ خۆیان كرد بە ماڵداو وتیان:سڵاو،وتی:بەڕاستی ئێمە لێتان دەترسین!!فریشتەكان وتیان:مەترسە( ئێمە لەلایەن خواوە ڕەوانە كراوین) و بێگومان ئێمە مژدەی كوڕێكیزۆر زانات پێ‌ دەدەین..
ئیبراهیم وتی:ئایا مژدەم دەدەنێ‌ لە كاتێكدا كە ئاوا پیری یەخەی گرتووم ، جا بەچی مژدە دەدەن؟!
فریشتەكان وتیان :بەڕاستی مژدەت دەدەینێ‌،كەواتە لەو كەسانە مەبە كە نائومێدن لە بەخششەكانیخوا. ئیبراهیم وتی:ئایا كێ‌ نائومێد دەبێت لە ڕەحمەت و بەخششەكانی پەروەردگاری مەگەر كەسانێك كە گومڕاو سەرگەردانن..
لەیەكەمدا:باسی سەندنەوەی سەلامەكەی كرد و باسی گوێرەكە سورەوكراوەكەی كرد، چونكە تیشك خرایە سەر بەڕێزی میوانەكان(هَلْ أَتَاكَ حَدِیپُ چَیْفِ إِبْرَاهِیمَ الْمُكْرَمِینَ)لێرەدا میوانەكان زۆر بەڕێزن و ئەمیش زۆر ڕێزی لێگرتوون..
بەڵام لە دووەمدا:باسی ڕێزداری میوانەكان ناكات ،بۆیە باسی رێزگرتنی ئیبراهیمیش ناكات و كورتی دەكاتەوە،ئەمەش لەلای خۆشمان هەروایە كاتێك شتێك دەگێڕینەوە بەپێی شوێن و كات چەندی پێویست كات ئەوەندەی باس دەكەین.(علی طریق التفسیر البیانی للقران الكریم)د.فاضل صالح السامرائی..
سێیەم:قورئان لەبارەی سزادان و ئەشكەنجەی فیرعەونەوە بۆ بەنی ئیسرائیل دەفەرموێت (وَإِذْ نَجَّيْنَاكُم مِّنْ آلِ فِرْعَوْنَ يَسُومُونَكُمْ سُوَءَ الْعَذَابِ يُذَبِّحُونَ أَبْنَاءكُمْ وَيَسْتَحْيُونَ نِسَاءكُمْ وَفِي ذَلِكُم بَلاء مِّن رَّبِّكُمْ عَظِيمٌ)البقرە 49واتە : بیری نیعمەتی ڕزگاربونیشتان بكەنەوەكاتێك ڕزگارمان كردن لە دەست داردەستەی فیرعەون كە خراپترین سزاو ئازاریان دەدان،كوڕەكانیان سەردەبڕین و ئافرەتەكانیان دەهێشتنەوە بۆ كارەكەری و خزمەت، ئەوەش بۆ ئێوە تاقیكردنەوەیەكی گەورە بوو لەلایەن پەروەردگارتانەوە. هەروەها دەفەرموێت(وَإِذْ قَالَ مُوسَى لِقَوْمِهِ اذْكُرُواْ نِعْمَةَ اللّهِ عَلَيْكُمْ إِذْ أَنجَاكُم مِّنْ آلِ فِرْعَوْنَ يَسُومُونَكُمْ سُوءَ الْعَذَابِ وَيُذَبِّحُونَ أَبْنَاءكُمْ وَيَسْتَحْيُونَ نِسَاءكُمْ وَفِي ذَلِكُم بَلاء مِّن رَّبِّكُمْ عَظِيمٌ)ابراهیم 6
واتە:یادیان بهێنەرەوە كاتێك موسا بەگەلەكەی وت،یادی نازونیعمەتەكانی خوا بكەنەوە لەسەرتان ،كاتێك لە دارودەستەی فیرعەون ڕزگاری كردن كە بە ناخۆشترین شێوە سزای دەدان،كە یەكێ‌ لەو سزایانەی سەر بڕینی كوڕەكانتان و هێشتنەوەی ئافرەتانتان بوو،بیگومان ئەوە تاقیكردنەوەیەكی گەورەبوو لەلایەن پەروەردگارتانەوە.
جیاوازی نێوان ئەم دوو ئایەتە ئەوەیە لەیەكەمدا(یذبحون ابنائكم)لە دووەمدا(ویذبحون ابنائكم)تەنها (و)ێك زیادە،كەلەیەكەمدا باسی سزاكە دەكات هەروەك سەربڕینی كوڕان و هێشتنەوەی ئافرەتان بێت،بەڵام لە دووەمدا ئەو (واو)ە ئەوە دەگەیەنێت كە سزاكان زۆرن ویەكێ‌ لە سزاو ئازار و تاقیكردنەوەكان سەربڕینی كوڕان و هێشتنەوەی ئافرەتان بووە..
سەرنج بدە لەپێش باسی دووەمدا ئایەتی(وَلَقَدْ أَرْسَلْنَا مُوسَى بِآيَاتِنَا أَنْ أَخْرِجْ قَوْمَكَ مِنَ الظُّلُمَاتِ إِلَى النُّورِ وَذَكِّرْهُمْ بِأَيَّامِ اللّهِ إِنَّ فِي ذَلِكَ لآيَاتٍ لِّكُلِّ صَبَّارٍ شَكُورٍ) ابراهیم 5/ هاتووە ،واتە:سوێند بەخوا ئێمە موسامان ڕەوانە كرد،هاوڕێ‌ لەگەڵ موعجیزەی زۆردا فەرمانمان پێدا كە قەوم و عەشرەتت لە تاریكیەكان ڕزگار بكە بەرەو نوور و ڕووناكی ،ڕۆژەكانی خوایان بهێنەرەوە یاد،ئەو ڕۆژانەی كە تۆڵەی لە بێباوەڕان سەند و ئیماندارانی سەرخست،بێگومان لەو بەسەرهاتانەدا بەڵگەو نیشانەی زۆر هەیە،بۆ هەموو ئەو كەسانەی كە زۆر خۆگرن لەكاتی تەنگانەداو، زۆر سوپاسگوزاریشن لەكاتی خۆشیدا(صبار،شكور)ن ،بۆیە كە باسی ئارامگرتنی زۆرو سوپاسگوزاری زۆری كرد، بەدوایدا باسی زۆری سزاكانی كرد كە یەكێكیان سەربڕینی كوڕان و هێشتنەوەی ئافرەتان بووە،بەڕاستی قورئان زۆر بەوردی و حەكیمانە وشەكان بەكاردەهێنێ‌.
چوارەم:چیرۆكی نوح و گەلەكەی سەلامی خوای لێبێت لە سێ‌ سوورەتدا باسكراوە و هەر جارەی گرنگی داوە بەچەند لایەنێك بەپێی پێویست و ئامانجی سورەتەكە…
1.لە سوورەتی (هود)دا ئامانجەكە سێ‌ شتە كە لە سوورەتەكەدا ئاماژەی بۆ كراوە :
ا. ( ذَلِكَ مِنْ أَنبَاء الْقُرَى نَقُصُّهُ عَلَيْكَ مِنْهَا قَآئِمٌ وَحَصِيدٌ ، وَمَا ظَلَمْنَاهُمْ وَلَكِن ظَلَمُواْ أَنفُسَهُمْ فَمَا أَغْنَتْ عَنْهُمْ آلِهَتُهُمُ الَّتِي يَدْعُونَ مِن دُونِ اللّهِ مِن شَيْءٍ لِّمَّا جَاء أَمْرُ رَبِّكَ وَمَا زَادُوهُمْ غَيْرَ تَتْبِيبٍ ، وَكَذَلِكَ أَخْذُ رَبِّكَ إِذَا أَخَذَ الْقُرَى وَهِيَ ظَالِمَةٌ إِنَّ أَخْذَهُ أَلِيمٌ شَدِيدٌ ،  إِنَّ فِي ذَلِكَ لآيَةً لِّمَنْ خَافَ عَذَابَ الآخِرَةِ ذَلِكَ يَوْمٌ مَّجْمُوعٌ لَّهُ النَّاسُ وَذَلِكَ يَوْمٌ مَّشْهُودٌ  )هود 103واتە:ئەم چیرۆك و دەنگوباسانەت بۆ باس دەكەین كە ئاگادار كردنەوە بێت بۆ خەڵكی تا خۆیان لە سزای ئاخیرەت بپارێزن .
ب.( وَكُلاًّ نَّقُصُّ عَلَيْكَ مِنْ أَنبَاء الرُّسُلِ مَا نُثَبِّتُ بِهِ فُؤَادَكَ) هود 120 / واتە:مەبەست لەم چیرۆكانە دامەزراندنی دڵی تۆیە ئەی پێغەمبەر(صلی الله علیه وسلم)كە ئەمەش ئامانجی دووەمە..
ج.( وَجَاءكَ فِي هَذِهِ الْحَقُّ وَمَوْعِظَةٌ وَذِكْرَى لِلْمُؤْمِنِينَ ) هود(120)ئامانجی سێیەمیش بۆ ئەوەیە كە ببێ‌بە ئامۆژگاری و یادەوەری بۆ بڕواداران..
لەبەر ئەم سێ‌ ئامانجە بە درێژی باسی چەند لایەنێكی چیرۆكەكە كراوە كە ئەو سێ‌ ئامانجە بپێكێ‌ :
(

وَلَقَدْ أَرْسَلْنَا نُوحًا إِلَى قَوْمِهِ إِنِّي لَكُمْ نَذِيرٌ مُّبِينٌ ،  أَن لاَّ تَعْبُدُواْ إِلاَّ اللّهَ إِنِّيَ أَخَافُ عَلَيْكُمْ عَذَابَ يَوْمٍ أَلِيمٍ ،  فَقَالَ الْمَلأُ الَّذِينَ كَفَرُواْ مِن قِوْمِهِ مَا نَرَاكَ إِلاَّ بَشَرًا مِّثْلَنَا وَمَا نَرَاكَ اتَّبَعَكَ إِلاَّ الَّذِينَ هُمْ أَرَاذِلُنَا بَادِيَ الرَّأْيِ وَمَا نَرَى لَكُمْ عَلَيْنَا مِن فَضْلٍ بَلْ نَظُنُّكُمْ كَاذِبِينَ ،  قَالَ يَا قَوْمِ أَرَأَيْتُمْ إِن كُنتُ عَلَى بَيِّنَةٍ مِّن رَّبِّيَ وَآتَانِي رَحْمَةً مِّنْ عِندِهِ فَعُمِّيَتْ عَلَيْكُمْ أَنُلْزِمُكُمُوهَا وَأَنتُمْ لَهَا كَارِهُونَ ، وَيَا قَوْمِ لا أَسْأَلُكُمْ عَلَيْهِ مَالاً إِنْ أَجْرِيَ إِلاَّ عَلَى اللّهِ وَمَآ أَنَاْ بِطَارِدِ الَّذِينَ آمَنُواْ إِنَّهُم مُّلاَقُو رَبِّهِمْ وَلَكِنِّيَ أَرَاكُمْ قَوْمًا تَجْهَلُونَ ، وَيَا قَوْمِ مَن يَنصُرُنِي مِنَ اللّهِ إِن طَرَدتُّهُمْ أَفَلاَ تَذَكَّرُونَ ،  وَلاَ أَقُولُ لَكُمْ عِندِي خَزَآئِنُ اللّهِ وَلاَ أَعْلَمُ الْغَيْبَ وَلاَ أَقُولُ إِنِّي مَلَكٌ وَلاَ أَقُولُ لِلَّذِينَ تَزْدَرِي أَعْيُنُكُمْ لَن يُؤْتِيَهُمُ اللّهُ خَيْرًا اللّهُ أَعْلَمُ بِمَا فِي أَنفُسِهِمْ إِنِّي إِذًا لَّمِنَ الظَّالِمِينَ ، قَالُواْ يَا نُوحُ قَدْ جَادَلْتَنَا فَأَكْثَرْتَ جِدَالَنَا فَأْتَنِا بِمَا تَعِدُنَا إِن كُنتَ مِنَ الصَّادِقِينَ ، قَالَ إِنَّمَا يَأْتِيكُم بِهِ اللّهُ إِن شَاء وَمَا أَنتُم بِمُعْجِزِينَ ، وَلاَ يَنفَعُكُمْ نُصْحِي إِنْ أَرَدتُّ أَنْ أَنصَحَ لَكُمْ إِن كَانَ اللّهُ يُرِيدُ أَن يُغْوِيَكُمْ هُوَ رَبُّكُمْ وَإِلَيْهِ تُرْجَعُونَ ، أَمْ يَقُولُونَ افْتَرَاهُ قُلْ إِنِ افْتَرَيْتُهُ فَعَلَيَّ إِجْرَامِي وَأَنَاْ بَرِيءٌ مِّمَّا تُجْرَمُونَ ، وَأُوحِيَ إِلَى نُوحٍ أَنَّهُ لَن يُؤْمِنَ مِن قَوْمِكَ إِلاَّ مَن قَدْ آمَنَ فَلاَ تَبْتَئِسْ بِمَا كَانُواْ يَفْعَلُونَ ، وَاصْنَعِ الْفُلْكَ بِأَعْيُنِنَا وَوَحْيِنَا وَلاَ تُخَاطِبْنِي فِي الَّذِينَ ظَلَمُواْ إِنَّهُم مُّغْرَقُونَ ، وَيَصْنَعُ الْفُلْكَ وَكُلَّمَا مَرَّ عَلَيْهِ مَلأٌ مِّن قَوْمِهِ سَخِرُواْ مِنْهُ قَالَ إِن تَسْخَرُواْ مِنَّا فَإِنَّا نَسْخَرُ مِنكُمْ كَمَا تَسْخَرُونَ ،  فَسَوْفَ تَعْلَمُونَ مَن يَأْتِيهِ عَذَابٌ يُخْزِيهِ وَيَحِلُّ عَلَيْهِ عَذَابٌ مُّقِيمٌ ، حَتَّى إِذَا جَاء أَمْرُنَا وَفَارَ التَّنُّورُ قُلْنَا احْمِلْ فِيهَا مِن كُلّ زَوْجَيْنِ اثْنَيْنِ وَأَهْلَكَ إِلاَّ مَن سَبَقَ عَلَيْهِ الْقَوْلُ وَمَنْ آمَنَ وَمَا آمَنَ مَعَهُ إِلاَّ قَلِيلٌ ، وَقَالَ ارْكَبُواْ فِيهَا بِسْمِ اللّهِ مَجْرَاهَا وَمُرْسَاهَا إِنَّ رَبِّي لَغَفُورٌ رَّحِيمٌ ، وَهِيَ تَجْرِي بِهِمْ فِي مَوْجٍ كَالْجِبَالِ وَنَادَى نُوحٌ ابْنَهُ وَكَانَ فِي مَعْزِلٍ يَا بُنَيَّ ارْكَب مَّعَنَا وَلاَ تَكُن مَّعَ الْكَافِرِينَ ، قَالَ سَآوِي إِلَى جَبَلٍ يَعْصِمُنِي مِنَ الْمَاء قَالَ لاَ عَاصِمَ الْيَوْمَ مِنْ أَمْرِ اللّهِ إِلاَّ مَن رَّحِمَ وَحَالَ بَيْنَهُمَا الْمَوْجُ فَكَانَ مِنَ الْمُغْرَقِينَ ، وَقِيلَ يَا أَرْضُ ابْلَعِي مَاءكِ وَيَا سَمَاء أَقْلِعِي وَغِيضَ الْمَاء وَقُضِيَ الأَمْرُ وَاسْتَوَتْ عَلَى الْجُودِيِّ وَقِيلَ بُعْداً لِّلْقَوْمِ الظَّالِمِينَ ، وَنَادَى نُوحٌ رَّبَّهُ فَقَالَ رَبِّ إِنَّ ابُنِي مِنْ أَهْلِي وَإِنَّ وَعْدَكَ الْحَقُّ وَأَنتَ أَحْكَمُ الْحَاكِمِينَ ، قَالَ يَا نُوحُ إِنَّهُ لَيْسَ مِنْ أَهْلِكَ إِنَّهُ عَمَلٌ غَيْرُ صَالِحٍ فَلاَ تَسْأَلْنِ مَا لَيْسَ لَكَ بِهِ عِلْمٌ إِنِّي أَعِظُكَ أَن تَكُونَ مِنَ الْجَاهِلِينَ ، قَالَ رَبِّ إِنِّي أَعُوذُ بِكَ أَنْ أَسْأَلَكَ مَا لَيْسَ لِي بِهِ عِلْمٌ وَإِلاَّ تَغْفِرْ لِي وَتَرْحَمْنِي أَكُن مِّنَ الْخَاسِرِينَ ، قِيلَ يَا نُوحُ اهْبِطْ بِسَلاَمٍ مِّنَّا وَبَركَاتٍ عَلَيْكَ وَعَلَى أُمَمٍ مِّمَّن مَّعَكَ وَأُمَمٌ سَنُمَتِّعُهُمْ ثُمَّ يَمَسُّهُم مِّنَّا عَذَابٌ أَلِيمٌ (48)....)

2.لەسورەتی الاعراف یشدا جەخت كراوەتە سەر لەناوبردنی لەپڕ، بۆیە چەند لایەنێكی كەم باس دەكات كە ئامۆژگاری نوح و وەڵام نەدانەوەی گەلەكەی و تیاچوونی كافرەكانە..
ئەوەتا باسی ئامانجەكە دەكات (وَمَا أَرْسَلْنَا فِي قَرْيَةٍ مِّن نَّبِيّ إِلاَّ أَخَذْنَا أَهْلَهَا بِالْبَأْسَاء وَالضَّرَّاء لَعَلَّهُمْ يَضَّرَّعُونَ ،  ثُمَّ بَدَّلْنَا مَكَانَ السَّيِّئَةِ الْحَسَنَةَ حَتَّى عَفَواْ وَّقَالُواْ قَدْ مَسَّ آبَاءنَا الضَّرَّاء وَالسَّرَّاء فَأَخَذْنَاهُم بَغْتَةً وَهُمْ لاَ يَشْعُرُونَ )الاعراف 94-95
لەبارەی چیرۆكەكەشەوە دەفەرموێت(لقَدْ أَرْسَلْنَا نُوحًا إِلَى قَوْمِهِ فَقَالَ يَا قَوْمِ اعْبُدُواْ اللَّهَ مَا لَكُم مِّنْ إِلَهٍ غَيْرُهُ إِنِّيَ أَخَافُ عَلَيْكُمْ عَذَابَ يَوْمٍ عَظِيمٍ ، قَالَ الْمَلأُ مِن قَوْمِهِ إِنَّا لَنَرَاكَ فِي ضَلاَلٍ مُّبِينٍ ، قَالَ يَا قَوْمِ لَيْسَ بِي ضَلاَلَةٌ وَلَكِنِّي رَسُولٌ مِّن رَّبِّ الْعَالَمِينَ ، أُبَلِّغُكُمْ رِسَالاَتِ رَبِّي وَأَنصَحُ لَكُمْ وَأَعْلَمُ مِنَ اللّهِ مَا لاَ تَعْلَمُونَ ، أَوَعَجِبْتُمْ أَن جَاءكُمْ ذِكْرٌ مِّن رَّبِّكُمْ عَلَى رَجُلٍ مِّنكُمْ لِيُنذِرَكُمْ وَلِتَتَّقُواْ وَلَعَلَّكُمْ تُرْحَمُونَ ، فَكَذَّبُوهُ فَأَنجَيْنَاهُ وَالَّذِينَ مَعَهُ فِي الْفُلْكِ وَأَغْرَقْنَا الَّذِينَ كَذَّبُواْ بِآيَاتِنَا إِنَّهُمْ كَانُواْ قَوْماً عَمِينَ)الاعراف 59-64
3.لە سورەتی الشعرا‌و یشدا كافران داوای ئایەت و بەڵگەو موعجیزە دەكەن ،بۆیە قورئان بەكورتی و بە خێرایی بانگەوازی نوح و وەڵام نەدانەوەی ئەوان باس دەكات و ،جەخت دەكاتە سەر لەناوبردنی كافران وەك بەڵگەو ئایەت وموعجیزەیەك بۆ قەناعەت پێكردنیان ، هەروەك دەفەرموێت (

كَذَّبَتْ قَوْمُ نُوحٍ الْمُرْسَلِينَ ،  إِذْ قَالَ لَهُمْ أَخُوهُمْ نُوحٌ أَلَا تَتَّقُونَ ،  إِنِّي لَكُمْ رَسُولٌ أَمِينٌ ،  فَاتَّقُوا اللَّهَ وَأَطِيعُونِ ،  وَمَا أَسْأَلُكُمْ عَلَيْهِ مِنْ أَجْرٍ إِنْ أَجْرِيَ إِلَّا عَلَى رَبِّ الْعَالَمِينَ ،  فَاتَّقُوا اللَّهَ وَأَطِيعُونِ ، قَالُوا أَنُؤْمِنُ لَكَ وَاتَّبَعَكَ الْأَرْذَلُونَ ،  قَالَ وَمَا عِلْمِي بِمَا كَانُوا يَعْمَلُونَ ،  إِنْ حِسَابُهُمْ إِلَّا عَلَى رَبِّي لَوْ تَشْعُرُونَ ،وَمَا أَنَا بِطَارِدِ الْمُؤْمِنِينَ ،  إِنْ أَنَا إِلَّا نَذِيرٌ مُّبِينٌ ،  قَالُوا لَئِن لَّمْ تَنتَهِ يَا نُوحُ لَتَكُونَنَّ مِنَ الْمَرْجُومِينَ ،  قَالَ رَبِّ إِنَّ قَوْمِي كَذَّبُونِ ،  فَافْتَحْ بَيْنِي وَبَيْنَهُمْ فَتْحًا وَنَجِّنِي وَمَن مَّعِي مِنَ الْمُؤْمِنِينَ ،فَأَنجَيْنَاهُ وَمَن مَّعَهُ فِي الْفُلْكِ الْمَشْحُونِ ،  ثُمَّ أَغْرَقْنَا بَعْدُ الْبَاقِينَ ،إِنَّ فِي ذَلِكَ لَآيَةً وَمَا كَانَ أَكْثَرُهُم مُّؤْمِنِينَ ،  وَإِنَّ رَبَّكَ لَهُوَ الْعَزِيزُ الرَّحِيمُ.)105-122(لاياتون بمثله \محمد  قطب)

پێنجەم:چیرۆكی ئادەم وئیبلیس لە حەوت سوورەتدا هاتووەو ، هەرجارەو بەشێكی رووداوەكانی خستۆتەڕوو كە بگونجێت لەگەڵ ئامانجی سوورەتەكەو بابەتەكانی پێش خۆی و دوای خۆیدا :

ا – لەسوورەتی (البقرە)دا دەفەرموێت :

وَإِذْ قَالَ رَبُّكَ لِلْمَلاَئِكَةِ إِنِّي جَاعِلٌ فِي الأَرْضِ خَلِيفَةً قَالُواْ أَتَجْعَلُ فِيهَا مَن يُفْسِدُ فِيهَا وَيَسْفِكُ الدِّمَاء وَنَحْنُ نُسَبِّحُ بِحَمْدِكَ وَنُقَدِّسُ لَكَ قَالَ إِنِّي أَعْلَمُ مَا لاَ تَعْلَمُونَ ، وَعَلَّمَ آدَمَ الأَسْمَاء كُلَّهَا ثُمَّ عَرَضَهُمْ عَلَى الْمَلاَئِكَةِ فَقَالَ أَنبِئُونِي بِأَسْمَاء هَؤُلاء إِن كُنتُمْ صَادِقِينَ ، قَالُواْ سُبْحَانَكَ لاَ عِلْمَ لَنَا إِلاَّ مَا عَلَّمْتَنَا إِنَّكَ أَنتَ الْعَلِيمُ الْحَكِيمُ ،قَالَ يَا آدَمُ أَنبِئْهُم بِأَسْمَآئِهِمْ فَلَمَّا أَنبَأَهُمْ بِأَسْمَآئِهِمْ قَالَ أَلَمْ أَقُل لَّكُمْ إِنِّي أَعْلَمُ غَيْبَ السَّمَاوَاتِ وَالأَرْضِ وَأَعْلَمُ مَا تُبْدُونَ وَمَا كُنتُمْ تَكْتُمُونَ ، وَإِذْ قُلْنَا لِلْمَلاَئِكَةِ اسْجُدُواْ لآدَمَ فَسَجَدُواْ إِلاَّ إِبْلِيسَ أَبَى وَاسْتَكْبَرَ وَكَانَ مِنَ الْكَافِرِينَ ، وَقُلْنَا يَا آدَمُ اسْكُنْ أَنتَ وَزَوْجُكَ الْجَنَّةَ وَكُلاَ مِنْهَا رَغَداً حَيْثُ شِئْتُمَا وَلاَ تَقْرَبَا هَذِهِ الشَّجَرَةَ فَتَكُونَا مِنَ الْظَّالِمِينَ ، فَأَزَلَّهُمَا الشَّيْطَانُ عَنْهَا فَأَخْرَجَهُمَا مِمَّا كَانَا فِيهِ وَقُلْنَا اهْبِطُواْ بَعْضُكُمْ لِبَعْضٍ عَدُوٌّ وَلَكُمْ فِي الأَرْضِ مُسْتَقَرٌّ وَمَتَاعٌ إِلَى حِينٍ ، فَتَلَقَّى آدَمُ مِن رَّبِّهِ كَلِمَاتٍ فَتَابَ عَلَيْهِ إِنَّهُ هُوَ التَّوَّابُ الرَّحِيمُ ،قُلْنَا اهْبِطُواْ مِنْهَا جَمِيعاً فَإِمَّا يَأْتِيَنَّكُم مِّنِّي هُدًى فَمَن تَبِعَ هُدَايَ فَلاَ خَوْفٌ عَلَيْهِمْ وَلاَ هُمْ يَحْزَنُونَ ، وَالَّذِينَ كَفَرواْ وَكَذَّبُواْ بِآيَاتِنَا أُولَئِكَ أَصْحَابُ النَّارِ هُمْ فِيهَا خَالِدُونَ(39)هەندێ‌ بڕگەی ئەم چیرۆكە تەنها لێرەدا باس كراوە،بۆنموونە كە باسی فەزڵی ئادەم كراوە لە لایەنی زانست و فێربوونەوە كە ئەمەشی پێویستە بۆ بوون بە خەلیفە لە زەویدا ، كە ئەمەش تەوەرەیەكی سوورەتەكەیە.

جائەگەر سەرنجی سوورەتەكە بدەین دەبینین كە هەڵبژاردنی پێغەمبەریش (صلی الله علیه وسلم)بۆئەوەیە ئایەتەكانی خوا بۆ خەڵكی بخوێنێتەوەو دڵ ودەروونیان پاك بكاتەوەو فێریان بكات ، (كَمَا أَرْسَلْنَا فِيكُمْ رَسُولاً مِّنكُمْ يَتْلُو عَلَيْكُمْ آيَاتِنَا وَيُزَكِّيكُمْ وَيُعَلِّمُكُمُ الْكِتَابَ وَالْحِكْمَةَ وَيُعَلِّمُكُم مَّا لَمْ تَكُونُواْ تَعْلَمُونَ )(151)
هەروەها داوا لە پێغەمبەر (صلی الله علیه وسلم)دەكات كە پاش ئەوەی خوا زانست وزانین و هەق و راستی دایە وریابێت شوێن هەواو ئارەزووی ئەهلی كیتاب نەكەوێت ، ئەگینا سەرگەردان دەبێ‌ و خوا هاوكاری ناكات ودەبێتە یەكێ‌ لە ستەمكاران 🙁 

وَلَن تَرْضَى عَنكَ الْيَهُودُ وَلاَ النَّصَارَى حَتَّى تَتَّبِعَ مِلَّتَهُمْ قُلْ إِنَّ هُدَى اللّهِ هُوَ الْهُدَى وَلَئِنِ اتَّبَعْتَ أَهْوَاءهُم بَعْدَ الَّذِي جَاءكَ مِنَ الْعِلْمِ مَا لَكَ مِنَ اللّهِ مِن وَلِيّ وَلاَ نَصِيرٍ )(120)

(وَلَئِنْ أَتَيْتَ الَّذِينَ أُوْتُواْ الْكِتَابَ بِكُلِّ آيَةٍ مَّا تَبِعُواْ قِبْلَتَكَ وَمَا أَنتَ بِتَابِعٍ قِبْلَتَهُمْ وَمَا بَعْضُهُم بِتَابِعٍ قِبْلَةَ بَعْضٍ وَلَئِنِ اتَّبَعْتَ أَهْوَاءهُم مِّن بَعْدِ مَا جَاءكَ مِنَ الْعِلْمِ إِنَّكَ إِذَاً لَّمِنَ الظَّالِمِينَ (145)
ئومەتی ئیسلام بەو زانستە لەخواوە بوونە جێنشینی زەوی ، جائەگەر پەیڕەوی بەرنامەی خوایان كرد ئەوجێنشینی و پێشەوایەتیە بەردەوام دەبێت ، وەگەرنا خوا لێیان دەسێنێتەوە هەروەك چۆن لە ئەهلی كیتابی سەندەوە .
لە سوورەتەكەدا لە چیرۆكی طالوت وجالوت دا جەخت دەكاتەوە سەر گرنگی ئەو زانینەو بە هۆكارێكی گرنگی دائەنێت بۆ پێشەوایەتی (وَقَالَ لَهُمْ نَبِيُّهُمْ إِنَّ اللّهَ قَدْ بَعَثَ لَكُمْ طَالُوتَ مَلِكًا قَالُوَاْ أَنَّى يَكُونُ لَهُ الْمُلْكُ عَلَيْنَا وَنَحْنُ أَحَقُّ بِالْمُلْكِ مِنْهُ وَلَمْ يُؤْتَ سَعَةً مِّنَ الْمَالِ قَالَ إِنَّ اللّهَ اصْطَفَاهُ عَلَيْكُمْ وَزَادَهُ بَسْطَةً فِي الْعِلْمِ وَالْجِسْمِ وَاللّهُ يُؤْتِي مُلْكَهُ مَن يَشَاء وَاللّهُ وَاسِعٌ عَلِيمٌ  )(247)
وەكاتێكیش كۆمەڵی طالوت سەركەوتن و داودجالوتیكوشت خوای گەورە دەسەڵا ت و حیكمەت و زانینی دا بەداود تا بتوانێت پێشەوایەتی بكات .
جا سەرنج بدە (ۆعَلَّمَ ادَمَ اڵاَسْمَا‌ء كُلَّهَا) چەند جوان ئەگونجێت لەگەڵ كەش و هەوای سوورەتەكەدا ، وە ئەم مەسەلەیەی ئادەمی تەنها لێرەدا باس كردووە .
ب– لە سوورەتی (الاعراف ) دا بەم جۆرە باسی ئادەم كراوە :

وَيَا آدَمُ اسْكُنْ أَنتَ وَزَوْجُكَ الْجَنَّةَ فَكُلاَ مِنْ حَيْثُ شِئْتُمَا وَلاَ تَقْرَبَا هَذِهِ الشَّجَرَةَ فَتَكُونَا مِنَ الظَّالِمِينَ ، فَوَسْوَسَ لَهُمَا الشَّيْطَانُ لِيُبْدِيَ لَهُمَا مَا وُورِيَ عَنْهُمَا مِن سَوْءَاتِهِمَا وَقَالَ مَا نَهَاكُمَا رَبُّكُمَا عَنْ هَذِهِ الشَّجَرَةِ إِلاَّ أَن تَكُونَا مَلَكَيْنِ أَوْ تَكُونَا مِنَ الْخَالِدِينَ ،  وَقَاسَمَهُمَا إِنِّي لَكُمَا لَمِنَ النَّاصِحِينَ ، فَدَلاَّهُمَا بِغُرُورٍ فَلَمَّا ذَاقَا الشَّجَرَةَ بَدَتْ لَهُمَا سَوْءَاتُهُمَا وَطَفِقَا يَخْصِفَانِ عَلَيْهِمَا مِن وَرَقِ الْجَنَّةِ وَنَادَاهُمَا رَبُّهُمَا أَلَمْ أَنْهَكُمَا عَن تِلْكُمَا الشَّجَرَةِ وَأَقُل لَّكُمَا إِنَّ الشَّيْطَآنَ لَكُمَا عَدُوٌّ مُّبِينٌ ، قَالاَ رَبَّنَا ظَلَمْنَا أَنفُسَنَا وَإِن لَّمْ تَغْفِرْ لَنَا وَتَرْحَمْنَا لَنَكُونَنَّ مِنَ الْخَاسِرِينَ ، قَالَ اهْبِطُواْ بَعْضُكُمْ لِبَعْضٍ عَدُوٌّ وَلَكُمْ فِي الأَرْضِ مُسْتَقَرٌّ وَمَتَاعٌ إِلَى حِينٍ ، قَالَ فِيهَا تَحْيَوْنَ وَفِيهَا تَمُوتُونَ وَمِنْهَا تُخْرَجُونَ ، يَا بَنِي آدَمَ قَدْ أَنزَلْنَا عَلَيْكُمْ لِبَاسًا يُوَارِي سَوْءَاتِكُمْ وَرِيشًا وَلِبَاسُ التَّقْوَىَ ذَلِكَ خَيْرٌ ذَلِكَ مِنْ آيَاتِ اللّهِ لَعَلَّهُمْ يَذَّكَّرُونَ ، يَا بَنِي آدَمَ لاَ يَفْتِنَنَّكُمُ الشَّيْطَانُ كَمَا أَخْرَجَ أَبَوَيْكُم مِّنَ الْجَنَّةِ يَنزِعُ عَنْهُمَا لِبَاسَهُمَا لِيُرِيَهُمَا سَوْءَاتِهِمَا إِنَّهُ يَرَاكُمْ هُوَ وَقَبِيلُهُ مِنْ حَيْثُ لاَ تَرَوْنَهُمْ إِنَّا جَعَلْنَا الشَّيَاطِينَ أَوْلِيَاء لِلَّذِينَ لاَ يُؤْمِنُونَ  )(27)

ئەم ئەڵقەیەی چیرۆك وژیاننامەی ئادەم كە لێرەدا باس كراوە بەتەواوی دەگونجێت لەگەڵ سوورەتەكەدا ،شەیتان كەدوژمنی سەرسەختی ئادەمە لێرەدا لە بەرگی دڵسۆزیو ئامۆژگاریدا دێتە پێشەوە ،( ۆقَاسَمَهُمَا إِنِّی ڵكُمَا ڵمِنَ النَّاصِحِینَ ) ،وەبەوەش دەیان خەڵەتێنێت، ئەم سوێندخواردن و دەربڕینی دڵسۆزییەی شەیتان تەنها لێرەدا هاتووە . ئەگەر سەیری سوورەتەكە بكەین چەندجار باسی دڵسۆزی تیاهاتووە ،دڵسۆزی و ئامۆژگاری ڕاستەقینە :ئەوەتا حەزرەتینوح بەگەلەكەی دەفەرموێت(أُبَلِّغُكُمْ ڕسَاڵاتِ رَبِّی ۆأَنصَحُ ڵكُمْ ۆأَعْڵمُ مِنَ اللّهِ مَا ڵا تَعْڵمُونَ )(62)
ئەوەتا حەزرەتی هودیش بەگەلەكەی دەفەرموێت (أُبَلِّغُكُمْ ڕسَالاتِ رَبِّی ۆأَنَاْ ڵكُمْ نَاصِحٌ أَمِینٌ) (68)
حەزرەتی صاڵحیش بەگەلەكەی دەفەرموێت (فَتَۆلَّی عَنْهُمْ ۆقَاڵ ێا قَوْمِ ڵقَدْ أَبْڵغْتُكُمْ ڕسَاڵەَ رَبِّی ۆنَصَحْتُ ڵكُمْ ۆڵكِن لاَّ تُحِبُّونَ النَّاصِحِینَ )(79)
حەزرەتی شوعەیب یش بەگەلەكەی دەفەرموێت (فَتَۆلَّی عَنْهُمْ ۆقَاڵ ێا قَوْمِ ڵقَدْ أَبْڵغْتُكُمْ ڕسَاڵاتِ رَبِّی ۆنَصَحْتُ ڵكُمْ فَكَیْفَ ێ‌سَی عَڵی قَوْمٍ كَافِڕینَ )(93)
وەك بینیتان دڵسۆزی تەوەرەیەكی سوورەتەكەیەو هەموو چیرۆكەكانیش خزمەت بەو تەوەرەیە دەكەن ، جا بەڕاستی ئەم داڕشتن و چنینە جوانە موعجیزەیەكی قورئانە كە هەقە لە خزمەتیا بوەستین ..
هەر لەم سوورەتەدا قورئان دەیەوێت ئەو بیروباوەڕەی كافران پووچەڵ بكاتەوە كە شەیتان چووبووە بن كڵێشەیان گوایە كە حەجیان كرد ئەگەرجلی ئەهلی مەككەیان دەست نەكەوت ، ئەبێ‌ بەڕووتی تەواف بكەن گوایە جلەكانی خۆیان بەكەڵكی حەج نایەت لەبەر ئەوەی گوناهیان پێوەكردووە یان حەڵاڵ نیە ،قورئان فەرمان دەدات بەرووتی تەواف نەكەن و دەفەرموێت (يَا بَنِي آدَمَ خُذُواْ زِينَتَكُمْ عِندَ كُلِّ مَسْجِدٍ وكُلُواْ وَاشْرَبُواْ وَلاَ تُسْرِفُواْ إِنَّهُ لاَ يُحِبُّ الْمُسْرِفِينَ ، قُلْ مَنْ حَرَّمَ زِينَةَ اللّهِ الَّتِيَ أَخْرَجَ لِعِبَادِهِ وَالْطَّيِّبَاتِ مِنَ الرِّزْقِ قُلْ هِي لِلَّذِينَ آمَنُواْ فِي الْحَيَاةِ الدُّنْيَا خَالِصَةً يَوْمَ الْقِيَامَةِ كَذَلِكَ نُفَصِّلُ الآيَاتِ لِقَوْمٍ يَعْلَمُونَ )(32).رەنگە لەبەر ئەمەش بێت كە باسی رووت بوونەوەو هەست بەرووتی كردنی ئادەم وحەوا دەكات كەشەیتان خەڵەتاندنی .كەواتە رووت بوونەوە سیاسەتی دێرینی شەیتانەو دوژمنی هەتاهەتایتانە وخۆتانی لێبپارێزن ..كەواتە ئەو بەشەی چیرۆكی ئادەم (فَلَمَّا ذَاقَا الشَّجَرَةَ بَدَتْ لَهُمَا سَوْءَاتُهُمَا وَطَفِقَا يَخْصِفَانِ عَلَيْهِمَا مِن وَرَقِ الْجَنَّةِ) خزمەت بەو تەوەرەیە دەكات وبۆ ئێرە دەگونجێت ،ئنجا دەفەرموێت (يَا بَنِي آدَمَ لاَ يَفْتِنَنَّكُمُ الشَّيْطَانُ كَمَا أَخْرَجَ أَبَوَيْكُم مِّنَ الْجَنَّةِ يَنزِعُ عَنْهُمَا لِبَاسَهُمَا لِيُرِيَهُمَا سَوْءَاتِهِمَا إِنَّهُ يَرَاكُمْ هُوَ وَقَبِيلُهُ مِنْ حَيْثُ لاَ تَرَوْنَهُمْ إِنَّا جَعَلْنَا الشَّيَاطِينَ أَوْلِيَاء لِلَّذِينَ لاَ يُؤْمِنُونَ )(27)
ج- چیرۆكی ئادەم لە سوورەتی (الحجر )یشدا دەفەرموێت (وَلَقَدْ خَلَقْنَا الإِنسَانَ مِن صَلْصَالٍ مِّنْ حَمَإٍ مَّسْنُونٍ ، وَالْجَآنَّ خَلَقْنَاهُ مِن قَبْلُ مِن نَّارِ السَّمُومِ ،وَإِذْ قَالَ رَبُّكَ لِلْمَلاَئِكَةِ إِنِّي خَالِقٌ بَشَرًا مِّن صَلْصَالٍ مِّنْ حَمَإٍ مَّسْنُونٍ ، فَإِذَا سَوَّيْتُهُ وَنَفَخْتُ فِيهِ مِن رُّوحِي فَقَعُواْ لَهُ سَاجِدِينَ ، فَسَجَدَ الْمَلآئِكَةُ كُلُّهُمْ أَجْمَعُونَ ،  إِلاَّ إِبْلِيسَ أَبَى أَن يَكُونَ مَعَ السَّاجِدِينَ ،  قَالَ يَا إِبْلِيسُ مَا لَكَ أَلاَّ تَكُونَ مَعَ السَّاجِدِينَ ،  قَالَ لَمْ أَكُن لِّأَسْجُدَ لِبَشَرٍ خَلَقْتَهُ مِن صَلْصَالٍ مِّنْ حَمَإٍ مَّسْنُونٍ ،قَالَ فَاخْرُجْ مِنْهَا فَإِنَّكَ رَجِيمٌ ،  وَإِنَّ عَلَيْكَ اللَّعْنَةَ إِلَى يَوْمِ الدِّينِ ، قَالَ رَبِّ فَأَنظِرْنِي إِلَى يَوْمِ يُبْعَثُونَ ،قَالَ فَإِنَّكَ مِنَ الْمُنظَرِينَ ، إِلَى يَومِ الْوَقْتِ الْمَعْلُومِ ،قَالَ رَبِّ بِمَآ أَغْوَيْتَنِي لأُزَيِّنَنَّ لَهُمْ فِي الأَرْضِ وَلأُغْوِيَنَّهُمْ أَجْمَعِينَ ، إِلاَّ عِبَادَكَ مِنْهُمُ الْمُخْلَصِينَ ، قَالَ هَذَا صِرَاطٌ عَلَيَّ مُسْتَقِيمٌ ، إِنَّ عِبَادِي لَيْسَ لَكَ عَلَيْهِمْ سُلْطَانٌ إِلاَّ مَنِ اتَّبَعَكَ مِنَ الْغَاوِينَ ، وَإِنَّ جَهَنَّمَ لَمَوْعِدُهُمْ أَجْمَعِينَ ، لَهَا سَبْعَةُ أَبْوَابٍ لِّكُلِّ بَابٍ مِّنْهُمْ جُزْءٌ مَّقْسُومٌ ، إِنَّ الْمُتَّقِينَ فِي جَنَّاتٍ وَعُيُونٍ ، ادْخُلُوهَا بِسَلاَمٍ آمِنِينَ)(99)

سەرنج بدە پێنج سوژدەبردن دووبارە بۆتەوە ، هەر لەم سوورەتەدا باسی تری سوژدە هاتووەو بە پێغەمبەر (صلی الله علیه وسلم) دەفەرموێت(وَلَقَدْ نَعْلَمُ أَنَّكَ يَضِيقُ صَدْرُكَ بِمَا يَقُولُونَ ،  فَسَبِّحْ بِحَمْدِ رَبِّكَ وَكُن مِّنَ السَّاجِدِينَ ، وَاعْبُدْ رَبَّكَ حَتَّى يَأْتِيَكَ الْيَقِينُ)(99)

لەم ئەڵقەیەدا فێڵێك و پیلانێكی تری شەیتان باسدەكات كە جوانكردنی خراپەو دنیایە لەرچاوی ئادەمیزاد (قَالَ رَبِّ بِمَآ أَغْوَيْتَنِي لأُزَيِّنَنَّ لَهُمْ فِي الأَرْضِ وَلأُغْوِيَنَّهُمْ أَجْمَعِينَ) كە ئەمەش ئەگونجێت لەگەڵ سەرەتای سوورەتەكەدا كەدەفەرموێت (ذَرْهُمْ يَأْكُلُواْ وَيَتَمَتَّعُواْ وَيُلْهِهِمُ الأَمَلُ فَسَوْفَ يَعْلَمُونَ  )(3) دیارە كافران سەرقاڵی دنیان وهەرخەریكی خەووخواردن و رابواردنن و هیوای زۆریان بەخۆیانە دەتۆش وازیان لێبێنە تا لووتیان بە قەبرو قیامەتدا دەتەقێت .ئنجا بە پێغەمبەر (صلی الله علیه وسلم) و موسڵمانانیش دەفەرموێت ئێوە خاوەنی بەرنامەی خوان كە گەورەترین نیعمەتە ،كەواتە چاو لەدووی دنیامەبن و ئاوات بەماڵ وسامانی كافران مەخوازن كەجوانیەكەی وەك جوانی گوڵێكە كەزووسیس دەبێت و هەڵدەوەرێت (وَلَقَدْ آتَيْنَاكَ سَبْعًا مِّنَ الْمَثَانِي وَالْقُرْآنَ الْعَظِيمَ ، لاَ تَمُدَّنَّ عَيْنَيْكَ إِلَى مَا مَتَّعْنَا بِهِ أَزْوَاجًا مِّنْهُمْ وَلاَ تَحْزَنْ عَلَيْهِمْ وَاخْفِضْ جَنَاحَكَ لِلْمُؤْمِنِينَ ) (88)

د- لەسوورەتی (الاسرا‌ء)یشدا بەم جۆرە باسی ئادەم هاتووە :
وَإِذْ قُلْنَا لِلْمَلآئِكَةِ اسْجُدُواْ لآدَمَ فَسَجَدُواْ إَلاَّ إِبْلِيسَ قَالَ أَأَسْجُدُ لِمَنْ خَلَقْتَ طِينًا ، قَالَ أَرَأَيْتَكَ هَذَا الَّذِي كَرَّمْتَ عَلَيَّ لَئِنْ أَخَّرْتَنِ إِلَى يَوْمِ الْقِيَامَةِ لأَحْتَنِكَنَّ ذُرِّيَّتَهُ إَلاَّ قَلِيلاً ، قَالَ اذْهَبْ فَمَن تَبِعَكَ مِنْهُمْ فَإِنَّ جَهَنَّمَ جَزَآؤُكُمْ جَزَاء مَّوْفُورًا ،وَاسْتَفْزِزْ مَنِ اسْتَطَعْتَ مِنْهُمْ بِصَوْتِكَ وَأَجْلِبْ عَلَيْهِم بِخَيْلِكَ وَرَجِلِكَ وَشَارِكْهُمْ فِي الأَمْوَالِ وَالأَوْلادِ وَعِدْهُمْ وَمَا يَعِدُهُمُ الشَّيْطَانُ إِلاَّ غُرُورًا ، إِنَّ عِبَادِي لَيْسَ لَكَ عَلَيْهِمْ سُلْطَانٌ وَكَفَى بِرَبِّكَ وَكِيلاً) (61-65)
لەم ئەڵقەیەدا شەیتان ئەیەوێت لغاو بكاتە دەمی نەوەی ئادەم و بەدوای خۆیدا رایان كێشێت (ڵاَحْتَنِكَنَّ) ، یەكێ‌لەو هۆكارانەش كە بەدەستیەوەیە بریتیەلە ئیستیفزازكردن وپەیمانی درۆ (وَاسْتَفْزِزْ مَنِ اسْتَطَعْتَ مِنْهُمْ بِصَوْتِكَ وَأَجْلِبْ عَلَيْهِم بِخَيْلِكَ وَرَجِلِكَ وَشَارِكْهُمْ فِي الأَمْوَالِ وَالأَوْلادِ وَعِدْهُمْ وَمَا يَعِدُهُمُ الشَّيْطَانُ إِلاَّ غُرُورًا)
ئنجا سەیری گونجانی ئەم ئەڵقەیە بكە لەگەڵ سوورەتەكەدا ،وشەی (استفزاز ) سێ‌ جار لە قورئاندا هاتووە هەمووشی لەم سوورەتەدایە ، جارێكیان لەباسینەوەی ئادەم وئیبلیسدا ، جارێك لەباسی قوڕەیشدا كە دەیانویست پێغەمبەر(صلی الله علیه وسلم) ئیستفزاز بكەن (وَإِن كَادُواْ لَيَسْتَفِزُّونَكَ مِنَ الأَرْضِ لِيُخْرِجوكَ مِنْهَا وَإِذًا لاَّ يَلْبَثُونَ خِلافَكَ إِلاَّ قَلِيلاً ) (76) جاری سێیەمیش لە باسی فیرعەوندا كەویستی حەزرەتی موساوشوێنكەوتوانی ئیستفزاز بكاو جێ‌ وڕێیان لێ‌ تێكبدات (وَلَقَدْ آتَيْنَا مُوسَى تِسْعَ آيَاتٍ بَيِّنَاتٍ فَاسْأَلْ بَنِي إِسْرَائِيلَ إِذْ جَاءهُمْ فَقَالَ لَهُ فِرْعَونُ إِنِّي لَأَظُنُّكَ يَا مُوسَى مَسْحُورًا ، قَالَ لَقَدْ عَلِمْتَ مَا أَنزَلَ هَؤُلاء إِلاَّ رَبُّ السَّمَاوَاتِ وَالأَرْضِ بَصَآئِرَ وَإِنِّي لَأَظُنُّكَ يَا فِرْعَونُ مَثْبُورًا ، فَأَرَادَ أَن يَسْتَفِزَّهُم مِّنَ الأَرْضِ فَأَغْرَقْنَاهُ وَمَن مَّعَهُ جَمِيعًا)(103)
م-لە سوورەتی كهف یشدا دەفەرموێت (وَإِذْ قُلْنَا لِلْمَلَائِكَةِ اسْجُدُوا لِآدَمَ فَسَجَدُوا إِلَّا إِبْلِيسَ كَانَ مِنَ الْجِنِّ فَفَسَقَ عَنْ أَمْرِ رَبِّهِ أَفَتَتَّخِذُونَهُ وَذُرِّيَّتَهُ أَوْلِيَاء مِن دُونِي وَهُمْ لَكُمْ عَدُوٌّ بِئْسَ لِلظَّالِمِينَ بَدَلًا ، مَا أَشْهَدتُّهُمْ خَلْقَ السَّمَاوَاتِ وَالْأَرْضِ وَلَا خَلْقَ أَنفُسِهِمْ وَمَا كُنتُ مُتَّخِذَ الْمُضِلِّينَ عَضُدًا  )(51)
تەنها لەم سوورەتەدا باسی ئەوە دەكات كە ئیبلیس لە (جن ) ە ، جا كە ئەوان سەرگەردانن و گومڕاكەرن و دوژمنتانن چۆن دەیانكەن بە دۆست و هاوەڵی خۆتان ،چۆن دەیاكەن بە هاوەڵ و هاوبەشی خوا ؟؟كە ئەمەش لە چەند ئایەتی تری سوورەتەكەدا هاتووەو هەمووی تەواوكاری یەكترین بۆ نموونە:
1-(هَؤُلَاء قَوْمُنَا اتَّخَذُوا مِن دُونِهِ آلِهَةً لَّوْلَا يَأْتُونَ عَلَيْهِم بِسُلْطَانٍ بَيِّنٍ فَمَنْ أَظْلَمُ مِمَّنِ افْتَرَى عَلَى اللَّهِ كَذِبًا)(15)هاوەڵانی ئەشكەوتەكە وتیان : گەلەكەمان هاوەڵ وهاوبەشیان بۆ خوا بڕیارداوە بەبێ‌ هیچ بەڵگەیەك ،كێ‌ لەوە تاوانبارترە كەدرۆ هەڵبەستێ‌ بەدەم خواوە .
2-(قُلِ اللَّهُ أَعْلَمُ بِمَا لَبِثُوا لَهُ غَيْبُ السَّمَاوَاتِ وَالْأَرْضِ أَبْصِرْ بِهِ وَأَسْمِعْ مَا لَهُم مِّن دُونِهِ مِن وَلِيّ وَلَا يُشْرِكُ فِي حُكْمِهِ أَحَدًا)(26) لێرەشدا جەخت دەكاتەوە سەرئەوەی كە هاوەڵانی ئەشكەوتەكە تەنها خوا دۆست و پشتگیریانە .
3- (وَأُحِيطَ بِثَمَرِهِ فَأَصْبَحَ يُقَلِّبُ كَفَّيْهِ عَلَى مَا أَنفَقَ فِيهَا وَهِيَ خَاوِيَةٌ عَلَى عُرُوشِهَا وَيَقُولُ يَا لَيْتَنِي لَمْ أُشْرِكْ بِرَبِّي أَحَدًا ، وَلَمْ تَكُن لَّهُ فِئَةٌ يَنصُرُونَهُ مِن دُونِ اللَّهِ وَمَا كَانَ مُنتَصِرًا ، هُنَالِكَ الْوَلَايَةُ لِلَّهِ الْحَقِّ هُوَ خَيْرٌ ثَوَابًا وَخَيْرٌ عُقْبًا)(44) خاوەنی باخەكان كە باخەكەی تیاچوو پەشیمان بووەوەو وتی : خۆزگە هاوبەشم بۆ خوا بڕیارنەدایە ،جا كەس نەبوو فریادڕەسی بێت بێجگە لە خوا ، كە بەڕاستی تەنها ئەو دۆست وفریادڕەسە .
4-( أَفَحَسِبَ الَّذِينَ كَفَرُوا أَن يَتَّخِذُوا عِبَادِي مِن دُونِي أَوْلِيَاء إِنَّا أَعْتَدْنَا جَهَنَّمَ لِلْكَافِرِينَ  )(102) ئایا كافران دەیانەوێت كە بەندەكانی من لە ئینس و جن بكەنە هاوەڵ و فریادڕەسی خۆیان ؟؟
5- (قُلْ إِنَّمَا أَنَا بَشَرٌ مِّثْلُكُمْ يُوحَى إِلَيَّ أَنَّمَا إِلَهُكُمْ إِلَهٌ وَاحِدٌ فَمَن كَانَ يَرْجُو لِقَاء رَبِّهِ فَلْيَعْمَلْ عَمَلًا صَالِحًا وَلَا يُشْرِكْ بِعِبَادَةِ رَبِّهِ أَحَدًا )(110) ئەوەتا دوا ئایەتی سوورەتەكەش جڵەوگیرییە لە هاوەڵ وهاوبەش دانان بۆ خوا .
ئێستا سەیری ئایەتەكانی چیرۆكی ئادەم بكەرەوە لەسوورەتی كهف دا ، وردبەرەوە چەند بەجوانی لە خزمەتی تەوەرەیەكی سوورەتەكەدایە( كەتەنها خوا دۆست و پشتگیری ڕاستەقینەیەوتەنها ئەو دەبێت بپەرسترێت )، سەیركە چۆن ماناو مەبەستەكان دەوڵەمەند دەكات .
ن-لە سوورەتی (طه ) شدا دەفەرموێت 🙁وَلَقَدْ عَهِدْنَا إِلَى آدَمَ مِن قَبْلُ فَنَسِيَ وَلَمْ نَجِدْ لَهُ عَزْمًا،وَإِذْ قُلْنَا لِلْمَلَائِكَةِ اسْجُدُوا لِآدَمَ فَسَجَدُوا إِلَّا إِبْلِيسَ أَبَى ، فَقُلْنَا يَا آدَمُ إِنَّ هَذَا عَدُوٌّ لَّكَ وَلِزَوْجِكَ فَلَا يُخْرِجَنَّكُمَا مِنَ الْجَنَّةِ فَتَشْقَى ، إِنَّ لَكَ أَلَّا تَجُوعَ فِيهَا وَلَا تَعْرَى ، وَأَنَّكَ لَا تَظْمَأُ فِيهَا وَلَا تَضْحَى ، فَوَسْوَسَ إِلَيْهِ الشَّيْطَانُ قَالَ يَا آدَمُ هَلْ أَدُلُّكَ عَلَى شَجَرَةِ الْخُلْدِ وَمُلْكٍ لَّا يَبْلَى ، فَأَكَلَا مِنْهَا فَبَدَتْ لَهُمَا سَوْآتُهُمَا وَطَفِقَا يَخْصِفَانِ عَلَيْهِمَا مِن وَرَقِ الْجَنَّةِ وَعَصَى آدَمُ رَبَّهُ فَغَوَى ، ثُمَّ اجْتَبَاهُ رَبُّهُ فَتَابَ عَلَيْهِ وَهَدَى ، قَالَ اهْبِطَا مِنْهَا جَمِيعًا بَعْضُكُمْ لِبَعْضٍ عَدُوٌّ فَإِمَّا يَأْتِيَنَّكُم مِّنِّي هُدًى فَمَنِ اتَّبَعَ هُدَايَ فَلَا يَضِلُّ وَلَا يَشْقَى ،وَمَنْ أَعْرَضَ عَن ذِكْرِي فَإِنَّ لَهُ مَعِيشَةً ضَنكًا وَنَحْشُرُهُ يَوْمَ الْقِيَامَةِ أَعْمَى ، قَالَ رَبِّ لِمَ حَشَرْتَنِي أَعْمَى وَقَدْ كُنتُ بَصِيرًا(125)
لەم ئەڵقەیەدا باسی بیرچوونەوەی ئادەم كراوە ، سەیربكە ئایەتی پێش ئەم چیرۆكە باسی ترسی پێغەمبەر (صلی الله علیه وسلم)دەكات كە كاتێك وەحی بۆ دەهات بە پەلە پەل دەیوتەوە لەگەڵیا نەوەك بیری بچێتەوە (فَتَعَالَى اللَّهُ الْمَلِكُ الْحَقُّ وَلَا تَعْجَلْ بِالْقُرْآنِ مِن قَبْلِ أَن يُقْضَى إِلَيْكَ وَحْيُهُ وَقُل رَّبِّ زِدْنِي عِلْمًا)(114) واتە ڕاستە ئادەم و نەوەكانی بیرچوونەوەیان هەیە بەڵام ئەوە مەسەلەیەكی ترەو ئێمە خۆمان قورئان لە دڵتا دەچەسپێنین ..ئەمەش پەیوەندی ئەم ئایەتە دەردەخات بە چیرۆكەكەوە .
ئنجا لەسەرەتاوە باسی ئەوە دەكات كە ئێمە قورئانمان بۆ نەناردویت ئەی محمد (صلی الله علیه وسلم)كە ببێتە مایەی خەم و خەفەت و (شقا‌ء ) بۆت (طه ،  مَا أَنزَلْنَا عَلَيْكَ الْقُرْآنَ لِتَشْقَى)(2) سەیركە لە چیرۆكەكەشدا باسی (شقا‌ء) یئادەم هاتووە كە ئەگەر شەیتان تەفرەیان بدات و لە بەهەشت دەریان بكات تووشی دەبن(فَقُلْنَا يَا آدَمُ إِنَّ هَذَا عَدُوٌّ لَّكَ وَلِزَوْجِكَ فَلَا يُخْرِجَنَّكُمَا مِنَ الْجَنَّةِ فَتَشْقَى) ئنجا ئەگەر هەركەس هاتەدنیاو شوێن بەرنامەی خواكەوت تووشی تیاچوون و (شقا‌و ) یدنیاو قیامەت نابێت (قَالَ اهْبِطَا مِنْهَا جَمِيعًا بَعْضُكُمْ لِبَعْضٍ عَدُوٌّ فَإِمَّا يَأْتِيَنَّكُم مِّنِّي هُدًى فَمَنِ اتَّبَعَ هُدَايَ فَلَا يَضِلُّ وَلَا يَشْقَى)(123)..بەم شێوەیە چیرۆكەكە تەوەرەكانی سوورەتەكە دەوڵەمەند دەكات و هیچ شتێكی نیە لە خۆوەو بەزیادەو بەبێ‌ مەبەست هاتبێت .
و-لەسوورەتی ص یشدا دەفەرموێت 🙁 إذْ قَالَ رَبُّكَ لِلْمَلَائِكَةِ إِنِّي خَالِقٌ بَشَرًا مِن طِينٍ ، فَإِذَا سَوَّيْتُهُ وَنَفَخْتُ فِيهِ مِن رُّوحِي فَقَعُوا لَهُ سَاجِدِينَ ، فَسَجَدَ الْمَلَائِكَةُ كُلُّهُمْ أَجْمَعُونَ ، إِلَّا إِبْلِيسَ اسْتَكْبَرَ وَكَانَ مِنْ الْكَافِرِينَ ، قَالَ يَا إِبْلِيسُ مَا مَنَعَكَ أَن تَسْجُدَ لِمَا خَلَقْتُ بِيَدَيَّ أَسْتَكْبَرْتَ أَمْ كُنتَ مِنَ الْعَالِينَ ، قَالَ أَنَا خَيْرٌ مِّنْهُ خَلَقْتَنِي مِن نَّارٍ وَخَلَقْتَهُ مِن طِينٍ ، قَالَ فَاخْرُجْ مِنْهَا فَإِنَّكَ رَجِيمٌ ،وَإِنَّ عَلَيْكَ لَعْنَتِي إِلَى يَوْمِ الدِّينِ ، قَالَ رَبِّ فَأَنظِرْنِي إِلَى يَوْمِ يُبْعَثُونَ ، قَالَ فَإِنَّكَ مِنَ الْمُنظَرِينَ ، إِلَى يَوْمِ الْوَقْتِ الْمَعْلُومِ ، قَالَ فَبِعِزَّتِكَ لَأُغْوِيَنَّهُمْ أَجْمَعِينَ ،إِلَّا عِبَادَكَ مِنْهُمُ الْمُخْلَصِينَ  (83)
لەم ئەڵقەیەدا باسی خۆ بەزل زانی تەكەبور دەكات ،ئەمەش پەیوەندی هەیە بەتەوەرەیەكی سوورەتەكەوە كە هەر لەسەرەتاوە باسی دەكات كە كافران خۆیان بەزل دەزانن و لووت بەرزی دەكەن لە عاستی هەقدا (ص وَالْقُرْآنِ ذِي الذِّكْرِ ،  بَلِ الَّذِينَ كَفَرُوا فِي عِزَّةٍ وَشِقَاقٍ )(2) لەكاتێكدا كەعیززەت وكیبریا بۆ خوایە ئەوەتا تەنانەت شەیتان دان ئەنێت بەوەداو سوێند بە عیزەتی خوا دەخوات (قَاڵ فَبِعِزَّتِكَ ڵأُغْوِێنَّهُمْ أَجْمَعِینَ ،إِلَّا عِبَادَكَ مِنْهُمُ الْمُخْڵصِینَ ) .
دەی كافرانی مەككە ئێوە خاوەنی چین لەم بوونەوەرە گەورەیەدا، فەرموون چیتان دەسەڵاتە ؟؟ دیارە خاوەنی هیچ نین و بەندەیەكی زەبوونن (أَمْ عِندَهُمْ خَزَائِنُ رَحْمَةِ رَبِّكَ الْعَزِيزِ الْوَهَّابِ ، أَمْ لَهُم مُّلْكُ السَّمَاوَاتِ وَالْأَرْضِ وَمَا بَيْنَهُمَا فَلْيَرْتَقُوا فِي الْأَسْبَابِ ) (10) (سەرچاوە النظر فى نظام الآي والسور/ محمد عناية اسدالله سبحاني)

Copyright © 2020 Haiv All Right Reserved

Scroll to top