ئاوی باران هیچ مەترسییەكی نییە

1088 جار ئه‌م بابه‌ته‌ خوێندراوه‌ته‌وه‌

ئاوی باران هیچ مەترسییەكی نییە

لێكۆڵینەوەیەكی ئوستورالی رایگەیاند كە هیچ مەترسییەك لەسەر تەندروستیی مرۆڤ نییە ئەگەر ئاوی باراناوی چارەسەرنەكراو بە رێگاكانی پاككردنەوە، بەكاربهێنرێت.
لێكۆڵینەوەكە لە لایەن لێكۆڵەرەوانی زانكۆی (موناش)ی ویلایەتی ملبون لەسەر (300) ماڵا ئەنجامدرا كە رێژەیەكی زۆری باراناویان لە تێداكۆكەرەوەیەك كۆكردبووە كە سەرچاوەیەكی بنەڕەتیی خواردنەوەیان بوو، ئەمە لە كاتێكدا ئامۆژگاریی‌و ئاگاداریی بڵاودەكرێتەوە بۆ بەكارنەهێنانی ئەو ئاوە.
هەموو خانووەكانیش كە لێكۆڵینەوەیان لەسەر كرابوو ئامێری پاڵاوتنیان پێدرابوو بۆ جیاكردنەوەی ئەو میكرۆبانە كە دەگونجێت ببنە هۆی هەوكردنی هەناو، بەڵام نیوەی ئامێرەكان ئەو پاككەرەوەیان نییە.
پاش ساڵێك لە لێكۆڵینەوە ‌و چاودێرییكردنی خانەوادەكان دەركەوت كە ناوەندی تووشبوون بە هەوكردنی ریخۆڵە لە هەردوولا وەك یەكە، هەروەك هاوشێوەی ئەو توشبوونانەش بوو كە ئاوی بۆری ماڵانیش بەركادێنن.
با خوێنەر سەرنج بداتە فەرمایشتی خوای باڵادەست: (وَأَرْسَلْنَا الرِّيَاحَ لَوَاقِحَ فَأَنزَلْنَا مِنَ السَّمَاءِ مَاءً فَأَسْقَيْنَاكُمُوهُ وَمَا أَنتُمْ لَهُ بِخَازِنِينَ) (الحجر : 22 ) یان (هُوَ الَّذِي أَنزَلَ مِنَ السَّمَاءِ مَاءً لَّكُم مِّنْهُ شَرَابٌ وَمِنْهُ شَجَرٌ فِيهِ تُسِيمُونَ) (النحل : 10 ). {وَهُوَ الَّذِي أَرْسَلَ الرِّيَاحَ بُشْراً بَيْنَ يَدَيْ رَحْمَتِهِ وَأَنزَلْنَا مِنَ السَّمَاءِ مَاءً طَهُوراً }الفرقان48

 

Share Button

1088 جار ئه‌م بابه‌ته‌ خوێندراوه‌ته‌وه‌

Scroll to top