You Are Here: Home » بابەتەكانمان » ئیعجازی گەردوونی لە قورئانی پیرۆزدا

ئیعجازی گەردوونی لە قورئانی پیرۆزدا

ئیعجازی گەردوونی لە قورئانی پیرۆزدا

عبد الدائم الكحیل
www.kaheel7.com

ووشەی “ئیعجاز” بریتییە لە پیشاندانی دیاردەیەك كە هیچ كەس ناتوانی لەو شێوەیە بهێنێ‌ هەرچەندە هەوڵ بدات، قورئان نامەیەكی خوایە بۆ مرۆڤایەتی وموعجیزەیەكی نەمرە هەتا ڕۆژی قیامەت، یەكێك لە موعجیزەكانی قورئان گونجانیەتی لەگەڵ هەموو سەردەم و كاتێكدا، ئێمە ئەمڕۆ لەسەردەمی دۆزینەوە زانستیەكاندا دەژین، لەبەر ئەوە بوونی موعجیزەی قورئان بۆ ئەم سەردەمە زۆر گونجاوە.
ئەو نیشانە گەردونیانەی كە لەم توێژینەوەیەدا دەیخەینە بەرباس چەند ڕاستیەكی زانستی جێگیرن كە ساڵانی ڕابردوودا دۆزراونەتەوە، قورئان بەر لەم لێكۆڵینەوانە بە 1400 ساڵ بە شێوەیەكی ئاشكرا و ڕوون بۆی باسكردوین.
لەبەر ئەوەی ئەم ئایەتانە بەڵگەیە لەسەر ڕاستی كتێبەكەی خوای میهرەبان و ڕاستی پەیامی ئیسلام، بەر لە 1400 ساڵ توێژینەوەی زانستی نەبوو، ئامێری تیلیسكۆب و شی كردنەوەی شەبەنگی ئەستێرەكان نەبوو، ئامێری ژمێریاری وكۆمپیوتەر نەبوو، ناگونجێت ئەو ئامێرانەی كە زانایانی چەرخی بیست تەمەنیان بۆ خەرج كرد لە پێناوی دۆزینەوەیان بەر لە چواردە سەدە بونی هەبوبێت.
لێكدانەوەی ڕوون و ئاشكرا بۆ ئەم ڕاستیە زانستیانە تەنها لە قورئانی پیرۆزدایە كە بە جوانی دیارە وەك دەفەموێت (أَنْزَلَهُ الَّذِي يَعْلَمُ السِّرَّ فِي السَّمَاوَاتِ وَالْأَرْضِ إِنَّهُ كَانَ غَفُورًا رَحِيمًا) [الفرقان:6].
گەردوون فراوان و بەرینە بەجۆرێك ژیری مرۆڤێك توانای لێكدانەوەی قەبارە و فراوانیەكەی نییە، ئەم گەردونە پڕیەتی لە ئەستێرەی كلپەسەندو كە لەچەند شوێنێكی دیاریكراودا كۆدەبنەوە بۆ ئەوەی گەلەئەستێرە دروست بكەن، كۆبونەوەی گەلەئەستێرەكان بۆ ئەوەیە دورگەی گەردونی دروست بكەن، ئەم سستمە جگە لە پەروەردگاری گەورە كەسی تری دەسەڵاتی نییە تیایدا.



وێنەی 1
خوێنەری خۆشەویست سەرنجی ئەم گەلەئەستێرە گەورەیە بدە كە لە سەدان هەزار ملیۆن ئەستێرە پێكهاتووە! ئەمە بەس نییە بۆ گەواهی دان بۆ دروستكەری ئاسمانەكان وزەوی؟ كی ئەم ئەستێرانەی دروست كردووە وخستویەتیە ناو خولگەكانی خۆیەوە بەبی ئەوەی كەموكورتەیەك یان هەڵەیەك لە سستمی كاركردنیان بدۆزیتەوە؟ كێ‌ كۆیكردنەتەوە لەیەك گەلەئەستێرەدا وهۆكاری مانەوەی بۆ فەراهەم كردوون، هەر خوای میهرەبان نییە؟
ئەستێرە بریتییە لەتەنێكی زەبەلاح بە قەبارەی خۆر یان بچوكتر یان گەورەتر كە لەناویدا چەندین كارلێكی نەوەوی ڕوودەدات، گەردیلەكانی یەك دەگرن و بەهۆیەوە ووزەیەكی گەورە دروست دەكەن لەشێوەی تیشكی ڕوناكی بینراو ونەبینراو و گەرمیەكی كڵپە سەندوو، خۆریش وەك دەیبینین تەنها ئەستێرەیەكی ئەم گەردونەیە.

وێنەی 2
لەم خۆرە ڕابمێنن! ئەوە تەنها ئەستێرەیەكە كە لەم گەردونەدا مەلە دەكات، زیاتر لە دەهەزار ملیۆن ملیۆن ملیۆن ئەستێرە لەخۆدەگرێت، هەر ئەستێرەیەك وەك خۆری خۆمان وەهایە وگەورەتریش!! ئەم ئەستێرەیە كە تیرەكەی ملیۆن/كم، ئەگەر ئێمە بچینە دەرەوەی گەلەئەستێرەكەمان نایبنینەوە مەگەر بە ئەندازەی گەردیلەیەكی خۆڵ! ئیتر ئەی مرۆڤی بێ‌ باوەر نرخی تۆ چەندە لەبەرامبەر گەورەیی پەروەردگار هەتا ئینكاری بونی بكەیت لەكاتێكدا كە ئەو پەروەردگارتە و هە ئەو خوا و ڕۆزی دەرتە؟
هەموو شتێك لەم گەردونەدا بە یاسا دەروات، و لە بۆشاییەكی دیاریكراودا مەلە دەكات، لێكۆڵینەوە زانستیەكان ئەوە دەسەلمێنن، بەڵام هەمیشە قورئان پێش لێكۆڵینەوەكان كەوتوە و دەكەوێت لە باسكردنی ئەم سستەمە جوانەدا، خوای گەورە لە قورئاندا دەفەرموێت (وَآَيَةٌ لَهُمُ اللَّيْلُ نَسْلَخُ مِنْهُ النَّهَارَ فَإِذَا هُمْ مُظْلِمُونَ * وَالشَّمْسُ تَجْرِي لِمُسْتَقَرٍّ لَهَا ذَلِكَ تَقْدِيرُ الْعَزِيزِ الْعَلِيمِ * وَالْقَمَرَ قَدَّرْنَاهُ مَنَازِلَ حَتَّى عَادَ كَالْعُرْجُونِ الْقَدِيمِ * لَا الشَّمْسُ يَنْبَغِي لَهَا أَنْ تُدْرِكَ الْقَمَرَ وَلَا اللَّيْلُ سَابِقُ النَّهَارِ وَكُلٌّ فِي فَلَكٍ يَسْبَحُونَ) [یس: 37-40].
سەرنجی واتای ووشەی “فلك” بدە لەم ئایەتەدا چونكە ئەم ووشەیە باس لەو خولگەیە دەكات كە تەنە گەردونیەكانی وەك خۆر و مانگ و زەوی و ئەستێرەكان پیایدا تێپەر دەبن. زانستیش ئەو هەواڵەمان پێدەدات كە هەر بەشێك لە بەشەكانی ئەم گەردوونە لە خولگەیەكی دیاریكراودا دەسوڕێتەوە و لێ‌ ی لانادات، ئەگەر ئەستێرەیەك لە خولگەی خۆی لابدات هەرچەندە كەمیش بێت ئەوە دەبێتە هۆی لەناوبردنی هەمووگەردوون!
پاك و خاوێنی بۆ ئەو كەسەی كە هەموشتێكی ڕێكخستووە لەم بونەوەرەدا تەنانەت ئەگەر واز لە گەلەئەستێرە بهێنین و بچینە قوڵایی گەردیلەوە ئەوا سستمێكی زۆر جوان وقەشەنگ دەبینین كە لەو پەری ووردەكاریدایە، بەڵام ئەمڕۆ ئێمە دەزانین كە ژمارەی توێژینەوە و كتێبە زانستیەكان چەندە زۆرە كەلەسەر جیهانی گەردیلە دانراوە.

وێنە ی 3
هەموو شتێكی ئەم گەردوونە پێكهاتووە لە تەنۆلكە بەراییەكان (ئەلەكترۆن و نیوترۆن و پڕۆتۆن ..)و تیشك، هەروەها هاوسەنگی هەیە لە نێوان تەنۆلكە مادیەكان و تیشك یان ووزە. هەموو ئەوەی كە لە چواردەورمان دەیبینین لە گەلەئەستێرە و هەسارەكان و هتد لە گەردیلە یان بەشە گەردیلە دروست بوون (ئەلەكترۆن و پرۆتۆن و ….) یان لە تیشكەكان.
ئەم یەكێتیە لە بینای گەردونیدا لەسەر تاك وتەنهایی بەدیهێنەرەكەی، پاكوخاوێنی هەر بۆ ئەوە كە فەرمویەتی: (وَكُلُّ شَيْءٍ عِنْدَهُ بِمِقْدَارٍ * عَالِمُ الْغَيْبِ وَالشَّهَادَةِ الْكَبِيرُ الْمُتَعَالِ) [الرعد: 8-9].

السباحة في الفضاء

اتساع السماء: حقيقة قرآنية وعلمية؟

الأنهار الكونية

ـــــــــــــ

1- Asimov, Isaac. Our Solar System, Gareth Stevens, 1988.

2- Goldsmith, Donald. The Astronomers, St. Martin’s, 1993.

3- Hartmann, William. Cycles of Fire: Stars, Galaxies and the Wonder of Deep Space, Workman, 1988.

4- Lederman, Leon, and Schramm, David. From Quarks to the Cosmos, Scientific American, 1999.

Copyright © 2020 Haiv All Right Reserved

Scroll to top