You Are Here: Home » بابەتەكانمان » خێرایی هەسارەكان سەرسوڕهێنەرن

خێرایی هەسارەكان سەرسوڕهێنەرن

خێرایی هەسارەكان سەرسوڕهێنەرن

م. جمال قەرەداخی

زۆر سەیرە تەنێكی گەورەی وەك هەسارەیەك بە خێرایی 50 ملیۆن كم \ كاژێرێكدا بڕوات واتە 13388 كم \ چ وەك لە ناوەندی ( هارفارد سمیسونیان ) بۆ فیزیای گەردوونی هاتوە ، بەڵام لەو ماوە كەمانەی پێشودا گەردونناسەكان وەك دەڵێن هەسارەیەكی فڕیویان دۆزیوەتەوە وەك دەڵێن خێراترینە هەسارەیە لە مەجەڕەكەماندا كە مەجەڕەی ڕێگای شیریە ، وە لەر خێراییە زۆرەوەی ناوی فڕیویان لێناوە ، نزیكەی 7 ساڵ پێش ئێستا زاناكان ئەستێرەیەكیان دۆزیەوە كە بە خێرایی 2.5 ملیۆن كم \ كاژێردا دەفڕی بۆیە ئەوە سەرنجی ڕاكێشان ئاخۆ هەسارەیەك هەبێت بەو خێراییە بڕوات ؟ ئینجا ئەو هەسارە فڕیوەیان دۆزیەوە كە بەو خێراییە مەزنە دەڕوات و لە دەرەوەی مەجەڕەكەماندایە ، زاناكان وای بۆ دەچن كە دەڕپەڕینی هەسارە بەو خێراییە مەزنە پاش پەیدابوونی كونی ڕەش دێت ، زانای فیزیای گەردوونی ( ئافی لویب ) دەڵێت : ئەو جۆرە هەسارانە خێراترین بوونەوەرن لە مەجەڕەكەماندا وە ئەگەر بەڕێزتان لە سەر یەكێك لەو هەسارانە بژیت ئەوا ئەوا لە ماوەیەكی پێوانەیی كەمدا گەشتی مەكوكی خۆت بە هەموو مەجەڕەی ڕێگای شیری تەواو دەكەیت !
تۆژەرەوەكان دەڵێن ئەوانەی پێیان دەوترێت هەسارەی زۆر خێرا بە هەمان ڕێگای ئەستێرە زۆر خێراكان پەیدا دەبن ، پرۆفیسۆر ( ئایدن جیسبیرگ ) لە كۆلێژی ( دارتمۆس ) دەڵێت جگە لە تەنۆلكە سەرەتاییەكان من هیچ تەنێكی تر ناناسم بە خێرایی ئەو هەسارانە لە مەجەڕەكەمانەوە دەربچێت !!
عن صحیفە صن نیوز http://www.shakwmakw.com/vb/showthread.php?t=360731

Copyright © 2020 Haiv All Right Reserved

Scroll to top