You Are Here: Home » بابەتەكانمان » شوهوبی بڕەر (شِهَابٌ ثَاقِبٌ)

شوهوبی بڕەر (شِهَابٌ ثَاقِبٌ)

شوهوبی بڕەر

باوكی وریا

خوای گەورە دەفەرموێت (إِلَّا مَنْ خَطِفَ الْخَطْفَةَ فَأَتْبَعَهُ شِهَابٌ ثَاقِبٌ) [الصافات: 10]واتە:شەیتانەكان ناتوانن گوێ بگرن مەگەر یەكێكیان بە دزیەوە هەواڵێك لە فریشتەیەكەوە ببیستێت و بە پەلە بیفڕێنێت كە خێرا شوهوبێكی بڕەر شوێنی دەكەوێ و دەیسوتێنێت.

 بۆچی خوای ئەو تەنانەی كەبەرگە هەوای زەوی دەبڕن بە “الشهب الثاقب” ناو دەبات، چی كون دەكات؟ ئایا ئەم پێناسەیە لەگەڵ ئەوەدا دەگونجێت كە زاناكان دۆزیویانەتەوە لەبارەی نهێنی ئەوشوهوبانەی كە بەرگە هەوای زەوی دەبڕن و لە سنورەكانیدا دەسوتێن؟

مرۆڤی ئاسایی كاتێك سەرنجی ئاسمان دەدات و لە ناكاوێكداِ شەوق دانەوەی تەنێك لە ئاسماندا دەبینێت و پاشان وون دەبێت، دوای ئەوە توانای نیە ئەو تەنە پێناسە بكات مەگەر بە ئەنجامدانی لێكۆڵینەوەیەكی زانستیانەی ڕاست نەبێت لەسەر ئەو دیاردەیە، بەم دواییانە بۆ زانایان ڕوون بۆوە كە شوهوبی بڕەر بریتییە لە بەردێك كە لەناو بۆشاییدا مەلە دەكات هەركاتێك لەبەرگە هەوا نزیك بێتەوە هەوڵی چوونە ژوور دەدات بەڵام بەرگە هەوا بەرەنگاری دەبێتەوە و بەمجۆرە بەریەك كەوتنێكی توند دروست دەبێت كە بە پارچە پارچە بوون و سوتانی ئەو بەردە كۆتایی دێت, بەم جۆرە:

كاتێك شوهوبەكە دێتە بەرگە هەواوەوە بەخێراییەكی زۆر بەرگە هەوا دەبرێت، كە ئەمەش بەسە بۆ ئەوەی بەرگە هەواكە بۆ پلەیەكی گەرمی  زۆر بەرز بكاتەوە و ئەوە بەس بێت بۆ بەهەڵم كردنی بەشێكی شوهوبەكە وپاشان بڵاوكردنەوەی گەرمیەكی زۆر كە شوێنەوارەكەی لە ڕێگای ئەو شەوقەوە دەبینین كە بەرلەوەی لەت وپەت بێت و بتوێتەوە دەری دەكات.

هەروەها ووشەی “ثاقب” ئاماژەیە بۆ بونی خێراییەكی زۆر لەكاتی تێپەڕ بوونی شوهوبەكەدا، دەركەوتووە نەیزەكەكە بەخێراییەكی زۆر لەناو بۆشاییدا مەلە دەكات، لێكۆڵینەوەكان ئاماژە بەوە دەدەن كە هەموو رۆژێك 1000 تەن شوهوب دەكەوێتە سەر زەوی كە زۆربەیان بە ئەندازەی گەردیلەكانی تۆزن.

 “شهاب ثاقب” بریتیە لە بەردێك وەك ئەمە كەلە بۆشاییدا بەخێراییەكی زۆر گوزەر دەكات، لەناكاو لەزەوی نزیك دەبێتەوە بەڵام بەرگە هەواكە لە بۆسەدایە بۆی، بیهێننە بەرچاوی خۆتان ئەگەر بەردێك بەو قەبارەیە كوتوپڕ بەسەرسەرماندا بكەوێت ئەنجامەكەی چی دەبێت؟ زۆر لە زانایان باس لەوە دەكەن كە زۆربەی ئەو بەردانەی كە بەر بەرگە هەوای زەوی دەكەون بە ئەندازەی بەردێكی چەون كە بە “حاصب” ناودەبرێت، لەدوای ئەم ڕاستیانە لە واتای ئەو ئایەتە دەگەین (أَمْ أَمِنْتُمْ مَنْ فِی السَّمَا‌ءِ أَنْ یُرْسِڵ عَڵیْكُمْ حَاصِبًا فَسَتَعْڵمُونَ كَیْفَ نَذِیڕ) [الملك: 17].

لێرەدا پێویستە ئەوە بڵێین كە سیفەتی “ثاقب” كە قورئان بەر لە چواردەساڵ باسی لێوە كردووە، لە ڕووی زانستیەوە زۆر تەواوە، چونكە ئەو خێراییەی كە شوهوبەكە دەیبڕێت بەسە بۆ ئەوەی هەر تەنێك كون بكات هەرچەندە ڕەق بێت!! ئەم ڕاستیە كەس نەیدەزانی لەكاتی دابەزینی قورئاندا، ئەگەر قورئان ووشەی مرۆڤـ بوایە ئەوا لەپێشتر بوو كە وەسفی “شهب” بە ڕوناكی دەر “مچیئە” بكات نەك كونكەر “ثاقبە”!

وێنەی شوهوبێك لە ساتی  هاتنە ناو بەرگەهەوای زەوی، سەرنج بدەن كە چۆن پارچە پارچە دەبێت ودەسوتێت وهیچ زیان بەر زەوی ناكەوێت، خۆ ئەگەر ئەم شوهوبە خۆی بگەیاندایە سەر زەوی بێگومان دەیسوتاند، چونكە زەوی ڕۆژانە توشی ملیۆنان شوهوب دەبێت، بەڵام خوای گەورە ئاسمانی بۆ كردوین بە بانێكی پارێزەر وئێمەش بێئاگاین و پشت لەم بەڵگە گەورە وئیعجازە ڕوونە دەكەین خوای گەورە دەفەموێت 🙁ۆجَعَلْنَا السَّمَا‌ءَ سَقْفًا مَحْفُوظا ۆهُمْ عَنْ ا‌َێاتِهَا مُعْڕضُونَ) [اڵانبیاء: 32].

ئەم نەیزەكانە لەناو بۆشاییدا وبە دەوری خۆردا، بەڕێچكەی زۆر ئاڵۆزدا گوزەر دەكەن، بە سستمێكی زۆر سەرنج ڕاكێش مەلە دەكەن، ئەگەر بوونی ئەم سستمە نەبوایە بێگومان تائێستا لەسەر زەوی نەمابووین! چونكە لە هەموو لایەكەوە بەرد چواردەورەی داوین، و بەدەوری زەویدا مەلە دەكەن بەڵام خوای گەورە لە ئێمەی لادەدات و ئاراستەی شەیتانەكانی دەكات ئەوانەی هەوڵی چونەدەر دەدەن لە زەوی بۆ سەیری كردنی ئەو هەواڵانەی كە مەلائیكە هەڵیان گرتووە لەبارەی داهاتووەوە.

لێَرەدا واتای فەرموودەكانی خوای گەورە دەدرەوشێتەوە  (ۆڵقَدْ جَعَلْنَا فِی السَّمَاءِ بُرُوجًا ۆزَیَّنَّاهَا لِلنَّاظِڕینَ * ۆحَفِظْنَاهَا مِنْ كُلِّ شَیْگطانٍ رَجِیمٍ * إِلَّا مَنِ اسْتَرَقَ السَّمْعَ فَأَتْبَعَهُ شِهَابٌ مُبِینٌ) [الحجر: 16-17]واتە:بێ گومان ئێمە لە ئاسماندا چەند بورجێكمان دروست كردووە وڕازاندومانەتەوە بۆ سەرنج دەران, و پاراستومانە لە هەموو شەیتانێكی دەركراو لە بەزەیی خوا, مەگەر ئەوانەی كە بەدزیەوە گوێ بگرن, ئەوانیش یەكسەر شوهوبێكی دیار دوایان دەكەوێت و ڕاویان دەنێ.

 ئەم ئایەتە گەورانە بەشێوەیەكی زۆر سەیر لەگەڵ ڕاستیە زانستیەكان یەك دەگرنەوە، ئاسمان بەهۆی وێستگە زەبەلاحەكانی تەلیسكۆبەوە بە ڕەنگێكی جوان دەردەكەوێت وەك ئەوەی گەلەئەستێرەكان بیڕازێننەوە! ئاسمانیش پڕیەتی لە بورجی گەردونی وەك ئەوەی بۆ ئاسمان چنرابن و بیدرەوشێننەوە! كە بریتییە لە بلیۆنان گەلەئەستێرە كە بەپێ‌ی دیمەنێكی شكۆدار و سەرنج ڕاكێش ڕیز بوون كەگەورەیی خوای متعال دەردەخەن، خوای گەورە ئەم ئاسمانەی بەهۆی ملیۆنان شوهوبەوە پاراستووە كە ڕۆژانە خۆیان دەكێشن بە بەرگەهەوادا ودەسوتێن ولەگەڵ خۆیاندا شەیتانەكان دەسوتێنن.

ئێمە لەڕوی زانستیەوە نەگەیشتوینەتە هەقیقەتی شەیتانەكان بەڵام ئەو ڕۆژەش  دێت كە زانایان ڕاستی گەردونی نوێ بدۆزنەوە و ئەو كاتەش ڕاستێتی جنۆكە و شەیتانەكان دەربخەن ، ئێمە وەك بڕواداران ئەوەی كە لە قورئانەوە پێمان گەشتبێت ئەگەر بەڵگە زانستیەكە یشیمان پێ نەگەشتبێت باوەڕمان پێیەتی، بەلام بێ‌ باوەر بەردەوام داوای بەلگە دەكات .

ـــــــــــــ

بە پێنوسی: عبد الدائم الكحیل

www.kaheel7.com

http://geology.com/articles/meteor.shtml

Matts Roos, Introduction to Cosmology, John Wiley and Sons, 2003.

Michael Rowan-Robinson, Cosmology, Oxford University Press, 1996.

Malcolm S. Longair, The Cosmic Century, Cambridge University Press, 2006.

Copyright © 2020 Haiv All Right Reserved

Scroll to top