You Are Here: Home » بابەتەكانمان » ئايا گه‌ردوون ده‌خولێته‌وه‌؟!

ئايا گه‌ردوون ده‌خولێته‌وه‌؟!

ئايا گه‌ردوون ده‌خولێته‌وه‌؟!

ئامادەكردنی: جوان موحەممەد

ئێستا زاناكان سەرگەرمی ئەوەن كە وەڵامی ئەو پرسیارە بدەنەوە كە ئەگەر هەموو شتەكان لە گەردووندالە جوڵەدابن ئاخۆ گەردوونیش هەر لە جوڵەدایە واتە گەردوونیش دەخولێتەوە ؟
لەو ڕوانگەیەوە پرسیاری زۆر و سەیر خۆیان قوت دەكەنەوە !
خوای گەورە گەردوون و هەموو شتەكانی نێو گەردوونی بەدیهێناوە و ئینجا جەختیش لەوە دەكاتەوە كە هەر هەموو لە جوڵەی بەردەوامدان وەك دەفەرموێت :


[وَهُوَ الَّذِي خَلَقَ اللَّيْلَ وَالنَّهَارَ وَالشَّمْسَ وَالْقَمَرَ كُلٌّ فِي فَلَكٍ يَسْبَحُونَ] [اڵانبیا‌ء: 33].
واتە خوای گەورە شەو و ڕۆژ و خۆر و مانگی بەدیهێناوە و هەر هەمووشیان لەم گەردوونەدا لە مەلە كردندان ، ئینجا ئەو پرسیارە دەكرێت چۆن شەو و ڕۆژ دەخولێتەوە ؟ ماوەی چەند ساڵێكە كە ئەو پرسیارە هاتۆتە مەیدان هەرچەندە تا ئێستا وەڵام نەدراوەتەوە بەڵام بە ڕاشكاوانە ئەوە ڕاستیەكە و نكوڵی لێناكرێت چونكە قورئان و گەردوون لە یەك سەرچاوەوە هاتوون كە خوای گەورەیە و قورئانیش بۆ خۆی موعجیزەیە و مەرج نییە كە كاتێك مرۆڤــــ نەگەیشتە وەڵامی پرسیارێك ئیتر ئەوە وانیە و ڕاست نیە, چونكە دوورنیە كە ئەوە كاتی مابێت بۆ ئەوەی مرۆڤ پێ‌ی بگات . ماوەیەك پێش ئێستا لە یەكێك لە گۆڤارە زانستیەكاندا ووتارێكی زانا (پاوڵ مەزەر ) بڵاوكرایەوە كە تیایدا پرسیاری ئەوە دەكات كە ئەگەر هەموو شتەكان لە جوڵەدان ئەی ئاخۆ كات و شوێن دەخولێنەوە ؟ بەڵام ئەو وەڵامی پێ نیە ، بەڵام خۆزگە ئەو زانایانە قورئانی پیرۆزیان دەخوێندەوە تا ڕاستی ڕەها ببینن لە ئایەتەكانیدا ، قورئان ئاماژە بەوە دەدات كە شەو و ڕۆژ لە گەردوونێكی دیاریكراودا مەلە دەكەن [ كُلٌّ فِی فَڵكٍ ێسْبَحُونَ ] كە ئەوەش ئاماژەیە بۆ شوێن و كات بەڵام چۆن !؟
بە دوای یەكدا هاتنی شەو و ڕۆژ مانای گوزەر كردنی كاتە بە نێو ئەو بەدوای یەكدا هاتنە كە ئەوەش ئاماژەی یەكەمە بۆ كات ، بەڵام ئاماژەی دووەم لە ووشەی ( اللیل )دا دەیبینین بۆ یەكەم سەرنج واتێدەگەین كە شەو بە مانای تاریكی دێت ، بەڵام لە ڕاستیدا ئەو تاریكیە پێویستی بە شوێنە تا بەو تاریكیەی پڕبێتەوە كە ئەوەش ئاماژەی دووەمە بۆ شوێن ، كورتەی ئایەتەكە ئەوەیە كە شەو و ڕۆژ واتە شوێن و كات دەخولێنەوە هەروەهاش بۆ خۆر و مانگ كە ئاماژەن بۆ ماددە و ووزە كە خۆر ئاماژەیە بۆ ووزە چونكە خۆی سەرچاوەی ووزەیە و مانگیش كە بریتیە لە ماددەی سارد و ڕووت ئاماژەیە بۆ ماددە ! خۆر و مانگیش تاقە ماددە و ووزە نین لەم گەردوونەدا كە دەخولێنەوە بەڵكو هەر لە گەردیلەیەكەوە تا گەورەترین مەجەڕە وان لە جوڵە و تەسبیحات .
ئایەتەكەی پێشو چوار ڕەگەزی گەردوونی لەخۆ دەگرێت كە بریتین لە شوێن و كات و ماددە و ووزە كە هەر هەموویان وان لە خولانەوە و جوڵە واتە گەردوونیش وا لە جوڵە و خولانەوەدا ئەمەش ئەو هەستەیە كە ئەمڕۆ وا لە لای زانا گەردوونیەكان ، بەڵام قورئانی پیرۆز پێش ئەوان ئاماژەی بۆ كردووە : [وَهُوَ الَّذِي خَلَقَ اللَّيْلَ وَالنَّهَارَ وَالشَّمْسَ وَالْقَمَرَ كُلٌّ فِي فَلَكٍ يَسْبَحُونَ] [اڵانبیا‌ء: 33].

لە ئایەتەكەدا سەرنجمان بەلایەكی دیكەی ئیعجازیدا دەڕوات كە ئەویش ئەو ڕیزبەندیەیە كە لە ئایەتەكەدا هەیە :
شەو. ڕۆژ…..خۆر…. مانگ ….بۆچی واڕیزكراون ..؟
هەموو ریزبەندیەك لە قورئاندا بۆ خۆی مەبەست و حیكمەتی تێدایە كە ئەویش پاپەندی گرنگی ئەو ڕیزكراوانەیە ، شەو كە بریتیە لە تاریكی بۆیە پێشخراوە ئەوە ئاماژەیە بۆ ئەوەی كە بەشێكی زۆری ئەم گەردوونە بریتی بێت لە تاریكی ئەوەش بۆ زاناكان دەركەوتووە كە 95 % ی گەردوون بریتیە لە ماددەی تاریك .


ڕۆژ ئاماژەیە بۆ ڕووناكی كە ڕێژەی ڕووناكی لە چاو تاریكیدا كەمترە بۆیە بە پلەی دووەم هاتووە ، دوای ئەویش خۆر دێت كە ئاماژەیە بۆ ئەستێرەیەك لە نێو بلوێنەها ئەستێرەی دی لەم گەردوونەدا كە ڕووناكی پەخش دەكات بۆیە بە پلەی سێیەمیش هاتووە چونكە ژمارەی ئەستێرەكان لە چاو ئەو ڕووناكیەی كە پەخشی دەكەن زۆر كەمە ،خۆر ڕووناكیەكەی دەگەیەنێتە ملوێنەها كیلۆمەتر دوور لەخۆی ، لە دواییدا مانگ دێت كە ئاماژەیە بۆ ماددەی سارد و ڕووت كە ڕێژەی ماددەی بینراوی ئەم گەردوونە لە 5% تێپەڕناكات ! واتە ئەو ڕیزبەندیە قورئانیە بە پێ‌ی قەوارە و بڕی بوونەوەرەكان دێت لە گەردووندا كە لەكاتی دابەزینی قورئانەوە و تا ماوەیەكی كەمی پێش ئێستاش گرنگی ئەو ڕیزبەندیە نەزانراو بوو .
ئیعجازێكی دیكەی گرنگ لە ئایەتەكەدا كە ئەویش هەر ئاماژەیە بۆ گرنگی ڕیزبەندی لە قورئاندا بەڵام ئەمجارە بە ژمارە كە ئەویش ژمارەی ئەو چوار ڕەگەزەی پێشووە لە قورئاندا كە بەهەمان ڕیزبەندی پێشو هاتوون : ووشەی ( اللیل ) لە قورئاندا ( 92 ) جار هاتووە ، ووشەی ( النهار ) لە قورئاندا ( 57 ) جار هاتووە ، ووشەی ( الشمس ) لە قورئاندا ( 33) جار هاتووە و ووشەی ( القمر ) یش ( 27 ) جار هاتووە !!! لەوانەش هەموو سەیرتر ئەوەیە كە كۆی ئەو ژمارانەی سەرەوە كە بریتین لە دووبارە بوونەوەكان ( 92، 57 ،33 ،27 ) دەكاتە 209 و ئەویش دابەشی 19 دەبێت بە بێ‌ ماوە ،ژمارەی 19 كۆی پیتەكانی ( بسم اللە الرحمان الرحیم ) ەو ژمارەكەش بە ڕاشكاوانە لە قورئاندا هاتووە ( عَڵیْهَا تِسْعَەَ عَشَرَ) المدپر: 30.!
ئەوە ماوە بڵێین كە خوای گەورە هەموو شتەكانی بە ووردی باس كردووە [وَكُلَّ شَيْءٍ فَصَّلْنَاهُ تَفْصِيلًا].
دەی خوێنەری بەڕێز سەنج بدە و بیر بكەرەوە كە چۆن ئەو ڕیز بەندیە بۆ بڕو قەوارەی بەدیهێنراوەكانی ئەم گەردوونە خۆی بە هەموو شێوەكان نومایش دەكات بە بێ‌ ئەوەی كەمترین هەڵە لە خۆی بگرێت كە ئەگەر ئەو قورئانە لە لایەن خوای گەورەوە نەهاتبێت موحەمەدێكی نەخوێندەوار ئەو ووردەكاریەی چۆن دەزانێت .
سەرچاوەكان :
www.kaheel7.com
[1] Is space-time actually a superfluid?, New Scientist, 09 June 2006 .
[2] E Universe Papantonopoulos, The Physics of the Early, Springer,2005

ئه‌م بابه‌ته‌ له‌ ژماره‌ ١١ ی گۆڤاری هه‌يڤ بڵاوكراوه‌ته‌وه‌ 

 

Copyright © 2020 Haiv All Right Reserved

Scroll to top