You Are Here: Home » بابەتەكانمان » شەفەقی جەمسەری ئایەتێكە لە ئایەتەكانی خوای كردگار!

شەفەقی جەمسەری ئایەتێكە لە ئایەتەكانی خوای كردگار!

 شەفەقی جەمسەری ئایەتێكە لە ئایەتەكانی خوای كردگار

 

بە پێنوسی: ئەندازیار عبد الدائم الكحیل      و:هاوژین طالب رضا

 

پەروەردگار بە زۆر لە درووستكراوەكانی سوێندی خواردووە ئاشكراشە درووستكراوێك مەزن نەبێت خوای گەورە سوێندی پێ نەخواردووە‌، كەواتە ئايا دەبێت نهێنی سوێند خواردنی پەروەردگار بە دیاردەی شەفەق چی بێت؟ چۆن ئەو وێنە دڵ ڕفێنانە دروست دەبن؟ با ئەمە بحوێنینەوەەو ڕامێنین…

522823_391029707645566_1494144112_n

زانایان توانییان تەفسیری دیاردەی شەفەق بدۆزنەوە كە بەدرێژایی چاخەكانی مێژوو دیاردەیەكی نادیار و نەزانراو بووە، كاتێك تیشكی خۆر دەكەوێتە سەربەرگی دەرەوەی زەوی و بەو بلورە بچووكانە تێدەپەڕێت.. ئەو بلورانەى كە لە وردە شوشە دەچن و لەناو بەرگە هەوادا بڵاوبوونەتەوە (تیشك)ی خۆر بۆ حەوت (ڕەنگ) شیدەكەنەوە.. ئەو ڕەنگانەی بەكوردی پێیان دەوترێت‌ پەلكە زێڕینە.

ئەم وێنەیە دیمەنێكی نایابە زۆر كات بۆ ماوەی كاتژمێرێك بەردەوام دەبێت و چەند كیلۆمەترێكیش بە ئاسماندا بڵاودەبێتەوە. ئەمەش لەدیاردە تاقانە و ناوازەكانی سەر ڕووی زەوییە.

بەڵام دیاردەی (شەفەقی جەمسەری) كە لە جەمسەری زەویدا ڕوودەدات لە ئەنجامی چەند كردارێكی ئاڵۆزدا پەیدا دەبێت، خۆر ملیۆنەها تەن لە تەقینەوەكانی خۆی فڕێ‌ دەدات، لەئەنجامی ئەو تەقینەوانەش كەمەرێكی موگناتیسی زۆر بەهێز بۆ خۆر دروست دەبێت‌، كاتێكیش ئەو كەمەرە موگناتیسییە دەگاتە بەرگی دەرەوەی زەوی لەگەڵ كەمەری موگناتیسی زەویدا كارلێك دەكەن و لەناوچەی هەردوو جەمسەری زەویدا دەڕەوێتەوە لە ئەنجامدا دیاردەی شەفەقی جەمسەری زەوی ڕوودەدات، ئەوەش لە دیاردە نایاب و ڕازاوەكانی گەردوونە و ئایەتێكە شاهێدی لەسەر گەورەیی و بەدیهێنانی خوای گەورەی كردگار دەدات.

 ئەم وێنەیە لە جەمسەری باكور گیراوە تێبینی ڕەنگە ڕازاوەكانی شەفەق دەكەین بێ گەردی بۆ داهێنەری ئەم مەخلوقاتانە!

زانایان ڕاستییەكی زانستییان دۆزیوەتەوە كە زەوی لەهەموو لایەكییەوە بە بەرگێكی موگناتیسی دەورە دراوە و خۆریش گەردەلوول و بایەكی زۆر بەهێز دەردەكات و ئەو با بەهێزە دەگاتە سنووری زەوی، بەڵام خوای گەورە بە بەزەیی خۆی بەهۆی ئەو بەرگە موگناتیسییەوە زەوی پاراستووە و ڕێی بەو گەردەلوولە بەهێزەی خۆر نەداوە لێمان نزیك بێتەوە، هێڵەكانی ئەو بوارە موگناتیسییەی زەویش لە هەردوو جەمسەری زەوییەوە دەردەچێت و بۆ هەردوو جەمسەرەكەش دەگەڕێنەوە.
ئەركی بوارى موگناتیسیی زەوی زۆر گرنگە و ئەو گەردەلوولە گڕگرتووەی خۆر قووت دەدات و كارلێكی لەگەڵ دەكات و دەیسووتێنێ‌ و دەیڕەوێنێتەوە، ئەمەش دەبێتە هۆی ئەوەی بەشی دەرەوەی بەرگی هەوای زەوی كڵپەیەك بكات و ئەم دیمەنە نایابە دروست بكات.

563599_389482167800320_160468238_n

وێنەیەكی قەشەنگی دیاردەی شەفەقی جەمسەری، ڕەنگە جوانەكانی تیا بەدی دەكەین بە تایبەت رەِنگی سەوز .

 

لەم وێنەیەدا زەوی دەبینین چۆن لە دوو جەمسەرەكەیەوە هێڵەكانی بواری موگناتیسی لێ‌ دەرچون، كە بونەتە قەڵغانێكی بەهێز بۆ پاراستنی زەوی، ئەم بەرگەش بەشێكە لە ئاسمانی دونیا.

قورئانی پیرۆزیش ئاماژەی پێدەكات و دەفەرموێت‌:

(وَجَعَلْنَا السَّمَاء سَقْفاً مَّحْفُوظاً وَهُمْ عَنْ آيَاتِهَا مُعْرِضُونَ) (الأنبياء/ 32) واتە: ئێمە ئاسمانی دونیامان كردۆتە بنمیچێكی پارێزراو كەچی بێباوەڕان لە بەڵگە و نیشانەكانی خوای گەورە پشت هەڵدەكەن..

خوای پەروەردگار دەفەرموێت:
(فَلَا أُقْسِمُ بِالشَّفَقِ{16} وَاللَّيْلِ وَمَا وَسَقَ{17} وَالْقَمَرِ إِذَا اتَّسَقَ{18} لَتَرْكَبُنَّ طَبَقاً عَن طَبَقٍ{19} فَمَا لَهُمْ لَا يُؤْمِنُونَ{20} وَإِذَا قُرِئَ عَلَيْهِمُ الْقُرْآنُ لَا يَسْجُدُونَ{21} بَلِ الَّذِينَ كَفَرُواْ يُكَذِّبُونَ{22} وَاللَّهُ أَعْلَمُ بِمَا يُوعُونَ{23} فَبَشِّرْهُم بِعَذَابٍ أَلِيمٍ{24} إِلَّا الَّذِينَ آمَنُواْ وَعَمِلُواْ الصَّالِحَاتِ لَهُمْ أَجْرٌ غَيْرُ مَمْنُونٍ) (الانشقاق :16- 25)..
واتە : سوێند بەشەفەق (ئەو ڕەنگە سوورەی كە لە كاتی خۆرئاوابووندا پەیدا دەبێت‌) * سوێند بەشەو و ئەو درووستكراوانەی لە شەودا كۆدەبنەوە و ئارام دەگرن * سوێندیش بەمانگ ئەوكاتەی مانگ خڕ دەبێتەوە و ڕووناكی تەواوی دەبێت‌ * لە حاڵێكەوە بۆ حاڵێكی تر تێدەپەڕن (مردن، ژیان، پاشان قۆناغەكانی ڕۆژیی دوایی) * ئیتر بۆچی باوەڕ بە تەنهایی خوای گەورە و زیندوبوونەوە ناهێنن * بۆچی كاتێ: ئاسۆكانی ڕاستی قورئان دەردەكەوێ‌ و دەخوێنرێتەوە كڕنووشی خواپەرستی ناهێنن* نەخێر كاتێك ڕاستی دەركەوت ئیتر ئەوانەی باوەڕ ناهێنن ڕاست ناكەن و درۆ دەكەن* خوای گەورەش بەو ناڕاستی و خراپانەی كە بێباوەڕان لە سنگدا هەڵیان گرتووە ئاگادارە* ئیتر موژدەیان بدەرێ‌ بەسزایەكی پڕ ئازاراویی توند* تەنها ئەوانە نەبێ‌ كە باوەڕ دەهێنن و چاكە خوازی دەكەن ئەوانە پاداشتێكی نەبڕاوەیان دەبێت‌.

سەرچاوە:

1- Aurora, www.en.wikipedia.org
2- Aurora, National Geographic

 

 

 

 

 

 

Copyright © 2020 Haiv All Right Reserved

Scroll to top