You Are Here: Home » ئیعجازی زانستی » فیزیا و گه‌ردوونی » وَالسَّماءِ ذَاتِ الرَّجْع

وَالسَّماءِ ذَاتِ الرَّجْع


بسم الله الرحمن الرحيم 


[ وَالسَّماءِ ذَاتِ الرَّجْع ] (الطارق/11)


ئــــەم ئایــــەتە كــــە لــــە ناوەڕاستی سوورەتی (الطـــــارق)دا دێت، یەكێكە لەو ئایەتــــــانەی كــــــە خـــــوای گــەورە سوێندی تیــــــادا دەخــــوات, و سوێند خــــــواردن لــــــــە قورئـــــانی پیـــرۆزدا ئاگــــــادارییە, بۆ دەرخستنی گرنگی ئــــــەو شتەی ســــوێندی پێ‌خــــوراوە، چونكە خـــــوای گەورە پێویستی بەوە نییە كە سوێند بۆ بەندەكانی بخوات.

لێرەدا ســـــوێند خواردنــــەكـــــە بـــە ئاسمــــانە، و بەتــــــایبەتی یــــەكێك لــە تــــایبەتمــــەندییەكانی كـــــە ئــــەویش بریتییــــە لـــــــــە (توانـای گێڕانـــــەوە-ذات الــرجع), لەبـــەرئەوە زۆربەی زانا مــــوفــــەسیـــرە كـــــۆنـــەكـــــان ئــــــــــــــەم تایبەتمەندییـــەیـــــــان بــــــــۆ بــــــــــاران گێراوەتەوە, لـەبەرئەوەی لە كردارێكی بەردەوامی بـــــــوون بەهـــەڵم و خەست بوونـــــــەوە و باران باریندا دووبــــــارە دەبێتەوە, لەگەڵ ئەوەی ئەم بۆچوونە ڕاستـــــە، بەڵام پرسیارێك هــــــەر دێتە پێشـــــەوە ئــــــەویش ئــــــەوەیە: ئەگــەر مەبەست تــــــەنها باران بـــــــووایە، ئەی بۆچی خوای گەورە ووشەی (رجع)ی لەباتی مطر (باران) بەكار هێناوە؟
وا دەردەكـــــەوێت (والله أعلم) كــــە ووشـــــەی (رجع) نیشانــــە و بەڵگـــەی كاری گرنگتـــرە, و بەتەنها باران بارین ناگرێتـەوە، چونكە لە واتاكانی (رجع) گێڕانـــــەوەیـــــە، واتــــە یەكێـــــك لـــــــــە سەرەكیترین تــــایبەتمەندی ئاسمـــــان بریتییە لــــە توانـای گەڕاندنەوەی ئەو شتانـــە كــــە بەرەو ڕووی دەڕوات، جـا ئەگەر ئــــــەو شتە لە زەوییەوە بەرەو ڕووی بڕوات یان لە بۆشایی ئاسمانی ســـــــەروو خـــــــۆی بـــــــــــۆی بــــــــــڕوات دەیگەڕێنێتەوە و بەرەو سەرچاوەكەی كە لێوەی هاتووە دەیگێڕێتەوە.
ووشەی (رجع) لە قورئانی پیرۆزدا:
ووشـــەی (رجع) لەگەڵ هاوشێوە-كانی لــە قورئاندا (104) جار هاتووە، لـــــەم شێوانــــەدا: (رجع، رجعتم، رجعنا، رجعناك… مرجعكم، مرجعهم), بەڵام لــــە شێوەی (رجع) تەنها سێ جار هاتووە، بەم شێوەیە:
1-[أئِذَا مِتنَا وَكُنّا تُرَاباً ذَلِكَ رَجعٌ بَعِيد (ق/3).
2- [إنَّهُ عَڵی رَجعِهِ ڵقَادِر] (الطارق/8).
3-[وَالسَّماءِ ذَاتِ الرَّجع]  (الطارق/11).
ووشەی (السما‌ء) لە قورئانی پیرۆزدا:
ووشــــەی (السما‌ء) لـــــە قورئـــــاندا (310) جــــار هاتووە, (120) جاری بە تاك، و (190) جـار بە كۆ (السماوات), كاتێك كە بەشێوەی كۆ دێت ئاماژەیە بۆ دەوروبەری زەوی لە دروستكراوە -كانی تر تـــــــا (گــــەردوون) بەگشتی، بەڵام كـــاتێك بــــــە تاك دێت دەبێـــت بە دوو بەشەوە:
أ) (38) جـــــاریان ئامــــاژەیە بە بەرگــە گازی زەوی بە هـەورەكانی و باكانی و بارانەكانی و… هتد.
ب) (82) جـــــاریان ئاماژە بە ئاسمانی دونیا بـــەزۆری, و جـــــــاروبـــــاریش بە گەردوون.
جــــــا لێـــرەدا ئایەتی (ۆالسَّما‌ء ذاتِ الرَّجع), ئایا ئاسمانی هەموو دونیا بە ئـــــەستێرەكـــــــــان و كلكـــدارەكـــــــان و هەسارەكان دەگرێتەوە؟ یان مەبەستی پێ‌ی تـــــەنها ئاسمـــــانی زەوییـــە، كە پشتێنەی هەور و با و بارانە؟
* ئەگـــەر مەبەست پێ‌ی ئاسمانی هەموو دونیــــا بێت كــە خــــوای گەورە ڕازاندوویەتییەوە بــــــــە ئەستێرەكان، ئــــــــەوا زانــســتی فـــــەلــــــــەك بـــــــــۆی سەلماندووین كــــــە هەموو ئەستێرە و كلكدار و هەسارەكـــان و… هتد, لــــــــە دووكەڵی گەردوونی (الدخـان الكونی) دروست بـــــوون, كـــــە لــــــە ئەنجامی تەقینــــەوە گەورەكــــەوە پەیدابووە كــە قورئان ناوی دەنێ‌ بە (الفتق).
هەموو ئەستێرەكـــانی گەردوون بە سوڕێكی ژیــــاندا تێپــــەڕ دەبن كــە بە گەڕانەوەیــان بۆ دووكــــەڵی گەردوونی دەبێت, لـــــــە ڕێگەی تەقینەوە و پەرت بوونــــــەوە دەگـــــــەڕێنـەوە بۆ مــــــــاددە سەرەتایییەكەی خـــۆیان بۆ ئـــــــەوەی جارێكی تر لەو كەرەستە سەرەتایییە ئــــــەسـتــێــــرەی تــــــر دروســـــت ببـــێ, لەخولێكی بەردەوامدا لە ئاڵوگۆڕكێ‌ی نێـــــوان ووزە و مـــــاددە لـــــــــە نێـــوان ئـــــەسـتێــــرەكــــــــــان و ئــــــاســـمــــــان و دووكەڵەكـــــەیدا, ئەمەش جوانترین و ســـەرنج ڕاكێشتـــــرین وێنــــەیـــــە لـــــــە وێنەكــــــــانی (رجـــــع) و گـــــەڕاندنەوە، زاناكـــــان ئەمــــەیان نـــەدەزانی تاوەكو ســــــووڕی ژیـــــانی ئەستێرەكــانیان لە ســاڵانی كـــــۆتایی سەدەی بیستــــەمدا دۆزییەوە.
* گــــــــــەر مــــەبــــەســتـیــش پــێ‌ی ئاسمانی زەوی بێت ئەوا دەتوانین بەم شێوەیە ڕوونی بكەینەوە، بۆ ئـــــەوەی لـــەو سیــفــــەتـەی زەوی كــــــە (رجـــع)ە تێ‌بگــەین، دەبێت هــــەندێ‌ زانیاریمان لەبارەی زەوییەوە هەبێ:
ئاسمــانی زەوی (Atmosphere) لـــە (21%)ی ئۆكسجین و (78%)ی نایترۆجین پێكدێت، كـــە پشتێنەیەكی دروست كردووە ، و دەتوانیــن بۆ ئــەم بەشانەی خوارەوە دابەشی بكەین:
1- پشتێنەی (Troposphere):
كـــە ناوچەی گۆڕانكارییە كەش و هەوایییەكـــــانـــە, و (16كم) لـــە هێڵی ئیستوا و نزیكــــەی (10كم) لـە سەروو جەمسەرەكانی زەوییـــــــەوە دەبێــــت، پلەی گەرمـــــا بـــــە بـــــەردەوامی بەرەو ســــەرەوە تیـــایدا نــــزم دەبێتەوە، تـــا دەگاتە (60o) لەژێر سفردا.
2- پشتێنەی (Stratosphere):
كە لـە پشتێنەی یەكـــەمەوە دەست پێ‌دەكات تــــا نزیكی (50كم)، و پلەی گەرما تیایدا بەرزدەبێتەوە لە (60o)ی ژێر سفرەوە لە بنكەكەیدا تا (سفر)ی سەدی لە كۆتایییەكەیدا.
3- پشتێنەی (Mesosphere):
كە لـــە پشتێنەی دووەمەوە دەست پێ‌دەكات تــــا بەرزی (80كم)، و پلەی گـــــەرمـــا جــــارێكی تر تیــــایدا نــــزم دەبێتەوە تـــــا دەگــــــاتە (120o)ی ژێر سفر.
4- پشتێنەی (Thermosphere):
كە لە (80كم تـــا نزیكەی 600كم) دەبێــــــت، و بـــــــــە بــــــــەردەوامی لـــــــە بنكەكـــــەیەوە كە (80كم) بەرزە پلەی گـــــەرمـــــا بەرز دەبێتــەوە تـــــا دەگـــاتە (500o)ی پلـــــەی سەدی، و لە بەشێك لـــــەم پشتێنـــــەدا (لــە بەرزی 100كم–400كم) بـــــوون بــــــە ئــــایۆنی گـــــازی دروســــــت دەبێــــت، واتـــــە (بــارگــــەی كارەبایی وەردەگرێ) بەهۆی تیشكی ســــەروو وەنـــــەوشـــــەیی و تیشــكی سینییــەوە كــــــە لـــــە خـــــۆرەوە دێت, بـــــۆیـــــە بـــــەم پشتێنـــــەش دەووتــرێ (Ionosphere).
5- پشتێنەكانی (Radiation belts):
كە بریتین لە دوو جووت پشتێنەی شێوە (دەمــەداس- هلال) كـە لە هێڵی ئیستیــــوادا ئەستـــــوورن و لـــــــە نزیك جەمسەرەكـــــانەوە باریك دەبنەوە, و بــــــــەرزیی پشتێنـــــەی یــەكـــــەمیـــــــان (3200كـــم), و دووەم و دەرەكــییـــە- كەیان (25000كم) دەبێت.
ئێستاش پـاش ئــەو زانیارییانەی دەربــــــارەی پشتێنـــەكــانی سەروومان بۆمـان ڕوون بووەوە, دێین دەربـــــارەی شێوەكــــانی (رجـــع) لــــــــە خـــــــوارەوە دەدوێیـــــن:

1– گەڕاندنەوەی لەرەی هەوا (دەنگ و دەنگ دانەوە) – (الرجع الإهتزازی):
ئەم سیفــــەتە بەهــــۆی پێكهاتـــەی پشتێنــــەی یەكـــــەم لــــە هەڵمی ئاو و ئــــــۆكسجیـــن و نـــایترۆجیـــن و دووەم ئۆكسیدی كاربۆن و ئۆزۆن و هەندێ‌ تۆز و كـــــەمێك لـــــــە ئارگۆن و هیلیۆم دروست دەبێ, كــــــە زۆر گرنگن بۆ گەڕاندنەوەی شەپۆلــــــە دەنگییەكان، چونكە كاتێك مرۆڤــــ قسە دەكــــــات دەنگە ژێ‌یەكانی دەست دەكــــــەن بە لەرینەوە، كە ئەمەش پاڵەپەستۆ لە هەوادا دروست دەكات، و لەشێوەی شەپۆل دەجووڵێت بە هەموو لاكاندا, و گوێش ئەم شەپۆلانە وەردەگرێ و گوێمان لە بەرامبەرەكەمان دەبێت.
ئەگەر ئـــەم سیفــــــەتەی پشتێنەی یەكەم نەبووایــــە كــــــەس گـــــوێ‌ی لـــە كەس نەدەبوو.
ئەوەی شایانی باسە دەنگ لـــــــە بۆشاییدا ناگوێزرێتەوە، بەڵــكو دەبێ نــــــاوەندێك هــــەبێــت وەك هــــەوا كـــــە خێـــــرایی گـــــواستنـــــەوەی شــــەپۆلــە دەنگییەكان تیایدا دەگاتە (1200كم) لەیەك كاتژمێردا لــــــە ئـــــاستی ڕووی دەریادا، و ئەم خێرایییە زیاد دەكات بــــــەزیــاد بوونی چــــــڕیی نـــــــــاوەندی گوێزەرەوە, بۆیە لەناو ئاودا خێرایی گواستنــــــەوەی شەپۆلە دەنگییەكان چوار جــار زیاد دەكات، بەڵام لە چینە بەرزەكانی ئــــاسمان كەم دەبێتەوە تا ئەوكاتەی كــــــەشتیوانەكــانی ئاسمان شەپۆلە رادیۆیییەكان بەكــــار دەهێنن لەنێوان یەكدا بۆ تێگەیشتن لە یەكتر.
2 – گەڕاندنەوەی ئاویی


(الرجع المائی):
ئــــاو نزیكەی (71%)ی ســــەر گۆی زەوی گـــرتووە, كـــــە بڕەكــەی (1.36) ملیار كیلۆمــــەتر سێجایە، كــە لەو بڕە (97.2%)ی لــــــــــــــە دەریـــــــــــــــــا و دەریــاچــــــەكــــــاندایـــــــە, و (2.15%)ی بــــــە شێوەی بــــەفرە لــە جەمسەرەكان و ســـــەر شــــاخەكــــاندا, و (0.65%)ی لـــــە جـۆگـــــە و ڕووبـــــارەكــــــاندایـــــــە، هەروەها لەژێر زەویشدا.
ئەم ئــــاوە بەهۆی بەهەڵم بوونەوە بەرز دەبێتـــــەوە تــــــا لــــــە بەشەكـــانی سەرەوەدا چـڕدەبێتەوە, و جارێكی تر دەگەڕێتەوە بـــۆ سەر زەوی بەشێوەی باران و بــــەم شێوەیە لەم جووڵەیەدا دەبێ بە بەردەوامی, ئــاوی سەر زەوی ســــاڵانە (380000 كم3)ی لێ‌دەبێــت بەهەڵم كە زۆربەی لەسەر ڕووی دەریا و دەریاچەكانەوە (بەنزیكی 320000 كم3) دەبێــت، و ئەوەی تری (60000 كم3) لـــــەسەر ڕووی ووشكانی واتە (ڕووبار و جۆگە و… هتد)وە دەبێت.
بـــــەڵام ئــــاوی بـــــاران لــــەســـــــــەر دەریـــــــا و دەریاچــــەكــان بــــــە ڕێژەی (284000 كم3) و لــــەسەر ووشكانی (96000 كم3) دەبارێت لەساڵێكدا لە خولگەیــــــەكی زۆر ســـەرسوڕهێنەردا، ئـەو بڕەی كـــــــە دەبێ بەهــــــەڵم لەسەر ڕووی دەریا و دەریاچەكان زیاترە لەو بڕە بارانەی كە لەسەری دەبارێ، و ئەو بڕە بارانەی كە لەسەر ووشكانی دەبارێ زۆرترە لەو بڕەی كە دەبێ بەهەڵم لەسەری، و بڕی جیاوازییەكە بــــــە تــــــەواوی یەكسانــــــە و دەگـــــاتە (380000 كم3), ئــــــەو ئـــــــاوەی لــــە ڕووبـــــــــــار و جــــۆگــــەكــــــانی بـــەشـــە ووشكانییەكـــــــەیە و دەچێتــــەوە نـاو دەریا و دەریاچەكان وا دەكـات ئــــاوی دەریـا و دەریاچەكــــــان لــــــە ئاستێكی جێگیــــردا بهێڵێتـــــەوە, ئەگـــــەر ئــــــەم سووڕی ئــــــاوە نەبووایـــــە ئەوا هەموو ئاوەكان بۆگـــەنیان دەكرد, و لـە ڕۆژدا ســـــەر زەوی تووشی گـــــــەرمییــــەكی زۆر و بــــــــــە شــــــەویــــش تـــــــووشــی سەرمایەكی زۆر دەبوو.

3 – گەڕاندنەوەی گەرمی بۆ زەوی و لە زەوییەوە بۆ ئاسمان:


لـــــە تیشكی خــــــۆرەوە هــــەمــــوو چركەیــــەك بڕێكی زۆری ووزە دەگاتە سەر ڕووی زەوی, كە پشتێنەی گازی زەوی وەك قەڵغانێك دەمانپارێزێ‌ لە گەرمییەكـــەی لەڕۆژدا, و لەشەویشدا بەرگە گازییەكە ئەو بڕەی گەیشتۆتە سەر زەوی دەپـــارێزی لە بڵاوبوونەوە و چوونە دەرەوەی.
لەو تیشكــــانەی كـــــە دەگـەنە سەر ڕووی زەوی (53%)یـــــان دەگەڕێنەوە بەهۆی ئەو پشتێنە گازییەوە، و بەرد و خاكی زەویش (47%)ی هەڵدەمژێ، ئەگەر ئەو گەڕانەوەیـــــەی گــــەرمییە (الرجـــــع الحــــراری) نــــەبووایە، ئــەوا تیشكی خـۆر هەموو جۆرەكانی ژیانی لــــــەسەر ڕووی زەویدا نەدەهێشت، هەروەهـــــا ئــــەو هــــەورەی كـــە گەرمی هــــــاوینمان لـــــە ڕۆژدا بۆ دەگـێڕێتەوە ئــــــەوا تـــــــەنها بــــــە ئـــــاوابوونی خـۆر گەرمییەكەمان دەداتەوە.
هەروەهــــــا لەبـەرئەوەی بەردەكانی سەر ڕووی زەوی گــــەرم دەبێ بەهۆی خــــــــۆرەوە و (47%)ی تیشــكـــەكــــەی هەڵدەمــژێ, و پلەی گەرماكەی دەگاتە (15o) پلــــەی سەدی، ئەویش تەنها بە ئاوابوونی خـــــۆر دەست دەكــاتەوە بە گەڕاندنەوەی ئـــەو گەرمییە لەشێوەی شەپۆلی ژێرسـووردایە، وبەمەش سەر ڕووی زەوی لەبەستن دەپارێزێت.
4 – گەڕاندنەوەی گازەكان و هەڵم و تۆز كە لەزەوییەوە بەرز دەبێتەوە:


كاتێك بوركــــــانەكان هەڵدەچـــن بە ملیۆنەها تەن لــــە گــــاز و تۆز و هەڵم بەرزدەبنــــــەوە بۆ ئــــاسمان, و بەهۆی باوە دەگوازرێنەوە، كە ئەویش بەهۆی جیاوازی پــــــاڵەپەستۆوە و هـــــەروەها بەهۆی جووڵەی زەوی لە ڕۆژئاواوە بۆ ڕۆژهەڵات دروســــت دەبێ، بـەخـێرایی (20-30كم) لـــــــە كاژێرێكدا، بـــــەڵام كـــــە ئـــــەم بــــــایــــــە دەگـــــاتە ســـــەر ووشكـــانی و بەتایبەتی كاتێك دەگاتە بەر بەربەستەكانی وەك شاخەكان ئەوا بەرز دەبێتەوە بۆ ئاسمان و خێرایییە ئاسۆیییەكەی كەم دەبێتەوە.
لەبەرئــــەوەی پاڵــــــەپــەستۆ بەرەو سەرەوە كـــــەم دەبێتـــــەوە، ئـــــەو بایە توانای هەڵگرتنی ئـەو تۆز و هەڵم و گازانـــەی نـــــامێنی و جارێكی تـــــــــر دەگەڕێتــــەوە بۆ سـەر زەوی لە دابەش كردنێكی جوانی پــــــەروەردگاردا, كــە لـــــەم كــــردارەدا هێزی كــێشی زەوی بەشداری دەكـــات و یاریدەدەرە.
5 – گەڕاندنەوەی تیشكی سەروو وەنەوشەیی بەهۆی چینی ئۆزۆنەوە:
چـــیــنی ئــــــۆزۆن لـــــــە پشتێنــــەی (Stratosphere) دەست دەكــات بە هـــەڵمژین و گــۆڕینی تیشكی ســـەروو وەنەوشەیی كە لە خۆرەوە بۆمان دێت بــــــەهۆی گــــــەردەكــــانی ئۆزۆنــەوە، و بــــــەشێكی زۆربـــــاشی لێ‌دەگێڕێتـــەوە لەو پشتێنەیەدا.
6– گەڕاندنەوەی شەپۆلەكانی رادیۆ بەهۆی پشتێنەی (Ionosphere):
لـــــــەنێوان (100-400كم) لـــەسەر ئاستی دەریـــــاوە, بــــــەهۆی تیشكی خۆرەوە لـــەم پشتێنەدا پلەی گەرمی بەرزدەبێتەوە، كە ئەمیش دەبێتە هۆی بـــــــە ئـــــایـــۆن بــــــوون، و لەبەرئــەوەی ئــەلیكتــرۆنی بــــــەڕەڵڵا بــــــڵاوە لــــــــەم پشتێنەدا لەبەرئەوە دەست دەكات بە گێڕانەوەی شەپۆلە ڕادیۆیییەكان (كە شــــەپۆلی درێژن), و دەیــگــێـڕێتـــــەوە بـــــۆ زەوی، و بــــــەمــــەش كــــــرداری پـــــەخشی ڕادیـــــۆ و پـــەیوەندییەكان دروست دەبێ.
7– گەڕاندنەوەی تیشكی (گەردوونی) بەهۆی پشتێنەكانی (Radiation belts) و پشتێنەی موگناتیسی زەوی:


زەوی بەرەنگاری گورزێك تیشكی گەردوونی دەبێت, كــــە ئــــــەو دوو پشتێنـــــەی سەرەوە دیانگــــێڕنـــــەوە و هیچی ناگـــەنە سەر زەوی، بـــــــەڵام دەبنـــە هــــۆی دروست بوونی تیشكی تر كــــــــە هەندێكیان دەگــــەنـــە ســەر زەوی، و دەبێتـــــــە هــــۆی دروســـت بـــــوونی دیــــــــــــاردەی ڕوونـــــــــــــــاك كردنەوە لـــــــە شــــەودا، وەك دیاردەی (الفجر القطبی).
ئێستـــــا دەزانیـــــن زەوی چــــــــۆن پارێزراوە لـــــەو تیشكە زەرەرمەندانە بەهۆی سیفەتی گەڕاندنەوەی زەوی؟ دە تۆش ئــــەو سیفەتــــە بەكـــــار بهێنە و پــــــەشــیــمــــانی خـــــۆت دەربــــــڕە و بگەڕێرەوە بۆلای خودا.
سەرچاوە :
لـە تۆڕی ئینتەرنێتەوە وە
رگیراوە/ پێگـــەی: (الهیئــە العالمیـە للإعجـاز العـلـمــی فـی القـــران والســنە– مكە المكرمـە)/ بـابەتێكە بۆ بەڕێز (دكتور زغلــول النجــار)ی بڵاوكــردۆتـــەوە، بە هەندێك دەستكاری كەمەوە.

ئه‌م بابه‌ته‌ له‌ ژماره‌ ٩ ی گۆڤاری هه‌يڤ بلاو كراوه‌ته‌وه‌

Copyright © 2020 Haiv All Right Reserved

Scroll to top