You Are Here: Home » بابەتەكانمان » سوده‌ فيزيايی و ته‌ندروستيه‌كانی نوێژكردن

سوده‌ فيزيايی و ته‌ندروستيه‌كانی نوێژكردن

سوده‌ فيزيايی و ته‌ندروستيه‌كانی نوێژكردن 

 

ئامادەكردنی: بەدریە سعید/ بەكالۆریۆسی فیزیا

پێشەكی:
مرۆڤی موسوڵمان بــەر لــــەوەی بیر لـــــــــە ســـــــوود و گرنگییـــــەكـــــــانی پەرستشێكی دیاری كراو بكاتەوە بۆ خودی خۆی و ژیانی دونیای، تەنها بەوەی فەرمـــــانێكی خوای میهرەبانە وابەستەی دەبێت… ئیماندار دڵنیایە لە پڕحیكمــــــەت بوونی فەرمانەكانی پەروەردگار.
نوێژ كـــە یەكێكە لە پەرستشەكان، نــــــــاكرێت گرنگی و بەهـــــا و سوود و حیكمەتەكانی لەوەدا كورت بكرێتەوە كـــــــە وەرزشێكــــە، پاك وخـــــاوێنی و پـــــەیوەست بــــــوونێكی دونیایییە، یاخود هــەر مەسەلە و بابەتێكی تری لەو شێوەیــــەیــــە بە تـــــەنها، چونكە بەڕاستی ئەگەر بایــــەخی نوێژكردن تەنها لەوەدا ببینرێت، ئــــــــەوا زۆر جێگرەوەی لەوە باشتر هەن، بەڵام بەر لـــــە هــــــــەموو شت كــــــە فەرمانێكی خـــــــوایییە و پاشانیش پڕیـــەتی لە حیكمەتی سەرسوڕهێنەر كـــــــــە كۆی هەموو ئــــەو خاڵانەیە دەربارەی نوێژ باسیان لێوە كراوە و دەكرێت.
لەگەڵ ئەمــــــەشدا سەیر نییە بۆ زیاتر جوان و خــــــــۆشەویست كردنی فەرمانەكــــــە و نــــــاسینی حیكمەت و تەنها ســـــوود وویستن بۆ بەندەكانی خــــوای دلـۆڤــــــان، وورد بـبیــنــــــەوە و بكۆڵینــــەوە و لــە ڕووە جیاجیاكانەوە توێژینەوە دەربــــــــارەی پەرستشەكان بكرێت، ئەم بابەتەش لێكۆڵینەوەیە لە جووڵەكـــانی نـــوێـــــژ لــــــە ڕوویــــــەكی تری تایبـــەتەوە.
جەمكردنی بینین لە جێگای سوژدەدا:
پیـــربوونی بینـــــایی بە یەكێـك لەو حاڵــــەتە نەخۆشییـــانە دادەنرێت كە تووشی چــــاوی مرۆڤـــ دێت, و تیایدا مــــــاسولكەی دەوری هـــــاوێنەی چاو (چێوە مــــــاسولكـــــەی هاوێنە) توانای كرژبـــــــوون و كشـــــانی نــــــامێنێت و مرونەتی لەدەست دەدات.
كاتێك كەسێكی ئاسایی دەروانێتە ئامـــــانجێكی دوور، چێوە ماسولكەی هــــــاوێنە لە دۆخی كشاندا دەبێت و ئەمـــەش دەبێتە هۆی زیاتر ڕووتەخت بوونی شێوەی هاوێنە و تاڕاددەیەك تــــــەنك بوونی… كـــــــاتێكیش بـــــــە شێوەیــــەكی كوتوپڕ بینین لە ئامانجە دوورەكــــــەوە بۆ ئامــــانجێكی نــزیك دەگــــۆڕێت ئـــــەوا چێوە ماســولكەی هاوێنە دێتەوە یـــــــەك و دەبێتە هۆی قۆقز بوونی هــــــاوێنە و ئـــــــــــەستوور بوونی… (وەك لە وێنەی -1- دا دیارە).


كـــــــە مرۆڤ تووشی پیرێتی بینایی دەبێت ئیتــر ئەم داینامیكییەتە لە چاوەكانیدا لەدەست دەدات، بەڵام لە نوێژدا كـــــرژبوونی ماسولكــــــــەكانی دەوری هـــــــاوێنە بە شێــــــوەیەكی خۆ وویست و كــــــــارا دەبێت, نوێژخوێن فـــەرمانی پێ‌دراوە كە لەكاتی نوێژدا چــــــاو نەگێڕێت و سەیری دەوروبەری نەكــــات، بەڵكو تەنها بڕوانێتە زەوی بـــــــەردەمی (جێگای سوژدەكەی), لەو ڕوانیـــنـــــەدا ماسولكـــــەكــــانی دەوری هاوێنە ڕاهێنان دەكەن بۆ گوێزانەوەی ڕوانینەكــــان لە دوورەوە بۆ نزیك, كە نوێژخوێن لـــــــە كـــاتی نوێژدا بەپێوە دەبێت، دووریی نێـــــوان چـــــــاوی و جێگای سوژدەكــــەی بەنزیكی بە دوو مەتر دادەنرێت، لـــــەكـاتی ڕوكوعدا بە پلەبەندی دوورییەكـــــە كـەمدەكات بۆ نزیكـــــەی یـــەك مەتر, و لــــــــە كــــــاتی هەستانــــــەوە و ڕێك ڕاوەستـانی دوای ڕكــــــوعـدا دوورییەكـــــە جـــــارێكی تر دەگەڕێتەوە بۆ دوومەتر، لەدوای ئەوە بە پلـــــەبەندی كــــەمدەكــــات تـــاكو لە كۆتــــــاییدا دەبێتـــــە سفر ئەویش لـــە چوونە سوژدەدا, پاشان دوورییەكە لە سفرەوە زیاد دەكاتەوە بۆ سنووری سێ‌چــــارەكــــــە مـــــەترێك لــــــە كـــــاتی هەستانەوە لـــە سوژدەی یەكەم، و بەو جۆرە. (وەك لە وێنەی -2-دا).


تێبینی كــــــراوە ئـــــــەم گــــــــــۆڕانە یەكبینەیە لــــە دوور و نزیك كەوتنەوە لەئامانجەكــــە (جێگای سوژدەكە) لـــــە چاوەكانەوە و بە گۆشە جیاوازەكان و بە پلەبەندی، بەو مانایەیە كــــە چێوە ماسولكەی هاوێنە بە شێوەیەكی خۆ وویستی یـــــەكبینـــــە دەكشێن و كـــرژ دەبن بە درێژایی مـــــاوەی نوێژەكـــــە, بۆیە هـــــاوێنەی چــــــاو بە شێوەیــەكی یەكبینە قۆقز دەبن و تەخت دەبنەوە، ئەمەش دەیـان جـــــــــار لـــــــــــە ڕۆژێكدا دووپات دەبێتەوە.
بەم جۆرە نوێژ خوێنی پەیوەست بە مـــەرجەكــــــانی نــــوێـــژەوە، بەدوور دەبێت لــــە نەخۆشی پیربوونی بینایی و هــــــاوێنە، و مــــاسولكەكانی دەوری هـــــاوێنەی چــــــاوی بەدرێژایی ژیــانی چالاك دەبن و مرونەتیان دەبێت.
باری دروستی ڕِكوع :
پزیشكەكان دووپاتی دەكەنەوە كە زۆرتــــــرینی خــــلیسكـــــان و خـــــزینی بڕبڕەكانی پشت كــــە ڕوودەدەن تەنها لە ناوچەی كەلەكـــەدا دەبێت, كە لە پێنچ بڕبڕەی ناپـــەیوەست بەئێسكی ترەوە پێكهــاتــــووە، وەك بڕبڕەكـــانی سنـــــــگ نــیـــن كــــــــە لـــكـــــاون بــــــە پەراسـووەكـــــانـــــەوە و هێز و پتــــەوی زیاتریان پێ‌بەخشیون. (وێنەی 3).


بڕبڕەكـــــــــــانی كــــــەلـــــەكــــە بەرەنگــــــاری زۆرینــــەی كێشی لاشــــە و ئــــەو هێـزەی دەخرێتە ســـەری دەكـــــات، لەبــــــەر ئـەوە پێویستە ئەم ناوچەیە لە كاتی جــــووڵەكـــــــــــان و دانیشتــــن و هــــەســــتـــــان و هــــەڵگــــرتــنــــی قورسایییەكاندا بە شێوەیەكی زانـســتــی مــــــامـــەڵـــەی لەگـــەڵ بكرێت, بڕبڕەی پشت لە حەوت بڕبـــڕەی مـــل و دوانـــزە بڕبڕەی سنــــگ و پێنچ بڕبـــڕەی سێ‌ بەندە لەگــــەڵ چوار بڕبڕەی كلێنچكە پێكهاتووە, لە نێوان هەردوو بڕبڕەی تـــەنیشت یــــــەكی بڕبڕەكـــــانی پشتدا بڕەتــــەن هەیــە كـــە ڕێ‌ لە لێكخشانی بڕبڕەكان دەگرێت لەگەڵ یەكتریدا, و وا دەكات بڕبڕەی پشت نەرم و نیان و بەهێز بێت، كاتێك مرۆڤـــ جوڵەیەكی كوتوپڕ دەكـــــات یـــان كێشێكی زیاد هەڵدەگرێت ئەوا یــــەكێك لــــە كڕكڕاگە سەرینییەكــــــانی نـــــاوچەی كەلـــــەكە تووشی پەستـــانێكی گەورەی كوتوپڕ دەبێتەوە, كــــــە دەبێتە هۆی كوتران و چاڵبوونی كڕكـــــڕاگـــەكە و دەرچوونی ماددەكەی بۆ دەرەوەی خۆی، ئەمەش هۆكاری تووشبـــوونـــە بە حـــــاڵەتێكی نـــــــەخـــۆشی كـــــــــــە پزیشكـــــەكــــــــان بـــــــە خـــــلیسكــــــانی كــــڕكــــڕاگــــــەیی ناوی دەبەن.
پێـــــویستـــە لــــەكـــاتی ڕۆیشتـــن و دانیشتـن و ڕكوع و ســوژدە و جـــووڵە و هەڵگرتنی قورسایییەكاندا دڵنیایی لەسەر ڕێكیی بڕبڕە بكرێت, بڕبڕەكان بە شێوەیـــــەكی ڕاستەوخۆ كاریگەر دەبن لەگەڵ جووڵەی كوتوپڕ و هەڵەی ئـــــەندامـــــەكـــــان لـــــــــە هــــــــەڵگرتنی قورسایییەكان بــــــە شێوەیەكی هەڵە, بە تایبەت ئەگەر كەسەكە مومارەسەی چــــــالاكی وەرزشی نەكـــــات یــان وەك پێـــــویست نـــــوێژ نــــەكـــــات, نــــــوێژ كاریگـــــەریی تـــــەواوی هــــــەیە لەسەر بەهێزكردن و مرونەت پێ‌دانی بڕبڕەی پشــــت و بڕبڕەكــــــانی كــــەلــــەكــــــە و كڕكڕاگەكانی, تاكو مرۆڤەكە بتوانێت بەرەنگــــــاریی و بـــــەرگــــریی جــــــووڵە كــــــوتـــــوپــــڕەكـــــان و هــــــەڵــگــــرتـنـی قورسایییەكان بكات بە هێز و جێگیر بوونێكی بێ‌وێنەوە.
(وێنەی 4) دوو بــــــاری جیـــــاوازی ڕوكوع دەردەخات لــــە نوێـــــژدا، باری یەكـــــەم ڕوكــــوعێكی گــــــونجاو لەگەڵ مەرجەكـــــانی نوێژی كامڵ دەنوێنێت, لـــــــە باری یەكـــەمدا جێگـای پێ‌یەكان لەســـەر زەوی دوو هێـــڵی تــەریب بــــە یەكتر دەنوێنن، كــــــە تیایدا پێویست بــــــــــە هێز و ووزەیـــــەك دەبێـــــت بۆ كرژبــــــوونی ماسولكــــەكانی كڵــــۆت و خستنـــەكــــــاری بــــــەشێوەیــــەكی خـۆ وویســـت كـــــە ئـــــەمیش چــــــالاكــی و زیادەیـــــەك لــــە سووڕی خــوێن تیایدا دروست دەكــــــات, بــــــەڵام لـــــە بــــاری دووەمــــدا كرژبوونی ئــــەو ماسولكانە ڕوونـــــادات, چونكە دانانی پێ‌یەكان لەســـەر زەوی بە گۆشەیەكی تیژە و تــــەریب نین بەیەكتری، كــــە لەم بارەدا هیچ ووزە و توانایەك بۆ ئەم وەستانە ســـــەرف نـــــابێت, بــــــە بــــەراوردێكی فیزیایی و تەندروستی ئــەم, دووبارە دەردەكەوێت كــــە دانانی پێ‌یەكان بە تەریبی لـــــــە ڕوكوعێكی دروستدا زۆر باشترە لــــــە بارێكی ناتەریب, ئەمەش بەهۆی ئـــــەو كرژبوون و خاوبوونەوە و چالاكیەوەیە كـــە لە ناوچەی كڵوتدا ڕوودەدات (لـــــە پێغەمبەرەوە (صلی الله عليه‌ وسلم ) گــــێــــڕدراوەتــــەوە كـــــە پــــــەنــجــــــەی پێ‌یەكانی لە كاتی نوێژدا هــــەموویان ڕووە و قیبلە بوون).


هەروەها لە باری یەكەمدا تێبینی دەكرێت كـــە ئــــاراستەی پەنجەكـــــانی هەردوو پێ‌ هەمان ئاراستەیان دەبێت و بە ئاراستەی قیبلەن, لە كاتێكدا لەباری دووەمدا ئاراستەی پەنجەكانی پێ‌ی راست جیــــاوازن لـــە ئاراستەی پەنجەكانی پێ‌ی چەپ و گۆشەی (د) لـــە نێوانیـــــاندا هەیــــە (وەك لە وێنەی 4) دا, كـــــــــە ئــــەمــــــەش هـــــاوتـــــای مەرجەكان نین… لــــە باری یـــــەكەمی ڕوكوعەوە تێبینی دەكرێت كە بڕبڕەی پشت و جومگــــەی هـــــەردوو ئـــــەژنۆ بەتەواوی ڕێكن كـــــە لــــەوانەیە لەسەر هەندێك نوێژخوێنــــان قــــورس بێت بەمجۆرە دروستە ڕوكوع ببەن (بەهۆی نەبوونی مرونـــەتی لاشەیییان و ئەو ڕەقییـــەی لـــــــــە بڕبڕەی پشتیـــــان و جومگــــــەی ئەژنۆیـــــاندا هــەیە), لەبەر ئەوە دەكرێت جگە لە كاتەكانی نوێژ لەبەردەم ئاوێنـــەی گــــەورەدا ڕاهێنان بكەن, تاكو چاودێری ڕێك ڕاوەستانی پشت و جومگەی ئەژنۆیان بكەن.
لەڕێ‌ی شیكــــردنەوە فیزیایییە- كانی پێشــــووەوە دەركـــــەوتووە كــــــە ڕوكـــــوعی دروســـت كـــــاریگـەریی ئەو پەستـــــانە گـــــەورانە كەمدەكاتەوە كە تـــــووشی بڕبڕەكــــانی كەلەكە دێت لە كـاتی جـووڵە و هـەڵگرتنی قورسایی- یەكــــاندا بــــە شێوەیــــەكی هەڵە… لـــە بەرەنجامی دووپاتكردنەوەی ڕوكوعی دروستدا، چەند جارێك لە ڕۆژیكدا، بڕبڕەكانی كەلەكـــــە و كڕكڕاگــەكانیان مروونــــــەتێكی بەرز دەستدەخەن لە بەرگری ئەگەری توشبوونەكان لەكاتی جــــــووڵــــە كوتوپڕەكــــــان و هەڵگرتنی قورساییدا… لـــــە ڕوویەكی تریشەوە ناچاركردنی جومگـــــەی ئەژنۆ لە ڕێك ڕاوەستانی دەبێتە هۆی زۆرتر كشان و ڕاكــێــشـــــرانــی مـــــــاســولكـــــەكان و بەستـــــەری نـــــاوچەی ئـــــەژنۆ و ڕان, ئـــەمـــــەش ســــــەرف كـــــــردنی ووزە و توانــــایــــــەكی دەوێت و لـــــــە ئاكامدا جومگەی ئـــــــەژنۆ مرونـــــەتی زیاتری دەبێت, و چالاك و بەهێزیش دەبێت.
هەروەها لە ڕوكوعی دروستدا (بەو جۆرەی باسكرا) بەرزە كۆڵۆن و نزمە كۆڵـــــۆن (كــــــە بەشێكن لــــــە ڕیخــــۆڵـە ئەستوورە) تووشی ڕاكێشانێكی خۆ وویست دەبن، كــــــــە ئەمەش دەبێتە هـــــــۆی زیــــــــاد بـــــــــوونی چــــــالاكــــی و زیندوویەتی لە شانەكانیدا.
لـــــــــــە پــێــغـــەمــبـــــــەرەوە (صلی الله عليه‌ وسلم ) گێڕدراوەتەوە كە لە ڕوكوعدا پشتی رێك وتەخت كردووە و بـــــــە تەواوی ئارام بووە، سەربـــــــاری ئـــــــــــەوەش جومگەی ئەژنۆی ڕاست ڕادەگرت و نەیدەنوشتانەوە و لەپی دەستەكانی دەخستە سەر ئەژنۆكانی و پەنجەی دەستەكانی لــــە یەكتر جیا دەكردەوە, بەجۆرێك دەستی لــــــەسەر ئەژنۆكانی دادەنــــــا وەك ئــەوەی گرتبنی…
حیكمـــــــەتێـــــكی بـــــڵاوكردنــەوەی پەنجەكــــان لـــــەسەر ئەژنۆ بریتییە لە دابەشبوونی ئــــــــەو هێزەی خــــراوەتە سەری بەچەند ئاراستەیەكی جیاواز، ئەمەش بۆ پــــارێزگـاری لە سەلامەتیی كڵاوەی ئەژنۆ.

باری دروستی سوژدە لە نوێژدا:
دروســــت ترین شێـــوازی ســـــوژدە ئەوەیە كە بڕبڕەی پشت تەواو ڕێك و ڕاست بێت, تــــاكـــــو كڕكڕاگــــەكــــانی بڕبڕەی پشت لــــــەسەر ئەو ڕێكییەی ڕادێت و ئەمــــەش دەبێتە هۆی زیاد كردنی هێز و چالاكی و مرونەتی, لە كاتی ئەم سوژدەیەدا بەرزە كۆڵۆن و نزمە كۆڵن بەرەنگاری ڕاكێشان دەبن و ئەمەش چالاكی لە شانەكانیدا زیاد دەكـــــات (وەك لــــە بـــــاری یەكــــەمی وێنەی (5)دا دیارە).


لـــــە ســــوژدەی دروستـدا دانــــــانی پەنجەكــانی دەستیش بەجۆرێك دەبن كە هەمــوویان بە ئاراستەی قیبلەبن و تەریب بن بـــــە یــــەكتـــری, ئەمـــــەش ووزەیــــەكی دەوێت بـــــۆ كــرژ بوونی ماسولكەكــــانی لـەپی دەست و دەبێتە هۆیەك بۆ چالاكی و مرونەت و هێزی پەنجە و دەستـــەكـــــان… هـــــەروەهـــــا پەنجەی پێ‌یەكــانیش نوشتاوەن و بە ئاراستەی قیبلەن…
دانیشتنی نێوان سوژدەكان لە نوێژدا:
سەرچـــاوەكانی فیزیای پزیشكیی دووپاتی دەكەنەوە كە شیكردنەوە- یــەكی توێكــــاری لـــــەسەر هـەزار تەرم كراوە, و دەركــــەوتووە كــــە سێ‌یەكی تەرمەكـــــان گرفتی جومگەی ئەژنۆیان هــــــەبووە, و سێ‌یەكی تریــــان هەمــان گرفتیان هـەبووە لە قوڵگە جومگەیاندا (مفصل الحوض), لــــــــــەو حـــــاڵـــــەتی نەخۆشییانـــــەی تووشی جومگـــەكان دەبێت هـــــەوكردنی جومگـــــەكانە كـــە بەهـــــۆیەوە زیادییـــــەك لـــــە شلــــــەی پڕۆتینی جومگەكەدا دروست دەبێت (وێنــــەی ژمـــــارە 6), هـــــاوكۆلكـــــەی خلیسكان بەندە لەسەر پلەی لینجێتی شلەكە، چــــــەند لینجێتی شلەكـــە كەم بێت هاوكۆلكەكــــە باشتر دەبێت و بە پێچەوانەشەوە, بۆیـــــە كاتێك شلەی پڕۆتینی لـە جومگەی ئەژنۆدا تووشی فشاری نوشتــــانەوەی (إجهاد قصی) گەورە دەبێت پلــەی لینجییەكەی كەم دەبێتەوە.


بـــەوەش هـــــاوكۆلكــەی خلیسكـان بـــاش دەبێـــت و هاوكۆلكـــەی لێكخشانــدنی جـــومگــــەی ئـــــەژنــۆ كـــــەم دەكـــات, و جومگەكە زیاتر نـــــەرم و نـــیــــــــان دەبێـــــت ومرونەتی زیاد دەكات.
فیزیایییەكـــان كــــــە لـــــە بـــــــواری پزیشكیدا كــــــاردەكـــــەن توانیویـــانـە هــــاوكۆلكەی لێكخشــاندنی جـومگەی ئەژنۆی مروڤـــ پێوانە بكەن, كە دوایی دەركەوتووە كەمترە لە (1%), ئەمــەش واتـــە ئەگــــــەر هێزێـــك كـــــە بڕەكـــەی (100 پــاوەند) بێت و بكـــــەوێتە سەر جومگەی ئەژنۆ ئەوا هێزی تەنها یەك پاوەند بەســــە (واتـــە یـــەك لـــە سەدی هێزە كاریگــــەرەكــــە) بــــۆ جــووڵاندنی جومگەكە…
بــــــەڕاستی ئــــەم پلـــــە نـــایــــاب و دەگمـەنەی هاوكۆلكەی لێكخشاندنی لاواز بــــە یەكێــك لــــەو سـەدان نیشانە ئـیـعـجـــازییـــانــــــەی پــــــــەروەردگــــــار دەژمێردرێت كــــە لــــە لاشــــەی مرۆڤدا لــــــــە جوانتـــــرین و باشتـــرین شێوەدا بەدیهێنراوە.
لـــە ڕوانگەی فیزیای پزیشكییەوە تێبینی دەكـــرێت كــــە چەندجـــــــارە دووبــــــــارە كردنــــــەوەی ڕۆژانـــــــــەی دانیشتنەكـــــان لــــــــە نوێژدا لـــەكاتی خوێندنی (تەحیات)دا, كارێكی گەورە دەكەنە سەر شلەی پڕۆتینی جومگەی ئـــــــەژنۆ و باش بوونی هـــــاوكۆلكــەی خلیسكان بەڕاددەیەك كە هاوكۆلكەی لێكخشـــــاندن جــــــۆرچـــــاكی خــــــــۆی بـــــــــەدرێــــــژایی تــــەمـــــەنی كـــەسـەكە دەپارێزێت, و جومگەی ئەژنۆش بــــــە چــــوستی و بــــــەهێزی دەمێنێتــــــەوە, پێغەمبەر (صلى اللع عليه وسلم ) لـــــە دانیشتنی یەكەم (تەحیات) خوێندنیدا قــــاچی چـــەپی تەخت كـــردووە و بەئـــارامی لەسەری دانیشتـــــــووە, و قــــــاچـــی ڕاسـتـیشی بەجـــــۆرێك جێگیر كردووە كـــە هەموو پـــــەنجــــــەكــــــانی ڕووە و قــیــبـلـــە بن, (وەك لە وێنەی -7-دا).


لـــــە دانیشتنی دووەمیشیدا پێ‌ی ڕاستی چـــەســـپ كــــردووە و قــــاچـــی چـــەپیشی لـــە ژێر قـــاچی ڕاستییەوە دەركردووە و بەلای چەپدا دانیشتووە (وەك لە وێنــــەی-8- دا دیــارە), ئەگەر ئامــــارێكی نزیكەیی لـــــە نێــوان چەند كۆمەڵێكی جیاوازی خەڵكدا دەربارەی زانینی ژمارەی ئەو كەسانەی دەستی ڕاستیان بەكـــــاردێنن و ئەوانــــەش كە دەستی چەپیان لـە كاروباری ڕۆژانەدا بــەكـــــاردێنن ئەنجــــام بدرێت، ئـــــــەوا دەردەكەوێت كــــە زیـــــاد لــــە (90%)ی ئەوانە دەستی ڕاستیان بەكاردێنن…


كـــــــــاتــێــــك مـــــرۆڤــــــ وویـــســـتـــی پێداویستییەكی هەڵبگرێت بێگومان دەستی ڕاستی بەكاردێنێت، ئەمەش واتـــــە بڕبڕەی پشتی بــــــە بەردەوامـی تووشی چــــەمانـــەوە و لاربوونەوەیـەك دەبێت بـــە ئاراستەی لای ڕاست، لەم كاتــــەدا بــــــۆ ڕاگرتنی هـــــاوسەنگیی ماسولكەكــانی جەستە كرژ دەبن بۆ بــــــەرگــــــری ئــــــــــەم چــــەمــــانــــەوەیە, كڕكڕاگــــەكـــانی بـــڕبـــڕەی پــشــت بــــە تایبەتی كــەلــەكــە لــە كاتی هەڵگرتنی پــێــــداویـسـتـییـــــەكــــاندا جــــارجـــارە بەرەنگاری پەستانی كوتوپڕ دەبنەوە، لــــەو ساتانـــــەدا ئەگــــەری خلیسكانی كڕكڕاگـــــــەیی زۆرە، بـــــەم پێ‌یە بار و شێوەی دانیشتنی دووەم خـــوێندنی (تەحیات) لـــــە نوێژدا ڕاهێنـــــانێكی زۆر بـــــــاشـــە, و ڕوودانی ئـــەم ئەگەرە كەمدەكاتەوە, چونكە لــەم دانیشتنەدا كــــە بڕبڕەی پشت بـــــەرەو لای ڕاست چــــەمــــاوە دەبێت، هــــــەل دەداتــــــــە كڕكڕاگەكـــانی كەلــــــەكە تـاكــــو ڕابێن لەسەر پەستـــان كــــەوتنە ســـەری بەو لایــــەدا، و بەهێزبن و مرونــەتیان زیاد دەكــــــــات و تــوانــــــــای هـــــەڵگــرتـــنـــە كوتوپڕەكانی هەبێت…
بەمەش لــــــە ئەگـەری خلیسكانیان بــەدوور دەبن, لــــــە لایــــەكی تریشەوە جگـــــەر كــــــە وەك كـــــۆگــــایەكی لاشە وەهایە، لەكاتی ئەو جۆرە دانیشتنەدا تووشی شێلانێكی نــاوەكی خۆویست دەبن و لــــــە ئـــەنجـــامیشدا كــــارایی و چالاكییەكەی زیاد دەكات.

سەلامدانەوە لە نوێژدا:
مل ئەڵقەی بەیـەك گـــەیاندنی سەر و لاشەیە، لــــــە ڕووی پێكهاتنییـــەوە زۆر ئـــاڵۆز و هــەستیارە، حەوت بڕبڕە لــــــەخـــــۆ دەگــــــرێت، بــــــە نـێـوانـیاندا دڕكەپـــەتك تێدەپەڕێت, كـــــە دەمــاری (هـــــەست وجــووڵە)ی لێدەبێتەوە بۆ ئەندامەكــــــانی لاشـــــە, لـــــە نــــاوچەی گــــەردندا هەردوو لــــەوزەتێن و ڕژێنی دەرەقی و زمـــــانە بچكۆلـە و ڕوویەكی هەردوو كــەناڵی كۆئەندامی هەناسە و هەرس هـــەیــە، سەرەڕای ماسولكەكان و بۆرییە خوێنەكان.
سەلامدانــەوەی دروست ئەوەیە كە سووڕاندنی گەردن بۆ دوورترینی لای ڕاست بێت, لەگـــــەڵ پـاراستنی ڕێك و ڕاســتـی ســـەر, بـــــەهـــەمــــان شــێـــــوە بـــــەرەو لای چەپیش, لـە ئەنجامی ئەم سووڕاندن و لاكردنـــــەوە دروستە بـــە هــــــــــەردوو لای پــێـــــچــــــــــەوانـــــەدا، مــاسولكەكـــــانی گــــەردن كـــرژدەبن و خــــاودەبنەوە و كڕكڕاگەی بڕبڕەكانی قورگـیـش ڕادێن لــــەســەر جـــــووڵـــە و ســــــــووڕانی ســـــــەر بــــــــە هــــــــــەردوو ئـــــاراستەكـــەدا، ئەمە سەرەڕای چالاك بوونی ســــووڕی خوێن و زیاد بوونی ئەو چـــالاكی و مرونەتەی لە سەرجەم ئەندامەكان و ئەو ڕێژانەدا ڕوودەدات كە لە ناوچەی گەردندا هەن.
سەرچاوە:
المنــافع الفیزیاویــە والصحیـە للصلاە: صالح مصطفی اڵاتروشی/ كلیە الهندسە – جامعە (دهۆك).

 ئه‌م بابه‌ته‌ له‌ ژماره‌ ٩ ی گۆڤاری هه‌يڤ بڵاوكراوه‌ته‌وه‌ 

Copyright © 2020 Haiv All Right Reserved

Scroll to top