You Are Here: Home » بابەتەكانمان » بەڕاستی دەرخستنی ڕاستیيەكان لە قورئانی پیرۆزدا زۆر كاریان تێكردم

بەڕاستی دەرخستنی ڕاستیيەكان لە قورئانی پیرۆزدا زۆر كاریان تێكردم

بەڕاستی دەرخستنی ڕاستیيەكان لە قورئانی پیرۆزدا زۆر كاریان تێكردم

 

و: خالد حسن

(سەبارەت بە هەماهەنگی دۆزینەوە گەردونیەكان وهەواڵە قورئانیەكان)

پرۆفیسۆریوشیهيدی كۆزاى: بەڕاستی دەرخستنی ڕاستیيەكان لە قورئانی پیرۆزدا زۆر كاریان تێكردم.
(I am very much impressed by finding true astronomical facts in [the] Quran)

– مامۆستا زندانی: ئەم زانایە بە زمانی بنەڕەتی خۆی(زمانی یابانی) دەدوێت، ئەمە پرۆفیسۆر (یوشیهيدی كۆزاي)ە, بەڕێوەبەری پێگەی فەلەكی(مرصد) تۆكیۆیە.
Pr. Yoshihide Kozai is Professor Emeritus at Tokyo University, Hongo, Tokyo, Japan, and was the Director of the National Astronomical Observatory, Mitaka, Tokyo, Japan.

چەند ئایەتێكى قورئان مان پیشانی ئەم زانایە دا, كە پەیوەست بوو بە وەسفی ئاسمان و سەرەتای دروست بوونى و پەیوەندی زەوی بە ئاسمانەوە، كاتێك واتای ئایەتەكانی خوێندەوە پرسیاری كرد, كەی قورئانه پیرۆزه دابەزیوە؟ وەڵاممان دایەوە كە ماوەی (1400) ساڵە دابەزیوە, پاشان چەندین پرسیارمان لەبارەی ڕاستیيە گەردوونیەكانەوە لێ كرد، ئەویش وەڵامی دایەوە و لەگەڵ وەڵام دانەوەی هەرپرسیارێك، دەقێكی قورئانیمان لەسەر ئەو ڕِاستیانە نیشان دەدا.
– هەتا سەرسامی خۆی دەربڕی و وتی:
– (بەڕاستی قورئانی پیرۆز لەبەرزترین خاڵی ئەم بونەوە وەسفی گەردون دەكات، چونكە ئەو هەموو شتەكان لەبەر دەمیدا دیارن, ئەوەی ئەم قورئانەی وتوە هەموو شتەكان لە گەردوون دا دەبینێت و، شتێك نیە لەلای ئەو شاراوە بێت.
پرسیارمان لێ كرد لەو ماوە زەمەنیەی كە بەسەر ئاسمان دا ڕۆشتوە و, ئەو دەمەی لە وێنەیەكی تردا بووە، وەڵامی دایەوە و وتی:
بەڵگەكان ئێجگار زۆر بوون, ئێستا وای لێ هاتووە بونەتە شتی بینراو, ئەمڕۆ ئەستێرەكانی ئاسمان دەبینین لەو دوكەڵانەوە دروست دەبن, كە بنەڕەتی گەردوونن، وەك لەم شێوەیەدا دەیبینین:

 
ئەم وێنەیە زاناكان لەم دواییانەدا دوای ئەوەی كەشتیە فەزاییەكانیان هەڵدا, دەستیان كەوت، وێنەی ئەستێرەیەك لە ئەستێرەكانی گرتووە, كە لە دوكەڵەوە دروست دەبێت. تەماشای لێوارە سورەكانی دوكەڵەكە بكە، كەلە سەرەتای كۆبوونەوە و بەیەكدالكاندان، هەروەها سەیری ناوەڕاستەكەی بكە, كە ماددەكان تیایدا چڕ بونەتەوە و شتێكی درەوشاوەی بەخشیوە، بەهەمان شێوەیەش ئەستێرە درەوشاوەكان, پێشتر دووكەڵ بوون, نە هەر ئەستێرەكان, بەڵكو گەردون هەموی دووكەڵ بووە.

ئەم ئایەتەمان نیشانی پرۆفیسۆردا، كە دەفەرموێت:
(ثم استوى إلى السماء وهي دخان فقال لها وللأرض ائتيا طوعا أو كرها قالتا أتينا طائعين )سورة فصلت الآية 11.
واتە : لەپاشان پەروەردگار ڕووی كردە ئاسمان لە كاتێك دا كە دوكەڵ بوو، ئنجا بە ئاسما ن و بە زەوی فەرموو: وەرن بە ویستی خۆتان یا بەناچاری بێنە ژێر فەرمانم, هەردوكیان وتیان بە ویستی خۆمان هاتین.
هەندێك لە زاناكان كە باس لەم دووكەڵە دەكەن، زاراوەی تەم (ضباب) بەكاردێنن.
پرۆفیسۆر (یوشیهيدی كۆزاى) ڕوونی كردەوە كە زاراوەی تەم (ضباب) لەگەڵ وەسفی سەرەتای گەردوون دا ناگونجێت، چونكە تەم ساردە، بەڵام دوكەڵ بەشێك لە گەرمی تێدایە، هەروەها دوكەڵ بریتییە لە گاز كە ماددەی ڕەق و تاریكی تێدایە، بێ‌ گومان سەرەتای دروست بونی ئەستێرەكانیش گاز بوون, كە ماددە ڕەقەكان تیایدا هەڵواسرابون, لەگەڵ ئەوەشدا تاریك و گەرم بوون. وتی: ئەمەش بەسەر زاراوەی تەم دا ناگونجێت، بەڵكو ووردترین وەسف ئەوەیە كە بڵێین دوكەڵ بووە.بەو جۆرە درێژەی بە لێكدانەوەی ئەو ئایەتانە دەدا كە نیشانی دەدرا.
لە كۆتایدا پرسیارمان لێ‌ كرد: ڕات چیە لە بەرامبەر ئەم دیاردەیە, كە بۆ خۆت بینیت؟ پێشكەوتنەكانی زانست, نهێنیەكانی گەردوون دەردەخەن، كە زۆرێك لەو نهێنیانە لە قورئان و سوننەت دا باس كراوە، ئایا گومانت هەیە قورئان لەسەرچاوەیەكی مرۆییەوە بۆ محمد (صلی الله عليه وسلم ) هاتبێت ؟
لە وەڵامدا وتی: نەخێر هەروەك بینیمان…. ناگونجێت ئەمە لەسەرچاوەی مرۆییەوە هاتبێت.
هەروەها وتی: ئێمە وەك زاناكان هەمیشە لەسەر بەشێكی بچوك لێكوڵینەوەكانمان چڕ دەكەینەوە، بەڵام ئەو كەسەی قورئان دەخوێنێتەوە, وێنەیەكی فراوان تری گەردوون دەبینێت.
وتی: لەمەوە فێری پرۆگرامێكی نوێ بووم, بۆ لێكۆڵینەوە لە گەردوون، كە پێویستە بە ڕوانینێكی گشتگیرانە بۆی بڕوانین، نەك لە خاڵێكی تەسكی دیاری كراوەوە.
وە وتی: بێ‌ گومان كار بۆ بنیات نانی ئەو بەرنامەیەدەكەم, كە بەهۆی خوێندنەوەی قورئانی پیرۆزەوە فێری بووم, لەبەرئەوە ئەو ئایەتانەی پەیوەستن بە گەردوونەوە داهاتوی منیان ڕۆشن كردەوە، واتە: لەمەودوا بەو ڕوانینە گشت گیریانەوە لێكۆڵینەوەكانم بەرنامەڕِێژ دەكەم, كەلە پەرتووكی خوداوە سوودمەند بووم لێیان.
پڕۆفیسۆر یوشیهيدی كۆزاى:
for us the modern astronomers have been studying very small pieces of the universe. We╝ve concentrated our efforts for understanding of [a] very small part. Because by using telescopes, we can see only very few parts [of] the sky without thinking [about the] whole universe. So, by reading [the] Quran and by answering to the questions, I think I can find my future way for investigation of the universe.╜
لەپێش ئێمەدا زانا فەلەكیيە هاوچەرخەكان, لێكۆڵینەوەیان لە بەشە بچوكەكانی ئاسمان دەكرد, هەموو تواناكانمان لە تێگەیشتنی ئەو بەشە بچوكانەدا بەسەر دەبرد, چونكە ئێمە بەهۆی تەلیسكۆبەكانەوە, تەنیا دەتوانین بەشە سەرەكیەكانی ئاسمان ببینین, لەبەرئەوە بڕوام وایە بە خوێندنەوەی قورئان و وەڵام دانەوەی پرسیارەكان دەتوانم لە داهاتوودا ڕێگایەكی نوێ‌ بدۆزمەوە بۆ لێكۆڵینەوە لە گەردوون.
پاك و بێ گەردی هەر بۆتۆیە پەروەردگار…. پاك و بێگەردی بۆ خودا ..ئا ئەمانە زاناكانی خۆرهەڵات وخۆرئاوان, سەری شكۆمەندی لەبەردەم ئەم پەڕاوە خوداییەدا نەوی دەكەن.
ئەمەيه بەڵگەی پێغەمبەرمان موحەمەد(صلی الله علیە وسلم), ئەمەيه موعجیزەی هەمیشەیی و نوێ‌ بوەوەی ئەو, ئەمەيه ئەو موعجیزە زیندوەی كە موسڵمان و ناموسڵمان و هەموو گەل و نەوەكان تا ڕۆژی دوایی قایل دەكات.
(لكن الله یشهد بما أنزل إلیك أنزله بعلمه) سورە النسا‌ء الآیە 166.
(وقل الحمد لله سیریكم آ‌یاته فتعرفونها) سورە النمل الآیە 93.

بۆ بینینی وتەكانی ئەم زانایە سەیری ئەم لینكانە بكە:

http://www.youtube.com/watch?v=uxsX-cqaGO0&feature=related

http://www.youtube.com/watch?v=ifubmSOwPSU&feature=related

http://www.youtube.com/watch?v=Ste6upNCfRg
http://www.ebnmaryam.com/sh-hadat/sh-hadat.htm

 

Copyright © 2020 Haiv All Right Reserved

Scroll to top