You Are Here: Home » ئیعجازی زانستی » فیزیا و گه‌ردوونی » گەشتێكی بچووك

گەشتێكی بچووك

زەوی یەكێكــــە لــــە هەســـــارەكان (الكـــواكب Planets) كــــە ســـەر بـــــە كۆمـــەڵەی خۆرە (Solar System), و بریتییە لــــە تەنێكی تـــــا ڕاددەیــەك سارد كە بە دەوری تەنێكی گەورەتری گـــەرمــدا دەسووڕێتـــەوە كـە (خۆر)ە و ئـــەستێـــرەیـــــە (نـجــم Star), زەوی دەكەوێتـــە بــــواری راكێشــانی (مجــال جذب)ی خۆرەوە.
زەوی تــــەنها هــەســـارە نییــە كــــە بـــــە دەوری (خـــــۆر)دا بسووڕێتـــەوە, بەڵكو هەشت هەســـارەی تر هەیــە كــە هەندێكیـــان چـــەندین مانگیــان هـەیە, هەروەهــــا بـــــە هەزارەهــــا هەســـارۆكە (كویكباتAsteroids)ی ناسەرەكیش هـــــەن لــــە رووبـــــەرێكدا كـــە دەگـــــاتە سەدەها كیلۆمەتر هەموویان بە هەمان رێـــڕەو و خــــولگەدا بــە دەوری خۆردا دەسووڕێنەوە.
ئـــەمانــــــەش ســــەرەڕای بـــــــوونی ملیــــــۆنەها (نـــــەیزەك) و كلدارەكـــــان (المـــذنبـــــات Comets) و هــــــەوری تیشكـــدەر (الغیــــوم المشــعــــە) كـــــــە هــــــەموویــــــان بـــــــە دەوری خــــــۆردا دەســــووڕێنـــەوە, ئـــــەم كۆمەڵـەیە یەك سیفەتی هـــــاوبەش دەیـان بەستێتەوە ئــــەویش ئەوەیە كـــــە هەموویـــان بــــە دەوری خـــۆردا دەسووڕێنەوە و لـەژێر كاریگـــــەریی بـــواری راكێشــــــانیدان, هەروەهـــــا رۆشنایی و گەرمیشی لێوە وەردەگرن.
خـــۆر چەقی ئـــەم كۆمـــەڵەیەیــــــە, كـــــە ئـــــەمیش یــەكێكە لــــە ملیــــارەها ئەستێرەی تر لــــە گەردووندا, خۆر لـە مــــاددەی كڵپـــە سەندووی گڕ گرتــــوو (مـــواد ملتهبـــــە) پێـــك هـــــاتووە كــــە پلەیەكی گەرمی زۆر بەرزی هەیە, و بە نزیكەیی (150ملیۆن كیلۆمەتر) لە زەوییەوە دوورە, بارستایییەكــــــەی گـــــەورەترە لـــــــە زەوی بـــــە نزیكــــەی (232000 هەزار) جــــــار, و تیرەكــــەی دەگــــــاتــــە (1,380,000 كیلۆمــەتر), پلــەی گەرمی سەر رووی خۆر دەگاتە (6000 پلـــــــەی ســــــەدی), شـــــەپۆلـە كــــارۆ موگناتیسییەكـــــــانی خـــۆر كـە درێـــــژی شـــــەپۆلەكــــانیان دەگــاتـــــە (0.4-0.8 مــــایكــرۆن) لــــــــــە دووری (150ملیــۆن كیلۆمــــەتر)ەوە دەگـــــەنە زەوی.

كۆمەڵەی خۆر (Solar System):

ئـــەم كۆمەڵەیە لـە خۆر و 9هەسارە سەرەكییەكان پێك دێت, كە ئەمانەن:
1-عطــارد(Mercury)

 2-(زوهــرەVenus)

 3-زەوی(الأرضEarth)

 4-مــــەریخ (Mars).

ئەمانــــە پێ‌یـان دەووترێــت هەســــارە ناوخۆیییەكـــان (الكواكب الداخلیە Inner Planets), پــاشــــان هەســــــارە دەرەكییەكــــــــان (الكواكب الخارجیە Outer Planets) دێن, كە بریتین لە:

5-مـــــــــــوشــــــتـــــــــــەری Jupiter

 6-زوحــەلSaturn

 7-ئۆرانۆسUranus

8-نیپتۆنNeptune

 9-پلۆتــۆ Pluto

 (بڕوانـــە وێنـــەی خوارەوە).



ئــەوەی سەرنج راكێشە ئەوەیە كە یاسایـــەكی تایبەت هەیــە كــــە دەست بەســــەر هێندی دووری هەســارەكاندا دەگـــــرێت بــە نیسبـــــەت خـــــۆرەوە, ئەمــــەش لـــە ساڵی (1772م) لە لایەن زانایـــەك كــــە نــاوی (بود Bode) بوو دۆزایەوە, و یاســـاكــــەش بـــە یاســـای (بـــود) نــاسراوە, ئـەم یاسایە رێگایەك بۆ دیاری كردنی دووری هەسارەكان بە نیسبەت خـــۆرەوە دادەنێ‌, بۆ ئەم مەبـــەستەش دووری نێــــوان زەوی و خۆری كردووەتە یەكەیەكی پێوانەیی بــۆ ئـــــەم یاسایـــە, ئەگـەر وای دابنێین دووری (عطارد) لــــە خۆرەوە یەكسانە بـــە (0.4) ئـــەوا دووری (زوهـــرە) لـــــە خۆرەوە بریتییە لە:
0,3 + 0.4 = 0.7, و دووری (زەوی) لـــــە خــــــــۆرەوە بـــریـــتــییــــــــە لــــــە: 0.4 + 2×(0,3) = 1, و (مــــــــەریــــخ): 0.4 + 2 × (2 × 0,3) = 1.6 و بـــــــەم شێوەیـــە حیساب دەكـــرێت. (سـەیری خشتەی ژمارە 1 بكە).

تێبینی ئــــەوە دەكــــەین كـــە ئـــەم یاسایـــــە ئەنجـــــامی چـــاكی هەیــە لــە زوربەی هەسارەكاندا تەنها       (نیپتۆن و پلۆتۆ) نەبێت, لـــەگەڵا ئــەوەشدا ئــــەو دوورییەی ئەم یاسایە دیاری دەكات بـــۆ (پلۆتۆ) نزیكە لـــە دووریی راستی (نیپتۆن), زانایــــان باوەڕیــان وایە كــە رووداوێــكی گرنـــگ لـــە خولگــەی ئەو دوو هەســـــارەیـــــەدا رووی داوە دوای دروست بوونیـــــان, و (پـلـــۆتــــۆ) لـــــە ڕەچەڵەكدا مانگی (نیپتۆن) بووە.
ئەوەی شـــــایانی بـــاسە زوربـــەی هەسارەكان لە ئاستێكدا دەخولێنەوە, تەنها (پلۆتۆ) نەبێــت, تــــا ئێستا هیچ جۆرە شیكردنەوەیەك بۆ یاسای (بود) نییە, بەڵام دەبێـــــت هەرچ تیۆرییەك كــە بــــاس لـــە دروســت بوونی خۆر و هەســارەكان دەكات ئەم یاسای (بود)ە بەڕەچـــاو بگرێـــــت, ئــــــەوەی شایـانی بــــاســە دۆزینــــەوەی هـــەســـارەكـــانی (ئۆرانۆس, نیپتۆن و پلۆتۆ), هەروەها دۆزینەوەی هەسارۆكەكان (كویكبات) لەژێر تیشكی ئــەم یاسـای (بود)ەدا بە بەرچــــاوتریــن سەركــــەوتنی زانستیی ئەم یاسایە دادەنرێت.
كۆمــەڵەی خۆر تەنها ئەم نۆ شوێن كەوتووانە (توابــع) نییە, بەڵكو شوێن كەوتەی نـــاسـەرەكی تری هەیـــە كـــــە ژمارەیان دەگاتە زیاتر لە (100)دانــە, ئەمــــە بێجگــــە لــە ژمارەیــەكی زۆر لــە هەســـــارۆكە (كـــویكب) كــــە ئـــــــەوەی تــا ئێستــــــا دۆزراونەتـــەوە زیــــاتر لــە (2000)دانـەیـــە, و نزیكــــەی (1000) كــلكــــــدار (Asteroids) لــــــەگــــەڵا ژمارەیـــەكی بێ‌شومـــار لــە (شـــوهوب و نەیـــــازیك و تـــۆزی گــەردوونی), كە ئەمــــانە هەمــووی بــــە دەوری خــــۆردا دەسووڕێنــەوە, قەبارەی خۆر هێجگار گـــەورەیە, ئەگــــەر بــــە خەیـــاڵا خـــۆر وەك تــــۆپێكی بەتـــــاڵا دابنێین, ئـــــەوا (1,300,000)تۆپی تــــر تیایدا جێ‌ی دەبێتەوە كـــــە هەریەكێك لـــــەو تۆپانە هێندەی زەوی ببێت!!

گــەردوون و گەلــە ئەستێرەكــان (الكون و المجرات):
گــەردوون (الكــون Universe) لە چەندین كۆمەڵگــای ئەستێرەیی یــــان گەلـــەئەستێــرە (مجــرات Galaxies) پێك هاتووە, بەو گەلەئەستێرەیەی كە خــــۆری خۆمــــانی تێدایـــە دەووترێت گـــەلـــــە ستێــرەی رێگـــای كـــاكێشـــان (مجــرە درب التبانـــــە Milky Way Galaxy), ئـــــەم گەلـــەستێرانە هـــەر یەكێكیــــــان بــــە هەزارەهــــــا ملیـــــۆن ئەستێــــرەی تێدایــە, و بۆشـــایییەكی زەبـــــەلاحی زۆر فـــــراوان لــــە نـــێــــوان گەلەستێرەیەك و ئـــــەوی تردا هـەیە, لەســـەر زەوی خۆمـــــانەوە و بــــەهۆی بەكــــارهێنانی تــازەترین و گەورەترین دووربین یان تیلیسكۆب (Telescope) تەنهـــــا دەتوانـرێت چـــوار سـەد ملیۆن گەلەستێرە ببینرێت.
گەلەستێرەكــەی خۆمـــان (رێگــای كاكێشان) شێوەی دیســـكی ئاوســـاو (قرص مفلطح)ی وەرگرتـووە.

(وەك لە وێنەی خــــوارەوەدا دیارە)

, تیــرەكـەی (80000)ســــاڵی روونــــاكییە و دوو باڵی پێچ خواردوو (حلزونی)ی هەیە, خۆری خۆمــان یەكێكە لە سەد هەزار ملیــۆن ئەستێرەی ئـــــەم كاكێشــــانە, لــــەبــــــــەر ئـــــەوەی دووری نێــــــوان ئەستێرەكـــان زۆر فراوانـــە, بۆیـە بۆ پێوانە كردنی ئەم دوورییە زانایان (ساڵی رووناكی) بەكار دەهێنن, كە ئەویش بریتییە لــــەو ماوەیـــەی كە رووناكی لە ساڵێكدا دەیبڕێت بـــــە خێرایی (300000)كیلۆمەتر لــــە یەك چركــــەدا, بـــــەم یەكــــەی پێوانەیە نیوەتیرەی كۆمەڵەی خۆری خۆمان بریتییە لە (11 سەعات).
بەڵام دووری نزیكترین ئەستێرە لە خـۆرەوە بریتییە لە 4ساڵی رووناكی, تیرەی دیسكی گەلەستێرەی رێگای كاكێشــــان بـــــە نزیكـــەیی (100000) ساڵی روونــــاكییە, خۆر لە چەقی ئەم گەلەستێرەوە بــــــە نـــزیكی (30000) ساڵی رووناكی دوورە, بـەم پێ‌یە خۆر تــــەنها ئەستێرەیەكی بچـووكە لەنێوان ئەستێرەكانی رێ‌ی كاكێشاندا, كە خۆیشی گەلەستێرەیەكی بچووكە لەم گەردوونە پان و بەرین و نەبڕاوەدا.

ڕەچەڵەكی دروست بوونی گەردوون و كۆمەڵەی خۆر و زەوی:
یەكـــەم تیۆری كــــــە هەوڵیدا رەچەڵـەكی كۆمەڵەی خۆر شیبكاتەوە و باسی لێوە بكات تیۆری (كانت-لاپلاس)ە, كە لە نزیك كۆتایی سەدەی هەژدەهەمدا دەركەوت, ئەم تیۆرییە نــــاونراوە بـــــە نـــــاوی هــــــەردوو فەیلەسووفی ئەڵمانی (ئیمانوێل كانت Immanuel Kant) (1724-1804م), و زانــــای بیركاری فەرەنسی (پـیـێـــــر ســیــمــــــۆن لاپــــــــلاس Pierre Simon Laplace) (1749-1827م), هەر یەكێك لەم دوو زانایە هەمان تیۆرییـــان دانـــا بەجیا بـــەبێ‌ ئـەوەی پەیوەندییــــان پێكــەوە كــــردبێ‌, و بنچینـــــەی دانــــانی ئـــــەم تیۆرییەش لەســـەر هەندێك بینینی فەلەكی دامەزراوە.

ئەم تیۆرییە وا دادەنێت كۆمەڵەی خۆر دروست بــــووە لــــــە ئەنجــــامی چڕبوونەوەی باستایییەكی گازیی زۆر زەبەلاح كە شێوەی خڕی تۆپیی هەبووە, ئــــەم بارستــەیە (كتلە)یە لە سەرەتــــــادا بـــــــە دەوری خــــــــۆیدا دەسووڕایەوە, لە هەمـــــان كاتیشدا هێزی كێش كردن وای لەم بارستەیە كرد كە ئەو ماددە گازییە گرژ بكاتەوە بۆ ناو چەقەكەی, پاشان هێزی دەركــــەر و پاڵپێــــوەنــــــەری سەنتەریی (القوە الطاردە المركزیە) كە بەهۆی سووڕانەوەی ئەم بارستە گازییەوە دروست بوو, ئـــــەم شێوە تۆپییەی گۆڕی بــــــــۆ شێوەیەكی دیسكیی (قرص), پاشـــــــان هەندێك پارچەی دەرەكی ئــــــــەم دیسكە لە شێوەی بازنەدا جیابوونەوە لە ماددە چڕ بووەوەكەی ناوچەقی ئەم بارستە گازییە, كە ئەوانیش ووردە ووردە چڕبوونەوە تــــــاوەكو هەسارەكانیان دروست كرد, بـــە هەمان شێوە و لە هەندێك حاڵەتدا بازنەی تر بە دەوری ئەم هەسارانـــــەدا دروست بوون كە دوایی بوون بـــــــە مانگەكانی دەوری هەسارەكان, بەڵام خۆر هەر لەو ماددە چڕەی نـــــــاو چەقی ئـــــەو بـــــــارستە گازییەوە دروست بوو و جیابووەوە.
پاش ئەم دوو زانایە و لە كۆتایی سەدەی نۆزدەدا پێوەری تر دانران بۆ دۆزینەوەی رەچەڵەكی گەردوون و كۆمـــــــەڵـــــــەی خــــــــۆر, وەك تیۆری (چامبەرلین-مۆلتۆن) (1843-1928م), بەڵام ئـــــــەم تیۆرییانە سەركەوتوو نەبوون لەبەر ئەوەی بەڵگەی زانستی بــــــەهێز پاڵپشتی نـــەدەكردن, تاوەكو تیۆرییە تازەكــــــانی ئــــــەم سەردەمە پەیدا بوون كــــــــــــە هەموویــان پشت دەبەستن بە زانیاری و بینینی وورد و داتای نوێ‌, بــەڵام هەموویـــــــان لــــە تیۆرییەكەی (كانت-لاپلاس) دەچن, و جیاوازییەكـــەیان لــــەوەدایە كــــــە تیۆرییەكەی (كانت-لاپلاس) باس لە چڕبوونەوەی بارستەیەكی گازیی دەكات بە تەنها, بەڵام تیۆرە تازەكان باس لە چڕبوونەوەی بارستەیـــەكی گــــازیی و تۆزیی (كتلە عازیە و غباریە) دەكەن, نەك بە تەنها بارستەیەكی گازیی.
لێرەدا دەبێت كەمێك راوەستین و سەرنج بدەین لە یەكێك لە ئایەتەكانی قورئانی پیرۆز كە دەفەرموێت:

[قُل أَئِنَّكُمْ لَتَكْفُرُونَ بِالَّذِي خَلَقَ الْأَرْضَ فِي يَوْمَيْنِ وَتَجْعَلُونَ لَـهُ أَنـدَادًا ذَلِكَ رَبُّ الْعَالَمِينَ {9} وَجَعَلَ فِيهَا رَوَاسِيَ مِن فَوْقِهَا وَبَارَكَ فِيهَا وَقَدَّرَ فِيهَا أَقْوَاتَهَا فِي أَرْبَعَةِ أَيَّامٍ سَـوَاء لِّلسَّائِلِينَ {10} ثُـمَّ اسْتَوَى إِلَى السَّمَاء وَهِيَ دُخَانٌ فَقَالَ لَهَا وَلِلْأَرْضِ اِئْتِيَا طَوْعًا أَوْ كَرْهًا قَالَتَا أَتَيْنَا طَائِعِينَ {11} فَقَضَاهُنَّ سَبْعَ سَمَاوَاتٍ فِي يَوْمَيْنِ وَأَوْحَى فِي كُلِّ سَمَاء أَمْرَهَا وَزَيَّنَّا السَّمَاء الدُّنْيَا بِمَصَابِيحَ وَحِفْظًا ذَلِكَ تَقْدِيرُ الْعَزِيزِ الْعَلِيمِ {12}] ســـورة فصلت.

  واتـــە: بــاشە ئێوە بۆ باوەڕتان بەو زاتە نییە كە زەوی لە دوو رۆژدا دروست كرد و ئێوە هاوەڵیشی بۆ بڕیــــار دەدەن كە ئەو پەروەردگــــاری تــــــەنهای هەموو جیهانیــــانە؟! لـــــەســـــەر رووی زەوی كێوەكــــــانی دامــەزراند, و بەرەكەتی زۆری تــێـــــدا دابــیـــــــن كــــــردووە لـــــە ماوەی چــــــوار رۆژدا, تــــــــا نـیـــــــــاز و داخوازییەكانی ئادەمیزاد جێ‌بەجێ‌ بكات, پاشان وویستی ئاسمان رێك بخات و دروستی بكات لە كاتێكدا سەرەتا هەمووی دووكەڵا بوو, جا بە ئاسمان و زەوی فەرموو: فەرماندار و ملكەچ بن, بەخۆشی خۆتــــان یـــــان بـــــــەزۆر بتــــــانخەمە ژێر دەســــەڵاتی خۆمەوە؟! هەردوولا خێرا ووتیــــان: ملكەچی تۆین و چی دەفەرمــوویت وا دەكەین, پاشان لە ماوەی دوو رۆژدا ئاسمانی كردە حەوت چین و فەرمانی بۆ هــــەر حـــەوت چینێكیش دەركرد.
تێبینی ئـــەوە بكـــــە خــوای گەورە باسی ئاسمـــــان دەكات و دەفەرموێت (وهِي دُخَانٌ), ئەوەی شایانی باسە (دُخَان) تەنها بارستەیەكی گازی نییە بە تەنها بەڵكو بارستەیەكی گازی و تۆزییە, بینینە فەلەكییەكان گومان لەوەدا ناهێڵنەوە كە گەلەستێرەكان لە یـــــــەكتـــر دوور دەكـــــــــەونــــــەوە بـــــــە خێـــرایییــــەكی لـــــــــــە راددە بــــــەدەر و هەرچەندە لە یەكتر دوور بكەونەوە خێرایییەكـەیان زیاد دەبێت, ئەمەش بەهۆی تێڕوانینی شــــــــەبەنگـــەكــــانی رووناكی (أطیاف الضو‌ء)ی گەیشتوو پێ‌مان لەو گەلەستێرانەوە دەركەوت, ئەوەش زانـــــراوە لـــــــــە فیزیــــــادا كـــە رەنگەكـــانی شەبەنگی رووناكی (ألوان الطیف) بۆ تیشكێك كــــە ئەگــەر لــــــە بینەرەوە نزیـــك بكـــــەوێتەوە درێـــژی شەپۆلەكـــەی كورت دەبێتــــــەوە, و بە پێچەوانەشەوە درێژی شەپۆلەكــــــەی درێژ دەبێتەوە ئەگەر ئەو رووناكییە لە بینەرەوە دوور بكەوێتەوە, لــــــــــە دیمــــــەن و بینینــــە فەلەكییــــەكــــاندا بینراوە كە شەبەنگی گەلەستێرەكان (أطیاف المجرات) هەموویـــان بـــەرەو رەنگی سوور دەچن كــــــە شەپۆلەكەی درێژترە, واتــــە هەموویان لێمان دوور دەكەونەوە.


زانایــان وا دادەنێن كـــــــە هــــــەموو مـــــــاددەی گـــــەردوون لـــە سنوورێكی بچووكـــــدا چــــڕبوو بوویـــــەوە پێش (10000-15000) ملیـــــــۆن ســـــــــاڵا لەمــــــــــەوبەر, پــــاشــــــــان جـــــووڵــەی دوور كــــــــەوتنەوەی گەلەستێرەكــــان لـــــــــەوێوە دەستی پێكردووە, ئــــــەم جووڵەیەش بە تەقینەوەیەكی هێجگار گەورە دەستی پێكرد, بۆیـــە تیـــۆری دروست بــــــوونی گـــــەردوون بـــــــەم تەقینەوەیە نـــاونرا تیۆری تەقینەوەی گـــــەورە یـــــان مەزن (الإنفجـــار العضیم Big Bang Theory), خــــــــوای گـــــەورە لـــــــە ســــــوورەتی (الأنبیا‌ء)دا دەفەرموێت:

[أَوَ لَمْ يَرَ الَّذِينَ كَفَرُوا أَنَّ السَّمَاوَاتِ وَالْأَرْضَ كَانَتَا رَتْقًا فَفَتَقْنَاهُمَا وَجَعَلْنَا مِنَ الْمَاء كُلَّ شَيْءٍ حَيٍّ أَفَلَا يُؤْمِنُونَ {30}], واتە: ئایا ئەوانەی بێ‌باوەڕن نەیان بینیوە و بۆیان روون نەبۆتەوە, كە بەڕاستی ئاسمانەكان و زەوی یەك پارچە بوون لە سەرەتادا كە لەوەودوا لێكمان جیــــاكردنەوە, ســەرنجی ئەوە بدە كــــە خـــوای گـــەورە بــاسی زەوی دەكات پێش لێك جیابوونەوەكە.
هەروەك زانایان دان بەوەدا دەنێن كە ماددەی كـــــــەونی هەبووە پێش تەقینەوە گەورەكـــــــە, مانــای (رَتْقـًا): ملتصقتین بلا فــــــاصل, واتە: پێكەوە نـــــووســـا بوون بــــــەبێ‌ جیــــــاكەرەوە, (فَفَتَقْنَـاهُمَا): فَصَلنا بَیْنَهُما, واتــــــە: لێكمان جیــــــا كردنەوە, ئەی مرۆڤی سەركەشی خۆبەزل زانەری دوور لە خودا, كێش و بارستایی خۆت لەم بوونەوەرەدا بەرامبەر بە ئەستێرەكان و گــــــەردوون بزانە, كاتێــــك بەشەو سەیری ئەستێرەكان دەكەیت؟!

ئەو ووتەیــــەی خــــــوای گەورەت بیربكەوێتەوە كـــە دەفەرموێت:

[أَأَنتُمْ أَشَدُّ خَلْقـًا أَمِ السَّمَـاء بَنَاهَـا {27} رَفَعَ سَمْكَهَا فَسَوَّاهَا {28} وَأَغْطَشَ لَيْلَهَا وَأَخْرَجَ ضُحَاهَا {29} وَالْأَرْضَ بَعْدَ ذَلِكَ دَحَاهَا {30}] سورە النــازعات, بۆیـە تــــــــا زووە بگەڕێرەوە بۆ لای خوای دروســـــت كـــــــــەری بــــــوونـــــەوەر و گەلەستێرەكــــــــان و ئەستێرەكــــــان و هــــەســارەكـــــــان و مـــــانگـــــــــــەكان و هەســارۆكەكان و شــوهوب و نەیازیك و كلك دارەكان و تۆزی گەردوونیی.

ئـــەوەش بزانــــە دەرگــــای تۆبــــە و پەشیمــــانی كــــراوەیە بــــە رووتـــدا و خواش هەمیشە بـــە رەحم و بەزەیییە بــــەو بـــــەندانــــەی دان بـــە تــــاوان و هـــەڵەكـــــــانی خۆیـــــــاندا دەنێـــــــــن و دەگــەڕێنەوە و پێ‌یــــان دەفــــەرموێت:

[يَا أَيَّتُهَا النَّفْسُ الْمُطْمَئِنَّةُ, ارْجِعِي إِلَى رَبِّكِ رَاضِيَـةً مَّرْضِيَّـةً, فَادْخُلِي فِي عِبَـادِي, وَادْخُلِي جَنَّتِي]  الفجر 27-30.

سەرچاوەكان:
1-قورئــــــانی پیرۆز/ تفسیر و بیــان مفـــــردات القــــــرآن/ دار الرشیـــــد-مۆسسە البیان.
2-أساسیـــات علم الجیـــولوجیــــــا/ د. محمد یــــوسف, د. عمر حسنین, د. عدنــــــــــان النقـاش/ مركز الكتب اڵاردنی-1999.
3-الجیولوجیـــــــا العــــامە/ د. سهل الســـــنــــــــوی, د. یـحـیـی الراوی, د. نضیر اڵانصاری/ الطبعە اڵاولی-1979. 

 ئەم بابەتە لە گۆڤاری هەیڤ ژ (7،8) بڵاوكراوەتەوە

Copyright © 2020 Haiv All Right Reserved

Scroll to top