You Are Here: Home » بابەتەكانمان » تيشك 7/8

تيشك 7/8

چوار هێزی سەرەكی هەن لە جیهانی ماددەدا رۆڵی تەواویان هەیە, كە بریتین لە: (ناوكە ئەتۆمی بەهێز, ناوكە ئەتۆمی لاواز, كارۆموگناتیسی, كێشكردن).
هەریەك لەم هێزانە مەودای كار كردن و توندییان جیاوازە, هێزی ناوكە ئەتۆمی بەهێز بەرپرسە لە بەستنەوەی ناوكی ئەتۆمەكان, هێزی ناوكە ئەتۆمی لاوازیش لە شیبوونەوەی ناوكە ئەتۆمیدا كاردەكات, و هێزی كارۆموگناتیسی لەنێو تەنۆلكە بارگاوییەكاندا رۆڵی هەیە, و هەرچی هێزی كێشكردنیشە بەهۆیەوە بارستە و تەنە گەردوونییەكان بە یەكترەوە بەندن, وەك هێزی كێشكردنی نێوان خۆر و هەسارەكان, ئەستێرە و گەلەستێرەكان (هەرچەندە ئەنیشتاین كێشكردن بە هێز دانانێت).
كاری هەریەك لەم هێزانەش لەلایەن تەنۆلكەی تایبەتەوە بە ئەنجام دەگات, هێزی ناوكە ئەتۆمی بەهێز لەلایەن (گلۆنەكان), و هێزی ناوكە ئەتۆمی لاواز لەلایەن تەنۆلكەكانی (w)ی موجەب و سالب و (z)ی هاوبارگەوە بە ئەنجام دەگات, هێزی كارۆموگناتیسی لەلایەن فۆتۆنەكان, و هێزی كێشكردن (گراڤیتۆن) بەرپرسیارە لێ‌ی.
دەیان ساڵە زانایان هەوڵی ئەوەیانە كە ئەم چوار هێزە بە یەكترەوە گرێ‌ بدەن, (ئەنیشتاین) زۆر هەوڵیدا لە بیردۆزی بواری یەكگرتوودا (نظریە المجال الموحد)دا ئەم هێزانە یەكبخات, بەڵام نەگەیشتە ئەنجام. لە سەرەتای شەستەكانی سەدەی رابوردوودا زانایان (عبدالسلام, واینبێرگ و گلادشۆ) بەجیا گەیشتنە دۆزینەوەیەكی گرنگ كە توانییان هێزی ناووكە ئەتۆمی لاواز و هێزی كارۆموگناتیسی بەیەك هێز دەربڕن, لە گرنگی كارەكەیاندا ساڵی (1979) خەڵاتی (نۆبڵ)یان لە فیزیادا وەرگرت.
ئەم كارەیان زیاتر هانی زانایانیدا بۆ یەكخستنەوەی دوو هێزەكەی تر لەگەڵا ئەم هێزە تازەیەدا كە بە هێزی (كارۆ لاواز) ناودەبرێت, هەوڵەكان تا ئێستا بەردەوامن و توێژینەوەی چڕوپڕ هەن لەسەر سیفاتی تەنۆلكە سەرەتایییەكان, و زانایان سەرقاڵی ئەوەن كە بزانن بنەڕەتی هێزەكانی گەردوون چییە و لە كوێوە سەرچاوەی گرتووە؟
فیزیای نوێ‌ ئەمڕۆ گەیشتۆتە دەرەنجامێكی گرنگ ئەویش ئەوەیە لە سەرەتادا هەر چوار هێزەكەی گەردوون یەك هێز بووە, و لەو پلە گەرمییە بەرزەدا كە گەردوون دروست بووە تەنانەت هێزی كێش كردنیش لەگەڵ هەر سێ‌ هێزەكەی تردا دەبێت یەكگرتوو بووبێت بە یەكترەوە.
ئەم درەنجامە دەمانگەیەنێتە ئەو راستییە كە هەموو هێزەكانی گەردوون یەك سەرچاوە بوون لە سەرەتای دروست بوونی گەردووندا, و ئەو هێزە گەورەیەش بەو ووزە بەرزەوە كە سەرەتای دروست بوونی هێزەكانی گەردوونە جارێكی تر ئاسۆی یەكتاپەرستی پرشنگدار دەكات:
[ذلِكُمُ اللّهُ رَبُّكُمْ لا إِڵـهَ إِلاَّ هُۆ خَالِقُ كُلِّ شَیْ‌ء فَاعْبُدُوهُ ۆ هُۆ عَڵی كُلِّ شَیْ‌ء ۆكِیلٌ]اڵانعام 102……….

ئەم بابەتە لە گۆڤاری هەیڤ ژ (7،8) دا بڵاوكراوەتەوە

Copyright © 2020 Haiv All Right Reserved

Scroll to top