ئیعجازی ژمارەیی لە قورئانی پیرۆزدا /1

3126 جار ئه‌م بابه‌ته‌ خوێندراوه‌ته‌وه‌

 

ئیعجازی ژمارەیی لە قورئانی پیرۆزدا /1

 

مامۆستا شەماڵ موفتی
shamalmufti@gmail.com

ئاشكرایە زانایانی (زانستی شەرعی) میللەتی ئیسلام (ئیجماع)ن لەسەر بوونی ئیعجازی (زمانەوانی و بەلاغی و تەشریعی و مێژوویی), بەڵام ئیجماعیان لەسەر ئیعجازی زانستی نییەو بە شێوەیەكی كەمتریش لەسەر ئیعجازی ژمارەیی, و بگرە هەندێ‌ لە مامۆستا ئاینییەكان دژایەتی ئیعجازی ژمارەیی دەكەن.
لێرەدا پێویستە پرسیارێك لەو جۆرە مامۆستایانە بكرێت:
بۆچی ئاساییە زمانەوانێك لە قورئانی پیرۆز بكۆڵێتەوەو ئیعجازی بەلاغی و بەدیع و بەیان بدۆزێتەوە؟! یان مێژووزانێك بۆی هەبێت تەدەبور بكات و ئیعجازی مێژوویی بدۆزێتەوە؟! یان یاسا ناسێك بۆ دەرخستنی ئیعجازی یاسایی؟! ئەمانە ئافەرینیان لێدەكرێت و توێژینەوەو دیراساتەكانیان لە چاپ دەدرێت و بڵاودەكرێنەوەو لە وتاری هەینییدا ئاماژەیان پێ‌ دەكرێت .. بەڵام نابێت پسپۆڕێكی بواری بیركاری تەدەبور لە قورئاندا بكات !!! كەی ئەمە راستە؟
من ئەم (بێ‌ متمانەییە بە ئیعجازی ژمارەیی) دەگەڕێنمەوە بۆ (3) هۆكاری سەرەكی:
1- لەبەر ئەوەی زۆرینەی مامۆستایانی شەریعەت لە (زانستی بیركاری) دوورن و نایزانن.
2- سەرەتای مێژووی ئیعجازی ژمارەیی لە (د. رشاد خلیفە)وە دەستیپێكرد كە پاش ماوەیەك دەركەوت زۆرینەی دەرئەنجامەكانی راست نەبوون (كەمتر لە نیوەی راست بوون), جگە لە تۆمەتباركردنی بە شوێنكەوتنی ئاینیی بەهائی.
3- هەندێ‌ لە زانایانی بواری شەرعی ئامادەنین گوێ‌ لە پێشكەوتنە زانستییەكان بگرن و تا ئێستا هەندێكیان باوەڕیان بە دابەزینی مرۆڤ لەسەر مانگ یان خولانەوەی زەوی بەدەوری رۆژدا نییە.
باشە كاتێك توێژینەوەیەك (لە هەرچ بوارێكدا) شكست دەهێنێ‌ و سەركەوتوو نابێت، ئایا زانایان رادەوستن و سارد دەبنەوەو واز لە بەردەوامبوون دێنن؟ بێگومان نەخێر, ئەگەر تەماشای هەموو داهێنانەكان بكەین دەبینین توێژینەوەكان چەندین قۆناغی شكستی تێدەپەڕێنن پاشان دەبنە داهێنانێك لە خزمەتی مرۆڤایەتیدا, بۆ نموونە كارەبای (دی سی) یان (مۆرس) و (تەلەفۆن) ….
لە لایەكی دیكەوە, بوونی كەسێكی (ناموسوڵمان) لە تیمێكی توێژینەوەدا لە بوارێكی قورئاندا نابێتە هۆی فەرامۆشكردنی ئەو بوارە, راستە بەهائییەكان ژمارە (19) دەپەرستن و (19) نوێژیان هەیەو..هتد, بەڵام (عليها تسعة عشر) المدثر:30 ئایەتێكە لە قورئانا, ئایا دەكرێ‌ لەبەر بەهائییەكان باسی نەكەین و خۆمانی لێ‌ كوێر بكەین ؟
پاشان قووڵبوونەوە لە زانستی ئیعجازی ژمارەیی و ئەنجامدانی توێژینەوە لەلایەن تیمی بڕواداران و پسپۆڕ لە زانستەكانی (بیركاری و بەرنامەسازكردنی كۆمپیوتەری), كە لە پێناوی خزمەتی قورئان و دەرخستنی زمانێكی نوێی بانگەواز كە هەموو جیهان لێی تێبگات كە زمانی ماتماتیكە  كاریان كردووە, بۆیە ئیعجازی ژمارەیی تەنها لەگەڵ عەرەب و عەرەبی ناسدا كاریگەریی نەبووە، بەڵام لەگەڵ غەیری عەرەبدا سەركەوتووبووەو هەزارەها كەس بە ئیعجازی ژمارەیی بوونەتە موسوڵمان.
لەو سەرۆك تیمە بەناوبانگانەش پاش (د. مستەفا محمود) (خوا لێی خۆشبێت): مامۆستا بەسام جەررار, د. عبد الدائم الكحیل, د.الحسن زاید, د.ابراهیم كامل … شایانی باسە كە هەر هەموویان – بە تەوفیقی خوای گەورە – دەرئەنجامی ئیعجازیی چاكیان هەبووەو كتێبەكانیان لە ئینتەرنێت دەست دەكەوێت و خۆزگە كەسانێك هەڵسانایە بەكاری وەرگێڕانیان بۆ كوردی كە بەداخەوە نەوەی نوێمان زمانی عەرەبی تێناگەن.
ئیعجازی ژمارەیی چییە؟
ئەو زانستەیە كە پەیوەندی (ماتماتیكی) دەسەلمێنێت لە نێوان ژمارەكانی (سورەت و ئایەت و كۆوشەی ئایەت و كۆ پیتی ئایەت). كە شێوازێكی بانگەوازی سەركەوتووەو زۆر كاریگەرە چ بۆ پتەوكردنی ئیمانی بڕواداران (ليزدادوا ايمانا مع ايمانهم) الفتح:4 و چ بۆ بێ‌ باوەڕان و قەناعەت پێهێنانیان كە سیستەمی ماتماتیك لە پاڵ هەموو ژمارەیەك دایەو هەموو پیتیك لە قورئانا بە سیستەمێكی ماتماتیكی دانراوە كە لە توانای مرۆڤایەتیدا نییە. بە واتایەكی تر ئیعجازی ژمارەیی بانگەوازێكە بۆ سەلماندنی راستی ئیسلام و راستی پێغەمبەرایەتی [محمد] صلی الله علیە وسلم.
دەشبێت بزانین (ئیعجازی ژمارەیی) جیاوازە لە (ئیعجازی زانستی), ئیعجازی زانستی پێویستی بە بەڵگە هێنانەوەو (دیراسات و توێژینەوەو دۆزینەوە) لە دەرەوەی قورئان هەیە, بەڵام ئیعجازی زانستی بەڵگەكانی لە ناو خودی لاپەڕەكانی قورئانە!!
لە لایەكی دیكەوە بەرنامەی ئیعجازی ژمارەیی هەڵە كەشف دەكات لە هەر نوسخەیەكی قورئان كە لەسەر نوسخە ئەسڵییەكە نەسخ نەكرابێت!!
بەڕێزان, هەموو توێژینەوەیەك (لە چوارچێوەی زانستدا) دەبێت (3) مەرجی سەرەكی تێدا هەبێت:
1- كەرەستەی توێژینەوەكە واتا (ماددەی لێكۆڵینەوەكە یان بوارەكەی).
2- پرۆگرامی كار یاخود شێوازی كاركردن (منهج البحث).
3- گەیشتن بە دەرئەنجام.
هەموو ئەو بەڕێزانەی باسمانكردن (سەرۆكی تیمەكان) ئەم مەرجانەی لای خوارەوەیان رەچاوكردووە:
1- كەرەستەی توێژینەوە: نوسخەی قورئان ناسراو بە (المصحف الامام) دەستخەتی سەردەمی ئیمامی عوسمان, یەكێك لەوانە نوسخەی (طاشقند) ە.
2- پشتبەستن بە: أ) ژمارەی سورەت. ب) ژمارەی ئایەت. ج) كۆی وشەی ئایەت. د) كۆی پیتی ئایەت. كە هەموو ئەم ژمارانە ( تەوقیفی)ن, واتا دەستی مرۆڤی تێدا نەبووەو لە لایەن نیگاوە رێكخراون.
3- دەرئەنجامەكان: بەڵگەی (تەوقیفی) بوونی رێكخستنی ئەو قورئانەی ئەمڕۆ لەبەر دەستمانایە:
پرۆفیسۆر (د. عبد الفتّاح اسماعیل شلبی) شارەزا لە زانستی (مخطوطات)دا لە كتێبەكەیدا [رسم المصحف و الاحتجاج به فی القراءات] لاپەڕە 10 دا هێناویەتی:
(ئەم شێوەیەی ئێستای قورئان ئیجماع و قبووڵی ئوممەتی لەسەرە بە شوێن و تەرتیبی سورەت و ئایەت و پیتەكان, بۆیە موسحەفی عوسمان (موسحەفی ئیمام) بەڵگەیە لەسەر قورئان فێركەرو قورئان فێركراو تا رۆژی دوایی).
هەروەها (د. شلبی) ئاماژە بە فەتوای (ئەزهەری شەریف) دەكات كە لە گۆڤاری (الرسالە / ژمارە 216 ساڵی 1937) بڵاوكراوەتەوەو ئەمە دەقەكەیەتی:
[..بأن القرا‌ن كتب فی عهد النبیّ صلی الله علیه وسلّم برسم كتبت به مصاحف عثمان واستمرّ المصحف مكتوبا بهذا الرسم فی عهد الصحابە و التابعین و تابعی التابعین و اڵائمە المجتهدین فی عصورهم المختلفە ] واتا قورئانی پیرۆز هەر لە ژیانی پێغەمبەردا نووسراوەتەوەو بەهەمان شێوازیش لە زەمانی خەلیفەی سێهەم (عوسمانی كوڕی عەففان)دا نووسراوەتەوە، ئەو شێوازەش لە نووسینەوەدا دەستكاری نەكراوەو نەگۆڕدراوەو پارێزراوە لە زەمانی هاوەڵان و تابعین و دوای تابعین و زەمانە جیاجیاكانی ئیمامە موجتەهیدەكاندا.
ماوە كە سەبارەت بە (موسحەف) قورئانی ئەمڕۆی بەردەستمان كە نوقتە و سەرو بۆری بۆ كراوە بڵێین:
قازی (زاڵمی كوڕی عەمڕ) ناسراو بە (ئەبو ئەلئەسوەد ئەلدوئەلی), كە لە ژیانی خۆیدا فەرموودەی وەرگرتووە لە هەر یەك لە پێشەوا عومەرو پێشەوا عەلی و ئوبەی كوڕی كەعەب و ئیبن مەسعود، هەروەها قورئانیشیان راستەوخۆ لێوە فێر بێت (رەزای خوایان لەسەر).. كاتێك ئەبو ئەلئەسوەد ئەلدوئەلی لە بەسرە قازی دەبێت گوێی لە كەسێك دەبێ‌ ئایەتی (ان الله بريء من المشركين و رسوله) التوبە: ٣ وشەی ( ورسوله ) بە كەسرە خۆندییەوە كە مانای كوفر ئەدا !! زۆری پێناخۆش بوو بۆیە هەڵسا بە دانانی نوقتەو وردە وردە ئەم شێوازە گەشەیكرد تا بووە ئەم شێوازەی ئەمڕۆ.
لە فەتوایەكی ئیمام مالیكدا سەبارەت بە نووسینی قورئان بە ئەلف بێی سەردەم, دەفەرموێت جایزە بۆ منداڵان!! تا فێردەبن و پاشان لە (بێ‌ نوقتەكاندا بخوێنن).
كەواتە بەگوێرەی ئەو فەتوایەی ئیمام مالیك ئێمەو زانایانی ئەمڕۆ .. هەموومان لە حوكمی منداڵانی زەمانی ئیمامی مالیك داین!!

هەندێك نموونە لە ئیعجازی ژمارەیی:

نموونەی ژمارە (1):


نموونەی ژمارە (2):


     نموونەی ژمارە (3):


نموونەی ژمارە (4):

نموونەی (5):


نموونەی (6):


ئەم بابەتە لە گۆڤاری هەیڤ ژ (26) دا بڵاوكراوەتەوە 

 

 

 

 

 

Share Button

3126 جار ئه‌م بابه‌ته‌ خوێندراوه‌ته‌وه‌

Scroll to top