You Are Here: Home » هەمەجۆر » موسڵمانبوون » بەو مەبەستە قورئانی خوێندەوە كە هەڵەی لێبگرێت كەچی موسڵمان بوو

بەو مەبەستە قورئانی خوێندەوە كە هەڵەی لێبگرێت كەچی موسڵمان بوو

دكتۆر (میلەر) یەكێك بوو لە قەشە هەرە چالاكەكانی بانگ خوازی مەسیحی، یەكێك بوو لەوانەی كە شارەزایییەكی زۆری هەبوو لە (ئینجیل)دا, زۆر حەزی لە بیركاری بوو بۆیە زۆر حەزی لەبەدواییەكا هاتنی كارەكان بوو, رۆژێك دەستی كرد بە قورئان خوێندنەوە بۆ ئەوەی هەندێك هەڵەی لێ‌بگرێت تا هەڵوێستی خۆی پێ‌بەهێز بكات لەكاتی بانگهێشت كردنی موسوڵمانەكان بۆ سەر بیڕوباوەرەكەی خۆی.
وا دەهاتە پێش چاوی كە قورئان كتێبێكی كۆنی پێش (14)سەدە لەوەوپێشە و باسی بیابان دەكات, بەڵام هەندێك شتی بینی كە نەك سەرسامی كرد بەڵكو ئەوەشی بۆ دەركەوت كە ئەم كتێبە باسی وەهای تێدایە كە لەهیچ كتێبێكی تردا نییە.
وای دەزانی كەقورئان هەندێك لەو رووداوە زۆر ناڕەحەتانەی تێدایە كەبەسەر پێغەمبەردا(صلى الله عليه وسلم) هاتبێت وەك لە مردنی (خدیجە)ی خێزانی یەكەمی-خوا لێ‌ی رازیبێت- یان مردنی كوڕ وكچەكانی, بەڵام هیچی لەمانە نەدی, ئەوەی زیاتر سەرسامی كرد ئەوەبوو كە سوورەتێك لە قورئاندا بەناوی سوورەتی (مریم) ناونراوە و بەجۆرێك باسی پلەوپایەی مریم -سەلامی خوای لێ‌بێت- دەكات كە تەنانەت لە ئینجیلەكانیشدا بەو شێوەیە باس نەكراوە, لەقورئاندا سوورەتێكی نەبینی بەناوی (عائشە) یان (فاطمە)وە -خوایان لێ‌ڕازی بێت-, هەروەها ئەوەشی بینی كە عیسی پێغەمبەر-سەلامی خوای لێ‌بێت- 25جار ناوی لە قورئاندا هاتووە بەڵام پێغەمبەر محمد(صلى الله عليه وسلم) تەنها پێنج جار ناوی هاتووە.
زۆر بەووردی بەردەوام بوو لەقورئان خوێندنەوە بەئومێدی دۆزینەوەی هەڵە تێیدا, كاتێك لەخوێندنەوەیدا گەیشت بەئایەتی ژمارە82ی سوورەتی (النسا‌ء) زیاتر سەرسام بوو, كەدەفەرموێت:[أَفَڵا ێتَدَبَّرُونَ الْقُرْا‌نَ ۆڵوْ كَانَ مِنْ عِندِ غَیْڕ اللّهِ ڵۆجَدُواْ فِیهِ اخْتِڵافًا كَثیرًا] واتە: باشە بۆ خەڵكی تێنافكرنە قورئان ونایخوێننەوە, ئەگەر ئەم قورئانە لەلایەن غەیری خوداوە بهاتبایە ئەوا هەڵە و جیاوازی زۆریان تێدا دەدۆزییەوە, دكتۆر (میلەر) لەبارەی ئەم ئایەتەوە دەڵێت: بریتییە لە یەكێك لەبنەما زانستییە زانراوەكانی ئەم سەردەمە, ئەویش: بنەمای گەڕان بەدوای هەڵەداودۆزینەوەیان لەبیردۆزە كاندا تا ڕاستییەكەی دەردەكەوێت (Test Falsification), سەیر لەوەدایە كە قورئان موسوڵمان و ناموسوڵمانیش بانگهێشت دەكات كە هەوڵی دۆزینەوەی هەڵە بدەن لە ئایەتەكانیدا (هەرگیز نایدۆزنەوە چونكە قورئان بێ‌هەڵەیە).
هەر لەبارەی ئەم ئایەتەوە دەڵێت: (هیچ نووسەرێك نییە لە جیهاندا كە كتێبێك دەربكات و بوێرێت بڵێت ئەم كتێبە هەڵەی تێدا نییە , بەڵام قورئان دێت و دەڵێت هەڵەی تێدا نییە و داواشت لێ‌دەكات كە هەڵەی تێدا بدۆزیتەوە, كە هەرگیز ناشتوانیت بیدۆزیتەوە).
یەكێكی تر لەو ئایەتانەی كە (دكتۆر میلەر) زۆر لەسەری وەستا ئایەتی ژمارە30ی سوورەتی (الانبیا‌ء) بوو كە دەفەرموێت:

[أَۆڵمْ ێرَ الَّذینَ كَفَرُوا أَنَّ السَّمَاۆاتِ ۆالْأَرْض كَانَتَا رَتْقًا فَفَتَقْنَاهُمَا ۆجَعَلْنَا مِنَ الْمَا‌ء كُلَّ شَیْ‌وٍ حَیٍّ أَفَڵا یُۆْمِنُونَ] واتە: بێباوەڕان بۆ تێ‌ناڕوانن كە ئاسمانەكان و زەوی یەك پارچە بوون و پاشان لێكمان هەڵوەشاند و لێكمان جیا كردنەوە و ئێمە لەئاو هەموو شتێكی زیندوومان دروست كرد, دەڵێت: ئەم ئایەتە كت و مت بابەتی توێژینەوەیەكی زانستی بوو كە خەڵاتێكی (نۆبل)ی ساڵی 1973ی لەسەر وەرگیرا كەئەویش بریتی بوو لە بیردۆزی تەقینەوەی مەزن (گەورە) (نـظـریـة الإنـفـجــار الـكـبـیــر
The Big Bang Theory), كە دەقەكەی دەڵێت: ئەم بوونەوەرەی كە ئێستا هەیە پێشتر لەئەنجامی تەقینەوەیەكی زۆر گەورەوە هاتووەتە كایەوە, {(رتق) بریتییە لە شتێك كە بەهێز یەكی گرتبێت لەكاتێكدا (فتق) بریتییە لە شتێكی لێك هەڵوەشاو, پاك وبێ‌گەردی بۆ پەروەردگار}.
دكتۆر (میلەر) لە قسەكانیدا بەردەوام دەبێت و دەڵێت: ئێستا دێینە سەر شتێكی سەیر لەكاری پێغەمبەردا, ئەویش ئەوەیە كە بێ‌باوەڕان دەیان ووت شەیتانە كان یارمەتی پێغەمبەر دەدەن لەدانانی قورئاندا, كەچی خودا دەفەرموێت:

[ۆمَا تَنَزَّڵتْ بِهِ الشَّێاطینُ, ۆمَا ێنبَغِی ڵهُمْ ۆمَا ێسْتَطیعُونَ, إِنَّهُمْ عَنِ السَّمْعِ ڵمَعْزُولُونَ]الشعرا‌ء210-212,واتە: ئەم قورئانە لەلایەن شەیتانەكانەوە دانەبەزیوە, بۆیان نییە كاری وا بكەن و ناتوانن, ئەوان ناتوانن گوێشی لێ‌بگرن پێش دابەزینی. هەوەها لەئایەتی 98ی سوورەتی (النحل)دا دەفەرموێت:

[فَإِذا قَرَأْتَ الْقُرْا‌نَ فَاسْتَعِذ بِاللّهِ مِنَ الشَّیْطانِ الرَّجِیمِ]واتە: ئەی محمد هەركاتێك قورئانت خوێند سەرەتا بە پەناگرتن بەخودا دەست پێ‌بكە لە شەیتانی دوور خراو لەبەزەیی خودایی. لێرەدا تێبفكرن كە ئایا شێوازی شەیتان ئاوا دەبێت لە نووسینی كتێبێكدا؟ كتێبێك دابنێت و بڵێت ئەگەر ئەم كتێبەت خوێندەوە ئەوا بۆ پارێزگاری لە شەڕی من پشت بەخودا ببەستە!! بەڕاستی ئەم ئایەتانە لە كارە ئیعجازییەكانی ئەم كتێبە موعجیزەیەن و وەڵامدانەوە یەكی زۆر ژیرانەی تێدایە بۆ ئەوانەی كە ئەم قسانە هەڵدەبەستن.
یەكێكی تر لەو چیرۆكانەی كە زۆر كاریگەری لەسەر دكتۆر (میلەر) بوو و بەیەكێك لەموعجیزەكانی قورئانی دادەنێت چیرۆكی پێغەمبەرە لەگەڵ (أبولهب)ی مامیدا, دكتۆر (میلەر) دەڵێت: ئەم پیاوە (أبولهب) زۆر ڕق وقینی لەئیسلام بوو, شوێن پێغەمبەر دەكەوت بۆ هەر شوێنێك بڕۆشتایە بۆ ئەوەی لەنرخی ئەو قسانە كەم بكاتەوە كە بەخەڵكی دەووتن, ئەگەر بیبینییایە پێغەمبەر قسە بۆ هەندێك خەڵكی نەناسراو دەكات ئەوا دەچوو بۆ لایان ولێ‌ی دەپرسین: (ئەوە محمد چی پێ‌ ووتن؟ ئەگەر ئەو پێ‌ی ووتوون ئەوە سپییە بزانن ڕەشە, وە ئەگەر پێ‌ی ووتوون شەوە ئەو رۆژە), مەبەستمان لەوەیە كە ئەم كەسە لەهەموو شتێكدا دژایەتی پێغەمبەری دەكرد وخەڵكی دەخستە گومانەوە لە قسەكانی, پێش 10ساڵا لەمردنی (أبولهب) قورئان فەرمووی:[تَبَّتْ ێدَا أَبِی ڵهَبٍ ۆتَبَّ, مَا أَغْنَی عَنْهُ مَالُهُ ۆمَا كَسَبَ, سَێصْڵی نَارًا ذاتَ ڵهَبٍ]المسد1-3, واتە:رسوایی بۆ (أبولهب) بێت, ماڵا وسامانی بەكەڵكی نایەن, (أبولهب) بۆ ئاگر دەچێت. واتە لەماوەی ئەو 10ساڵەدا (أبولهب) موسوڵمان نابێت و بەكافری دەمرێت, (أبولهب) دەیتوانی محمد بەدرۆ بخاتەوە ئەویش بەوەی كەبێت لەبەر چاوی خەڵكیدا بڵێت: محمد دەڵێت من موسوڵمان نابم ودەچمە ئاگر, بەڵام ئەوەتا من پێتان رادەگەیەنم كە ئەمەوێ‌ موسوڵمان ببم! ئێستا ئێوە چی دەڵێن؟ ئایا محمد راستگۆیە یان نا؟ ئایا ئەو (سرووش)ەی كە دەیهێنێت لەلایەن خوداوەیە؟ بەڵام (أبولهب) ئەمەی نەكرد, گەرچی هەموو كارەكانی دژایەتی كردنی پێغەمبەر بوو كەچی لەمەدا دژایەتی نەكرد! بگرە نەك هەر موسوڵمان نەبوو بەڵكو خۆشی وا پیشان نەدا لەو (10)ساڵەدا كە دەیەوێت موسوڵمان ببێت ئەگەر چی دەیتوانی بەم هەلەی كەبۆی رەخسابوو ئیسلام لەخەڵكی تێك بدات, بەڵام لەبەر ئەوەی قسەكە قسەی محمد(صلى الله عليه وسلم) نەبوو بەڵكو سرووش(وحی) بوو لەلایەن خودای غەیب زانەوە كە دەزانێت (أبولهب) موسوڵمان نابێت.
یەكێكی تر لەو مەسەلانەی دكتۆر(ملێر) بەلایەوە سەیر بوو بۆمان باس دەكات ودەڵێت: لە موعجیزە نادیارەكانی قورئان باس كردنی چەندەها شتە كە لەداهاتوودا روودەدەن كە مرۆڤ ناتوانێت پەی پێ‌ببات وە لەژێر هەمان بنەمای پێشوودایە{(FalsificationTest) واتە بنەمای دۆزینەوەی هەڵە تاوەكو راستییەكەیت بۆ دەردەكەوێت}, لێرەدا بابزانین قورئان چی لەبارەی پەیوەندی نێوان موسوڵمان و گاور و جوولەكەدا دەڵێت:

[لتجدنَّ أشدَّ الناسِ عداوة للَّذین ا‌منوا الیهودَ والَّذین أَشركوا, ولتجدنَّ أقربهمْ مَّودەً للَّذین ا‌منوا الَّذین قالوا إنّا نَصاری]

واتە: جوولەكەكان سەرسەخت ترین دوژمنانی ئیماندارانن, بەڵام گاورەكان نزیك و بەسۆزن لەگەڵ ئیمانداراندا, كەواتە جووەكان سەرسەخت ترین دوژمنی موسوڵمانانن و ئەم دوژمنایەتییە تا رۆژی دوایی بەردەوامە, لەرۆژگاری ئەمڕۆشماندا گەورەترین دوژمنی موسوڵمانانن, دكتۆر(ملێر) لەسەر قسەكانی بەردەوام دەبێت و دەڵێت: بەڕاستی ئەمە بەرامبەركێ‌(تحدی) كردنێكی گەورەیە, چونكە جووەكان هەلێكی زۆر باشیان بۆ رەخساوە بۆ ناشرین كردنی ئیسلام و قورئان, ئەویش بەوەی بەشێوەیەكی جوان مامەڵە لەگەڵ موسوڵمانان بكەن بۆ چەند ساڵێك و پاشان بڵێن: ئەوەتا ئێمە مامەڵەمان لە گەڵتان چەند جوانە وقورئانیش پێچەوانەی ئەمەیە, دەڵێت: بەڵام ئەمە رووی نەداوە لەماوەی زیاتر لە 1400ساڵدا و هەرگیز روونادات چونكە ئەو كەسەی ئەم ووتانەی ناردووە زانایە بە غەیب, دكتۆر(ملێر) بەردەوام دەبێت لە ووتەكانیدا ودەڵێت: ئەم ئایەتەی كە باسی دوژمنایەتی جوولەكە دەكات بەرامبەر بە عەقڵەكان وەستاوە.
{ئایەتی (82-84)ی سوورەتی (المائدە) دەفەرموێت:

[ۆإِذا سَمِعُواْ مَا أُنزِڵ إِڵی الرَّسُولِ تَرَی أَعْیُنَهُمْ تَفِیض مِنَ الدَّمْعِ مِمَّا عَرَفُواْ مِنَ الْحَقِّ ێقُولُونَ رَبَّنَا امَنَّا فَاكْتُبْنَا مَعَ الشَّاهِدِینَ, ۆمَا ڵنَا ڵا نُۆْمِنُ بِاللّهِ ۆمَا جَا‌ءنَا مِنَ الْحَقِّ ۆنَطمَعُ أَن یُدْخِڵنَا رَبَّنَا مَعَ الْقَوْمِ الصَّالِحِینَ]

بەسەر دكتۆر(میلەر)دا دەسەپێت چونكە لەو مەسیحییانە بوو كەپاش ئەم گەشتەی بە ئایەتەكانی قورئاندا هەقی بۆ دەركەوت وباوەڕی هێنا بەڕاستێتی قورئان وموسوڵمان بوو وە پاشان بوو بە یەكێك لە بانگخوازەكان بۆ ئیسلام}.
لە كۆتاییدا دكتۆر باسی ئیعجازی شێوازێكی گفتووگۆ دەكات لەقورئاندا كە تەواو سەرسامی كردووە ودەڵێت: رێنموونییەك لە قورئاندا هەیە كە لەهیچ كتێبێكی تردا نییە ئەویش ئەوەیە كە قورئان كاتێك زانیارییەكی دیاری كراوت پێ‌دەدات پێت دەڵێت: پێش ئێستا ئەمەت نەزانیوە, وەكو ئایەتی44ی سوورەتی (ا‌ل عمران):

[ذلِكَ مِنْ أَنبَا‌ء الْغَیْبِ نُوحِیهِ إِڵیكَ ۆمَا كُنتَ ڵدَیْهِمْ إِذ یُلْقُون أَقْڵامَهُمْ أَیُّهُمْ ێكْفُلُ مَرْێمَ ۆمَا كُنتَ ڵدَیْهِمْ إِذ ێخْتَصِمُونَ],

وە ئایەتی 102ی سوورەتی (یوسف):

[ذلِكَ مِنْ أَنبَا‌ء الْغَیْبِ نُوحِیهِ إِڵیْكَ ۆمَا كُنتَ ڵدَیْهِمْ إِذ أَجْمَعُواْ أَمْرَهُمْ ۆهُمْ ێمْكُرُونَ], دكتۆر(میلەر) دەڵَێت: كتێبێكی ئاسمانی پیرۆز نییە بەم شێوازەی قورئان دوابێت, هەموو كتێبەكانی تر بریتین لە كۆمەڵێك زانیاری كە پێت دەڵێت لەكوێ‌وە هاتووە, بۆ نموونە لە(ئینجیل)دا كاتێك گفتووگۆ لەسەر چیرۆكە پێشینەكان دەكاتپێت دەڵێت: فڵانە پاشا لێرەدا ژیاوە وئەو سەركردەیە لەوێ‌دا جەنگاوە, وە كەسێكی تر ئەوەندە كوڕی هەبووە وناوەكانیان فڵان وفیسارە…هتد. وە ئەم كتێبە (ئینجیل) هەمیشە پێت دەڵێت ئەگەر زانیاری زیاترت دەوێت ئەوا فڵانە كتێب یان فیسارە كتێب بخوێنەرەوە چونكە زانیارییەكان لەوەوە وەرگیراون, بەپێچەوانەی قورئانەوە كە زانیارییەكت پێ‌دەدات و پێشت دەڵێت: ئەمە زانیارییەكی تازەیە و پێشتر نەتانزانیوە, نەك هەر ئەمە بەڵكو پێشت دەڵێت خۆت دڵنیا بكەرەوە لەڕاستی و دروستی قورئان, ئەمە بەشێوەیەكە كە هەرگیز لەووتەی مرۆڤ ناچێت.
لەكاتی دابەزینی ئەم ئایەتانەدا جار لەدوای جار ئەم بەرامبەركێ‌ كردنەیان دەخوێندەوە و ئەشیان زانی تازەیە و محمد و هۆزەكەی لەوە و پێش نەیانزانیوە, لەگەڵ ئەوەشدا نەیان دەووت كەئەمە تازە نییە و ئێمە دەیزانین, هەرگیز شتی وا رووی نەدا, وە هەرگیز نەیاندەووت كە ئێمە دەزانین (محمد) ئەم زانیارییانەی لەكوێوە هێناوە, بەڵام ئەوەی كەڕوویدا ئەوە بوو كە هیچ كەسێك نەیدەوێرا بەدرۆی بخاتەوە چونكە بەڕاستی هەمووی زانیاری تازە بوون و دروست كراوی عەقڵی مرۆڤ نەبوو بەڵكو لەلایەن ئەو خودایەوە نێردراوە كە غەیبی رابوردوو و ئێستا و داهاتوو دەزانێت.
سەرچاوە:
گۆڤاری (حقائق العلم الحدیث)/ ژمارە4.
                        
ئەم بابەتە لە گۆڤاری هەیڤ ژ (5) دا بڵاوكراوەتەوە

Copyright © 2020 Haiv All Right Reserved

Scroll to top