You Are Here: Home » ئیعجازی زانستی » فیزیا و گه‌ردوونی » ئاماژە سەرسوڕهێنەرەكانی قورئانی پیرۆز دەربارەی تاريكى گەردوون

ئاماژە سەرسوڕهێنەرەكانی قورئانی پیرۆز دەربارەی تاريكى گەردوون

 

وەرگێڕانی: سەروەر حسن علی

یۆری گاگارین یەكەمین كەشتیەوانی ئاسمانی بوو كە لە 12ی نیسانی ساڵی 1961ز دا گەیشتە فەزای دەرەوە, پاش گەڕانەوەی باسی ئەو تاریكی و شەوە زەنگییەكەی كرد كە دەوری خۆر و سەرجەم هەسارە و ئەستێرەكانی تری داوە, پاشانیش وەكالەتی فەزایی ئەمریكی (ناسا) بەشەش گەشتی مرۆڤ ڕووە و مانگ بەشداری كردووە, لە گەشتی ئەپۆلۆ یانزدە وە (لەڕۆژی 16ی یۆلیۆی ساڵی 1969) وە تا كۆتا گەشت كە ئەپۆلۆ حەڤدە بوو (لەڕۆژی 7ی كانونی یەكەمی ساڵی 1972 دا). بەهۆی نەبوونی بەرگ لەدەوری مانگ, سەرجەم ئەو وێنانەی لەو گەشتانەدا گیراون بەتەواوی ئەو تاریكی و ڕەشییە دەردەخەن كە هەموو هەسارە و تەنە ئاسمانییەكانی داپۆشیوە. لەوانیش زەوی كە پێبەندێكی تەنكی بەرگە هەوای هەیە.
دكتۆر الفندی (پسپۆڕی تێڕوانینی كەش) دەڵێت: تیشكی خۆر كە ناڕاستەوخۆ دێت, تاوەكو لەسەر تەنەكانەوە پەرش یاخود نەشكێتەوە ناتوانرێت ببینرێت … بۆیە بەهۆی بوونی گەردەكانی هەوا و ئاو و تۆزە هەڵواسراوەكان بەهەواوە تیشكی خۆر پەرش دەبێتەوە و بەوەش گومەزی شینی ئاسمان دەردەكەوێت كە تەنها دیاردەیەكی ڕووناكییە و پەیوەندی بە كەشی زەوییەوە هەیە.. بەهۆی نەبوونی ئەو گەردانە (بەشێوەیەكی ڕێژەیی) لەبۆشایی دەرەوەی بەرگە هەوای زەویدا, لەگەڵ ئەوەش كە تیشكی خۆر هەیە بەڵام كەشتیوانە فەزاییەكان هەر بەتاریك وەك شەوە زەنگێكی بەردەوام دەیبینن.. لێرەدا جێی سەرسوڕمانە كاتێك دەبینین قورئانی پیرۆز پێشینەی هەیە لەدانانی ئاسمان بەشەوێكی بەردەوام تاریك, زۆر تاریك.
خوای گەورە دەفەرموێت: [أَ أَنتُمْ أَشَدُّ خَلْقًا أَمِ السَّمَا‌ء بَنَاهَا, رَفَعَ سَمْكَهَا فَسَوَّاهَا, ۆأَغْطشَ ڵیْڵهَا ۆأَخْرَجَ ضحَاهَا] (النازعات: 27-29).
بەپێی تێگەیشتنمان لە ئایەتەكە (سما‌ء) گوزارشت لە تەواوی بۆشایی گەردوون دەكات, چونكە دەقەكە پەیوەستە بەوەسفی قۆناغەكانی بەدیهێنانی گەردوون و دروستبوونی كۆمەڵەی ئەستێرەكان و تەنە ئاسمانییەكان تیایدا, بەدەستەواژەی (فسواها) رێكخستن لە پێش كرداری فراوانبونی گەردوون و (رفع سمكها) زیاتر چڕبوون وخەستی … قورئانی پیرۆز شەوی بۆ ئاسمان داناوە چونكە ڕاناوی (ها) لەووشەی (لیلها)دا دەگەڕێتەوە بۆ (سما‌ء) … كەواتە ئایەتەكە پەیوەندیی بەشەوی ئاسمانەوە هەیە كە تەواوی ئاسمان دەگرێتەوە نەك شەوی زەوی كە كاتەكەی پێش هەڵهاتنی خۆرە, شەویش واتە رەشیی وتاریكیی.

راڤەكارانی قورئان دەڵێن: [أَغْطشَ ڵیْڵهَا] واتە: شەوەكەی زۆر ڕەش و تاریك و ئەنگوستە چاو كردووە, ئەمەش تەنها بەشاردنەوەی تۆزە گەردوونییەكان دەبێت لە نێوان هەسارە و ئەستێرە سەرەتایییەكاندا بەهۆی كێشكردن و چوونەوە یەكی ماددەكەی … هەروەها (أَخْرَجَ ضحَاهَا) واتە تیشكی خۆری بەدیار خستووە و وای لێ‌كردووە بۆ چاوەكان دیار بێت.
ئیبن تەیمیە زیاد لەوە دەڵێت: هەموو گەرمی و ڕووناكییەكەی بەدیارخستووە.. ئەمەش واتە پێش كرداری خۆشاردنەوەی ماددە لەفەزادا و چوونەوەیەكی ماددەی هەسارە و ئەستێرەكان لەژێر كاریگەری كێش كردنەكەیدا, خۆر بەناردنی تیشكەكەی ڕووناكی كردووە كە بەگوێرەی مێژووی دروستبوونی گەردوونەوە دواكەوتووە و زۆر كەمە..


جێگای سەرنجە, سەرەڕای ئەوەی خۆر بەردەوام هەڵهاتوو و بریقەدارە لەبۆشایی گەردووندا, بەڵام شەوێكی زۆر تاریك لەم گەردوونەدا باڵا دەستە كە وەك پۆشاكێك سەرجەمی هەسارە و ئەستێرەكانی لەهەموو لاكانیەوە داپۆشیوە.. بۆیە ئەستێرە و هەسارەكان كۆمەڵە خاڵێكی بریقەدارن لەسەر باكگراوندێكی ڕەشی تۆخ.. لێرەشدا قورئانی پیرۆز پێشینەی هەیە لە وەسفكردنی ئەو شەوە بەردەوامە كە وەك پۆشاكێك یاخود وەك بەرگێكی دەرەكی زۆر رەشە لەبۆشاییدا بۆ هەموو تەنە ئاسمانیەكان وەك دەفەرموێت: [ۆجَعَلْنَا اللَّیْڵ لِبَاسًا] النبأ /10.
تایبەتكردنی ئەو شەوە بەردەوامە بەوەی كە پۆشاكێكە, داپۆشینەكەی وەك سەرجەم هەسارە و ئەستێرەكانی تری گەردوون زەویش دەگرێتەوە, بەوشەی (لكم) لەو ئایەتەدا دیارە كە دەفەرموێت: [ۆهُۆ الَّذی جَعَڵ ڵكُمُ اللَّیْڵ لِبَاسًا ۆالنَّوْمَ سُبَاتًا ۆجَعَڵ النَّهَارَ نُشُورًاَ] الفرقان/47 … ئیمام شەوكانی دەڵێت: واتە تاریكییەكەتان لەبەردەكەین و داتاندەپۆشین وەك ئەوەی پۆشاك داتاندەپۆشێت. كەواتە ئەو شەوە بە تاریكییەكەیەوە بەبۆشایی گەردووندا درێژ دەبێتەوە تاكو هەموو تەنە گەردوونییەكان دابپۆشێت, تەنانەت خۆریش لەهەموو لاكانیەوە دادەپۆشێت كە سەرچاوەی ڕوناكیشە.
خوای گەورە دەفەرموێت [ ۆالشَّمْسِ ۆضحَاهَا ۆالْقَمَڕ إِذا تَڵاهَا ۆالنَّهَاڕ إِذا جَلَّاهَا ۆاللَّیْلِ إِذا ێغْشَاهَا] الشمس / 1-4..
فەرمانی (یغشاها) هاتووە بەڵگەیە لەسەر بەردەوامی حاڵەتەكە كە داپۆشینە … ڕاناوەكەش تیایدا بۆ خۆر دەگەڕێتەوە.. ئەمەش واتە: شەوە ناسراوەكە بەبەردەوامی و بەتاریكیەكەی خۆر دادەپۆشێت. هەروەها (ضحاها) ڕووناكییەكەی (واتە ڕووناكی خۆریش دادەپۆشێت).
قورئانی پیرۆز ڕووناكی وتیشكدان بەخۆرەوە دەبەستێتەوە بەوەی سەرچاوەی ڕووناكییە و مانگیش ڕووناكی ڕووە و زەوی پێچەوانە دەكاتەوە. وە(جلاها) واتە كەشفی كرد و رونی كردەوە, مەبەست لێرەدا ڕووناكی دەرچووە لەخۆرەوە كە لەپێش بەرگە هەوای زەوییەوە بینراو نەبووە … بەم شێوەیە قورئانی پیرۆز كاری شاراوەی بەرگە هەوا دەردەخات لەكەشفكردن و دەرخستنی تیشكی خۆر, كەپێش بەرگە هەوا واتە لە بۆشایی دەرەوەدا دەركی پێ‌ناكرێت … بەنەبوونی ئەم دەرخستن و ڕوونكردنەوەیەی تیشكی خۆر سەرەڕای بڵاو بوونەوەیشی لەفەزادا, بەڵام تەنها هەر تاریكیی بوونی دەبێت.
لەئێستاشدا ئەوە زانراوە كە بەرگەهەوا سنوردارە و بەرزییەكەی دەوروبەری (200) كیلۆمەتر زیاترنییە ودەشبێتە بەربەستێك بۆ ئەو تاریكییەی فەزا كە هەموو جەستەی ئاسمان دەگرێتەوە.

 
قورئانی پیرۆز ڕۆژ (نهار) بەپێستی تەنكی سەربڕدراوێك دەشوبهێنێت كە هەمیشە بەهۆی جووڵەی بەردەوامی زەوی بەدەوری خۆیدا (لەبەردەم خۆردا) دادەماڵرێت و لەپشتییەوە تاریكیی بەردەوامی شەو كە هەموو جەستەی ئاسمانی گرتووەتەوە كەشفدەكات, وەك دەفەرموێت: [ۆا‌ێەٌ لَّهُمْ اللَّیْلُ نَسْڵخُ مِنْهُ النَّهَارَ فَإِذا هُم مُّظلِمُونَ]یس/37.
ووشەی (نسلخ) لەزمانەوانیدا بریتییە لەدەرهێنانی هەر شتێك لەپێستەكەی, بۆیە ووشەی (نسلخ) تەنها بۆ پێستێكی تەنكی سەربڕدراو بەكاردێت كەهەموو لاشە دادەپۆشێت و قورئانیش بەتاریكیی وەسفی دەكات.. موفەسیرەكان هۆی ئەم لێكچواندنەیان بەوە لێك داوەتەوە كە كاتێك تیشك دەچێتە هەواوە ڕووناك دەبێتەوە.. وەلەفزی (منه) كەدەگەڕێتەوە بۆ (اللیل) هانیداون بڵێن: تاریكی بنچینەیە و ڕووناكیش ڕێكەوتێكی لەپڕە لەسەری. بۆیە ڕۆژ لە هەسارەی زەویدا بەشێوەیەكی هەمیشەیی و بەهۆی جوڵەی زەوییەوە لەفەزادا تاریكی بەردەوامی شەو دادەماڵێت وەك پێستی مەڕێك كە لەلاشەی دادەماڵرێت.
سەرەڕای جیاجیایی دەقەكانیقورئانی پیرۆز كەوەسفی دیاردەی تاریكیی بەربڵاوی بۆشایی گەردوون دەكەن, هەموویان جەخت لەسەر وەسفێكی جێگیر دەكەنەوە, ئەویش ئەوەیە كە هەمیشە شەو رووناكی ڕۆژ دادەپۆشێت, خوای گەورە دەفەرموێت: [یُغْشِی اللَّیْڵ النَّهَارَ]الرعد/3, اڵاعراف/54.. موفەسیرەكان دەڵێن: ماناكەی ئەوەیە خوای گەورە شەوی داناوە كە تاریكییەكەی ڕۆژ دادەپۆشێت. واتە شەوی وەك بەرگی ڕۆژ دروستكردووە كە بەتاریكیەكەی ڕووناكی ڕۆژ دادەپۆشێت.. كرداری (یغشی) واتە داپۆشێن, وە سیغەی ڕانەبردووەكەی بەڵگەیە لەسەر بەردەوامیەتی ئەم بارودۆخە, ئەمە بەڵگەیەكی بەهێزە لەسەر داپۆشینی گشتگیری رووناكی رۆژ بە تاریكی شەو.

 

بۆ زیاتر ڕونكردنەوەی وەسفی ئەم دیاردە شاراوەیەی تاریكیی بەربڵاو لەفەزادا كە ڕۆژ و خۆر و سەرجەم ئەستێرە و هەسارەكانی گرتووەتەوە, قورئانی پیرۆز فرمانی (تغشیە) واتە داپۆشین دەهێنێت بەبێ‌ تایبەت كردنی بۆ ڕۆژ, تاكو داپۆشینی شەوەكە بەتاریكییە زۆرەكەیەوە سەرجەم ئەستێرە و هەسارە و تەنە گەردوونیەكان بگرێتەوە, وەك دەفەرموێت: [ۆاللَّیْلِ إِذا ێغْشَی, ۆالنَّهَاڕ إِذا تَجَلَّی ]اللیل /1 وە جەختیش لەسەر ڕۆڵی ڕۆژ (نهار) دەكاتەوە لەدەرخستن و ڕونكردنەوەدا, كە لەنەبوونی ئەو دەرخستن و ڕونكردنەوەیەدا سەرەڕای ئەوەی بڵاوبوونەوەی تیشكی ڕووناكی لەسەرو بەرگە هەواوە هەیە بەڵام تەنها تاریكی بوونی هەیە, وەك دەفەرموێت: [ۆاللَّیْلِ إِذا ێغْشَی, ۆالنَّهَاڕ إِذا تَجَلَّی]اللیل /1-2.
 هەروەها سەبارەت بە ڕۆڵی شاراوەی ڕۆژ لەدەرك كردنی تیشكی خۆر (سەرەڕای شاراوەیی تیشكی خۆر لەفەزای دەرەكییدا بەهۆی بوونی گەردەكانی هەوا لەكەشدا و نەبوونی لە فەزادا) قورئانی پیرۆز بەفرمانی (تجلی) كەشفكردن و دەرخستن باسی لێوە دەكات و ڕۆژ بە بكەری فرمانی دەرخستن و كەشفكردنەكە دادەنێت.. لەلایەكی تریشەوە تەئكید لەڕۆژ (النهار) دەكاتەوە كە بكەری فرمانێكی تری سەرسوڕهێنەرە, ئەویش هەستكردنە بە ڕووناكی خۆر لەفەزادا, كە هاو وێنەی كرداری بینینە … لەگەڵ هاتنی ئەم باسە لە شوێنی جیاجیای قورئاندا بەڵام بە وەسفێكی جێگیر باس كراوە كە بەراستی ڕۆژ (النهار) بۆخۆی بینەرە و رووناكی دەردەخات (مبصرا) … ئەم جەخت كردنەوەیە پێش ئەوەیە كە لە ڕۆژگاری ئەمڕۆدا ئەم راستییە بە شێوەیەكی زانستییانە بدۆرزرێتەوە و  تەحقیق لە توانا زاتیەكەی رۆژ (نهار) بكرێت لە كرداری دەرخستن و هەست پێ‌كردندا, خوای گەورە دەفەرموێت: [ۆالنَّهَارَ مُبْصِرًا]یونس/67, النمل/86, غافر/61.
لەوانەیە بۆ كەسە ناتایبەتمەندەكان جێگای سەرسوڕمان بێت كە بزانن ناواخنی خۆری رووناكی بەخش تاریكە, تاریكە لەبەر ئەوەی تیشكە نەبینراوەكانی وەك تیشكی گاما و تیشكی سینی و سەروو وەنەوشەیی دەردەكات … وەتەنها درەوشاوەی خۆر (فۆتۆسفیر) توانای هەستكردنی هەیە بەتیشكە نەبینراوەكانی ناواخن و دەركردنیان بەشێوەی ڕووناكی بینراو.
ئەوەی كە زیاتر جێی سەرسامییە ئەوەیە كە قورئان وەسفی نیشانەی ڕۆژ (كە خۆرە) بە (مبصرا) واتە رۆشن و ڕووناك دەكات, بەتەواوی وەك ڕۆژ (نهار) خۆی و بەهەمان ڕێگەی هەستكردنیش كە هاوشێوەی كرداری بینینە [ۆجَعَلْنَا ا‌ێەَ النَّهَاڕ مُبْصِرَەً]الإسراء/12.
(ێ‌یە النهار) واتە نیشانەی ڕۆژ … ئیمام شەوكانی لەم بارەیەوە دەڵێت: (پەروەردگار رۆژی بە ڕووناك دروستكردووە كە شتەكانی تێدا دەبینرێت) لەو ڕووەوە كە نیشانەی ڕۆژ خۆرە, بەتەواوی ئاشكراو ڕون وبینراوە (مبصرە), لەو ڕووەشەوە كە مەبەست لە نیشانەی ڕۆژ خودی ڕۆژ خۆیەتی, كەواتە هەر ڕۆژ (نهار) خۆی بینراوە (مبصرە). وەكالەتی فەزایی ئەمریكی (ناسا) فرسەت بە ناتایبەتمەندەكان دەدات بۆ گەشتی فەزایی, تاكو دیمەنی پڕ سیحر و سەراسیمەی ئاسمان ببینن, دیمەنی شەوێكی بەردەوام سەڕەڕای هەڵهاتن و بوونی تیشكی خۆر … قورئانی پیرۆزیش فرسەتێكی بێ‌ بەرامبەر بەهەموو مرۆڤێكی سەر ڕووی زەوی دەدات بۆ چێژ وەرگرتن لەو دیمەنە ئەفسوناوییەی تاریكی فەزا, لەچەند ساتێكدا و بەبێ‌ مەترسی و دوودڵی گەشتی فەزایی, ئەویش بەداخستنی چاوەكانی لەڕۆژدا و لەكاتی هەڵهاتنی خۆردا و بینینی دیمەنی سیحراوی تاریكی فەزا كە پڕاوپڕ وەك ئەوەیە هەر دوو چاوت لە رووناكی رۆژدا دابخەیت.. لەم وەسفە جوان و درەوشاوەیەدا بۆ تاریكی فەزا و هەواڵی ئیمكانییەتی گەشت بۆ فەزا قورئانی پیرۆز پێشینەی هەیە و دەفەرموێت: [ۆڵوْ فَتَحْنَا عَڵیْهِم بَابًا مِّنَ السَّمَا‌ء فَظلُّواْ فِیهِ ێعْرُجُونَ, ڵقَالُواْ إِنَّمَا سُكِّرَتْ أَبْصَارُنَا بَلْ نَحْنُ قَوْمٌ مَّسْحُورُونَ]الحجر/1415…واتە: ئەگەر ئێمە (پەروەردگار) دەرگایەك یان رێڕەوێكیان بۆ بكەینەوە بۆ ئەوەی بە خواری (یعرجون) بەرەو ئاسمان سەر بكەون لە كاتی رووناكی رۆژدا كاتێك دەگەنە ئاسمان دەڵێن: [سكرت أبصارنا] واتە چاوەكانمان داخراوە, بەمانای نقوم بووە و داپۆشراوە یاخود ڕێی لێگیراوە و قەدەغەكراوە لە بینین (دیارە ئەو كەسەش كە چاوەكانی داخراو بێت جگە لە تاریكی هیچیتر نابینێت) و بە سیحر و جادوو ئەم دیاردەیە لێك دەدەنەوە!!!…


قورئانی پیرۆز وا دادەنێت كەهەستكردن بەچاو داخران (سكرت أبصارنا) لەئەنجامی تاریكی و بەرزبوونەوەی چەماوەیی لەكاتی ڕۆژدا دەبێت … تاكو دڵنیایی ئەوە بدات كە دیمەنی تاریكی هەر لە ڕۆژیشدا هەیە, بەڵام لەسەروو بەرگە هەواوە.. لەبەرئەوەیە كە فرمانی (ڤلوا) لەجیاتی (باتوا) یان (أمسوا) بەكار هێناوە تاكو ئەوە بگەیەنێت كە دیمەنە وێنا كراوەكەی قورئانی لەكاتی ڕۆژدایە, چونكە سێبەر (ڤل) تەنها لەڕۆژدا هەیە.
پێش ئەوەی لەسەردەمی ئێستادا ئەوە ڕوون بكرێتەوە كە جووڵە لە فەزادا بەشێوەی چەماوەیە, قورئانی پیرۆز فرمانی (یعرج) بۆ وەسفی جووڵە لە ئاسماندا بەكار دەهێنێت, كە مانای چەماوەیی لەخۆ گرتووە.
قورئانی پیرۆز بەوەی كە پەرتووكی خوایییە و بۆ دواهەمین پەیامبەر دابەزیوە, تەنها بۆ سەردەمێكی تایبەت و بۆ پێشینەكان نەهاتووە, بەڵكو پەیامەكەی بۆ هەموو نەوەكانی داهاتووشە لەبەر بوونی كۆمەڵە وەسفێك كە پێشینەكان دەركیان پێ‌ نەكردووە و تەنها لە رۆژگاری ئەمڕۆدا دۆزراونەتەوە, چونكە مرۆڤ پێش سەردەمی فەزا هیچ بوونێكی لە بۆشایی ئاسماندا نەبووە و شوێنی بەردەوامی هەر زەوی بووە, واتە لەسەر ڕووی ەوی و لەژێر پێوەندێكی تەنكی بەرگە هەوادا.. بەدڵنیاییشەوە ئەم وەسفە درەوشاوانەی قورئانی پیرۆز بۆ تاریكی فەزا گەواهین لەسەر ئەوەی كە لەلایەن خوای بەدیهێنەرەوە دابەزیووە كە لەسەرجەم نهێنییەكانی بوونەوەر بەئاگایە … خوای گەورە دەفەرموێت: [لَّـكِنِ اللّهُ ێشْهَدُ بِمَا أَنزَڵ إِڵیْكَ أَنزَڵهُ بِعِلْمِهِ ۆ الْمَڵائِكَەُ ێشْهَدُونَ ۆكَفَی بِاللّهِ شَهِیدًا]النسا‌ء/166.
كاتێك پەروەرگار دەربارەی پێشینەكان دەدوێت لەفزی (أولئك) بەكاردەهێنێت كە بوونیان تەنها بەزەوییەوە دەبەستێتەوە نەك ئاسمان وەك دەفەرموێت: [ أُوڵـئِكَ ڵمْ ێكُونُواْ مُعْجِزِینَ فِی اڵاَرْض]هود /20.. بەڵام كاتێك دەربارەی سەرجەمی خەڵك دەدوێت ئەوانەی بانگەوازی دواهەمین پەیامبەر دەیانگرێتەوە, لەفزی (أنتم) بەكار دەهێنێت و شوێنیان لە ئاسمان بۆ دیاری دەكات, لەسەروو شوێنی ئاسایی خۆیان لەسەر زەوی, وەك دەفەرموێت: [ۆمَا أَنتُم بِمُعْجِزِینَ فِی الْأَرْض ۆڵا فِی السَّمَا‌ء]العنكبوت/22… لێرەدا زیادەی (ولا فی السما‌و) لە قورئانی پیرۆزدا و لەسەدەی شەشەمی زاینیدا (قورئان لە 532-610ز تۆمار كراوە) چەندین سەدە بەر لەسەردەمی گەشتی فەزا كەتا ئەو كاتە گەشت بۆ بۆشایی ئاسمان نەبیسترا بوو, تەنانەت پێشینەكان نكۆڵیان لێدەكرد و لە مەسەلە ئەستەمەكانیان دادەنا, لەگەڵ ئەمانەشدا كە قورئانی پیرۆز بۆ نەوەكانی داهاتووی سەردەمی دابەزینی قورئانی تۆمار كردووە, وەك دەفەرموێت: [أَوْ تَرْقَی فِی السَّمَا‌ء ۆڵن نُّۆْمِنَ لِرُقِیِّكَ حَتَّی تُنَزِّڵ عَڵیْنَا كِتَابًا نَّقْرَۆُهُ قُلْ سُبْحَانَ رَبِّی هَلْ كُنتُ إَلاَّ بَشَرًا رَّسُولاً]الإسراء/93.
 شۆڕشی گەرم و گوڕی دەرچوون بەرەو ئاسمان كە ئەمڕۆ تیایدا دەژین و ئەو هەوڵانەی مرۆڤی گەیاندە سەر ڕووی مانگ گەواهی راستێتی پێشبینی قورئان و دڵنیایی تەواو دەدەن سەبارەت بە ڕاستێتی پێغەمبەرایەتی محمد   صلى الله عليه وسلم  بۆ سەرجەم مرۆڤایەتی لەسەردەمی ئێستادا… ئەوەی لێرەشدا جێگای سەرسامییە ئەوەیە كە خودی ئەم گەواهی و داننان بەراستێتی پەیامی پێغەمبەردا (صلى الله عليه وسلم ) قورئانی پیرۆز باس و پێشبینی كردووە, وەك دەفەرموێت: [ ۆكَذبَ بِهِ قَوْمُكَ ۆهُۆ الْحَقُّ قُل لَّسْتُ عَڵیْكُم بِۆكِیلٍ, لِّكُلِّ نَبَإٍ مُّسْتَقَرٌّ ۆسَوْفَ تَعْڵمُونَ]اڵانعام/66-67.
سەرچاوە
-بابەتی (لمحات باهرە حول ضلمة الفضا‌ء فی القرا‌ن الكریم): گۆڤاری (الإعجاز)/ی (هیئة الإعجاز العلمی فی القرا‌ن والسنة)/ژمارە 2. ■

 

ئەم بابەتە لە گۆڤاری هەیڤ ژ (4) بڵاوكراوەتەوە

Copyright © 2020 Haiv All Right Reserved

Scroll to top