You Are Here: Home » ئیعجازی زانستی » ژمارەیی » لێكۆڵینەوەیەكی زانستی ژمارەیی دەربارەی (أصحاب الكهف) و ماوەی مانەوەیان بە خەوتوویی

لێكۆڵینەوەیەكی زانستی ژمارەیی دەربارەی (أصحاب الكهف) و ماوەی مانەوەیان بە خەوتوویی

 

لێكۆڵینەوەیەكی زانستی ژمارەیی دەربارەی (أصحاب الكهف) و ماوەی مانەوەیان بە خەوتوویی

 

ئامادەكردنی: نعمان مصطفی رحیم

ئەم توێژینەوەیە لەدوو سەرنج پێك دێت كە ئەمانەن:
سەرنجی یەكەم:
ئەم سەرنجە پێكهاتووە لە (12) خاڵ لەسەر ئایەتی (25)ی سوورەتی ((الكهف)) دەدوێت, لێرەدا ئایەتەكە دەخەینە ڕوو, بۆ ڕوون كردنەوە كۆتایی ئایەتی (24)یشی لەگەڵدا دەنووسین.
خوای گەورە دەفەرموێت: [ … ۆقُلْ عَسَی أَن ێهْدِێنِ رَبِّی لِأَقْرَبَ مِنْ هَذا رَشَدًا (24) ۆڵبِثوا فِی كَهْفِهِمْ ثڵاث مِائَەٍ سِنِینَ ۆازْدَادُوا تِسْعًا (25)] سوورەتی (الكهف).
واتای ئایەتی (25) كە باسی مانەوەی (أصحاب الكهف) دەكات بەم جۆرەیە: ئەو كۆمەڵە گەنجە مانەوە لە ئەشكەوتەكەیاندا بەخەووتوویی (300) ساڵ, وە (9) ساڵیان زیاتر كرد لە (300).
لەم (12) خاڵەدا هەرچەندە دوو خاڵەكەی سەرەتایان پەیوەندی ڕاستەوخۆیان بەژمارەوە نییە, تەنها (10) خاڵەكەی كۆتایی پەیوەندی ڕاستەوخۆیان بەژمارەوە هەیە بەڵام بۆ ئەوەی زیاتر مەزنی ئەم ئایەتە پیرۆزە كورتە دەركەوێت ئەو دوو خاڵەشمان خستە ڕوو, ئەمانەش خاڵەكانن:
1-لە سەرسوڕهێنەرییەكانی ئایەتەكە ئەوەیە كە باسی موعجیزەیەكی مەزن دەكات كە ئەویش خەو پیاخستنی ئەو گەنجە خواناسانەی ئەشكەوتەكەیە لەلایەن خواوە بۆ ماوەی 300 ساڵ, بەبێ‌ ئەوەی لەو ماوە هێجگار زۆرەی خەوەكەیاندا (بەهۆی چاودێری و بەزەیی خواوە بۆیان) لەبرسا بمرن یان لە تینویەتیدا بخنكێن یان لەشیان تێك بچێت یان نەخۆش بكەون یان پیر ببن یان لاواز ببن یان ئیفلیج ببن یان هەر نەهامەتی و مەترسییەكی تریان بێت بەسەردا. ئەمەش بەڕاستی موعجیزەیەكی مەزنە لە مێژوودا, كارێكە جگە لەخوا لەتوانای كەسدا نییە بەو شێوەیە لەو ماوە زۆرەدا بیان پاریزێت وچاودێرییان بكات.
2-هەواڵدانی ئەم ئایەتە لەماوەی نووستنەكەیان كە دەفەرموێت (ئەو كۆمەڵە گەنجە 300 ساڵ بەخەوتوویی لە ئەشكەوتەكەیاندا مانەوە و نۆ ساڵیان زیاتر كرد لە (300), هەواڵدانێكە لە غەیبی ڕابوردوو كە گەلانی ئەو سەردەمەی هاتنە خوارەوەی قورئان نەیانزانیوە وەكو ئایەتی (25) بەو شێوە ڕاست ودروست و تەواوە لێ‌ی بدوێن.
3-حیكمەت چییە كە قورئان لە ئایەتی (25)ی سوورەتی (الكهف)دا ڕاستەوخۆ نافەرموێت (309 ساڵ) مانەوە؟ یان حیكمەت چییە كە ئایەتەكە هەر بەوەندە وازناهێنێت كە بفەرموێت (300 ساڵ) مانەوە بەڵكو ڕاستەوخۆ لەپاش ئەوە دەفەرموێت (9) ساڵیان زیاتر كرد لەو (300 ساڵ)ەی ماوەی خەوتنەكەیان؟
وەڵام: چەند حیكمەتێك هەیە, یەكێك لەو حیكمەتانە ئەوەیە كە (300 ساڵی شەمسی) مانەوە, وە ئەم (300) ساڵە شەمسییە دەكاتە نزیكەی (309 ساڵی قەمەری) كە بێ‌گومان نزیك كردنەوە یاسایەكە لە یاساكانی ماتماتیك.
لەتەفسیری مامۆستا (عثمان عبدالعزیز) دا هاتووە كە هەندێك لە زانایانی تەفسیر فەرموویانە كە 300 ساڵە شەمسییەكەی ماوەی مانەوەیان دەكاتە 309 ساڵی قەمەری و 73 ڕۆژ و 9 سەعات و 48 دەقیقە بەڵام ئەم زیادەیە گوێ‌ی پێ‌ نادرێ‌ بەگوێرەی باو و عورف چونكە لەوەرزێكیش كەمترە.
4-نووسەری بلیمەتی سووریایی (عاطف علی صلیبی) لە كتێبەكەیدا كە ناوی (أسرع الحاسبین)ە لەلاپەڕە (256) دا دەڵێت: ئەگەر لە ئایەتی (25)ی سوورەتی (الكهف) ئەم ووشانە بنرخێنین (واتە نرخیان بۆدابنێین), (ثلث مائە سنین + تسعا) ئەوا بەم جۆرە دەبێت:
ثلث مائە سنین + تسعا
(1)تەرمیزی یەكەم (الترمیز اڵاول):  323+183+435 +313=1254
(2)تەرمیزی دووەم (الترمیز الثانی): 433+163+79  +270=945
نرخی (ترمیز)ی دووەم لە (ترمیز)ی یەكەم دەردەكەین:
1254–945=(309) كە دەكاتە ئەوەندەی ساڵە قەمەریەكانی مانەوەیان!!
[((الترمیز اڵاول)) واتە نرخاندنی یەكەم, ((الترمیز الثانی)) واتە نرخاندنی دووەم. نووسەر (عاطف علی) بەهۆی لێكۆڵینەوەیەكی وردەوە لەسەر قورئانی پیرۆز دوای هەوڵدانێكی زۆر توانیویەتی نرخ بۆ هەریەك لە (28) پیتەكەی زمانی عەرەبی دەربهێنێت و بدۆزێتەوە, ئەمەش لەسەر بنچینەی چەند بنەمایەكی قورئانیی متمانە پێكراو, هەر پیتێك لەو پیتانە رەنووسێكی بۆ داناوە هەروەها ریز كردنی پیتەكانیش بەو جۆرەی كە لە (ترمیز)ی یەكەم و دووەمدا هەیە هەر یەكەیان پشت بەبنەمایەكی قورئانیی دەبەستێت. ئەمانەش ((ترمیز))ەكانن:
الترمیز اڵاول:
ا     ل    م   ص   ر    ك    ه    ی    ع   ط   س     ح      ق     ن
12 21  30  39 48  57 66  75 84
93  102  111 120  129
د     و    ذ      ش   ف    ب      ت    ج      غ      ض     ث    ز      خ      ظ 
61 70  79   88  97  106  115  124  133   142 151 160  169  178
الترمیز الثانی:
ن      ق   ح   س   ط    ع     ی   ه    ك    ر    ص    م       ل     ا
13  16  19  22   25  28  31  34  37 40   43   46   49   52
ب       و       ذ      د     ت      ش   ف    ض      غ     ج       ز       خ      ث    ظ
156  159  162  165  168  171 174  177 180  183 186  189   192   195   
[ئەگەر خوێنەر دەیەوێت زیاتر لەم ترمیزانە و چۆنییەتی دەرهێنانیان شارەزا بێت با سەیری كتێبی (أسرع الحاسبین) بكات ].
5-بۆ ڕوون كردنەوە ئایەتەكە دەخەینە ڕوو:
خوای گەورە دەفەرموێت: [ۆڵبِثوا فِی كَهْفِهِمْ ثڵاث مِائَەٍ سِنِینَ ۆازْدَادُوا تِسْعًا(25)] سوورەتی الكهف
نووسەر عاطف علی صلیبی لەلاپەڕە (254)ی كتێبەكەیدا دەڵێت نرخی گشت پیتەكانی ئەم ئایەتەم دەرهێنا ئەنجامەكەی بەم جۆرە بوو:
-بەگوێرەی (ترمیز)ی یەكەم كردیە: 2630
-بەگوێرەی ((ترمیز)) دووەم كردیە: 3232
-هەردووكیانم كۆكردەوە كریە 2630+3232=5862
-سەیر دەكەم ئەم ژمارەیە (5862) بەسەر هیچ كام لە ژمارەكانی (13, 19, 23, 29) دا دابەش نابێت, كاتێك بینیم ئایەتەكە دەفەرموێت: [ۆازْدَادُوا تِسْعًا] ئینجا ژمارە (9) م بۆ سەرجەمەكەیان زیاد كرد بەم جۆرەی كە دێت: 5862+9=5871
-ئینجا دابەشم كرد 5871 ÷ 19 = 309 (ژمارەی ساڵە قەمەریەكان), ووتەكەی (عاطف علی) لێرەدا كۆتایی هات.
هەر چەندە خوای گەورە ڕاستەوخۆ لەپاش ئایەتەكە  دەفەرموێت: [قل الله أعلم بما لبثوا] واتە: خوا زاناترە بەماوەی مانەوەیان بەخەوتوویی (لەهەموو كەس), بەڵام ئەم ڕستە قورئانییە ئەوە ناگەێنێت كە خوا لە قورئاندا ئاماژەی بەماوەی مانەوەی (أصحاب الكهف) نەكردبێت بەساڵی قەمەری, هەروەها ئەم دەربڕینە قورئانییە ئەوە ناگەیەنێت كە لە دوای هاتنە خوارەوەی قورئان كەس نەزانێت ئەو كۆمەڵە گەنجە خواناسە چەند ساڵی قەمەری لە ئەشكەوتەكەیاندا بە خەوتوویی ماونەتەوە. ئەوەتا خودی ئایەتی (25) باسی مانەوەیان دەكات, وە چەندین كەس لە تەفسیر نووسانی قورئان لە تەفسیری ئایەتەكەدا ئەوە ڕادەگەێنن كە ئەو كۆمەڵە گەنجە خواناسە (309) ساڵی قەمەری ماونەتەوە بە نوستوویی.
6-مامۆستا سەعیدی نوورسی (ڕەحمەتی خوای لێ‌ بێت) لەلایەكەوە و دوكتۆر (بسام نهاد جرار) لەلایەكی ترەوە خوا پاداشتیان بداتەوە هەردووكیان نموونەیەكیان لەسەر ماوەی مانەوەی (أصحاب الكهف) باس كردووە. مامۆستا شەماڵ موفتی لە كتێبەكەیدا لەبەرگی (6) ی كۆباسەكانی میحرابدا هێناویەتی, ئەمەش نموونەكەیە:
-یەكەم ئایەت لە سوورەتی (الكهف)دا كە لەو كۆمەڵە گەنجە دەدوێت, بەدەربڕینێكیتر سەرەتای چیرۆكی (أصحاب الكهف) لەم ئایەتەوە دەست پێ‌ دەكات: [ أم حسبت أن أصحاب الكهف والرقیم كانوا من ‌ءایتنا عجباً (9)] سوورەتی الكهف.
ئەگەر هەر لەسەرەتای ئەم ئایەتەوە دەست بكەین بە ژماردنی ووشەكان (لەڕووی ڕێنووسەوە) تا ووشەی (ثلث) ی ئایەتی (25) ئەوا ژمارەیان (309 ووشە) دەبێت.
سوودم لەم نموونەیەی ئەم دوو زانایە وەرگرت. منیش لەبەر رۆشنایی ئەم نموونەیەدا دەڵێم: ئەگەر قووڵتر لەیەكەم ئایەتی چیرۆكی (اصحاب الكهف) ڕابمێنین كە ئایەتی ژمارە (9)یە, ئەوا بۆمان دەردەكەوێت كەوا شیاوترە لە سەرژمێری كردنی ووشەدا هەروەها لە سەرژمێری كردنی پیتدا لە ووشەی (الكهف)ی ئایەتی (9)ەوە دەست پێ‌بكەین لەبەر ئەم دوو هۆكارە:
أ-چونكە كاتێك دەست دەكەین بەخوێندنەوەی ئەم ئایەتە لەسەرەتاوە تا نەگەین بەووشەی (الكهف) هەست ناكەین باسێكی نوێ‌ هاتووەتە پێشەوە و دەست پێ‌ دەكات, هەست ناكەین كە چیرۆكی (أصحاب الكهف) هاتووەتە پێشەوە. بەڵام كاتێك لەپاش دەربڕینی [أم حسبت أن أصحاب]دا ڕاستەوخۆ وشەی (الكهف) یشمان لەگەڵیدا خوێندەوە ئەو ساتە هەست دەكەین كە چیرۆكی (أصحب الكهف) دەست پێ‌ دەكات.
ب-سەرەتای كاتی خەوتنەكەی ئەو كۆمەڵە گەنجە لە (الكهف) واتە لە ئەشكەوتەكەوە دەست پێ‌دەكات, هەروەها ووشەی (الكهف)ی ئایەتەكە, یەكەمین ووشەی (الكهف)ە لە سوورەتەكەدا.
لەبەر ئەم هۆیانە وا شیاوترە كە لە ووشەی (الكهف)ی یەكەمەوە لە(ئایەتی 9)ەوە دەست بە ژماردنی ووشەكان بكەین, دەبینین هەر لە ووشە (الكهف)ی ئایەتەكەوە تا كۆتایی ووشەی  (تسعا)ی ئایەتی (25) ژمارەی ووشەكانی (309 ووشەیە) بەقەد ساڵە قەمەرییەكانی ماوەی خەوتنەكەیان.
7-ئەگەر سەرنج لەواتای ئایەتەكە بدەین دەبینین كە قورئانی پیرۆز بە فرمانی ڕابوردوو (فعل ماضی) باسی مانەوەكەیان بەخەوتوویی دەكات كە ئەویش بریتییە لە فرمانی ڕابوردووی (لبثوا). بێگومان ڕابردوو (فعل ماضی) بەكار دێت بۆ هەواڵدان لەڕووداوێك یان كردارێك كە لەپێش كاتی قسە كردندا و پێش كاتی ئێستادا ڕووی دابێت, دەبێت پێشكەوتبێت بەسەر ووتنی فرمانەكەدا و بەسەر كاتی ئێستادا.
ئەگەر هەر لەسەرەتای سورەتی (الكهف)ەوە گشت ڕەنووسەكانی ئەو ئایەتانە كۆبكەینەوە كە ڕابوردوون بەسەر دەستەواژەی (ولبثوا) دا, بەدەربڕینێكیتر كە پێشكەوتوون بەسەر فرمانی (لبثوا)ی ئایەتەكەدا ئەوا سەرجەمیان دەكاتە (300) بەئەندازەی (300) ساڵە شەمسیەكەی مانەوەیان.
1+2+3+4+5+6+7+8+9+10+11+12+13+14+15+16+17+18+19+20+21+22+23+24 = 300
8-لەخاڵی حەوتەمدا باسمان كرد ووتمان فرمانی (لبثوا)ی ئایەتی (25)ی سوورەتەكە فرمانی ڕابوردووە. فرمانی ڕابوردوویش لەڕووداوی پێش ئاخاوتن وپێش كاتی ئێستا دەدوێت.
-ژمارەی ئەو كۆمەڵە گەنجە (أصحاب الكهف) 7كەسە و 309ساڵی قەمەری بەخەوتوویی ماونەتەوە.
-ئەگەر ورد بینەوە دەبینین ژمارەی گشت ئەو ئایەتانەی قورئانی پیرۆز كە ڕابوردوون ((پێشكەوتوون)) بەسەر ئایەتی (25) ی سوورەتی (الكهف) و دەستەواژەی (ولبثوا) دا =2163 ئایەت.
-واتە هەر لە سەرەتای سوورەتی (فاتحە)ەوە ئایەتەكانی قورئان سەر ژمێری بكەین تا دەگەینە دەستەواژەی (ولبثوا) ژمارەیان =2163 ئایەت, ژمارە (2163) بەسەر ژمارەی ساڵە قەمەرییەكانی مانەوەیان بەخەوتوویی و بەسەر ژمارەی خۆیشیاندا كە (7كەس)ن دابەش دەبێت.
2163 ÷ 309 = 7
2163 ÷ 7 = 309 
بڕوانە: 2163 = 7 × 309 !!!
بەڵگەمان بۆ دیاری كردنی ژمارەی (أصحاب الكهف) ئەوەیە عبدالله ی كوڕی عباس (خوا لێ‌ی ڕازی بێت) دەفەرموێت 7 كەسن.
خاڵی حەوتەم و هەشتەم پیشتگیری لە راستی یەكتری دەكەن.
9-ئەگەر بیر لەواتای ئایەتەكە بكەینەوە هەست دەین كە هەر لەسەرەتای ئایەتەكەوە تا كۆتایی ووشەی (سنین), ئایەتەكە پەیوەندی ڕاستەوخۆی بە (300) ساڵە شەمسییەكەی ماوەی مانەوەیانەوە هەیە, كەئەمەش رستەی یەكەمی ئایەتەكەیە.
[ولبثوا فی كهفهم ثلث مائە سنین]سوورەتی الكهف.
ئەگەر هەر لەسەرەتای ئەم ئایەتەوە زنجیرەی گشت پیتەكان تا كۆتایی ووشەی (سنین) كۆ بكەینەوە واتە زنجیرەی پیتەكانی رستەكە كۆبكەینەوە ئەوا ئەنجامەكەیان دەكاتە (300) ئەوەندەی ژمارەی ساڵە شەمسیەكانی مانەوەیان, وەك لە خوارەوە:

پیتەكان زنجیرە پیتەكان زنجیرە
و 1 م 13
ل 2 پ 14
ب 3 ل 15
ث 4 ث 16
و 5 م 17
ا 6 ا 18
ف 7 ئـ 19
ی 8 ە 20
ك 9 س 21
ه 10 ن 22
ف 11 ی 23
ه 12 ن 24
كۆی گشتی= 300

10-با سەرنج لەو بەشەی ئایەتەكە بدەین كە پەیوەندی راستەوخۆی بە ژمارەی ساڵەكانەوە هەیە كە ئەمەی خوارەوەیە:
[….ثلث مائەٍ سنین وازدادوا تسعاً(25)].
بۆ ئەوەی تێبگەین لەم خاڵە پێویستە لە پێشدا پیتە هیجائییەكانی زمانی عەرەبی بە زنجیرەكانیانەوە بخەینەڕوو:
‌و      ا     ب    ت     ث    ج    ح     خ     د         ژ       ر        ز      س  
1    2     3     4     5     6    7     8     9        10     11      12    13 
ش  ص  چ   گ   ڤ   ع     غ    ف    ق      ك    ل       م      ن    ه     و    ی
14   15  16  17  18  19  20   21  22   23    24    25  26   27  28  29
ئەگەر بەگوێرەی زنجیرەی ئەم پیتە هیجائییانەی زمانی عەرەبی گشت زنجیرەكانی پیتە خوێنراوەكانی دەستەواژەی قورئانیی [ثلث مائە وازدادوا تسعا] كۆبكەینەوە بە جۆرێك كە زنجیرەی ئەو پیتە خوێنراوانەی كە نووسراون لە ڕێنووسی (مصحف)دا ئەوانەش كە نەنووسراون وەكو ئەلفی ووشەی (ثلث) كە بە بچووكی نووسراوە, ئەوا سەرجەمەكەیان دەكاتە (309) كە ئەوەندەی (309) ساڵە هەیڤییەكەی مانەوەیانە بەخەووتوویی. لێرەدا  دەبێت ئەوەش بزانین كە پیتی تێ‌ی خڕ (ە)ی ووشەی (مائە) حیسابی (ه)ی بۆ دەكرێت لە حیسابی جومەلدا و زنجیرەی پیتی (ه) ێ‌ی بۆدادەنرێت كە (27)ە, بڕوانە خشتەی خوارەوە:
 
پیتەكان زنجیرەی
هیجائی پیتەكان زنجیرەی
هیجائی
ث 5 و 28
ل 24 ز 12
ا 2 د 9
ث 5 ا 2
م 25 د 9
ئـ 1 و 28
ە 27 ت 4
س 13 س 13
ن 26 ع 19
ی 29 ا 2
ن 26  
كۆی گشتی  309
11-بێ‌گومان ئەگەر ژمارە (309) ژمارە (9)ی لێ‌دەرچێت ئەوا دەكاتە (300). 309-9=300
لە ئایەتەكەدا ووشەی (تسعا) دوا ووشەیە و مانای ژمارە (9) دەگەێنێت ئەگەر هەر لەسەرەتای ئایەتەكەوە گشت ووشەكانی ئایەتەكە بژمێرین لە ڕووی ڕێزمانی عەرەبییەوە جگە لە ووشەی (تسعا) ئینجا لێكدانی بكەین لەگەڵ ڕەنووسی ئایەتەكەدا ئەوا ژمارە (300)مان بۆ دەردەچێت ووشەكان ئەمانەن بەڕیز: (و _ لبث _ وا _ فی _ كهف _ هم _ ثلث _ مائە _ سنین _ و _ ازداد _ و) ژمارەی ووشە نەحوییەكانی ئایەتەكە (تسعا) ی لێ‌ دەرچێت × ڕەنووسی ئایەتەكە = 12 × 25 = 300 (بە ئەندازەی ژمارەی ساڵە شەمسییەكانی مانەوەیان).
هەروەها لە ئایەتەكەدا ئەو فرمانەی كە واتای مانەوەی (أصحاب الكهف) دەگەیەنێت بە خەوتوویی بریتییە لە فرمانی (ولبثوا). ئەگەر سەرنج لەم فرمانە بدەین دەبینین كە لە پێنج پیت پێك هاتووە و تەنها چواریان دەخوێنرێتەوە كە بە ڕیز بریتین لە: (ل,ب,ث,و) بەڵام پیتی (ا) ناخوێنرێتەوە و لە رێزمانی عەرەبیدا تەنها لەبەر جیاكردنەوەی (واو)ی (جماعە) لە (واو)ی (عطف) دەنووسرێت, ئەگەر هەر لە سەرەتای ووشەی (الكهف)ی یەكەمەوە دەست بكەین بە سەرژمێر كردنی هەر (4) پیتی (ل,ب,ث,و) هەتا دەگەینە كۆتایی فرمانی (ولبثوا)ی ئایەتی (25) ئەوا سەرجەمی دووبارە بوونەوەی پیتەكان یەكسانە بە 300پیت بەقەدەر ژمارەی ساڵە شەمسییەكانی مانەوەیان بە خەوتوویی.
دەبێت لە كاتی سەر ژمێری كردندا هەردوو پیتی واوی ووشەی (فأووا) بژمێرین چونكە پیتی واوی دووەم (واوی جماعە)یە و بۆر نییە, سەرجەمی ژمارەی هەر (4) پیتە خوێنراوەكەی ووشەی (لبثوا) =سەرجەمی دووبارەبوونەوەی پیتەكانی (ل+ب+ث+و) =140+59+13+88 =300     
12-ووشەی (سنین) واتای ساڵان دەگەێنێت. ئەگەر لە سورەتی (الكهف) ورد بینەوە دەبینین كە تەنها 2 جار (سنین) هاتووە هەردووكیان واتاكەیان پەیوەندی بەساڵەكانی مانەوەی (أصحاب الكهف) ەوە هەیە بەخەوتوویی.
ئەو دوو ئایەتەی كەووشەی (سنین)یان تێدا هاتووە هەردووكیان لەسەرەتاكەیانەوە تاكۆتایی ووشەی (سنین) دەخەینە ڕوو ئینجا لێ‌یان دەكۆڵێنەوە.
أ-[ فضربنا علی ‌ءاذانهم فی الكهف سنین ……(11) ]
ب-[ولبثوا فی كهفهم ثلث مائە سنین ……(25) ]
ڕستەی یەكەمیان وەردەگرین كە (27) پیتە, ئینجا زنجیرەی هیجائی هەر (27) پیتەكە دەنووسین وەك چۆن لە خاڵی دەهەمدا ئەم ڕێگەیەمان بەكارهێنا:
(دەبێت ئەوەش بزانین كە ئەلفی (مقصورە) ی ووشەی (علی) حیسابی پیتی (ی) بۆ دەكرێت واتە زنجیرەی پیتی (ی) پێ‌ دەدرێت چونكە لە حیسابی جوممەلدا ئەلفی (مقصورە) نرخی پیتی (ی)ی هەیە و لێرەشدا نرخی (29)ی پێ‌دەدەین). 
 [فضربنا علی ‌ءاذانهم فی الكهف سنین]:
پیتەكان زنجیرەی هیجائی پیتەكان زنجیرەی هیجائی
ف 21 هـ 27
ض 16 م 25
ر 11 ف 21
ب 3 ی 29
ن 26 ا 1
ا 2 ل 24
ع 19 ك 23
ل 24 هـ 27
ی 29 ف 21
‌و 1 س 13
ا 2 ن 26
ذ 10 ی 29
ا 2 ن 26
ن 26  
ئینجا سەرجەمی گشت خانەكانی ئەم (27) ژمارەیە دەردەهێنین:
1+2+6+1+1+1+3+6+2+2+9+1+4+2+9+2+1+2+0+1+2+6+2+7+2+5+2+1+2+9+2+1+4+2+3+2+7+2+2+1+2+3+1+6+2+9+2+6+2 = 151 … ئەنجامی ‍(1)
ڕستەی دووەم: لە (24) پیت پێكهاتوە, هەمان كردار بەسەر رستەی دووەمیشدا جێ‌بەجێ‌ دەكەین:
(دەبێت ئەوەش بزانین كە پیتی تێ‌ی (ـە) خڕی (مائە) زنجیرەی پیتی (ها‌و)ی بۆ دەكرێت واتە (پێنج) وەردەگرێت چونكە لە حیسابی جوممەلدا نرخی پیتی (ە) نرخی پیتی (ه)ێ‌ی هەیە).
[ولبپوا فی كهفهم پلپ مائە سنین ]
پیتەكان زنجیرەی هیجائی پیتەكان زنجیرەی هیجائی
و 28 م 25
ل 24 پ 5
ب 3 ل 24
ث 5 پ 5
و 28 م 25
ا 2 ا 2
ف 21 ئـ 1
ی 29 ە 27
ك 23 س 13
هـ 27 ن 26
ف 21 ی 29
هـ 27 ن 26
سەرجەمی گشت خانەكانی ئەم (24) ژمارەش دەردەهێنین:
8+2+4+2+3+5+8+2+2+1+2+9+2+3+2+7+2+7+2+1+2+7+2+5+2+5+4+2+5+5+2+2+1+7+2+3+1+6+2+9+2+6+2= 149 …. ئەنجامی (‌‌2)
بە كۆكردنەوەی ئەنجامی (1) و ئەنجامی (2) ژمارە (300) مان بۆ دەردەچێت: ئەنجامی (1) + ئەنجامی (2) = 151 + 149 = 300 كە ژمارەی ساڵە شەمسییەكانی مانەوەیانە بە خەوتوویی.
لە كۆتاییدا ئەم سەرنجانەدا دەڵێم:
-كۆبوونەوەی (12) خاڵ لەسەر تەنها ئایەتێكی كورتی هەشت ووشەیی ئەوە پیشان دەدات كە ئایەتی (25)ی سوورەتی (الكهف) یەكێكە لە ئایەتە هێجگار سەرسوڕهێنەرەكانی قورئان هەرچەندە تەنها سەرنجی یەك خاڵیشیان بدەین مرۆڤ سەرسام دەكات!!!
-لەم (12) خاڵەدا خاڵی (1, 2, 3) پێشتر بیستراون, بەڵام خاڵی (4, 5, 6, 7, 8, 9, 10, 11, 12) نوێن پێشتر نەزانراون بەتایبەتی لە پێش ساڵی (2002ز)ەوە نەبیستراون, خاڵی (6) تاڕاددەیەك نوێ‌یە.
-لێرەدا دوو خاڵ دەخەینە ڕوو لەسەر ساڵەكانی مانەوەی ئەو كۆمەڵە گەنجە خواناسە, لەسەر ئایەتی تری سوورەتی (الكهف) جگە لە ئایەتی (25):
1-بڕوانە بۆ ئەم ئایەتە: [أم حسبت أن أصحب الكهف والرقیم كانوا من ‌ءایتنا عجباً (9) ] سوورەتی (الكهف).
ئەم ئایەتە ناونیشانی ئەو كۆمەڵە گەنجە خواناسەی تێدایە كە بریتییە لە: (أصحب الكهف والرقیم) لەم ناونیشانەی كە لە ئایەتەكەدایە دەكۆڵینەوە:
-قورئان بەدوو شێوە ناوی ئەو كۆمەڵە گەنجە دەهێنێت بە خستنە پاڵی ووشەی (أصحب) بۆ هەردوو ووشەی (الكهف) و (الرقیم) واتە دوو جۆر ناویان هەیە: أصحب الكهف: هاوەڵانی ئەشكەوت, أصحب الرقیم: هاوەڵانی ڕەقیم (ڕەقیم ناوی ئەو دۆڵەیە كە لە بەردەم ئەشكەوتەكەیاندا بووە, ووشەی (الرقیم) بە چەند جۆرێكی تریش تەفسیر كراوە).
بەحیسابی جوممەل ئەو دەستەواژەیە دەردەهێنین كە بریتییە لە ناونیشانی ئەو كۆمەڵە گەنجە خواناسە (أصحب الكهف والرقیم)  دەبێت ئەوە بزانین كە پیتی (و) بەشێك نییە لەهەر یەك لە ووشەی (الكهف) و (الرقیم) و (أصحب) بەڵكو جیایە. لە هەنگاوی یەكەمدا وەك خۆی دەیهێڵینەوە, ئەم (واو)ە واوی (عگف)ە لە ڕێزمانی عەرەبیدا لەبارەیەوە دەوترێت (واو العطف لمطلق الجمع) واتە بۆ كۆكردنەوەی دوو شت یان زیاتر بەكاردێت لەبەر ئەوە لە هەنگاوی دووەمدا پیتی (و)ەكە دەگۆڕین بەنیشانەی كۆكردنەوە واتە بە (+):
أصحب الكهف والرقیم
101 + 136  و  381
237 + 381 = 618
لەبەر ئەوەی هاوەڵانی ئەشكەوت دوو جۆر ناویان هەیە ئەنجامەكە دابەشی ژمارە (2) دەكەین.
618 ÷ 2 = 309 (ژمارەی ساڵە قەمەرییەكانی مانەوەیان).
2-ئەو كۆمەڵە گەنجە خواناسە لەپاش (309) ساڵ خەوتن لە ئەشكەوتەكەیاندا بە ئاگا هاتنەوە و داوای ڕزق و ڕۆزییان دەكرد, برسییان بوو ئینجا لەناوخۆیاندا یەكێكیان نارد بۆ ڕزق (خوادەمەنی).
لە سوورەتی (الكهف) ا تەنها یەك داڕێژراوی ووشەی (رزق) هاتووە كە ئەویش پیتی (ب)ی پێوەیە و بریتییە لە وشەی (برزق). ووتمان بۆ سەرژمێر كردنی ووشە لە یەكەم ئایەتی چیرۆكی (أصحاب الكهف)ەو واشیاوترە لە ووشەی (الكهف)ی یەكەمەوە دەست بەژماردن بكەین.
ئەگەر هەر لە ووشەی (الكهف)ی یەكەمەوە دەست بكەین بە ژماردنی ووشە (نەحو)ییەكانی ئەو ئایەتانەی چیرۆكی (أصحاب الكهف), دەبینین كە لە پاش (308) ووشەی نەحوی (ووشەكان لەڕووی ڕێزمانی عەرەبییەوە) راستەوخۆ دەگەین بە ووتەی (برزق)..
ئەگەر بەحیسابی جوممەل ووتەی (برزق) دەردەهێنین دەبینین دەكاتە (309):
برزق = ب + ر + ز + ق = 2 + 200 + 7 + 100 = 309. (لە قورئاندا تەنها یەك جار وتەی (برزق) هاتووە)
تێ‌بینی: لە توێژینەوەی گشت خاڵەكاندا (مصحف)ی (المدینە المنورە) بەكار هێنراوە.  

ئەم بابەتە لە گۆڤاری هەیڤ ژ (4) دا بڵاوكراوەتەوە

Copyright © 2020 Haiv All Right Reserved

Scroll to top