You Are Here: Home » ئیعجازی زانستی » پزیشکی و زیندەوەرزانی » چەند ئیعجازێكی زانستی ڕۆژوو

چەند ئیعجازێكی زانستی ڕۆژوو

چەند ئیعجازێكی زانستی ڕۆژوو

 

د. دارا گوڵ حامد

 
 زۆر كەس وا گومان دەبەن ڕۆژوو كاریگەری سەلبی لەسەر تەندروستیان هەیە, وەكو ئامێرێك سەیری لەشیان دەكەن , كە بێ سووتەمەنی كار ناكات وا ڕاهاتوون كە خواردنی سێ ژەمی ڕۆژانە شتێكی زۆر پێویستە و نەخواردنی تەنها ژەمێك كاریگەری زۆر خراپی دەبێت… ئەمەش وایان لێدەكات شەوانی ڕەمەزان زۆر خۆری لە خواردن و خواردنەوەدا بكەن .
 دیارە ئەوەش لە تێنەگەیشتن لە ڕۆژووی ئیسلامی و سوودە زۆرە كانیەەوە سەرچاوەی گرتووە.
لێرەدا چەند ڕوویەكی  زانستیی ڕۆژوو بە كورتی ڕوون دەكەینەوە:

 ڕووی یەكەم:-
 پەیامبەری خودا (صلی الله علیه و سلم) فەرموویەتی (الصیام جنە) واتە ڕۆژوو پارێزەرە.
 لە ڕێی چەندین توێژینەوەی پزیشكییەوە زۆر لە سوودی خۆپارێزی ڕۆژوو لە نەخۆشییە دەروونی و لاشەییەكان سەلماوە كە ئەمانەی خوارەوە هەندێكن لەو نەخۆشییانە:-

1- بەهێزكردنی ئامێری بەرگری لەش, ئەویش بەهۆی 10 جار باشكردن و بەهێزكردنی كاری لیمفە خانەكانەوە.
2- پاراستن لە قەڵەوی و زیانەكانی:- جگە لە كەم خواردن ئەو پارێزگارییە لە ڕێی ئەو ئارامیە دەروونی و عەقڵییەوە بەدەست دێت كە بە هۆی ڕۆژووەوە فەراهەم دێت لە ئەنجامی ئەو كەشە ئیمانییەی كە لە ڕێی زیادكردنی خۆپارێزی و یادەكان و خوێندنی قورئان و دووركەوتنەوە لە هەڵچوون و شڵەژانی دەروونییەكانەوە دروست دەبێت.
3- ڕێگری كردن لە دروستبوونی بەردی گورچیلە : كاتێك تێكڕای سۆدیۆم لە خوێندا زۆر دەبێت و ناهێڵێت خوێكانی كالسیۆم بنیشن و بەردی گورچیلە دروست بكەن.
4- ڕۆژوو لەش لە ژەهرە كۆبووەكانی ناو خانەكان و نێوان شانەكانی دەپارێزێت.
5- ڕۆژوو هێوركەرەوە و كپكەرەوەی ئارەزووە سێكسییەكانە : لە توێژینەوە زانستییەكاندا ئەوە سەلماوە كە ئاستی هۆرمۆنی تێستۆستیرۆنTestosterone  , كە هۆرمۆنی بزوێنەری ئارەزووە سێكسییەكانە, لە كاتی ڕۆژوودا دێتە خوارەوە.

 ڕووی دووەم:-
 خوای گەورە فەرموویەتی: (أَیَّاماً مَّعْدُودَاتٍ فَمَن كَانَ مِنكُم مَّڕیضاً أَوْ عَڵی سَفَرٍ فَعِدَّەٌ مِّنْ أَیَّامٍ أُخَرَ ۆعَڵی الَّذینَ یُطیقُونَهُ فِدْێەٌ طعَامُ مِسْكِینٍ فَمَن تَطوَّعَ خَیْراً فَهُۆ خَیْرٌ لَّهُ ۆأَن تَصُومُواْ خَیْرٌ لَّكُمْ إِن كُنتُمْ تَعْڵمُونَ) البقرة: 184
 ئەمانەی خوارەوە هەندێك لەو نەخۆشیانەن كە ڕۆژوو بۆیان باشە و ڕۆژوو گرتن هیچ زیانێك لە نەخۆشەكان نادات و بە پێچەوانەوە سوودی زۆری بۆیان هەیە:
1- ئەو نەخۆشیانەی لە ئەنجامی قەڵەوییەوە دەردەكەون وەك بەرزبوونەوەی پەستانی خوێن و نەخۆشییەكانی دڵ.
2- هەندێك نەخۆشی كۆ ئەندامی سوڕی خوێن و لولەكانی خوێن وەك نەخۆشی (Raynaud’s disease) و نەخۆشی  بێرگەر (Berger’s disease).
3- ڕۆژوو سوودێكی باشی بۆ هەوكردنی درێژ خایەنی جومگەكان (Rheumatoid) هەیە.
4- ڕۆژوو ترشەڵۆكی ناو گەدە هاوسەنگ دەكات و بەو جۆرەش لەگەڵ بەكارهێنانی درەمانی گونجاودا یارمەتی ساڕێژ بوونی برینی گەدە دەدات.
5- ڕۆژوو هیچ زیانێكی بۆ دایكی شیردەر و دووگیان دروست ناكات و لە پێكهاتەی كیمیاوی و زیندە چالاكییەكانی لەشیان ناگۆڕێت.

هەندێك سوودی تری ڕۆژوو:
أ‌- لە كاتی ڕۆژوودا بە باشترین و تەواوترین شێوە میكانیزمەكانی هەرس و مژین لە كۆئەندامی هەرسدا جێبەجێ دەبێت, هەروەها ڕۆژوو پشوویەكی فسیۆلۆجی بە كۆئەندامەكانی هەرس دەدات.
ب‌- ڕۆژوو كوێرە ڕژێنەكانی پەیوست بە زیندە چالاكییەكان (Metabolism) بە جۆرێك لێ دەكات كە بە باشترین شێوە كردارەكانیان ئەنجام بدەن.
ت‌- ڕۆژوو میكانیزمەكانی زیندە چالاكییەكان یاخود نواندنی خۆراك بۆ گلوكۆز و چەوری ماددە پڕۆتینییەكان لە خانەدا چالاك دەكات تا بە تەواوترین شێوە فرمانەكانیان ئەنجام بدەن.
پ‌- ڕۆژوو توانای وەچە خستنەوە لەلای پیاوان و ژنان باشتر دەكات.
ج‌-  سوودێكی تری ڕۆژوو بریتیە لە باشكردنی توانای فێربوون و بەهێزكردنی بیرەوەری (الذاكرة).
ح‌-  لە كاتی ڕۆژوودا كاتێك كرداری رووخان بەسەر كرداری ڕۆناندا زاڵدەبێت خانە لاواز و نەخۆشەكان تێك دەشكێن و دواتر لە قۆناغی ڕۆناندا ئەو خانانە نوێ دەبنەوە.
خ‌- دەسكەوتنی دڵنیایی و ئارامی دەروونی بۆ مرۆڤ ئەویش لە ئەنجامی بە جێهێنانی فرمانێكی خووداییدا.
د‌- بە بەڵگەی زانستییەەوە سەلماوە ڕۆژوو هیچ كاریگەری سەلبی لەسەر كردار ی ماسولكەكان و بەرگەگرتنی كۆششی جەستەیی نییە. بەڵكو بە پێچەوانەوە لە توێژیینەوەیەكدا كە لە وولایەتە یەكگرتووكانی ئەمریكا ئەنجام دراوە ڕادەی بەرگە گرتنی كۆششی جەستەیی و هەروا توانای بە جیهێنانی كاری ماسولكەكان لە كاتی ڕۆژوودا بە پلەی جیاواز زیادی كردووە.
لە كۆتاییدا ماوە بڵێین بەدەر لەو هەموو سوود و دەسكەوتە جەستەیی و دەروونیانە گەورەترین مژدەش چاوەڕێی ڕۆژووەوانە ئەویش دەسكەوتنی هەردوو دڵخۆشی كاتی بەربانگە بە ڕۆژوو شكاندنەكەیی و دڵخۆشی گەیشتنەوەیە بە پەرورەدگار بە ڕۆژووەكەی هەروەك پەیامبەر (صلی الله علیه و سلم) فەرموویەتی: (للصائم فرحتان یفرحهما: إذا أفطر فرح بفطره , و إذا لقی ربه فرح بصومه) متفق علیه.

 

ئەم گۆڤارە لە ژمارە (12) ی گۆڤاری (هەیڤ) دا بڵاوكراوەتەوە

 

Copyright © 2020 Haiv All Right Reserved

Scroll to top