You Are Here: Home » بابەتەكانمان » سەرنجێكی ژمارەیی لە قورئاندا لە بارەی ئەولیاو خەوبینینی باش (الرؤيا الصالحة)

سەرنجێكی ژمارەیی لە قورئاندا لە بارەی ئەولیاو خەوبینینی باش (الرؤيا الصالحة)

ئەم نموونەیە لە شەش خاڵ پێك دێت. چواریان پەیوەندییان بە سوورەتی(یونس)ەوە هەیە، یەكێكیان پەیوەندیی بە سوورەتی (السجدة)ە وە, هەیە, یەكێكی تریان پەیوەندیی بەسوورەتی (الكهف)ەوە هەیە.

پێش ئەوەی بچینە سەر ئەو ئایەتانەی كە “تەوافوق”ی بیركارییانەیان تێدایە، پێویستە ئەم دوو فەرموودەیە بخەینە ڕوو بۆ ئەوەی لە بابەتەكە تێبگەین:

فەرموودەی یەكەم: ئەبوو هورەیرە (رضي الله عنه) لە پێغەمبەرەوە (صلى الله عليه وسلم) دەگێڕێتەوە كە دەفەرمورێت: (لم یبقَ من النبوە إلا المبشِّراتُ. قالوا: وما المبشراتُ؟ قال: الرۆیا الصالحەُ یراها المسلمُ، أو تُری له) .
واتە: (لە پێغەمبەرێتی هیچ نەماوەتەوە جگە لە مژدەدەرەكان. وتیان: مژدەدەرەكان چین؟ فەرمووی: (خەوی باشە موسڵمان دەیبینێت، یان كەسانی تر خەوی باشی پێوە دەبینن).

فەرموودەی دووهەم: ئەبوو هورەیرە دەگێڕیتەوە كەپێغەمبەر (صلى الله عليه وسلم) فەرمویەتی: (الرۆیا الصالحەُ جز‌ء من ستەٍ وأربعین جز‌ءاً من النبوّە). متفق علیه.
واتە: خەوی باش بەشێكە لە 46 بەشی پێغەمبەرایەتی و وەحی.

ئنجا بڕوانە بۆ ئەم ئایەتانە:
خوای گەورە دەفەرموێت: [ألا إنَّ أولیا‌ء اللهِ لا خوفٌ علیهم ولا هم یحزنون * الذین ا‌منوا وكانوا یتقون * لهم البُشری فی الحیاة الدنیا وفی اڵاخرة لا تبدیل لكلمت الله ذلك هو الفوز العظیم] (سورە یونس:62-64).
واتە: (ئاگادار بن! ئەوانەی كە دۆستی خودان لە بەر ئەوەی لە فەرمانبەریی خوادان، ئەوا حاڵیان وای لـێ‌ دێت كە لە هیچ شتێكدا ترس و بیمیان بەسەردا نایەت و بۆ نەمانی هیچ شتێك خەفەت ناخۆن و زویر نابن. چونكە خۆیان داوەتە دەست خودا. یاخود لە ڕۆژی قیامەتدا نە ترسیان دێت بە سەردا لە سزا و نە خەفەتباریش دەبن لە فەوتانی شتێك، دۆستان(ئەولیا)ی خوا ئەوانەن كە ئیمانی دامەزراویان هەیە و لە خودا دەترسن و لە كوفر و تاوان و كاری پەستی جیهان خۆیان دەپارێزن.. ئەو دۆستانەی خوا لە ماوەی ژیانی دنیادا مژدەی باشیان دەدرێتێ‌ بەهۆی موكاشەفاتی ڕۆحی و ئیلهاماتی ئیلاهی و خەوبینینی باشەوە، هەروەها لە دنیا و لە كاتی سەرەمەرگدا مژدەیان پێ‌ دەدرێت كە لە ڕۆژی قیامەتدا فریشتەی ڕەحمەت دێن و هەواڵیان پێ‌ دەدەن كە ئێوە ئیتر ئازار نابینن و بە هەموو جۆرێك ڕزگار بوون).
لێرەدا بە شەش ڕێگەی بیركارییانەی جیاواز ئاماژە بۆ (خەوی باش) و ووشەی (ولی) دەكەین و لە شەش خاڵدا دەیانخەینە ڕوو.
لە ناو ئەو سێ‌ ئایەتەی سوورەتی (یونس)دا بە زۆری لەسەر ئایەتی (64) دەدوێین.
لە ئایەتەكەدا دەستەواژەی: [لهم البشری فی الحیوة الدنیا] چەند مانایەك دەگەیەنێت بە گوێرەی وشەی: (البشری) كە گرنگترینیان خەوی باشە موسڵمانێك دەیبینێت بە خۆیەوە، یان موسڵمانێكی تر خەو بە موسڵمانی یەكەمەوە دەبینێت.

لە دوای كۆچی دوایی پێغەمبەر (صلى الله عليه وسلم) بە پلەی یەكەم (أولیا‌ء) واتە وەلییەكان خەوی باش دەبینن یان پێیانەوە دەبینرێت، وەلییەكان زۆرتر خەوی باش دەبینن.

ئەگەر سەرنجی ئایەتی (64)ی سوورەتی (یونس) بدەین، پاشان لە هەریەكە لە ئایەتی (65)ی سوورەتی (الكهف) و ئایەتی (4)ی سوورەتی (السجدة) ئەوا ئەم خاڵانەی خوارەوە بەدی دەكەین:

1 – هەروەك خەوی باش (الرۆیا الصالحة) بەشێكە لە چل و شەش بەشی نبووەت, واتە بەشێكە لە چل و شەش بەشی وەحی پێغەمبەرایەتی. دەبینیت كە ئایەتی “خەوی باش” واتە ئایەتی دەستەواژەی (لهم البشری)ی سوورەتی (یونس)یش (46) چل و شەشەمین ئایەتی سوورەتی (یونس)ە لە لای چەپەوە. سوورەتەكەش بە ناوی یەكێك لە پێغەمبەرانەوە ناو نراوە كە بریتییە لە (نبی یونس).

جا هەروەك خەوی باش بەشێكە لە (46) بەشی نبووەت، ئایەتەكەی سوورەتی (یونس)یش ئایەتێكە لە (46) ئایەتەكەی كۆتایی سوورەتی (نبی یونس)!

2 – (تەوافوقەكە) پێچەوانەیە. واتە ژماردنی ئایەتەكان لە لای چەپەوە وەك لە خاڵی یەكەمدا خستمانە ڕوو، ڕەنووسی ئایەتەكە (64)ە ئەگەر لە مێشكی خۆماندا پێچەوانەی بكەینەوە دەبێت بە (46).

3 – (ولی) كە واتاكەی دۆستی خودا و ڕوو لە خوا دەگەیەنێت، جەمعەكەی بریتییە لە (أولیا‌و). مادەم (وەلی)یەكان خەوی باش زۆرتر دەبینن، یان زۆرتر پێیانەوە دەبینرێت ئەوا پەیوەندی لە نێوان خەوی باش و (وەلی)دا بەهێزە.
وشەی (ولی) بە حسابی ئەبجەدی دەكاتە 46:
ولی            و + ل + ی = 6 + 30 +10 = 46.

4 – لە سوورەتی (یونس)دا تەنها یەك جار ژمارە (یەك) هاتووە، بێگومان ئەویش بە عەرەبی هاتووە كە بریتییە لە ووشەی (واحدة) كە دەكەوێتە ئایەتی (19)ەوە لە دەستەواژەی (أمە واحدة)دا. جا ئەگەر لەم ئایەتەوە لە لای راستەوە بەرەو لای چەپ ئایەتەكانی سوورەتی (یونس) بژمێرین و ئەم ئایەتەی كە ووشەی (واحدة)ی تێدایە گەر ئایەتی یەك بێت لە ژماردندا ئەوا ئایەتی خەوی باش، واتە ئایەتی: (لهم البشری) (46) چل و شەشەمین ئایەت دەبێت لە ژماردندا.
شایانی باسە سەرەڕای ئەوەی كە ئایەتی (لهم البشری..) ئەم چوار خاڵەی تێدا بەدی دەكرێت. ڕەنووسەكەی (64)ە و خۆیشی (64) پیتە. ئەمەش پشتگیریی واتای ئایەتی: [لا تبدیل لكلمت الله] دەكات، واتە پشتگیریی ئەو ڕەنووسەی قورئان دەكات كە ئێستا و لەمەوپێش لە (مصحف)ەكاندا بووە.

5 – وشەی (ولی) تەنها یەك جار لە سوورەتی: (السجدة)دا هاتووە.
هەرچەند ئەم وشەیە لە سوورەتەكەدا واتاكەی گشتییە، بەڵام وەك باسمان كرد وشەی (ولی) بە حیسابی ئەبجەد دەكاتە (46). دەبینیت كە هەر لە سەرەتای سوورەتەكەوە و لە دوای ئایەتی: [الم *]ە وە گەر وشەكانی سوورەتەكە بژمێرین تا دەگاتە وشەی (ولی)، دەردەكەوێت كە (46) وشەیە. واتە وشەی (ولی) (46)هەمین وشەیە لە ڕووی ڕێنووسەوە.

6- زانایانی ئیسلام لە بارەی حەزرەتی (خضر)ەوە ((صلى الله عليه وسلم))دوو ڕایان هەیە، لەو ڕووەوە كە ئایا (خضر) وەلییە یان پێغەمبەرە؟
هەندێكیان فەرموویانە وەلییە، هەندێكی تریان فەرموویانە پێغەمبەرە، بەڵام ڕای ئەو زانایانە بەهێزترە كە فەرموویانە وەلییە.
بۆ یەكەم جار باسی حەزرەتی (خضر) ((صلى الله عليه وسلم)) لە قورئاندا لە دوای ئایەتی (64)ی سوورەتی (الكهف)ەوە دێت كە ئەمەی خوارەوەیە.
خوا دەفەرموێت: [فَۆجَدا عبداً من عبادِنا ا‌تیناه رحمة من عندِنا و علَّمنه من لدُنا علماً] (سوورەتی الكهف:65).
هەر لە سەرەتای ئەم ئایەتەوە هەتا كۆتایی سوورەتی (الكهف) چل و شەش ئایەتە! ئەمەش پشتگیریی ئەو ڕایە دەكات كە پێی وایە حەزرەتی (خضر) وەلی بێت.

* * *

تێبینی:/
(أولیا‌ء) بەو موسوڵمانانە دەوترێت كە واتای ئایەتی: [الذین ا‌منُوا وكانوا یتقون] دەیانگرێتەوە.
زانای موسڵمان: “مەولەوی” لە كتێبەكەیدا كە ناوی (عەقیدەی مەرضیه)یە دەفەرموێت:
“وەلی” ئەو ئیماندارەیە كە هەر سێ‌ پلەكەی تەقوای بڕیبێت، كە ئەمانەن:
1 – خۆپاراستن لە كوفر و كافری و شیرك.
2 – خۆپاراستن لە تاوانە گەورەكان
3 – خۆپاراستن لە گوناهە بچووكەكان.

ئەم بابەتە لە گۆڤاری هەیڤ ژمارە (1) دا بڵاوكراوەتەوە
 

Copyright © 2020 Haiv All Right Reserved

Scroll to top