ڕێگایه‌كی نوێ بۆ خۆپاراستن له‌ شێرپه‌نجه‌

1585 جار ئه‌م بابه‌ته‌ خوێندراوه‌ته‌وه‌

ڕێگایه‌كی نوێ بۆ خۆپاراستن له‌ شێرپه‌نجه

 

ڕێكخراوی ته‌ندروستیی جیهانیی له‌ لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كیاندا، كه‌ رۆژی هه‌ینی ئه‌نجامه‌كانی بڵاوكرانه‌وه‌، ئه‌وه‌یان خسته‌ڕوو، كه‌ ئه‌نجامدانی چالاكیی جه‌سته‌یی بۆ ماوه‌ی دوو كاتژمێر‌ونیو له‌ هه‌فته‌یه‌كدا زۆر پێویسته‌ بۆ خۆپاراستن له‌ شێرپه‌نجه‌، به‌تایبه‌ت شێرپه‌نجه‌ی كۆلۆن‌و مه‌مك.

سه‌رۆكی یه‌كێتیی نێوده‌وڵه‌تیی له‌ناوبردنی شێرپه‌نجه‌ ( ادوارد كاباز) كه‌ پێشنیاز‌و ڕاسپارده‌كانی له‌گه‌ڵ ڕێكخراوی ته‌ندروستیی جیهانیی له‌م باره‌یه‌وه‌ ئاماده‌كردووه‌، ئه‌وه‌ی ڕوونكرده‌وه‌، كه‌ زۆر جۆری شێرپه‌نجه‌ ده‌توانرێت خۆیان لێ بپارێزێت))

به‌پێی ڕوونكردنه‌وه‌كانی ڕێكخراوه‌كه‌، (( نزیكه‌ی 25%ی جۆره‌كانی شێرپه‌نجه‌ی مه‌مك‌و كۆڵۆن، به‌هۆی چالاكییه‌ جه‌سته‌ییه‌كانه‌وه‌، ده‌توانرێت خۆی لێ بپارێزرێت ))
شایه‌نی باسه‌ كه‌میی چالاكیی جه‌سته‌، به‌ یه‌كێك له‌ چوار هۆكاره‌ كاریگه‌ره‌كانی مردن داده‌نرێت، كه‌ ئه‌وانی دیكه، شه‌كره‌‌و جگه‌ره‌كێشان‌و په‌ستانی خۆێنن، كه‌می چالاكیی جه‌سته‌یی ساڵانه‌ ده‌بێته‌ هۆی مردنی 3,2 ملیۆن كه‌س، ئه‌مه‌ش به‌پێی ئاماره‌كانی ڕێكخراوی ته‌ندروستیی جیهانی.

Share Button

1585 جار ئه‌م بابه‌ته‌ خوێندراوه‌ته‌وه‌

Scroll to top