You Are Here: Home » زانستە مرۆییەكان » غەیبی و مێژوویی » بەراوردی نێوان ڕێساكانی جەنگ لە ئیسلام و یاسای هاوچەرخی نێودەوڵەتیدا

بەراوردی نێوان ڕێساكانی جەنگ لە ئیسلام و یاسای هاوچەرخی نێودەوڵەتیدا

 

بەراوردی نێوان ڕێساكانی جەنگ لە ئیسلام و یاسای هاوچەرخی نێودەوڵەتیدا 

 

 

   
 نوسینی : د. السید مصطفی أحمد أبو الخیر

وەرگێڕانی: د. دارا گوڵ

جێی خۆیەتی لەم گوتارەدا ئاماژە بە ڕاستیەكی درەوشاوە بكرێت ئەویش: دانانی یاساكانی جەنگە لەلایەن فیقهزانە موسڵمانەكانەوە زۆر پێش ئەوەی یاسای نێودەوڵەتی باس لە زۆرێك لە بەندەكانی بكات، فیقهزان موحەمەدی شەیبانی یەكەم كەسە كە ڕێسا و بنەما و حوكمەكانی ئەم زانستەی لە دووتوێی دووكتێبیدا (السیر الكبیر والسیر الصغیر) داڕشتووە، بۆیە بۆ ڕێزلێگرتنی، لە وڵاتی ئەڵمانیا كۆمەڵەیەك بەناوی ئەو زانایەوە ناونراوە.
لەم گوتارەماندا بەراوردی نێوان ڕێساكانی جەنگ لە شەریعەتی ئیسلامی و یاسای هاوچەرخی نێودەوڵەتیدا دەكەین، تا بیسەلمێنین كە ئەم ڕێسایانە ر لە ئیسلامدا  ڕیشەیەكی پتەویان هەیەو، هەر لە پێغمەبەرەوە “صلى الله عليه وسلم” تا هەموو مسوڵمانان بێ درێخی پیادەیان كردوون، پیادەكردنی ڕێساكانی جەنگ عیبادەتە و موسڵمان بە پێڕەوی كردنیان لە خودا نزیك دەبێتەوە، ئەمەش بەرزی یاسای خوداییە كە بۆ هەموو خەڵك ڕەحمەتە، هەرچەندیش لە بیروباوەڕدا پێچەوانەی بن و لەسەری لەگەڵیدا بجەنگن، دیارە ئەوەش گەورەیی ئیسلام دەردەخات.

 

یەكەم: ڕێساكانی جەنگ لە شەریعەتی ئیسلامدا

 

یاساناسە ڕۆژئاوایەكان لە كۆنەوە ئاماژەیان بە گەورەیی شەریعەتی ئیسلامی و ئاگاداربوونی وردی لە پێداویستی كۆمەڵگە كردووە،لە نوسینەكانیاندا ئەو یاسایانەیان بەرز نرخاندووە كە لە ئیسلامەوە وەرگیراون.
 جێی ئاماژەیە لە چەند كۆنگرەیەكی زانستی نێودەوڵەتییدا، هەر لە ساڵی (1932 ز) وە، دان بە ئیسلامدا وەك سەرچاوەیەكی جیهانیی یاسادانان و لێوەرگرتندا، نراوە، لەوانە:
1_یاسای بەراوردكاری نێودەوڵەتی لە لاهای ساڵی (1932ز).
2_كۆنگرەی لاهای كە ساڵی (1937ز) بەستراوە.
3_كۆنگرەی یاسای بەراوردكار لە لاهای ساڵی (1938ز).
4_كۆنگرەی نێودەوڵەتیی لە واشنتۆن ساڵی (1945ز).
5_بەشی مافەكان لە كۆڕی نێودەوڵەتی بۆ یاسای بەراوردكار لە پاریس ساڵی (1951ز).

لەو كۆنگرانەدا بڕیار لە سەر یاساگەلی گرنگ دراون وەك:
أ_ دانانی تەشریعی ئیسلامی وەك چوارەم سەرچاوە بۆ بەراوركردنی سەرچاوەی یاساكان.
ب_ شەریعەتی ئیسلامی سەربەخۆیە و لە یاسای ڕۆمانی یا هەر سەرچاوەیەكی دیكەوە وەرنەگیراوە.
ج_ گونجانی فیقهی ئیسلامی بۆ گشت كات و شوێنێك.
د_ نوێنەرایەتی كردنی شەریعەتی ئیسلامی لە دادگای نێودەوڵەتیدا.

لە كۆنگرەی لاهای بۆ یاسای بەراوردكاری ساڵی (1932ز)دا یاساناسی فەرەنسی “لامییر”، ئاماژە بۆ ئەو ڕێزە گەورەیە دەكات كە لە تەشریعی ئیسلامی نراوە، لە لایەن یاساناسانی ئەوروپا و ئەمریكای ئەم چەرخە و دەڵێت: “لە شەریعەتی ئیسلامیدا چەند ڕەگەزێك هەن ئەگەر باش دابڕێژرێن،ئەوا تیۆری و بنەمای وایان لێ چێ دەبێت كە لە بەرزی و گشگری و ڕێكردنیان لەگەڵ پێشكەوتندا، هیچیان لە باشترین تیۆریە یاساییە ڕۆژئاوایەكانی ئێستا كەمتر نیە”

هەروا یاساناسانی ڕۆژئاوایی دیكەش هەن كە دانیان بە جێدەستی ئیسلام لەسەر یاسای  نێودەوڵەتی گشتیدا ناوە، لەوانە: “فیتو ریا وسوارس” و “میشیل دی توب” مامۆستای یاسای نێودەوڵەتی لە پەیمانگای لێكۆڵینەوەی نێونەتەوەیی لە لاهای لە هۆڵەندا، كە ئەم یاساناسە زۆرێكی لەو بنچینە و ئەحكامانە، بە تایبەتی ڕێساكانی جەنگ، باسكردوون كە ئیسلام زۆر پێش یاسای نێودەوڵەتی، دایناون و ڕێكی خستوون، هەروا ڕاسپاردەكەی ئەبوبەكری “خ.ر” بۆ سەربازەكانی، بە نموونە هێناوەتەوە، ئەمەشی لە بەشی یەكەم لە كۆمەڵە لێكۆڵینەوەیەكی ساڵی “1926ز” ئەكادیمیای یاسای نێودەوڵەتی باسكردووە، هەروەها ئەو فەرمانانەشی باسكردووە كە خەلیفە “الحاكم بن عبدالرحمن” لەو بارەوە ساڵی “963ز” لە قورتوبە دەریكردوون، واتە پێش بۆ ئاشتی كاركردنی كەنیسەی پاپایی، هەروا لەوانەش: مێژوونووس “سیدیو” لە كتێبەكەیدا “مێژووی عارەبان” لاپەڕە 152، كە تیایدا زۆرێك لە پەسەندی ئیسلامی بەسەر شارستانیی ڕۆژئاواوە، بە تایبەت لە یاسای نێودەوڵەتیدا، ژماردووە.
فەقیهەكانی شەریعەتی ئیسلامی لە پەرتوكەكانی ژیاننامەی پێغەمبەر “صلى الله عليه وسلم”و باسی جیهاد دا بە تێروتەسەلی بنچینە و ئەحكامەكانی یاسای نێودەوڵەتی مرۆییان رونكردۆتەوە و باسكردووە، كە لە قورئانی پیرۆز و فەرموودە و ژیاننامەی پیغەمبەر “صلى الله عليه وسلم” و جێنشینە ڕاشیدەكان و ئەوانەش دوای وان شوێنیان كەوتوون و لەسەر بەرنامەی وان ڕێیانكردووە، هاتووە.

 

بنچینەی یەكەم:

 

جیا لە هەموو گەل و دەستە و یاسایەكی تر، ئیسلام  سوور بووە لەسەر پاراستنی گیانی مرۆڤ، خوای كارلەجێ دەفەرمووێت: “(من أجل ذلك كتبنا علی بنی إسرائیل أنه من قتل نفسا بغیر نفسا أو فساد فی اڵارض فكأنما قتل الناس جمیعا ومن أحیاها فكأنما أحیا الناس جمیعا ولقد جا‌ءتهم ر سلنا بالبینات ثم أن كثیرا منهم بعد ذلك فی اڵارض لمسرفون) المائدە اڵایە 32”، هەروەها فەرموویە ” (والذین لا یدعون مع الله ا‌لها ا‌خر ولا یقتلون النفس التی حرم الله إلا بالحق ولا یزنون ومن یفعل ذلك یلقی اثاما ) الفرقان 68.”

 

بنچینەی دووەم:

 

ڕێگریكردن لە جەنگان لە گەڵ ئەوانەی دەستدرێژی ناكەن و حەرامكردنی جەنگی دوژمنكارانە، لەگەڵ پێدانی مافی بەرگری شەرعی لەخۆكردن بە مسوڵمانان، كە تا ئەم نزیكانە مرۆڤایەتی نەیناسیبوو، خوای باڵادەست دەفەرمووێت “( وقاتلوا فی سبیل الله الذین یقاتلونكم ولا تعتدوا إن الله لا یحب المعتدین, واقتلوهم حیث ثقفتموهم وأخرجوهم من حیث أخرجوكم والفتنە أشد من القتل ولا تقاتلوهم عند المسجد الحرام حتی یقاتلوكم فیه فإن قاتلوكم فاقتلوهم كذلك جزا‌ء الكافرین, فإن انتهوا فإن الله غفور رحیم, وقاتلوهم حتی لا تكون فتنە ویكون الدین لله فإن انتهوا فلا عدوان إلا علی الظالمین, الشهر الحرام بالشهر الحرام والحرمات قصاص فمن اعتدی علیكم فاعتدوا علیه بمثل ما أعتدی علیكم واتقوا الله واعلموا أن الله مع المتقین) البقرە 190 – 194.”

 

بنچینەی سێیەم:

 

بۆ بەرپەرچدانەوەی ستەمكاریی، ئیسلام ڕێی بە جەنگ داوە، لێرەشدا دەبێت سزاكە وەك ئەوە بێت كە بەرانبەر موسڵمانان كراوە لەگەڵ هاندان بۆ لێبوردن ئەگەر گونجا، خوای بەتوانا دەفەرمووێت: “(أذن للذین یقاتلون بأنهم ظلموا وأن الله علی نصرهم لقدیر, الذین أخرجوا من دیارهم بغیر حق إلا أن یقولوا ربنا الله ولولا دفع الله الناس بعضهم ببعض لهدمت صوامع وبیع وصلوات ومساجد یذكر فیها أسم الله كثیرا ولینصرن الله من ینصره أن الله لقوی عزیز) الحج39ـ 40” هەروەها فەرموویە:” (وإن عاقبتم فعاقبوا بمثل ما عوقبتم به ولئن صبرتم لهو خیر للصابرین) النحل: 126.”

 

بنچینەی چوارەم:

 

وەك سزای ناپاكی “خیانەت”و شكاندنی ئەو پەیمانەی دەوڵەتی ئیسلامی لەگەڵ دەوڵەتانی تردا دەیبەستێت، ئیسلام جەنگی ڕێ پێداوە، خوای جیهانیان دەفەرمووێت : “(إن شر الدواب عند الله الذين كفروا فهم لا یؤمنون, الذین عاهدت منهم ثم ینقضون عهدهم فی كل مرە وهم لا یتقون, فإما تثقفنهم فی الحرب فشرد بهم من خلفهم لعلهم یذكرون) اڵانفال: 55: 58” هەروا دەفەرمووێت:” (لا یرقبون فی مۆمن إلا ولا ذمە وأولئك هم المعتدون, فأن تابوا وأقاموا الصلاە واتوا الزكاە فإخوانكم فی الدین ونفصل اڵایات لقوم یعلمون, وإن نكثوا أیمانهم من بعد عهدهم وطعنوا فی دینكم فقاتلوا أئمە الكفر أنهم لا أیمان لهم لعلهم ینتهون, إلا تقاتلون قوما نكثوا أیمانهم وهموا بإخراج الرسول وهم بدۆكم أول مرە أتخشونهم فالله أحق أن تخشوه أن كنتم مۆمنین, قاتلوهم یعذبهم الله بأیدیكم ویخزهم وینصركم علیهم ویشف صدور قوم مۆمنین) التوبە: 10: 14.”

 

بنچینەی پێنجەم:

 

ئیسلام جەنگی بۆ سەرخستنی ستەم لێكراوان رێ پێداوە، خوای گەورە دەفەرمووێت: “(وما لكم لا تقاتلون فی سبیل الله والمستضعفین من الرجال والنسا‌ء والولدان الذین یقولون ربنا ا‌خر جنا من هذه القریە الظالم أهلها وأجعل لنا من لدنك ولیا وأجعل لنا من لدنك نصیرا) النسا‌ء 75.” هەروەها دەفەرمووێت:  “(ان الذین أمنوا وهاجروا وجاهدوا بأموالهم وأنفسهم فی سبیل الله والذین ا‌ووا ونصروا أولئك بعضهم أولیا‌ء بعض والذین أمنوا ولم یهاجروا ما لكم من ولایتهم شی‌ء حتی یهاجروا وأن استنصروكم فی الدین فعلیكم النصر ألا علی قوم بینكم وبینهم میثاق والله بما تعملون بصیر, والذین كفروا بعضهم أولیا‌ء بعض ألا تفعلوه تكن فتنە فی اڵارض وفساد كبیر) اڵانفال: 72 -73. “

 

بنچینەی شەشەم:

 

ئیسلام فەرمانی بە شوێنكەوتوانی كردووە كە هێزی پێویست بۆ ترساندنی دوژمنانی ئامادە بكەن، نە كاری دوژمنكارانەیان لەگەڵدا بكەن، فەرمانیان بە پێكهێنانی سوپایەكی بەهێز پێدەكات كە هەموو توانای هێزی خۆیانی بۆ بخەنە گەڕ “(وأعدوا لهم ما استطعتم من قوە ومن رباط الخیل ترهبون به عدو الله وعدوكم واخرین من دونهم لا تعلمونهم الله یعلمهم وما تنفقوا من شی‌ء فی سبیل الله یوف ألیكم وانتم لا تظلمون ) اڵانفال: 60. “

 

بنچینەی حەوتەم:

 

ئیسلام هانی جاڕدانی شەڕ پێَش بەرپابوونی دەدات، هەروەك لە دوو فەرموودەی پێغەمبەری خوادا “صلى الله عليه وسلم” كە لە دوو غەزای جیادا، بە عەلی كوڕی ئەبو تالیب و مەعازی كوڕی جەبەل دەفەرمووێت، هاتووە “(لا تقاتلوهم حتی تدعوهم للإیمان، فإن أبوا فلا تقاتلوهم حتی یقاتلوكم ویقتلوا منكم قتیلاً، ثم أروهم هذا القتیل وقولوا لهم هل لكم خیرًا من ذلك بأن تقولوا لا إله إلا الله… فڵان یهدی الله علی یدیك رجلاً واحدًا خیرًا لك مما طلعت علیه الشمس وغربت).

بەم شێوەیە ئیسلام جاڕی جەنگدانی پیش بەرپابوونی جەنگەكە،زۆر بەر لە یاسای دانراوی نێودەوڵەتیی داوە، كە ئەو بنچینەیە تا سەرەتای سەدەی بیستەم نەزانرابوو، ئەویش كاتێك لە كۆنگرەی دووەمی “لاهای”دا ساڵی (1907ز)، بارون میشیل دی توب ئەو راستیەی ڕاگەیاند.

 

بنچینەی هەشتەم:

 

ئیسلام لە جیاكردنەوەی جەنگاوەر و نەجەنگیودا پێشەنگە، هەروەك لە وەسێتەكانی پێغەمبەردا “صلى الله عليه وسلم” كە بۆ سەركردەی سوپاكان لە هەموو غەزایەكدا دەیكردن، دەیفەرموو: ” (انطلقوا باسم الله وعلی بركە رسوله لا تقتلوا شیخًا ولا طفلاً ولا صغیرًا ولا امرأە ولا تغلوا “أی لا تخونوا”، وأصلحوا وأحسنوا إن الله یحب المحسنین) “ هەروەها دەیفەرموو: “(لا تقتلوا ذریە ولا عسیفًا، ولا تقتلوا أصحاب الصوامع)” وە لە یەكێك لە غەزاكاندا ئافرەتێكی كوژراوی بینی، فەرمووی:“(ما كانت هذه تقاتل أو لتقاتل) “

 

بنچینەی نۆیەم:

 

پێغەمبەر “صلى الله عليه وسلم” ڕایسپاردووە نابێت هیچ شتێك بە ئاگر بسوتێنرێت، وەك دەفەرمووێت: “(لا ینبغی أن یضرب بالنار إلا رب النار) “

 

بنچینەی دەیەم:

 

پاراستنی ژێرخان و موڵكی تایبەت و گشتیی، ئەوەتا ئەبوبەكری سدیق یەكەم جێنشینی موسڵمانان، میری یەكەم نێردەی جەنگی لە كاتی “ئوسامەی كوڕی زەید” دا ڕادەسپێرێت و دەڵێت: ” (لا تخونوا ولا تغلوا ولا تغدورا ولا تمثلوا ولا تقتلوا طفلاً صغیرًا ولا شیخًا كبیرًا ولا امرأە ولا تقطعوا نخلاً ولا تحرقوه ولا تقطعوا شجرە مثمرە ولا تذبحوا شاە ولا بقرە ولا بعیرًا إلا لمأكلە وسوف تمرون علی قوم فرَّغوا أنفسهم فی الصوامع فدعوهم وما فرَّغوا أنفسهم له)”
وە لە وەسێتەكەیدا (خ.ر) بۆ ئەمیری ئەو سوپایەی بەرەو شام دەچوو، ئەمەی بۆ ڕاسپاردەكەی پێشووی زیاد كرد و فەرمووی:“(ولا تقاتل مجروحًا فإن بعضه لیس منه، أقلل من الكلام فإن لك ما وعی عنك، وأقبل من الناس علانیتهم وكلهم إلی الله فی سرائرهم ولا تحبس عسكرك فتفضحه ولا تهمله فتفسده، وأستودعك الله الذی لا تضیع ودائعه)”

 

بنچینەی یانزەیەم:

 

ئیسلام بەرنامەیەكی بۆ مامەڵەكردنی دیلەكاندا داناوە كە ڕێزگرتن، ژیان و كەرامەت پاراستنیان كرۆك و مەبەستی بەرنامەكەیە، خوای بەبەزەیی دەفەرمووێت: “(ثم أنتم هۆلا‌ء تقتلون أنفسكم وتخرجون فریقا منكم من دیارهم تظاهرون علیهم بالإثم والعدوان وان یأتوكم أساری تفادوهم وهو محرم علیكم إخراجهم أفتۆمنون ببعض الكتاب وتكفرون ببعض فما جزا‌ء من یفعل ذلك منكم ألا خزی فی الحیاە الدنیا ویوم القیامە یردون إلی أشد العذاب وما الله بغافل عما تعملون) البقرە 85 “ هەروەها خوای میهرەبان فەرموویە: “( ما كان لنبی أن یكون له أسری حتی یثخن فی اڵارض تریدون عرض الدنیا والله یرید اڵاخرە والله عزیز حكیم, لولا كتاب من الله سبق لمسكم فی ما اخذتم عذاب عظیم) اڵانفال: 67- 68” هەروەها فەرموویە: “( یا أیها النبی قل لمن فی أیدیكم من اڵاسری أن یعلم الله فی قلوبكم خیرا یۆتكم خیرا مما أخذ منكم ویغفر لكم والله غفور رحیم, وإن یریدوا خیانتك فقد خانوا الله من قبل فأمكن منهم والله علیم حكیم). اڵانفال 70-“ دووبارە لە سوورەتی ‌موحەمەد‘دا دەفەرمووێت: ” ( فإذا لقیتم الذین كفروا فضرب الرقاب حتی إذا اثخنتموهم فشدوا الوثاق فإما منا بعد وإما فدا‌ء حتی تضع الحرب أوزارها ذلك ولو یشا‌ء الله لا نتصر منهم ولكن لیبلوكم بعضكم ببعض والذین قتلوا فی سبیل الله فلن یضل أعمالهم ) 4 محمد “، هەروەها دەفەرمووێت: “( ویطعمون الطعام علی حبه مسكینا ویتیما وأسیرا) 8 الانسان “ هەروەك پێغەمبەرەكەشی (صلى الله عليه وسلم) دەفەرمووێت: “(استوصوا باڵاسری خیرًا)  أخرجه الطبرانی فی الصغیر (جـ 1، 250)”
بڕیاری ئیسلام بۆ سەرەنجامی دیلەكان لە سێ ڕەگەزدا خۆی دەبینێتەوە ئەوانیش: باش مامەڵە لەگەڵ كردنیان تا سەرەنجامیان دیاری دەكرێت، ئازاد كردن یان سەرانە “فدیە” لێسەندن لەوانەی باشیان لێچاوەڕوان دەكرێت و، كوشتنی تاوانبارانی جەنگ  دوای دادگایی كردن و بڕیاری دادگا.

 

بنچینەی دوانزەیەم:

 

كوژراوانیش، لە ئیسلامدا مافیان پارێزراوە، لەوانەش: ڕێگریكردن لە شێواندنییان، پێغەمبەری خودا (صلى الله عليه وسلم) فەرموویە: “(إیاكم والمثله ولو بالكلب العقور)”، هەروا كوژراوانی بێباوەڕان دەنێژرێن و لە سەرەڕێ و كۆڵاناندا فڕێ نادرێن، تا ئاژەڵان بیانخۆن.

 

بنچینەی سیانزەیەم:

 

پاراستنی مافی مرۆڤ بۆ ژیان و، یەكسانكردنی كوشتنی یەك مرۆڤ بە كوشتنی هەموو خەڵك ، وەك  خوای ژێنەری بونەوەران دەفەرمووێت: ” ( من قتل نفسا بغیر نفس أو فساد فی اڵارض كمن قتل الناس جمیعا) 32 المائدە “

 

بنچینەی چواردەیەم:

 

ئیسلام یاساو ڕێكخستنی تایبەتی بۆ ناكۆكیە ناوخۆییەكان ‌ئەوانەی ڕوكارێكی نێودەوڵەتی وەرناگرن‘ داناوە، ئەویش لە ڕێگەی مەبدەئی بە ئاشتی چارەكردنی ئەو ناكۆكیانەی لە نێوان موسڵماناندا ڕوودەدەن، خوای میهرەبان لە قورئاندا دەفەرمووێت: “( وإن طائفتان من المۆمنین أقتتلوا فأصلحوا بینهما) “ لێرەدا ڕێكەوتن ‌صلح‘ ئاماژەیە بۆ بەكارهێنانی هۆكاری ناتوند و ئاشتیانە بۆ چارەسەری ناكۆكیەكان، لەگەڵ مەبدەئی بەرگریكردن لە جەنگان لەگەڵ وڵاتی دەستدرێژیكەردا، خوای گەورە فەرموویە: ” فإن بغت احداهما علی اڵاخری فقاتلوا التی تبغی حتی تفئ إلی أمر الله) “ لێرەدا وتەی “القتال” بە شێوەی فەرمان “اًمر” بە موسڵمانان دەڵێت “فقاتلوا” لە پێناو سازكردنی گشت تواناكاندا بۆ گێڕانەوەی هەق بۆ خاوەنەكەی و گێڕانەوەی هەموو ستەمكار و ستەملێكراوان بۆ ڕازیبوون بە بەرفەرمانی خوا.

 

ڕێساكانی جەنگ لە یاسای هاوچەرخی نێودەوڵتاندا

 

بەبەراورد لەگەڵ ئیسلامدا، یاسای نێودەوڵەتیی هاوچەرخ لە دانان و پێڕەویكردنی ڕێساكانی جەنگدا گەلێك  دواكەوتووە، نەك هەر ئەوە بەڵكو ڕەگەزی بەراورد لە نێوانیاندا نیە، چونكە ئیسلام هەر لە سەرەتاوە و پێش بەرپابوونی جەنگەكان ئەو ڕێسایانەی ڕاگەیاندووە ئەویش لە قورئاندا، یا لەسەر زاری پێغەمبەر (صلى الله عليه وسلم) یاخود خەلیفە و میرانی سوپاكانەوە هاتووە، بە پێچەوانەی یاسای نێودەوڵەتیەوە كە تەنها لە سەرەتای سەدەی پێشوو و دوای چەندان جەنگی گەورەی ناوخۆیی و دەرەكی نێودەوڵەتی ماڵوێرانكەری مرۆ تیابەر و، كوشتنی چەندان ملێون كەس و خاپوركردنی چەندان شار و ئاوەدانی بەسەر دانیشتوانەكانیاندا و، دوای بەكارهێنانی هەرچی لە دەست مرۆڤ دێت بۆ كوشتن و سڕینەوەی ئەویتر و دەست نەپاراستن لە هەرچی بەردەست دێت لە تەڕ و وشك، پیر و جوان، منداڵ و پەككەوتە، شوێنانی ئاسایی و پەرستگاكان و سەرچاوەی بژێوی و ئاوەدانیەكان.
تەنانەت دوای دانان و ڕازی بوون بە یاساكانی جەنگ لە هەر چوار پەیماننامەكانی ‌جنێڤ‘ی ساڵی ‌1949‘ و دوو پرۆتۆكۆلە بۆزیادكراوەكانیان لە ساڵی ‌1977‘دا، ئەو ڕێكخستن و یاسایانە وەك مەرەكەبی سەر كاخەز مانەوە.
كاری یاسای مرۆیی نێودەوڵەتی بۆ پاراستنی مافەكانی مرۆڤ لە كاتی جەنگەكاندا كورتدەبێتەوە، ئەوانیش لە كۆمەڵێك بنچینە پیك دێن كە وڵاتان لەسەریان ڕێككەوتون و لە كۆمەڵگەی مەدەنیدا جێگیربوون، كە داوای سنور دانان دەكات لە بەكارهێنانی توندوتیژیدا لە كاتی جەنگەكاندا و، پاراستنی كەسانی بەشداری كردە سەربازیەكان و ئەوانەش دەست لە بەشداریكردن تێیدا هەڵدەگرن، وەك: بریندار ، پیكراوان ، دیل و لاشەڕەكان، بە نیازی سنورداركردنی توندوتیژی لە كاتی شەڕەكاندا تەنها بۆ ئەو كارانەی پێویستی سەربازی دەیانسەپێنن.
سەرچاوەكانی یاسای نێودەوڵەتی ڕێكەتننامەكانی ‌لاهای‘ ساڵانی ‌1899 و 1907ز‘ن بەتایبەت ئەو مادانەی كە لەو هۆكارانە دەدوێن كە لەكاتی جەنگەكاندا ڕێگەیان پێدراوە، هەروەها چوار ڕێكەوتننامەكەی ‌جنێڤ‘ ی ساڵی ‌1949ز‘، زیاد بۆ ئەوەش جاڕدانی نێونەتەوەیی تایبەت بە پاراستنی منداڵ و ئافرەتان لە كاتە كتوپڕەكان و كاتی جەنگەكاندا ساڵی ‌1974ز‘ و ڕێكەوتننامەی دژایەتی ئەشكەنجە، مامەڵەی خراپ، سزادانی قورس یا نامرۆیی ساڵی ‌1984ز‘ و هەموو ئەم ڕێكەوتنناماننەش بێبەش نەكردنی هیچ كەس لەژیان، ئەشكەنجەنەدانی، سزانەدانی بەشێوەیەكی قورس یا دڕندانەی كەرامەتشكێن بەشێوەیەكی هەڕەمەكی، دووپات دەكاتەوە.
لە گەڵ زۆریشیاندا ئەم یاسایانە بەدەست لاوازی و شكستەوە دەناڵێنن چونكە هەندێك لە وڵاتان ئەو ڕێكەوتننامانە ناچەسپێنن، تەنانەت ئەو وڵاتانەش پەیمانی چەسپاندنیان دەدەن پابەندی هەموو بەندەكانی نابن، لە كاتێكدا ئەم ڕێكەتننامانە پابەند بوون پێیانەوە بۆ ویستی ئەو لایەنانە دەگەڕێتەوە كە ئیمزایان لەسەر كردوون، هیچ شتێك نیە ناچاریان بكات ڕێزی بگرن، ئەویش لەبەر نەبوونی دەسەڵاتێك كە چاودێری چەسپاندنی ڕێساو حوكمەكانی یاسای نێودەوڵەتی بكات، هەروەك بۆ یاسای نێوخۆیی ئەو وڵاتانەش هەمان شت ڕاستە.
هەروەها ئەو یاسایانەی لەو ڕێكەوتننامانە و هەموو ڕێساو حوكمەكانی دیكەی یاسای مرۆیی نێودەوڵەتیدا هاتوون، نە لە پلە و نە لە بڵندیاندا گەیشتوونەتە ئاستی یاساكانی  شەریعەتی ئیسلامی كە پێڕەوكردنی بەندەكانی،پەرستنە، بۆیە دەبینین هەموو موسڵمانان بە جێنشین و سەركردە و سەربازەوە پابەندی ئەو ڕێسایانە دەبن، هیچ شایەتیەكیش لەوە ڕوونتر نیە كاتێك خەلیفە ‌عومەری كوڕی خەتاب‘ ‌خ.ر‘ سەركردەی سوپاكانی ‌خالیدی كوڕی وەلید‘ ‌ر.خ‘ لەگەڵ سەركەوتنە زۆرەكانیشی، لادەدات و دەفەرمووێت: ” (أن سیف خالد فیه رهقا) ”  واتە هۆكاری لەسەركار لابردنی زۆر كوشتنە.
یاسای دانراوی نێودەوڵەتی كاتێكی زۆر و گۆڕانكاری دوایەكی زۆری ویست تا گەیشتە هەندێك بنچینەی باڵا كە ئیسلام پێش چەندان سەدە چەسپاندوونی، یاسای نێودەوڵەتی، ئەو ڕێسایانەی لەسەدەی بیستەمدا پێیان گەیشتووە بەسەر هەموو ناكۆكیە چەكدارەكاندا نەیچەسپاندوون، چونكە چەند مەرجێكی دیاریكراوی بۆ چەسپاندینان بەسەر جەنگەكاندا داناوە، لەوانەش دەبێت دەوڵەتانی شەڕكەر بە ڕەسمی جەنگ ڕابگەیەنن، جەنگەكەش لە نێوان ئەو دەوڵەتانەدا بێت كە یاسای نێودەوڵەتی دانی پیادا ناون و سەرۆك یا میری وڵات شەڕەكە هەڵبگیرسێنێت و، هەر جەنگێك یەكێك لەو مەرجانای تێدا نەبێت لە چوارچێوەی یاسای نێودەوڵەتی دەچێتە دەرەوە و ناچێتە ژێر ئەحكام و یاساكانیەوە، ئەمەش وایلێدەكات زیاد لە جەنگەكانی دیكە توندو تیژتر بێت.
لە لایەنە نەرێنیەكانی یاسای نێودەوڵەتی ئەوەیە هەموو مافێك دەداتە هەندێك وڵات بۆ بەكارهێنانی هەموو هۆكارێك لە جەنگدا، لەهەمان كاتدا ڕێ بە بەرانبەرەكانیان نادات ئەو هۆكارانە بەكاربێنن و بە دەگمەن نەبێت كەم ڕێسای دانراوی یاسای نێودەوڵەتی هەیە كە لە لایەن گشت دەوڵەتانەوە ڕێزی لێبگیرێت. هەروەها یاسای نێودەوڵەتی، ناكۆكیە چەكدارە ناوخۆییەكانی ‌كە ڕویەكی نێودەوڵەتیان نیە‘ تا سەرەتای سەدەی بیست ڕێكنەخستبوو ، هەتا ئەو چوارچێوە بۆ دانانەش نەگەیشتۆتە ئاستی ئەوەی لە ئیسلامدا هاتووە.
یاسای نێودەوڵەتی بەئاشكرا جەنگی حەرام نەكردووە، تەنها لە دەقی مادەی ‌2/4‘ی پەیماننامەی نەتەوە یەكگرتووەكاندا نەبێت كە تییایدا هاتووە: “ئەندامانی دەستەی نەتەوە یەكگرتووەكان نابێت هەڕەشەی بەكارهێنانی هێز، دژی سەلامەتی زەوی یا سەربەخۆیی سیاسی هیچ دەوڵەتێكی تر بكەن یا بەكاری بێنن، بە شێوەیەك  كە لەگەڵ ئامانجەكانی نەتەوە یەكگرتووەكاندا نەیەنەوە”، بۆ چێكردنی یاسای حەرامكردنی جەنگ لە یاسای نێودەوڵەتیدا كاتێكی زۆری خایاند، كە لەو میانەیەدا مرۆڤایەتی مەرگەساتی وای بەسەرداهات كە گێڕانەوەی ئەستەمە، ئەویش بە قۆناغەكانی ڕێگەپێدان، دواتر بەرتەسككردنەوە ئنجا حەرامكردندا بەهۆی مادەی ‌2/4‘ی پەیماننامەی نەتەوە یەكگرتووەكانەوە تێپەڕی.
جەنگی بەرگریكارانە كە ئیسلام دانی پێدا ناوە، یاسای نێودەوڵەتی پێی نەگەیشتوە تەنها لە مادەی ‌51‘ی  پەیماننامەی نەتەوە یەكگرتووەكاندا نەبێت كە دەڵێت ” ئەم پەیماننامەیە مافی سروشتی هەر وڵاتێك، بەتەنها یا بەكۆمەڵ، لە بەرگری لە خۆكردندا لاواز یا كەم ناكاتەوە، ئەگەر هاتوو هێزێكی چەكدار هێرشی كردە سەر یەكێك لە ئەندامانی نەتەوە یەكگرتووەكان، ئەمەش تا ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی رێوشوێنی پێویست بۆ پاراستنی ئاشتی و ئاسایشی نێونەتەوەیی دەگرێتەبەر، ئەو ڕێوشوێنانەش كە ئەندامان بۆ بەرگری لەخۆكردن دەیگرنەبەر دەبێت ئەنجومەنی ئاسایش بەزوویی بیانزانێت، ئەو ڕێوشوێنانەش بە هیچ شێوەیەك كارناكەنە سەر مافی ئەنجومەن،  چ كاتێك كە بە پێویستی دەزانێت كاری پێویست بۆ پاراستنی ئاشتی و ئاسایشی نێودەوڵەتی ئەنجام بدات”
سەبارەت بە جەنگی كۆمەڵكاری ‌بەرگری بەكۆمەڵی شەرعی‘ دژی دەستدرێژیكەر، ئەوە یاسای نێودەوڵەتی هیچی لەبارەوە نەوتووە، جگە پەیماننامەی نەتەوە یەكگرتووەكان كە لە دووتوێی مادەی (51) ی تایبەت و بەندی حەوتەمیدا باسیكردووە. بەڵام شەریعەتی ئیسلامی ئەم سیستمەی پێش زیاتر لە 14 سەدە ناسیوە، هەروەك لە گوتەی پەروەردگاردا هاتووە: “(وإن طائفتان من المۆمنین اقتتلوا فأصلحوا بینهما فإن بغت أحداهما علی اڵاخری فقاتلوا التی تبغی حتی تفی‌ء إلی أمر الله)”.
هەروا یاسای نێودەوڵەتی لە ڕێكخستنی یاساكانی جەنگدا و، بەتایبەت لە جاڕدانی مافی ژیاندا بۆ گشت كەس زۆر دواكەوتووە، كە ئاشكرایە بێ دابینكردنی ئەم مافی ژیانە هەموو مافەكانی تری مرۆڤ تراویلكە و خەیاڵن، لەبەرئەوەشە یاسا دانراوەكان ڕێسای تایبەتیان بۆ داناوە و ڕەنگێكی نێودەوڵەتیان بە پاراستنی داوە، لێرەوەیە مافی ژیان بە مافێكی سروشتی یا بنەڕەتی پێناس كراوە كە تەنازولی لێناكرێت و لە هەموو یاسا مرۆییە دانراوەكان بڵند ترە، چونكە دیاری خودای ژین بەدەستە بۆ مرۆڤ و بنچینەی بەردەوامبوونی ژیانە لەسەر زەوی.

بەپێی یاسا ژیانی مرۆڤ لە چركەكانی سەرەتای بوونەوە هەتا مردن پارێزراوە، هەروەها ئەندامەكانی لاشەشی بەهەمانشێوە، چونكە هەر دەستدرێژیكردنە سەرێكی، واتا پەكخستنی ژیانی هەمەكی یا هەندەكی ‌ جزئیا أو كلیا ‘مرۆڤ، وە دەستدرێژیەكە هەرچۆنێك بێت لە لایەن یاساوە بە تاوان دادەنرێت  جا كارەكە ببێتە هۆی لەناودانی ژیان، برینداری یا كاریگەریەكی خراپ بەجێ بێڵێت، بە ویست یا بێویست ئەنجام درابێت، ئەمە ئەگەر ئەوەش بزانرێت مافی ژیان سەلامەتی لاشەیی و مەعنەوی، باش مامەڵەكردن و بەكارنەهێنانی توندوتیژی دژی مرۆڤ دەگرێتەوە، هەروەها تاڵان نەكردن، دەست نەبردن بۆ ناموس، دین، بیروباوەڕ و كەلەپوری مرۆڤ و ستەم لێنەكردن و نەترساندنیان دەگرێتەوە.
لە دەرەنجامەكانی زیاد گرنگیدان بەو مافە، دامەزراندنی لقێكی نێونەتەوەیی مافەكانی مرۆڤە، كە لە لێكۆڵینەوەی گشت مافەكانی مرۆڤ لە كاتی ئاشتیدا تایبەتمەندە و، زۆرێك لە بەڵگەنامە، ئاگاداری و رێكەوتننامە كە پێ لەسەر پاراستنی مافی ژیان بۆ هەمووان دادەگرن، دەركراون، كە گرنگترینیان مادەی سێیەمی جاڕنامەی جیهانیی مافەكانی مرۆڤی ساڵی (1948)ە كە تیایدا هاتووە: “هەموو كەس مافی ژیان، ئازادی و سەلامەتی كەسیی هەیە” هەروەها مادەی پێنجەمی هەمان جاڕنامە دەڵێت: ” نابێت هیچ كەس دووچاری ئەشكەنجە، سزا یا مامەڵەی توند یا دڕندانە و كەرامەت ڕوشێن ببێتەوە”
هەروا لە بڕگەی یەكەمی پەیمانی نێودەوڵەتیی تایبەت بە مافە مەدەنی و سیاسیەكانی ساڵی (1966ز)دا ئەوە دووپات كراوەتەوە: “مافی سروشتی هەموو كەسێكە بژی یاساش ئەو مافەی بۆ بپارێزێت، نابێت بەشێوەیەكی هەڕەمەكی، هیچ تاكێك لە ژیان بێبەش بكرێت”
هەروەها دووبارە چەندان پەیماننامە و ڕێكەوتنی ناوچەیی و هەرێمیی مافەكانی مرۆڤ هەن كە پاراستنی مافی ژیان بەتوندی دەسەپێنن، لەوانە بەندی سێیەمی پەیماننامەی عەرەبیی مافەكانی مرۆڤی ساڵی (1945ز)، مادەی چوارەمی پەیماننامەی ئەفەریقایی بۆ مافەكانی مرۆڤ و گەلان ساڵی (1979ز)، بەشی یەكەمی بڕكەی یەكەم لە مادەی دووەمی ڕێكەوتنی ئەوروپایی مافەكانی مرۆڤ ساڵی (1950ز)، جاڕنامەی ئەمەریكایی ماف و ئەركەكانی مرۆڤی دەرچوو لەلایەن ڕێكخراوی وڵاتانی ئەمەریكیایی بە بڕیاری ژمارە (30)  لە مادەی یەكەمی كۆنگرەی نۆیەمی وڵاتانی ئەمەریكایی ساڵی (1948ز)، تێكڕا هەموو ئەو مادانەش دووپاتی بێبەش نەكردنی هیچ مرۆڤێك لە ژیان بەشێوەیەكی بێسەرو بەرەیی دەكەنەوە، هەروا ئەوەش تۆخ دەكەنەوە كە نابێت هیچ كەس دووچاری ئەشكەنجە، سزا یا مامەڵەی توند یا دڕندانە و كەرامەت ڕوشێن ببێتەوە”

 

Copyright © 2020 Haiv All Right Reserved

Scroll to top