You Are Here: Home » بابەتەكانمان » شیر بەرگریی مەینی خوێن لە دڵە خوێنبەردا دەكات

شیر بەرگریی مەینی خوێن لە دڵە خوێنبەردا دەكات

شیر بەرگریی مەینی خوێن لە دڵە خوێنبەردا دەكات

 

تیمێكی ئێرانی لە لێكۆڵینەوەیەكدا ئامۆژگاری دەكات بە خواردنەوەی شیری دەوڵەمەند بە ڤیتامین “د” لەبەرئەوەی سوودی بۆ رێكخستنی رێژەی كۆلیسترۆڵ و پاراستنی دڵ لە نەخۆشی هەیە.

خاتوو (سەكینە شاب بیدار)و هاوڕێكانی لە پەیمانگای نیشتمانی و كۆلیجی خۆراك و كۆلیجی زانستە پزیشكییەكان لە تاران لە لێكۆڵینەوەیەكدا بۆیان دەركەوت كەمی ڤیتامین “د” لە لەشدا كار لە بۆرییەكانی خوێن دەكات، ئەمەش دەبێتە هۆی مەینی دڵە خوێنبەرو تووش بوون بە نەخۆشییەكانی دڵ. تیمی ناوبراو دوو تاقیكردنەوەیان بۆ دڵنیابوون لە كاریگەری ڤیتامین “د” لەسەر رێژەی شەكرو كۆلیسترۆڵ لە لەشدا ئەنجامدا، داوایان لە نەخۆشەكان كرد كە شیری ئاسایی یان شیری دەوڵەمەند بە ڤیتامین”د” دوو جار لە رۆژێكدا بخۆنەوە بۆ ماوەی 12 هەفتە. لە ئەنجامدا دەركەوت ئەوانەی شیری دەوڵەمەند بە ڤیتامین “د” یان خواردبوەوە تێكڕاییەكانی كۆلیسترۆڵیان باشتر بوو، هەروەك ئەم هەواڵە رۆژی یەك شەممە لە رۆژنامەی “الإمارات الیوم” یشدا بڵاوكرایەوە. یەكێك لە لێكۆڵەرەوەكان وتی:”لە سەرەتایی تاقیكردنەوەكەدا زۆربەی نەخۆشەكان كەمی ڤیتامین”د” یان هەبوو، بەڵام شیرە دەوڵەمەندەكە ئاستی كەمی ڤیتامین”د” یانی بەرزكردەوە بۆ ئاستی سرووشتی خۆی”. شایەنی باسە ڤیتامین “د” لە شیرو هێلكەو ماسی (سەلەمون و ساردین و تونە) و تیشكی خۆردا هەیە.

سەرچاوە:

http://www.alarabiya.net/articles/2011/11/27/179478.html

Copyright © 2020 Haiv All Right Reserved

Scroll to top