You Are Here: Home » بابەتەكانمان » زاناكان پێیان وایە جیهان لە (21) ی دیسەمبەری ساڵی (2012)دا كۆتایی نایەت

زاناكان پێیان وایە جیهان لە (21) ی دیسەمبەری ساڵی (2012)دا كۆتایی نایەت

زاناكان پێیان وایە جیهان لە (21) ی دیسەمبەری ساڵی (2012)دا كۆتایی نایەت 

زانای ئەڵمانی (Sven Gronemeyer) دەڵێت: جیهان بەو خێراییە كۆتایی پێنایەت و داتاشراوی (مایا- ی پەنهانیش) ئاماژەی بۆ كۆتایی جیهان تێدا نییە. زانا (Sven Gronemeyer) رای پێچەوانەیە لەگەڵ ئەوانەی كە رۆژمێرو داتاشراوی نهێنی (مایا) یان كردۆتە بناغە بۆ راكانیان و پێیان وایە كە لە (كۆتایی رۆژی 21 ی دیسەمبەری 2012) دا جیهان كۆتایی پێدێت، و دوای خوێندنەوەو وەرگێڕانی هێماو نیشانەكانی داتاشراوی بەردینی (مایا) پێی وایە ئەو هێمایانە ئاماژەن بۆ گواستنەوە بۆ سەردەمێكی تازە نەك بۆ كۆتایی جیهان.

زانا گرۆنمایەر ئەنجامەكانی ئەم لێكۆڵینەوەیەی كە لە بواری ئەنسرۆبۆلۆجیادایە لە باكوری هەرێمی (Nordrhein-Westfalen) ی ئەڵمانیاوە پێشكەش كردو لە زانكۆی (La Trobe) لە شاری (Melbourne) لێكۆڵینەوەی لەسەر كرا، هەروەها خستییە بەردەم پسپۆڕان كە لە شارستانی و مێژووی (مایا) دەكۆڵنەوە. زانا گرۆنمایەر بە تەواوی سەیری ئەو تابلۆ بەردینەی كردووە، كە چوار ساڵ پێش ئێستا لە شوێنەوارێك لە تۆرتوجیرۆ (Tortugero) لە كەنداوی مەكسیك دۆزرایەوە، و باس لە رووداوێك و كاتێك دەكات كە بە رۆژژمێری زایینی (21 ی دیسەمبەر 2012) دەكات. شایەنی باسە داتاشراوی نهێنی (مایا)، دەقێكە وەك نەخش داتاشراوە لەسەر بەردو كۆتایی دەقەكەشی كاڵ بۆتەوەو ناتوانرێت تا كۆتاییەكەی بخوێنرێتەوە، ئەم نەخشە ئاماژەیەكی تێدایە بۆ كۆتایی سەردەمێك كە هەندێك بە كۆتایی جیهانی تێگەیشتون، و ئەم نەخشەش بە رۆژژمێری (مایا- ی نهێنی) بەناوبانگەو سەرەتای رۆژمێرەكە بۆ (5125 ساڵ) لەمەوبەر واتە بۆ (3113 ساڵ) پێش زایین دەگەڕێتەوە، و بە شێكە لە پێش بینكاری (Ajaw) ی فەرمانڕەواو پێشەوای تۆرتوجویرۆكان كە دەیویست و هەوڵی دەدا بۆ ئەوەی لە داهاتوودا دەستەڵاتی خۆی لە فەرمانڕەواییەوە بۆ خوایەتی بگوێزێتەوە. زانا (گرۆنمایەر) دەڵێت: دەشێت ئەمە دیاردەیەك بێت لە دیاردەكانی فەرمانڕەوا (Ajaw) كە بانگەشەی خوایەتی دەكرد، و مەرج نییە هەنگاوێكی گەورە بێت بۆ مرۆڤایەتی. هەروەها لە راپۆرتەكانی پەیمانگای نیشتمانی ئەنسرۆبۆلۆجیا لە مەكسیك ئاماژە بە نەخشێكی تر كرا كە لە شوێنەواری تۆرتۆجیرۆ دۆزرایەوەو ئەویش باسی مێژووی (2012) ی لەخۆ گرتووە. پسپۆڕەكان گومان دەكەن لەوەی ئەم نەخشانە ئاماژەیەكی روونیان بۆ رۆژی قیامەت تێدابێت.

سەرچاوە:

http://www.gmx.net/themen/wissen/mensch/328hrl4-2012-geht-die-welt-nicht-unter#.A1000146

Copyright © 2020 Haiv All Right Reserved

Scroll to top