You Are Here: Home » زانستە مرۆییەكان » غەیبی و مێژوویی » هاوشێوەیی لە بەدیهێنانی (ئادەم) و (عیسی)دا

هاوشێوەیی لە بەدیهێنانی (ئادەم) و (عیسی)دا

 

هاوشێوەیی لە بەدیهێنانی (ئادەم) و (عیسی)دا

دروودیان لەسەر بێت (لێكۆڵینەوەیەكی دیجیتاڵی‌و ژمارەیی)

نووسینی: ئەندازیار عبدالدائم الكحیل
وەرگێڕانی: فارووق ڕەسووڵ یەحیا

بێباوەڕێك هەوڵیدا گومان لە مەسەلەی (بەدیهێنانی حەزرەتی ئادەم‌و حەزرەتی عیسادا، دروودیان لەسەر بێت) دروستبكات‌و وتی: (قورئان كتێبی ئەفسانەكانە).. كە هەر ئەمەش باوەڕی بێباوەڕانی دیكەیە‌و دەیانەوێت ئەو باوەڕەش لای موسڵمانان دروستبكەن.

بەڵام ئایا خوای گەورە هەر ئاوا دەستبەرداری ئەوانە دەبێت، بە بێ‌ ئەوەی چەندین بەڵگەی ئەوتۆیان بۆ ئامادە بكات كە قەناعەتیان پێ‌ ببخەشێت: (گوفتاری خوای گەورە گوفتارێكی ڕاست و ڕِەوایە)

ئایا خوای گەورە – پەنا بە خوا  – دەستەوسانە لە پێش چاو خستنی چەندین موعجیزەی ئەوتۆدا كە هەموو كەسێك بتوانێت بە چاوی خۆی لەم كتێبە پیرۆزەدا بیبینێت؟

دەبا سەرنج لەم ڕِاستییە ژمارەییە رەنگینە بدەین:

خوای گەورە لە قورئانی پیرۆزدا ئایەتێكی نازڵ كردووە كە تیایدا جەخت لەوە دەكاتەوە: (بەدیهێنانی ئادەم) هاوشێوەی (بەدیهێنانی عیسا)یە، تەنانەت بەدیهێنانی ئادەم پتر مرۆڤ سەرسام دەكات، چونكە لە گلَ(خاك) دروستی كردووە. ئەوەتا خوای گەورە دەفەرموێت:

[إِنَّ مَثڵ عِیسَی عِنْدَ اللَّهِ كَمَثلِ ا‌دَمَ خَڵقَهُ مِنْ تُرَابٍ ثمَّ قَاڵ ڵهُ كُنْ فَێكُونُ] (ا‌ل عمران: 59).

واتە: (نموونەی عیسا – لای خوا – وەكو نموونەی ئادەم وایە، كە لە گڵ دروستیكرد‌و پاشان پێی فەرموو: ببە، ئەویش بوو).

بەڵام ئایا چۆن ئەمڕۆ موعجیزەیەك لەم ئایەتەدا بدۆزینەوە، لە كاتێكدا كە ناتوانین بەدیهێنانی حەزرەتی ئادەم یان حەزرەتی عیسا – دروودیان لەسەر بێت – بە چاو ببینین؟

ئەم پرسیارە هانیدام، كە لە وشەكانی ئەم ئایەتە پیرۆزە ڕِابمێنم‌و لەو واتایانەش ورد ببمەوە كە ئایەتەكە لەخۆی گرتوون. هەر بۆیە لە ڕوانگەیەكی دیكەوە ڕوانیمە ئایەتەكە.

خوای گەورە جەخت لەوە دەكاتەوە كە (نموونەی عیسا) وەك (نموونەی ئادەم)ە. واتە “هاوشێوەیی”یەك لە موعجیزەی بەدیهینانی هەردووكیاندا هەیە. جا ئایا دەتوانین هاوشێوەییەكی ژمارەیی بدۆزینەوە لە باسكردنی ناوی (عیسا) و (ئادەم)دا؟

ئایا دەتوانین موعجیزەیەكی ماددیی وەها ببینین، كە هیچ گومانێك هەڵنەگرێت‌و دەمكوتی ئەوانەش بكات كە دوودڵییەكان بڵاو دەكەنەوە‌و بیسەلمێنێت بۆیان كە:(قورئان گوفتاری خوای گەورەیە)؟

لەناو قورئانی پیرۆزدا بە دوای ئەم وەڵامانەدا گەڕِام.. هەر لێرەشدا ڕووبەڕووی ئەم موفاجەئەیە بوومەوە:

ناوی (عیسا) لە قورئاندا (25) جار دووپاتبووەتەوە.

ناوی (ئادەم)یش لە قورئاندا (25) جار دووپاتبووەتەوە!

ئایا دەكرێت ئەم لێكچوونە لە خۆڕا و بە (ڕێكەوت) بووبێت؟

با بۆ دڵنیا بوون لەم دەرەنجامە بە دوای ئەو ئایەتانەی قورئاندا بگەڕێین كە ناوی حەزرەتی (ئادەم)یان تێدا هاتووە، بە پێی ڕِیزبەندییان لە قورئاندا.

ئەوانەش لەم خشتەیەدا ئامادە كراون:

1

وَعَلَّمَ آدَمَ الْأَسْمَاءَ كُلَّهَا

البقرة: 31

2

قَالَ يَا آدَمُ أَنْبِئْهُمْ بِأَسْمَائِهِمْ

البقرة: 33

3

وَإِذْ قُلْنَا لِلْمَلَائِكَةِ اسْجُدُوا لِآدَمَ

البقرة: 34

4

وَقُلْنَا يَا آدَمُ اسْكُنْ أَنْتَ وَزَوْجُكَ الْجَنَّةَ

البقرة: 35

5

فَتَلَقَّى آدَمُ مِنْ رَبِّهِ كَلِمَاتٍ

البقرة: 37

6

إِنَّ اللَّهَ اصْطَفَى آدَمَ

آل عمران: 33

7

إِنَّ مَثَلَ عِيسَى عِنْدَ اللَّهِ كَمَثَلِ آدَمَ

آل عمران: 59

8

وَاتْلُ عَلَيْهِمْ نَبَأَ ابْنَيْ آدَمَ بِالْحَقِّ

المائدة: 27

9

ثُمَّ قُلْنَا لِلْمَلَائِكَةِ اسْجُدُوا لِآدَمَ

الأعراف: 11

10

وَيَا آدَمُ اسْكُنْ أَنْتَ وَزَوْجُكَ الْجَنَّةَ

الأعراف: 19

11

يَا بَنِي آدَمَ قَدْ أَنْزَلْنَا عَلَيْكُمْ لِبَاسًا

الأعراف: 26

12

يَا بَنِي آدَمَ لَا يَفْتِنَنَّكُمُ الشَّيْطَانُ

الأعراف: 27

13

يَا بَنِي آدَمَ خُذُوا زِينَتَكُمْ عِنْدَ كُلِّ مَسْجِدٍ

الأعراف: 31

14

يَا بَنِي آدَمَ إِمَّا يَأْتِيَنَّكُمْ رُسُلٌ مِنْكُمْ

الأعراف: 35

15

وَإِذْ أَخَذَ رَبُّكَ مِنْ بَنِي آدَمَ

الأعراف: 172

16

وَإِذْ قُلْنَا لِلْمَلَائِكَةِ اسْجُدُوا لِآدَمَ

الإسراء: 61

17

وَلَقَدْ كَرَّمْنَا بَنِي آدَمَ

الإسراء: 70

18

وَإِذْ قُلْنَا لِلْمَلَائِكَةِ اسْجُدُوا لِآدَمَ

الكهف: 50

19

مِنْ ذُرِّيَّةِ آدَمَ

مريم: 58

20

وَلَقَدْ عَهِدْنَا إِلَى آدَمَ

طه: 115

21

وَإِذْ قُلْنَا لِلْمَلَائِكَةِ اسْجُدُوا لِآدَمَ

طه: 116

21

فَقُلْنَا يَا آدَمُ إِنَّ هَذَا عَدُوٌّ لَكَ

طه: 117

23

فَوَسْوَسَ إِلَيْهِ الشَّيْطَانُ قَالَ يَا آدَمُ

طه: 120

24

وَعَصَى آدَمُ رَبَّهُ فَغَوَى

طه: 121

25

يَا بَنِي آدَمَ أَنْ لَا تَعْبُدُوا الشَّيْطَانَ

الحديد: 60

ئێستاش بە دوای ئەو ئایەتانەدا دەگەڕێین كە ناوی حەزرەتی (عیسا)یان تێدا هاتووە بە پێی ڕِیزبەندییان لە قورئاندا.

ئەو ناوانەش بەم شێوەیەن كە لەم خشتەیەدا ئامادە كراون:

1

وَآَتَيْنَا عِيسَى ابْنَ مَرْيَمَ الْبَيِّنَاتِ

البقرة: 87

2

وَمَا أُوتِيَ مُوسَى وَعِيسَى

البقرة: 136

3

وَآَتَيْنَا عِيسَى ابْنَ مَرْيَمَ الْبَيِّنَاتِ

البقرة: 253

4

اسْمُهُ الْمَسِيحُ عِيسَى ابْنُ مَرْيَمَ

آل عمران: 45

5

فَلَمَّا أَحَسَّ عِيسَى مِنْهُمُ الْكُفْرَ

آل عمران: 52

6

يَا عِيسَى إِنِّي مُتَوَفِّيكَ

آل عمران: 55

7

إِنَّ مَثَلَ عِيسَى عِنْدَ اللَّهِ كَمَثَلِ آدَمَ

آل عمران: 59

8

وَمَا أُوتِيَ مُوسَى وَعِيسَى

آل عمران: 84

9

وَقَوْلِهِمْ إِنَّا قَتَلْنَا الْمَسِيحَ عِيسَى ابْنَ مَرْيَمَ

النساء: 157

10

وَعِيسَى وَأَيُّوبَ وَيُونُسَ

النساء: 163

11

إِنَّمَا الْمَسِيحُ عِيسَى ابْنُ مَرْيَمَ رَسُولُ اللَّهِ

النساء: 171

12

وَقَفَّيْنَا عَلَى آَثَارِهِمْ بِعِيسَى

المائدة: 46

13

عَلَى لِسَانِ دَاوُودَ وَعِيسَى ابْنِ مَرْيَمَ

المائدة: 78

14

إِذْ قَالَ اللَّهُ يَا عِيسَى

المائدة: 110

15

إِذْ قَالَ الْحَوَارِيُّونَ يَا عِيسَى

المائدة: 112

16

قَالَ عِيسَى ابْنُ مَرْيَمَ

المائدة: 114

17

وَإِذْ قَالَ اللَّهُ يَا عِيسَى

المائدة: 116

18

وَزَكَرِيَّا وَيَحْيَى وَعِيسَى

الأنعام: 85

19

ذَلِكَ عيسَى ابْنُ مَرْيَمَ

مريم: 34

20

وَمُوسَى وَعِيسَى ابْنِ مَرْيَمَ

الأحزاب: 7

21

إِبْرَاهِيمَ وَمُوسَى وَعِيسَى

الشورى: 13

21

وَلَمَّا جَاءَ عِيسَى بِالْبَيِّنَاتِ

الزخرف: 63

23

وَقَفَّيْنَا بِعِيسَى ابْنِ مَرْيَمَ

الحديد: 27

24

وَإِذْ قَالَ عِيسَى ابْنُ مَرْيَمَ

الصف: 6

25

كَمَا قَالَ عِيسَى ابْنُ مَرْيَمَ

الصف: 14

ئنجا دوای دڵنیابوون لە ژمارەكان، كە هەریەك لەو دوو ناوە (25) جار دووپاتبووەتەوە، شتێكی تر سەرنجی ڕِاكێشام، ئەویش ئایەتی (حەوتەم)ە!

فەرموون سەرلەنوێ‌ لەگەڵ مندا سەیری ئایەتی (حەوتەم) بكەن، دەبینن هەمان ئایەتە لە ڕِیزبەندیی هەردوو ناوە پیرۆزەكەدا!!

دەبا سەرلەنوێ‌ بیر لە دووپاتبوونەوەی ناوی (ئادەم) و ناوی (عیسا) بكەینەوە و هەردوو خشتەكە بەرامبەر یەك ڕابگرین:

دووپاتبوونەوەی ناوی (ئادەم)

 

دووپاتبوونەوەی ناوى (عيسا)

1

وَعَلَّمَ آدَمَ الْأَسْمَاءَ كُلَّهَا

1

وَآَتَيْنَا عِيسَى ابْنَ مَرْيَمَ الْبَيِّنَاتِ

2

قَالَ يَا آدَمُ أَنْبِئْهُمْ بِأَسْمَائِهِمْ

2

وَمَا أُوتِيَ مُوسَى وَعِيسَى

3

وَإِذْ قُلْنَا لِلْمَلَائِكَةِ اسْجُدُوا لِآدَمَ

3

وَآَتَيْنَا عِيسَى ابْنَ مَرْيَمَ الْبَيِّنَاتِ

4

وَقُلْنَا يَا آدَمُ اسْكُنْ أَنْتَ وَزَوْجُكَ الْجَنَّةَ

4

اسْمُهُ الْمَسِيحُ عِيسَى ابْنُ مَرْيَمَ

5

فَتَلَقَّى آدَمُ مِنْ رَبِّهِ كَلِمَاتٍ

5

فَلَمَّا أَحَسَّ عِيسَى مِنْهُمُ الْكُفْرَ

6

إِنَّ اللَّهَ اصْطَفَى آدَمَ

6

يَا عِيسَى إِنِّي مُتَوَفِّيكَ

7

إِنَّ مَثَلَ عِيسَى عِنْدَ اللَّهِ كَمَثَلِ آدَمَ

7

إِنَّ مَثَلَ عِيسَى عِنْدَ اللَّهِ كَمَثَلِ آدَمَ

8

وَاتْلُ عَلَيْهِمْ نَبَأَ ابْنَيْ آدَمَ بِالْحَقِّ

8

وَمَا أُوتِيَ مُوسَى وَعِيسَى

9

ثُمَّ قُلْنَا لِلْمَلَائِكَةِ اسْجُدُوا لِآدَمَ

9

وَقَوْلِهِمْ إِنَّا قَتَلْنَا الْمَسِيحَ عِيسَى ابْنَ مَرْيَمَ

10

وَيَا آدَمُ اسْكُنْ أَنْتَ وَزَوْجُكَ الْجَنَّةَ

10

وَعِيسَى وَأَيُّوبَ وَيُونُسَ

11

يَا بَنِي آدَمَ قَدْ أَنْزَلْنَا عَلَيْكُمْ لِبَاسًا

11

إِنَّمَا الْمَسِيحُ عِيسَى ابْنُ مَرْيَمَ رَسُولُ اللَّهِ

12

يَا بَنِي آدَمَ لَا يَفْتِنَنَّكُمُ الشَّيْطَانُ

12

وَقَفَّيْنَا عَلَى آَثَارِهِمْ بِعِيسَى

13

يَا بَنِي آدَمَ خُذُوا زِينَتَكُمْ عِنْدَ كُلِّ مَسْجِدٍ

13

عَلَى لِسَانِ دَاوُودَ وَعِيسَى ابْنِ مَرْيَمَ

14

يَا بَنِي آدَمَ إِمَّا يَأْتِيَنَّكُمْ رُسُلٌ مِنْكُمْ

14

إِذْ قَالَ اللَّهُ يَا عِيسَى

15

وَإِذْ أَخَذَ رَبُّكَ مِنْ بَنِي آدَمَ

15

إِذْ قَالَ الْحَوَارِيُّونَ يَا عِيسَى

16

وَإِذْ قُلْنَا لِلْمَلَائِكَةِ اسْجُدُوا لِآدَمَ

16

قَالَ عِيسَى ابْنُ مَرْيَمَ

17

وَلَقَدْ كَرَّمْنَا بَنِي آدَمَ

17

وَإِذْ قَالَ اللَّهُ يَا عِيسَى

18

وَإِذْ قُلْنَا لِلْمَلَائِكَةِ اسْجُدُوا لِآدَمَ

18

وَزَكَرِيَّا وَيَحْيَى وَعِيسَى

19

مِنْ ذُرِّيَّةِ آدَمَ (سوورةتى “مريم” ذمارةكةى: 19)

19

ذَلِكَ عيسَى ابْنُ مَرْيَمَ (سوورةتى “مريم” ذمارةكةى: 19)

20

وَلَقَدْ عَهِدْنَا إِلَى آدَمَ

20

وَمُوسَى وَعِيسَى ابْنِ مَرْيَمَ

21

وَإِذْ قُلْنَا لِلْمَلَائِكَةِ اسْجُدُوا لِآدَمَ

21

إِبْرَاهِيمَ وَمُوسَى وَعِيسَى

21

فَقُلْنَا يَا آدَمُ إِنَّ هَذَا عَدُوٌّ لَكَ

21

وَلَمَّا جَاءَ عِيسَى بِالْبَيِّنَاتِ

23

فَوَسْوَسَ إِلَيْهِ الشَّيْطَانُ قَالَ يَا آدَمُ

23

وَقَفَّيْنَا بِعِيسَى ابْنِ مَرْيَمَ

24

وَعَصَى آدَمُ رَبَّهُ فَغَوَى

24

وَإِذْ قَالَ عِيسَى ابْنُ مَرْيَمَ

25

يَا بَنِي آدَمَ أَنْ لَا تَعْبُدُوا الشَّيْطَانَ

25

كَمَا قَالَ عِيسَى ابْنُ مَرْيَمَ

ئەو پرسیارەی سەرسامی كردم ئەوەیە كە:

چۆن دەكرێت ژمارەی دووپاتبوونەوەی ناوی (ئادەم) هەمان ژمارەی دووپاتبوونەوەی ناوی (عیسا) بێت؟ واتە: هەریەكەیان (25) جار دووپاتبووبێتەوە؟ ئایەتی [إِنَّ مَثڵ عِیسَی عِنْدَ اللَّهِ كَمَثلِ ادَم]یش جەخت لە هاوشێوەیی بەدیهێنان دەكاتەوە لە نێوانیاندا؟ ئنجا ڕِیزبەندیی ئەو ئایەتەش لە پلەی “حەوتەم”دا بێت چ لە دووپاتبوونەوەی ناوی (ئادەم) چ لە دووپاتبوونەوەی ناوی (عیسا)دا؟!!

سەیر لەوەدایە كە ژمارەی وشەكانی ئەم دەستەواژەیە: [إِنَّ مَثڵ عِیسَی عِنْدَ اللَّهِ كَمَپَلِ ا‌دَمَ] حەوت وشەیە!

دە توخوا پێم بڵێن.. ئایا دەگونجێت (ڕێكەوت) ئەم لێكچوونە سەرسووڕهێنەرە دروستبكات؟!

ئێستاش دەپرسین:

بۆچی خوای گەورە ئەم ئایەتەی وا داناوە، كە حەوتەم بێت لەو ڕِیزبەندییەدا؟ ئایا هیچ ئاماژەیەكی ژمارەیی تر هەیە پەیوەندیی بەم ژمارە (حەوت)ەوە هەبێت؟

بەڵێ‌، لێكچوونەكە تەنانەت ژمارەی پیتەكانیش دەگرێتەوە.. بەڵام ئایا چۆن چۆنی؟

دەبا سەرنج لەم ڕِێكوپێكییە حەوتەوانە ڕِەنگینانە بدەین:

“ژمارەی پیتەكانی (مَثڵ عِیسَی) حەوت پیتە”.

“ژمارەی پیتەكانی (عِنْدَ اللَّهِ) حەوت پیتە”.

“ژمارەی پیتەكانی (كَمَثلِ ێ‌دَمَ) حەوت پیتە”.

“ژمارەی پیتەكانی (ثمَّ قاڵ له) حەوت پیتە”.

“ژمارەی پیتەكانی (كُنْ فێكُون) حەوت پیتە”.

ئایا ئەمە ڕێكەوتە؟ یان كارێكی ڕِێكوپێكی خواییە؟!

پاشان:

“هەریەك لەو دوو ناوە (25) جار دووپاتبووەتەوە”.

كۆی ڕِەنووسەكانی ژمارە (25) ، (حەوت)ە!

كۆی 5+2=7
هەروەها ژمارەی ئەم ئایەتە (59)یە لە سوورەتی (ا‌ل عمران)دا، كە ئەم ژمارەیەش لە دووچەندانەكانی ژمارە (حەوت)ە:

كۆی 9+5=14=2×7
هەروەها ژمارەی پیتەكانی ناوی سوورەتەكە (ا‌ل عمران) ئەویش (حەوت) پیتە!

ئایە ئەمە هەموو شتێكە لەم ئایەتەدا؟

بێگومان: نەخێر! چونكە موعجیزاتی ئەم ئایەتە بەردەوامە..

دە فەرموون با ئێستا سەرنجی ئایەتی نۆزدەهەم بدەین، چونكە ڕِاستییەكی ڕِەنووسییانەی نوێ‌ لە دووپاتبوونەوەی ئەم دوو ناوە پیرۆزەدا دەردەكەوێت..

با لەم ڕِاستییە ڕِەنووسییە ڕِەنگینە ڕِابمێنین:

تكایە خوێنەرانی بەڕِێز جارێكی تر لەگەڵ مندا سەرنجبدەن، كە ئایەتی ژمارە (19) لە ڕیزبەندیی هەردوو ناوەكەدا، دەكەوێتە سوورەتی (مریم)، كە (19)هەمین سوورەتە لە ڕِیزبەندیی سوورەتەكانی قورئانی پیرۆزدا!!

ئەوەتا لە زنجیرەی (19)هەمی دووپاتبوونەوەی ناوی (ئادەم)دا ئەم ئایەتە پیرۆزە هاتووە:

[مِنْ ذرِّیَّەِ ا‌دَمَ] (مریم: 58).

هەروەها لە زنجیرەی (19)هەمی دووپاتبوونەوەی ناوی (عیسا)شدا ئەم ئایەتە پیرۆزە هاتووە:

[ذلِكَ عیسَی ابْنُ مَرْێمَ] (مریم: 34).

ئەمەش لە كاتێكدایە كە وەك وتمان سوورەتی (مریم) (19)هەمین سوورەتە لە ڕیزبەندیی سوورەتەكانی قورئانی پیرۆزدا!!

دەسا پاك و بێگەردیی بۆ خوای گەورەی بێهاوتا!

* * *

لە كۆتاییدا.. با چركە ساتێك ڕِابووەستین و.. ئەم گوفتارە ئاراستەی ئەو كەسە بكەین كە سەبارەت بە پەیامی ئیسلام و ڕِاستیی قورئان گومان بڵاودەكاتەوە و، پێی دەڵێین:

ئایا محەممەد – دروودی خوای لەسەر بێت  – دەتوانێت بۆ خۆی ئەم ڕِیكوپێكییە ئەندازیارییە ڕِەنگینە پێكبهێنێت لە كاتێكدا كە ئەو پێغەمبەرێكی نەخوێندەوارە؟

ئایا ئەم پێغەمبەرە مەزنە – دروودی خوای لەسەر بێت  – كەسێكی لێبڕاو بووە بۆ حساب‌و ڕەنووسكاری؟ یان كەسێك بووە كە سەركردایەتیی سەرتاسەری نەتەوەیەكی كردووە؟

ئایا ئەم پێغەمبەرە – دروودی خوای لەسەر بێت  – لەو سەردەمەدا كۆمپیوتەری دیجیتاڵیی لە بەردەستدا بووە و شارەزای زانستەكانی ئامار و ژمێركاری و بیركاری بووە؟!

ئێمە هێندە دەتوانین بڵێین، وەك قورئان خۆی فەرموویەتی:

[ۆێسْتَنبِئُونَكَ أَحَقٌّ هُۆ قُلْ إِی ۆرَبِّی إِنَّهُ ڵحَقٌّ ۆمَا أَنتُم بِمُعْجِزِینَ] (یونس: 53).

سەرچاوە:

www.kaheel7.com

 

 

 

 

 

Copyright © 2020 Haiv All Right Reserved

Scroll to top