كیسەڵێك بۆ دۆزینه‌وه‌ی‌ هاوسه‌رێك (1500) كیلۆمه‌تر ده‌بڕێت

1138 جار ئه‌م بابه‌ته‌ خوێندراوه‌ته‌وه‌

كیسەڵێك بۆ دۆزینه‌وه‌ی‌ هاوسه‌رێك (1500) كیلۆمه‌تر ده‌بڕێت

  الیوم أون لاین – د ب أ  2012/04/19 – 13:29:00

زانایه‌كی‌ بواری‌ گیانه‌وه‌ره‌ ده‌ریاییه‌كان له‌ئوسترالیا ڕایگه‌یاند، به‌هۆی‌ ئامێرێكی‌ ئه‌لكترۆنییه‌وه‌ كه له‌سه‌ر پشتی‌ كیسه‌ڵێكی‌ ‌ ده‌ریایی‌ به‌سترا، ده‌ركه‌وت كیسه‌ڵێكی نێره‌ توانی (1500) كیلۆمه‌تر ببڕێت بۆ ئه‌وه‌ی‌ فریای‌ وه‌رز‌ی‌ زاوزێكردن بكه‌وێت.

له‌نۆڤه‌مبه‌ری‌ ساڵی‌ 2011 له‌ باشووری‌ خۆرهه‌ڵاتی‌ ئوسترالیا كیسه‌ڵێك كه‌ ناوی‌ (ماكس)یان لێنا له‌مردن ڕزگاركرا، پاش ئه‌وه‌ی‌ به‌هۆی‌ نه‌خۆشییه‌وه‌ نه‌یده‌توانی‌ مه‌له‌ بكات.

پاش پێنج هه‌فته‌ له‌چاره‌سه‌ركردن، ماكس ته‌ندرووستی‌ باشبوو جارێكی‌ دیكه‌ خرایه‌وه‌ ناو ئاوی‌ ده‌ریا، ده‌ستبه‌جێ‌ ماكس به‌ره‌و (بورت ستیفنز) به‌ڕێكه‌وت كه‌ (1500) كیلۆمه‌تر له‌شوێنی‌ چاره‌سه‌ره‌كه‌یه‌وه‌ دووره‌، ڕۆژانه‌ (25) كیلۆمه‌تری‌ بڕی تا فریای‌ زاوزێكردن بكه‌وێت، و وه‌رزی‌ زاوزێی‌ له‌ده‌ست نه‌چێت.

كیسه‌ڵ‌ (ماكس)

سەرچاوە : الیوم اون لاین

Share Button

1138 جار ئه‌م بابه‌ته‌ خوێندراوه‌ته‌وه‌

Scroll to top